
به‌ره‌و نه‌مانی خۆشه‌ویستی… د. حیكمه‌ت نامیق
ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌م توانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه له‌سه‌ر ده‌می به‌جیهانیكردن و به سۆشیاڵ میدیاكردنی كۆمه‌ڵگا، ڕه‌ه‌نگه فۆڕم و جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی له كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شه‌كردوی ئه‌قڵی تاڕاده‌یه‌ك جیاواز بێت له‌هه‌ندێ خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌دیدا، به‌ڵام به‌گشتی به‌پێی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان خۆشه‌ویستی سۆزداری نێوان ژن و پیاو تواوه‌ته‌وه یان ته‌واو وون بوه له‌به‌رچه‌ندین هۆكار، ڕه‌نگه به سۆشیاڵ میدیاكردنی كۆمه‌ڵگا پشكی شێری به‌ركه‌وێت، چونكه كاتێك خۆشه‌ویستی له‌هه‌موو شوێنێكی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌ست بوو هه‌ركاتێك ویستت به‌ده‌ستی بێنیت ئه‌وا ده‌بێته شتێكی هه‌رزان ده‌گۆڕێت بۆ كاڵا‌و مه‌ودا كورت ده‌بێت ئامانج و وه‌زیفه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.
له‌مێژه سۆسیۆلۆژیسته‌كان ئه‌وه‌یان به‌گوێی خوێنه‌ر داوه كه‌وا خۆشه‌ویستی له‌سه‌رده‌می ئێستادا كۆتایی پێهاتوه ، سێكس و ڕابواردن و چێژ وه‌ر گرتن شوێنی گرتۆته‌وه بۆنموونه كۆمه‌ڵناسێكی وه‌ك( باومان) له‌كتێبی( خۆشه‌ویستی شل) پێی وایه كه سێكس له‌سه‌رده‌می پۆست مۆدێرنه‌دا شوێنی به‌های خۆشه‌ویستی گرتۆته‌وه، ژنه كۆمه‌ڵناسی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕه‌گه‌ز مه‌غریبی (ئیڤا لۆز) له‌كتێبی (نه‌مانی خۆشه‌ویستی) ده‌لێ ئه‌وانه‌ی پێشتر یه‌كتریان خۆشده‌ویست ئیًستا یه‌كتر به‌جێده‌هێڵن ئه‌و له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا به‌تێرو ته‌سه‌لی ئاماژه به نه‌مانی چیرۆكی خۆشه‌ویستی ده‌كات و دان به‌وه داده‌نێت كه ژیانی خێزان و په‌یوه‌ندی رٍه‌گه‌زه‌كان پڕیه‌تی له نائارامی و نا هۆگربوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه كه مرۆڤ توشی شۆك ده‌كات، ئه‌و په‌یوه‌ندیه هۆگریه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز یان به‌ومانایه‌كی دیكه ئه‌و ئازادیه خودیه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌یكی ڕه‌سمی و كۆنتراكت گرێدراوه تێیدا یه‌كانگیری خێزان ده‌كه‌نه وه‌زیفه‌ی یه‌كتر هه‌روه‌ها له‌پێناو خێزانێكی ته‌ندروست كۆشش ده‌كه‌ن، به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی له‌پێشودا پابه‌ندبونی ئه‌خلاقی نێوان دوو ڕاگه‌ز بوو بێت به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر ئه‌وا ئێستا به‌ره‌به‌ره ئه‌و پابه‌ندبوونه ئه‌خلاقیه بزر ده‌بێ له‌نێودنیای سۆشیاڵ میدیا و به‌رخۆریزم و سه‌رمایه‌داری و ڕیكلامدا. كوردستان له‌سه‌رده‌می جیهانگیری ناژیت به‌ومانایه‌ی قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و خێڵایه‌تی و سه‌رمایه‌داری به سروشتی تێپه‌ڕاندبێت ، به‌ڵام شه‌پۆلی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه كه‌به‌رهه‌می سیستمی سه‌رمایه‌داری و پڕۆژی به جیهانگیریكردنی نیو لێبڕالیزمه یه‌كسه‌ر به بێ سێ و دوو به بێ پشكنین و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر خێزان وكۆمه‌ڵگا هاته نێو په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، خۆشه‌ویستی كرده ماده‌یه‌كی لاستیكی شل خه‌ریكه ئه‌و به‌ها جێگیره‌ی كه هه‌بوو به‌ته‌واوی له‌ناوی ده‌بات، له په‌یوه‌ندیه‌كی كۆتایی تۆكمه‌و یه‌كانگیره‌وه گۆڕی بۆ ماده‌یه‌كی شل هه‌ركاتێك بیه‌وێت ئه‌و وه‌زیفه به‌هاییه به‌یه‌كجاری پێدێنێت.به‌بێ بیركردنه‌وه له ئه‌لته‌رناتیفێكی ماقووڵ بۆ ژیانكردن و پێكه‌وه ژیانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.