Skip to Content

کێ؟ دۆڕاوى  شەڕى نێوان هاوسەرۆکانە.. شاخەوان سەنگاوى

کێ؟ دۆڕاوى شەڕى نێوان هاوسەرۆکانە.. شاخەوان سەنگاوى

Closed
by ته‌مموز 25, 2021 General


یەکێتى ئەو پارتەى نێو گۆڕەپانى سیاسى کوردستانە، کە هەر لە سەرەتایى دروست بوونیەوە هەتا ڕۆژگارى ئەمڕۆیى لە دەیان ویسگەى ژیانى سیاسى خۆیدا، توشى پێکدانى جەمسەرەکان (باڵەکان)ى هەڕەمى دەسڵاتى خۆیى بۆتەوە. کە هەندێ جاریش هۆکارێک بووە بۆ هەڵگیرسانى شەڕ لە نێوان هەمان ئەندامان و لایەنگرانى پارتەکە. ئیدى چە لە زەمەنى شاخ یان شارا بێت. کە هۆکارێکیش بووە بۆ پاکتاوکردنى دۆستەکانى دوێنێ و دوژمنەکانى ئەمڕۆ.
کەواتە یەکێتى و مێژووى یەکێتى ڕاهاتووە لە گەڵ پێکادانى نێوان جەمسەرەکان (باڵەکان) هەر بۆیە یەکێتى بەوەها پێکدانێکى ٨ تەمووز ئاسا بە مەعناى ووشە ناکەوێت. بەڵام لە هەمان کاتدا تووشى خوێنبەربوونى داخلى دەبێت واتا تووشى داخورانى پەیکەرى ڕێکخراوەیى دەبێتەوە. هەروەکو بینیمان لە ئەنجامى جیا بوونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان لە ٢٠٠٩ دا تووشى چى داخورانێک بۆیەوە کە هەتا ڕؤژگارى ئەمرۆش نەیتوانیەوە ئەو داخورانە ساڕێژبکات چ جاى ئەم ڕووداوانەى مانگى تەموز.
هەر بۆیە دەپرسم ئەگەر رووداوەکانى هەشتى تەمووز و ڕۆژانى دوایى ریمود کۆنترۆڵەکەى لە گیرفانەى هاوسەرۆکى یەکێتیدا بوو بێت، کەواتە هاوسەرۆک ڕەچاوى کاتى و شوێنى گونجاوى نەکردووە. چونکە هەموومان دەزانین کوردستان و عێراق لە بەردەم هەڵبژاردنێکى چارەنوس سازدایە تێکرایى پارتەکان چە عێراقى یا کوردستان شەڕى بەدەست هێنان دەنگ دەکەن، نەک وەک هاوسەرۆکانى یەکێتى شەڕى ناشرینکردنى یەکترى و هەڵوەراندنى دەنگەکانى یەکێتى بکەن. کە ئەم دەنگانەش ئەگەر بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆش نەبێت هۆکارێکە بۆ بەرزکردنەوەى باڵانسى دەنگى نەیارەکانى. کەواتە لە ئەنجامى ڕەچاونەکردنى کات و شوێنى گونجاو بۆ تەقاندنەوەى بۆمبە تەوقیتکراوەکەى نێوان هاوسەرۆکان زەرەرمەندى یەکەمى ڕووداوەکانى ٨ى تەمووز خودى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە.
بە دیوێکى دیکەدا ئەگەر ریمود کۆنترۆڵى رووداوەکانى رۆژى ٨ تەمووز و ڕۆژانى دواى لە دەرەوەى گیرفانى هاوسەرۆکانى یەکێتى دا بووبێت، کە هەروەکو هاوسەرۆکى یەکێتى لاهور شێخ جەنگى ئاماژەى پێدەکات، وە سەری ڕەش بە پەنجە پیانەرى ریمود کۆنترۆڵەکە دادەنێت. کەواتە ئەوە دەرخەرى ئە ڕاستیەیە کە پارتى وەکو تاکە پارت لە کوردستاندا هەمیشە لە کارەکانیدا ڕەچاوى کات وشوێنى گونجاو دەکات بۆ تەقانەوەى بۆمبە تەوقیتکراوەکان. بەتایبەتى تر لەم کارەیدا کە توانی چەندین نیشانە بپێکێت بە یەک تیر. چونکە لە دواى ڕێکەوتنامەى ستراتیجى نێوان پارتى و یەکێتى بۆ هیچ هەڵبژاردنێک، یەکێتى جگە لە پارتى نەیتوانیووە هاوپەیمانێتى ببەستێت لە گەڵ هیچ کەس و لایەنێکدا کەچى لە دواى کۆنگرەیى ٤ یەکێتیەوە ویستیان ئەم ڕێچکەیە بشکێنن و جیا لە پارتى حزبى تریش هەبێت هاوپەیمانێتى لە گەڵدا ببەستن، هەر وەکو بینیمان بە ڕابەرایەتى لاهور شیخ جەنگى هاوپەیمانێتى نێوان بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى ڕاگەیەنرا کە ئەمە پێچەوانەى ویستى پارتى دیموکراتى کوردستان بوو. هەر بۆیە تەقاندنەوەى بۆمبەکە کاتى گونجاو بوو بۆ پارتیەکان. وە جگە لە مەش هەندێ هێلى سورى سەرکردایەتى پارتى هەبوو کە لە لایەن لاهور شێخ جەنگى وە دەبەزێنران، کە بە مێژووى سەرکردایەتى یەکێتى نەیتوانیووە خۆى لە قەرەى ئەو هێڵانە بدات نەخوازەاللە بیبەزێنیت. کەواتە لە مشدا زەرەرمەندى یەکەم لە ڕووداوەکانى ٨ تەمووز و ڕۆژانى دوایى خودى یەکێتى نیشتمان کوردستانە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish