 
	چه‌پكێك هۆنراوه بۆ منداڵان … تاجی سه‌ركه‌وتن
تاجی سه‌ركه‌وتن
 عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
 ته‌ماشا چــــه‌ند به‌خته‌وه‌رم
 چونكه تاجی سه‌ركــــه‌وتنم
 بــــه‌جوانی كردۆته ســه‌رم
 ….
 وا مامۆستا و بابــه و دایــه 
 كـه بــــه‌مشێوه‌یه ده‌مبینن
 خۆشییان زۆر لـه دڵـدایــه
 ……
 له‌دووره‌وه با‌نگم ده‌كـــــه‌ن
 باوه‌شم بۆ ده‌كــــــــه‌نه‌وه
 ماچ و خه‌نده‌م بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن
 ….
 ئای چه‌ند دڵم شادومانه
 باخچـه‌ی منداڵان جێدێڵم
 ده‌ڕۆم به‌ره و قوتابخـانه
 ….. 18/5/2019
دیارییه‌كه‌ی دایكم
 عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
  ئای چه‌ند خۆش‌بوو له‌سه‌رخۆ
 دایكم كــه‌وته گفتـوگـــۆ
 وتی ڕۆڵه‌ی شـــــــیرینم
 دیــاریم هێناوه بۆ تــــۆ
 …
 منیش زۆر به پــــه‌رۆشی
 سه‌رم خسته ســـه‌ر كۆشی
 ده‌ستی هێنا به‌ســـه‌رما
 دنیایه‌ك خــۆشیم نۆشی
 …
 پاشان دایه  ده‌ست و برد
 هات منی ماچ باران كـرد
 ماچ  خه‌ڵات و هــانده‌ره
 بۆ ئێمه‌ی  ژیكـه‌ڵه و ورد
 …
 هێنده‌م زانی دایه خان
 وتی فه‌رموو ڕۆڵه گیان
 ئه‌وه چـه‌ندین كتێب و
 گۆڤاری نوێی منداڵان
 …
وتم دیــــاری تۆ و بابه
بـــــه‌بــــاشی دڵنیابه
چونكه دڵســـۆزی ئێمه‌ن
زۆر بــــه نرخ و نایابه
…
وا منیش بڕیـــار ده‌ده‌م
كتێبخانه‌ی ژووره‌كــه‌م
به‌و هاوڕێ به‌نرخـــانه
زیاتر فراوان بكــــه‌م
…
27/12/2016
خه‌ون و خۆزگه
عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
منداڵێكی بچــــــــــكۆلانـه‌م
به هـــاوشێوه‌ی په‌پوله و هه‌نگ 
پڕ پڕم لــه به‌هـــــره و هیوا و
دنیایه‌ك خه‌ون و خۆزگه‌ی شـه‌نگ
…
ســـــه‌یری چه‌ند به گورجوگۆڵی
به‌ره‌و ئاســــۆ هه‌نگـــاو ده‌نێم
له هــــه‌وڵدان ماندوو نابــــم
به خـــــه‌نده‌وه ســـرود ده‌ڵێم
…
زۆر حه‌ز ده‌كــــه‌م ببمه پێشه‌نگ
لــه كـــاروانی پێشكـــــه‌وتنا 
به‌هێز و  بــــڕوای بـــــه‌تینم
تا دیـار بم له ســــــه‌ركه‌وتنا 
…
7/6/2018
منداڵ و ئاینده
عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
 هــه‌ر منداڵان ئاینده‌ی 
گـه‌شی كۆمه‌ڵن هه‌مـوو
پڕن له به‌هـره و هیوا و 
 خه‌ون و خۆزگه و ئاره‌زوو
…
به‌وانه‌وه شــــانۆی ژین
 ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و شـیرینه
پڕه له قاقا و خــه‌نده و
 هه‌رخــۆشی و پێكه‌نینه
…
بڕۆن بۆ هه‌ر جێگایه‌ك 
شـــادی له‌وێ میوانه
سیمای دڵگیری منداڵ 
هه‌تاكو بڵێی جــوانه
…
ده‌ڵێی خه‌رمانی گوڵن 
هێنده بێگه‌رد و پـاكن
بنیاتنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ن،
ئاینده‌ی گه‌ل و خـاكن
20 /6/2018


 
			 
			 
			