شانۆكاری كورد و ترس له ئه‌كادیمییه‌ت.. شكۆ عومه‌ر كاكه‌ڕه‌ش*
سه‌رنجێكی خێرا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه چه‌ند رۆژێكه شانۆكارانی كردووه به دوو به‌شه‌وه
دۆخێكی تاڵ هه‌یه كه هه‌مووان ده‌یزانن به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كانی نێوه‌نده‌كه به‌هۆكاری جیاواز خۆی لێ نه‌بان ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و بزاوته شانۆییه‌ی كه له‌م جوگرافیایه‌دا هه‌یه و هه‌ندێكمان به شانۆی كوردی ناوی ده‌به‌ین، له دۆخێكدایه كه هیچ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان حه‌سوودی پێ نابات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بۆ خۆی چه‌ندین هۆكاری هه‌یه كه ده‌كرێ له‌سه‌ر به‌شێكیان بوه‌ستن.
بۆ نمونه تاكو ئه‌مرۆ هیچ ئه‌زموونێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن مۆركی تایبه‌ت به خۆمان نه‌بووه و نه‌مانتوانیوه له ناوه‌نده شانۆییه‌كانی جیهاندا به‌وانی تر بڵێین ئه‌مه‌یه كه ئێمه ده‌یكه‌ن و ناوی شانۆمان لێیناوه‌و له‌م خاڵه و له‌وه‌ی تریان له‌وه‌ی ئێوه جیاوازتره. یاخود به مانایه‌كی دیكه ئێمه خاوه‌نی شانۆیه‌كی ره‌سه‌نی كوردی و خاوه‌ن ناسنامه نین.
ئه‌مه بۆخۆی گرفتی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه له‌م كایه‌یه‌دا، كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م هونه‌ره داهێنراو و موڵكی ئێمه نیه، به‌ڵكو نزیكه‌ی سه‌د ساڵێكه له گه‌لانی ده‌وروبه‌رمان به ده‌ستی دوو وه‌رمانگرتووه. ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك ئاساییه ئه‌گه‌ر ئێمه بمانتوانیبایه ئه‌م هونه‌ره به كلتور و كه‌له‌پور و ژیاری خۆمان ئاشنا بكه‌ین و له به‌رئه‌نجامدا شانۆیه‌كی ره‌سه‌ن و تایبه‌ت به خۆمان دروست بكردایه ئه‌وكات له كۆڵ زۆر كێشه‌ی دیكه ده‌بوینه‌وه.
به تێپه‌ڕینی كات ئه‌م هونه‌ره خواستراوه به فۆرمه رۆژئاواییه‌كه‌ی، له‌لای ئێمه قۆناغی ئه‌ماتۆریی به‌جێهێشت و له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و به‌ره‌ودوا، ئیدی ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ری شانۆ روویان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی په‌یمانگا و زانكۆكان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌یه‌كی زانستیدا بنه‌ماكانی ئه‌و هونه‌ره وه‌ربگرن و تاده‌هاتیش ئه‌م ویسته زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كرد و له ئه‌نجامدا ژماره‌ی شانۆكاری ده‌رچووی ناوه‌نده هونه‌ری و ئه‌كادیمییه‌كان زیاتر ده‌بوو. به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی لێره‌وه دروست بوو كه بریتی بوو له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ململانێیه‌ی كه ساڵانێكه له نێوه‌ندی شانۆی كوردیدا له‌ژێر ناوی ئه‌كادیمیه‌ت و نا ئه‌كادیمیه‌تدا خۆی به‌یان ده‌كات. كه هه‌ردوو به‌ره‌كه ره‌وایه‌تی به‌خۆیان ده‌ده‌ن و به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئاره‌زوومه‌ندان و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده فێركارییه‌كان پێیانوابووه كه ئه‌وان هه‌ڵقوڵاوی نێو كۆمه‌ڵگان و هونه‌رێكی خۆرسك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌كرێ هونه‌رمه‌ند له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی فێربوونیش دورست ببێت و داهێنانیش بكات. له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رچووانی ئه‌و ناوه‌ندانه بانگه‌شه‌ی تیۆر و میتۆد و زانستیبوونی هه‌نه‌ره‌كه‌یان ده‌كرد و پێیانوابوو كه چیدی ناكرێ هونه‌رێكی قوڵ و فراوانی وه‌ك شانۆ به‌شێوه‌یه‌كی ساده و رووكه‌شانه و دوور له تێزه زانستییه‌كانی دنیا پێشكه‌ش بكرێت و هه‌ر له قۆناغی لۆكاڵیدا بخولێینه‌وه. بێگومان ئه‌م باسه تائه‌مرۆش به‌ده‌وامه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنج بده‌ین ناتوانین بزانین كه كامیان بۆچوونێكی ته‌واو دروستیان هه‌یه، چونكه گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین ده‌بینین هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك له جۆره‌كان راستن و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندكانی ئه‌كادیمیه‌ت و فێربوونه‌وه دروست بوونه و خاوه‌نی داهێنانن له بواره‌كه‌دا. هه‌روه‌ك بۆچوونی شانۆكارانی ده‌رچووی ئه‌كادیمیا و ناوه‌نده فێركارییه‌كانیش دروسته كه ده‌بینین ئه‌مرۆ له رێگه‌ی فێربوون و قۆڵبوونه‌وه تێیدا و دروستكردنی چه‌ندین ناوه‌ندی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئاستی دوونیا، هونه‌ری شانۆ گه‌یشتووه به چ ئاستێك و ئاسته‌كانی پیشه‌گه‌ری له‌و هونه‌ره‌دا به‌كوێ گه‌یشتوون!
یه‌كێكی دیكه له گرفته به‌رده‌وام و كوشنده‌كانی نێوه‌ندی شانۆی كوردی ئه‌وه‌یه، كه شانۆكار له‌م جوگرافیایه‌دا زۆر موقنیعه و رێژه‌یه‌كی زۆری ره‌هایان به ته‌نها له دبلۆم یاخود بكالۆریۆسێكدا ئیكتیفا ده‌كه‌ن و ئیدی پێیوایه ئه‌كادیمیه‌ت تائێره‌یه و به‌س، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه به‌م هه‌نگاوه ده‌رفه‌ت بۆ كه‌سانی لاواز و سست ده‌ره‌خسێنێت تا بخزێنه ناوه‌نده فێركاریی و ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه و به‌هه‌رجۆرێك بێت ده‌بێت به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵا (ماجستێر و دكتۆرا) و ئیدی ئه‌و ده‌بێته پێشه‌نگ و له نه‌بوونی كه‌سانی جدی و ئه‌كتیڤی شانۆدا ئه‌و ده‌بێته پێشڕه‌و و مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر و … هتد به‌كورتی ده‌بێته خاوه‌نی كۆی بابه‌ته‌كه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین. كه دواجار ته‌نها فێرخوازانی شانۆ باجه قورسه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی شێواو هونه‌ری شانۆ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دكتۆر و پرۆفیسۆرانه وه‌رده‌گرن و له ئه‌نجامیشدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م نێوه‌نده شانۆییه‌كه‌یه.
