وێنه شیعری نوێ … سمكۆ محه‌مه‌د
ره‌ش
شه‌و هه‌میشه ره‌شپۆشه
خه‌ڵك زۆر به ناشیرینی باسی قه‌له ره‌ش ده‌كه‌ن
ره‌ش … ماڵه گه‌وره‌ی ره‌نگه‌كانه
خه‌ڵك خۆیان ره‌ش ده‌چنه‌وه
سرووشت به‌بێ مار و دوپشك و دڕنده‌كان درۆیه‌كه له ره‌نگه‌كان
ژیان وای لێهاتووه له‌سێبه‌ری ره‌شی خۆی بترسێ
چونكه ره‌شه
سه‌وز
له‌نێو باخچه‌كه‌ماندا خاڵخاڵۆكه‌یه‌ك شك ده‌به‌م
له قاوه‌ییدا ره‌نگی بریقه‌ی دێت
من هێنده‌م خۆشده‌وێ . هه‌ندێجار ده‌بمه‌وه منداڵه وڕكنه‌كه‌ی جاران
هه‌رگیز بیری خاڵم ناكه‌م كه ره‌نگی سه‌وزی ئه‌و قاوه‌ییه
ئه‌و شا پیاوی ئه‌م ژیانه‌یه
سپی
هێند موغرییه به‌خه‌یاڵیش له‌سه‌ری بنووی
تامی ژن ده‌دات.
هێنده‌ش قیزه‌ونه كه هه‌مان ره‌نگی هه‌یه
بۆ مردنیش ده‌شێ و
خیانه‌تیشی له‌سه‌ر ده‌كرێ و
ده‌بێته كراسی پیاوێكی روحانیش
شین
زه‌مه‌ن پێوه‌رێكه بۆ نه‌گبه‌تی و درۆزنه‌كان
كوێره‌كانیش ده‌زانن كه ژیان نوقمی زه‌مه‌نه
هه‌ر بۆ شكاندن باشه
چوون زه‌مه‌نی له‌نێو رووداوه‌كاندا لێخن كردووه
ئاسمانی شین نه‌بێ كه‌س هه‌قیقه‌ته‌كه‌ی نه‌نوسیوه‌ته‌وه
سوور
ره‌نگی شتێكی یاخییه له ئینسان
هێنده به‌كه‌ڵكه كه دژی سه‌رماو زهقێتهیه
كه‌چی هێنده‌ش خراپه كه ره‌مزی جه‌نگه
له‌هه‌مووی ناشیرینتر
سوور ..
شاهیدی خۆ سوتاندنی جه‌سته‌ی ژنه
خۆڵه‌مێشی
خه‌ڵك كه بۆ سه‌ردانی ده‌چن و له‌بن سێبه‌ری كێلهكاندا ده‌گرین
له‌وبه‌ره‌وه گوێم له پێكه‌نینێكی بێتامه
وه‌ختێك ده‌بینم مه‌نزڵگه‌یه‌كی ئارامه
كه ئاوڕیش ده‌ده‌مه‌وه
بووه‌ته مه‌نزڵگه‌ی بووده‌ڵه و پاڵه‌وانه‌كان