
ڕۆشنبیرو جورئه‌ت … ئاری زێندینی
ڕۆشنبیرانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه نیه‌و دووره له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو, ڕیژه‌ی پێشكه‌وتوویی كه‌مه!هیچ له بواره‌كانی پێشكه‌وتن و ژیان نایگرێته‌وه نه پیشه‌سازی نه كشتوكاڵی به‌ڕووكه‌ش شارستانی!سه‌ربه‌خۆش نیه له‌ڕوویی ئابووری و ته‌واو ڕووخاوله‌به‌شه‌ی باكوری عێراق كه هه‌رێمی كوردستانه ئه‌مه‌ش بووته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واو كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر دام و ده‌زگاكان و بواری ژیان هه‌بێت زیاد له‌مه‌ش كورد له‌زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی ژیان شوناسی ته‌واوو ددیاریكراوی خۆی نه‌بووه به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون وفه‌وتاندندا بووه!تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌داخراوی و به‌رده‌وام له‌خۆ بچووككردنه‌وه‌وپه‌راوێزدایه.لێره‌دا ڕۆشنبیره‌كان له‌قۆناغه‌كان ڕۆلی كاریگه‌ریان نه‌بووه به‌پرسیارێتی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وپێشكه‌وتن و گۆڕانكاریه‌كان وكه‌له‌پوورو كه‌لتووروهۆشیاری تاك,ڕۆشنبیر زاده‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌وكه‌لتوره‌یه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌یه‌كی دانه‌بڕاوی كۆمه‌ڵگه‌یه ئاماده‌بوونێكی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه له ژیانی خه‌ڵك , لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی ئه‌رك و جورئه‌تی (ڕۆشنبیر) له كۆمه‌ڵگه‌دا چیه؟ له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ژیانی خه‌ڵك و سیاسه‌ت وكه‌لتوور,به‌ڵێ ڕۆشنبیر ده‌توانێ تۆی یاخیبوون له ناخی خۆی وتاكی كۆمه‌ڵگه بچێنێ , ڕه‌خنه‌ی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه‌ی بێ ترس و دوور له تڕادیسۆن و كاریگه‌ر بخوڵقێنێ, ڕۆشنبیر به هه‌ڵسوكه‌وتیش ده‌بێ بیسه‌لمێنێ كه مرۆڤه‌كی هوشیاره‌و تا بوونی خۆی جێگیربكات. (ڕۆشنبیری به جورئه‌ت ) خاوه‌ن دیدگایه‌كی فیكری و ڕه‌خنه‌یه‌وچاودێره‌و هه‌رده‌م له تێڕامان و بیركردنه‌وه‌یه. ڕۆشنبیرانی ئێمه ده‌بێ سه‌ره‌تا گشت ژیان و گیانی خۆی بۆئه‌م پیشه‌یه ته‌رخان بكات ئاماده‌ی ئه‌وه‌بن تیڕۆڕوسه‌ركوتبكرێن!بۆیه ده‌بێ بێ دوو دڵی دژی سته‌م و زۆرداری بووه‌ستنه‌وه, پێویسته ڕۆشنبیران مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كان بكه‌ن له پێناوی دادپه‌روه‌ری وسه‌ربه‌خۆیی,وته‌كانیان به‌رهه‌مه‌كانیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بكه‌ن و بۆچوونی خۆیی بۆ هاوڵاتی روونبكاته‌وه له هه‌ر شوێنیك بێت.له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ڕۆشنبیرانی ئێمه نازانن باسی چیده‌كه‌ن!؟ په‌یامی ڕۆشنبیریان چیه؟ ڕه‌خنه‌وبه‌رهه‌مه ئه‌كادیمیه‌كانیان كامانه‌ن؟ ڕۆشنبیرانی كورد له دۆخێكی ناله‌باری سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژین !به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێ په‌یامێكی ڕاسته‌قینه‌و بوێرانه‌ی هه‌بێت شێلگیرانه لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌م باروودۆخه ئاشكرا بكه‌ن هه‌میشه خوازیاری دۆخێكی باشتربن بۆخۆیان و كۆمه‌ڵگه به‌ڵام تێبینی ده‌كرێ ڕۆشنبیری كورد نه‌گه‌یشتۆته خۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و جورئه‌تانه بۆ دونیایی ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆمان ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی ئه‌و ناته‌بایه‌ونائومێدیولێكدابڕانه نه‌توانراوه دیراسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكرێت له‌ڕوویی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووری.جا پێویسته ڕۆشنبیری كورد دیالۆگی عاقلانه‌و به‌ویستی خۆی كه‌لێنه‌كان پڕبكاته‌وه به‌ره‌وئاڕاسته‌یه‌كی ڕوون هیچ پاساوێكی نامێنێت ده‌توانێ به‌ئاسانی كۆنتاك و دیالۆگ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و جیهان بكات وخۆی بناسێت و ناسنامه‌ی خۆی به‌ڕوویاندا ڕابگری كه ئێستا سه‌رده‌م سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیایه.جیاوازی ڕۆشبیری ته‌قلید و ڕۆتیناوی و ڕۆشنبیری به‌جورئه‌ت خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه به هه‌ڵوێسته‌كانیان,چونكه ئه‌و شتانه‌ی داكۆكی و پاڵپشتی ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێ پێوه‌رن بۆ ڕ ۆشنبیری ڕاسته‌قینه!ڕۆشبیری ڕاسته‌قینه تووشی حاله‌تی تۆقان ولێدان و سێداره ده‌بنه‌وه.هه‌ر ناوچه‌وشوێنێك ۆِۆشنبیری تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌م هێناوه.له مێژووی نوێ‌دا هه‌ر شۆڕشێك كرابێ به‌بێ ڕۆشنبیر نه‌كراوه, ڕۆشنبیر دایك وباوكی كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوون ئه‌م ئاماده‌یه‌ش له‌وه‌دا گرنگه كه ئازایانه‌و جه‌سوورانه ئیلتیزامیان هه‌بێ و كه ناتوانن له‌گه‌ڵ ژیانێكی ڕۆتین وبێزاركه‌ر خۆیان بگونجێنن.