![كتێبێك له باره‌ی شیعری (پاكانه‌ی) موزه‌فه‌ر نه‌واب بڵاوده‌كرێته‌وه كتێبێك له باره‌ی شیعری (پاكانه‌ی) موزه‌فه‌ر نه‌واب بڵاوده‌كرێته‌وه](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2022/08/Barg_SadiqSaid_s.jpg)
كتێبێك له باره‌ی شیعری (پاكانه‌ی) موزه‌فه‌ر نه‌واب بڵاوده‌كرێته‌وه
Closed
وا بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، كتێبێكی دیكه‌ی سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی، به ناوی ( شاعیر ده‌مرێت شیعر نا) چاپ و بڵاوبكرێته‌وه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی درێژه بۆ ده‌قی شیعری پاكانه‌ی شاعیری ئازادیخواز موزه‌فه‌ر نه‌واب. تیایدا نووسه‌ر باس له پاكانه و دۆخی مرۆڤی پاكانه كردوو، پاكانه و لێكه‌وته‌كانی له كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی شاعیریش ده‌كات. ئه‌مه وێرای قسه‌كردن له سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌كانی ده‌قه‌كه وه‌ك نا ئاماده‌یی باوك له دووتوێی شیعره‌كه و بێ ده‌نگی كوڕه‌كه و ڕژدبوونی دایك و خوشكه‌كه له سه‌ر پاكانه‌نه‌كردنی كوڕه‌كه‌یان. شایه‌نی ئاماژه‌كردنه، كتێبه‌كه‌ش پێشكه‌ش به دڵشاد مه‌ریوانی شه‌هید كراوه، كه وه‌رگێڕی شیعره‌كه‌یه.
![](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2022/08/Barg_SadiqSaid.jpg)