
بۆ سلێمانی.. سه‌لام عومه‌ر
ده‌چمه سه‌ر لوتكه‌ی گۆیژه‌و
شاخی ره‌نگاوره‌نگی گۆیژه ده‌ڵێمه‌وه،
له‌لای سه‌را….
سروودێك بۆ شێخ مه‌حمود،
له سه‌ربانی حه‌سیب ساڵح
خوایه وه‌ته‌ن،
له‌ناو شه‌عب ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ
له شه‌قامی سالمیش كه‌ریم كابان،
له توی مه‌لیك عوسمان عه‌لی و
له‌ناو تیپی پێشڕه‌ویشدا
شانۆی چه‌خماخه ببینم.
حه‌زم لێیه…….
له لۆقنته‌یه‌كی ئه‌م شاره
له‌جیات شه‌كر
یه‌ك دوو كفته‌ی سلێمانی بشكێنم
له‌جیات سیاسه‌ت
له‌جیات نوقورچ له‌یه‌ك گرتن
ئاوی نۆكاوێكی پڕ ئێسك هه‌ڵقوڕێنم.
زۆر حه‌زده‌كه‌م به‌جلی كوردی
بچمه‌وه وێ و
كه‌سێ به‌من نه‌ڵێ گوندی
به‌توانج پێمنه‌ڵێن خێڵه‌كی و
هه‌رگیز نابیته ئه‌فه‌ندی.
چیبكه‌م ئێجگار حه‌زم لێیه
بچمه‌وه شاری سلێمانی
شاری بێكه‌س و گۆران
ئی قانع و بێسارانی.
حه‌زم لێیه بچمه‌وه وێ….
بۆ هه‌میشه
قڵیشانه‌وه‌ی بازاڕ و
مانگرتن و
مرۆڤی پڕچه‌ك نه‌بینم
بچمه‌وه وێ…..
هه‌ر له شه‌قامی ئۆرزی
یه‌ك دوو خاتوونی ناسكۆڵه‌و
جوان ببینم.