ئالێره‌وه ئیشكالیه‌تی سه‌ره‌كی ده‌ستپێده‌كات كه بریتییه له به‌دحاڵیبوون و دروستبوونی رق به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌مكه‌ی كه پێی ده‌وترێت ئه‌كادیمییه‌ت! كه دواجار هه‌ر خودی شانۆكاران خۆیان لێی به‌رپرسیارن و هۆكارن بۆ دروست بوونی ئه‌و دۆخه. واتا ئه‌گه‌ر بێت و شانۆكاری كورد وه‌ك چۆن له سی بۆ چل ساڵی رابردوودا به گرنگییه‌وه رووی ده‌كرده ناوه‌نده فێركارییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس، هه‌ر به‌و روحیه‌ت و عه‌شقه‌وه به‌رده‌وام بوایه تا بڕینی خوێندنی باڵاش ئه‌وا بێگومان ئێستا ده‌سته‌بژێرێكی زۆر باشی شانۆكار-توێژه‌ری ئه‌كادیمیی به ئاگا له نێوه‌ندی شانۆی كوردیدا حزوری ده‌بوو و ده‌رفه‌تیش به‌و جۆره كه‌سانه نه‌ده‌درا كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد.
به‌رای من ئه‌و ململانێیه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا ئه‌مرۆ به‌جۆرێكی دی و له فۆرمێكی تردا خۆی ده‌رده‌خات كه بریتییه له ململانێی نێوان هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم و بكالۆریۆس له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا. كه ئه‌مه‌شیان بۆخۆی بابه‌تێكی ته‌ندروست نیه. چونكه ده‌كرێ ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌رێكی به‌هره‌مه‌ند هه‌بێت و سه‌ركه‌توو و بگره داهێنه‌ریش بێت. به‌ڵام كاتێك باسه‌كه دێته سه‌ر پیشه‌مه‌ندی ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكرێت و به دروستی له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌وه خوێندنی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و خوێندنی باڵایه شانۆكار ده‌كاته پیشه‌مه‌ند. جا ئه‌م بۆچوونه بۆ كاری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و ره‌خنه‌گر و تاراده‌یه‌ك نوسین به‌گشتی هه‌ر زۆر دروست و له‌جێیه و هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت، به‌وه‌ی كه كه‌سی ئه‌ماتۆر ناتوانێت ببێته ره‌خنه‌گر و توێژه‌ر له شانۆدا، ئه‌ویش له‌به‌ر یه‌ك هۆكاری زۆر ساده و روون كه بریتییه له‌وه‌ی توێژینه‌وه پێویستی به فێربوونه و مومكین نیه كه‌سێك به‌بێ تێپه‌ڕین به فلته‌ره‌كانی ئه‌و نێوه‌دانه بتوانێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و ته‌ندروست و پشتئه‌ستور به بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی بنوسێت و بڵاوی بكاته‌وه. كه به‌داخه‌وه ئه‌م حاڵه‌تیان له شانۆی كوردیدا هه‌ر زۆر به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وێت و هه‌ركه‌سێك كه‌ی پێی خۆش بێت دوای بینینی چه‌ند نمایشێكی شانۆیی به‌خستنه‌رووی چه‌ند سه‌رنجێك، پێشگری گه‌وره گه‌وره‌ی وه‌ك ره‌خنه‌گر و توێژه‌ر و نوسه‌ری دیار ده‌خاته سه‌ر ناوه‌كه‌ی، كه دواجار ئه‌گه‌ر كه‌مێك لێی وورد بینه‌وه ده‌بینین ئه‌وه‌ی كه نوسیویه‌تی جگه له ره‌خنه‌یه‌كی وه‌سفیی زۆر ساده ناچێته هیچ خانه‌یه‌كی تره‌وه. به‌ڵام گرفت لێره‌دا ئه‌وه‌یه كاتێ باس له چه‌مكی ئه‌كادیمیه‌ت ده‌كه‌ی، راسته‌وخۆ ئه‌وان وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان دێته به‌چاو كه ئێستا له غیابی كه‌سانی جدی و ئه‌كتیڤ بوونه‌ته خاوه‌ن بڕیاڕ و ناوه‌ندكان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌به‌خشنه‌وه گوایه ئێمه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه جگه له ده‌رچووانی ئه‌كادیمیا هونه‌رییه‌كان كه‌س بۆی نیه نزیكی شانۆ بكه‌وێت!
*خوێندكاری ماجستێر له ده‌رهێنانی شانۆییدا