
سه‌یران … نێچیروان وه‌لی
Closed
منداڵینه وا به‌هاره
شادیبه‌خشی لادێ و شاره
وه‌رزی دیلان و سه‌یرانه
كاتی دیرچوون و گه‌ڕانه
له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه پێكڕا
دایك و باوك و خوشك و برا
ده‌چین بۆ دۆڵ و ده‌شت
بۆ نێو ئامێزی سروشت
قه‌ت ژینگه پیس ناكه‌م له‌وێ
جوانیی وڵاتم ئه‌وێ
زۆر قه‌شه‌نگه وڵاتمان
هه‌ر ئاوه‌دان بێ كوردستان