سـوودەکانی مـیوزیـک بـۆ منـداڵان… رەزا شـوان
له ئێستادا وشه‌ی (میوزیک) و (موزیک) له نووسین و له میـدیا و له راگه‌یاندنه‌کانی کوردستانـدا به‌کـاردەهـێـنرێـن، زۆر به کـهمی وشـهی مـۆسـیـقا بهکـاردێـت. له زمـانی ئینگلیزی و زۆربه‌ی زمانه‌کانی تری جیهانیشدا به زۆری وشه‌ی میوزیک به‌کاردەهێنن. وشـهی میـوزیک له بنه‌ڕەتـدا وشه‌یه‌کی رەسه‌نی یـۆنـانی کـۆنه. وشـهی (مـوسـیقی)ی عـه‌رەبیش هـه‌ر له (مـیوزیـک) ەوە وەرگـیراوە. وشه‌ی مـیوزیک له وشه‌ی (مـیوز)ی لاتینییه‌وە وەرگـیراوە، که به‌لای گریکـییه‌کانه‌وە خـوانـدی هـونـهر بـوو. گـریکـییه‌کان، بـۆ هـه‌مـوو هـونه‌رەکـان و زانیـارییـه‌کان وشـهی (مـیوزیـک) یان به‌کـار دەهـێنا. دەستپێکـردنی میـژووی مـیوزیکی مـۆدێـرن بۆ سه‌رەتای سه‌دەی بیسته‌م دەگه‌ڕێته‌وە.
میوزیک بریتییه له جۆرێک له جـۆرەکانی هـونه‌ر. به‌وە پێناسه دەکرا، که هـونه‌رێکه گرنگی به دانان و دابه‌شکـردنی ئاوازەکان و شێوازی وتـنی گۆرانییه‌کان و به تـرپه‌ی هـه‌ڵپه‌ڕکێکان دەدات. مـیوزیک زانیارییه‌کـیشه که شـێواز و پـرەنسیپه‌کانی ئاوازەکان دەخـوێنێـت، له رووی هـه‌ماهـه‌نگی و جیـاوازییـه‌وە. دەوتـرێش مـیـوزیک زمـانـێکی جیهانییه، زمانێکی جیاوازە، زمـانێکه له نێـوان مێـشک و دڵـه‌کان دایه. جـوانـترین و ناسکـتریـن واتـای له‌خـۆگـرتـووە.
میـوزیک زمـانێکه، له زمـانه‌کـانی جـوانی، له‌گـه‌ڵ زمـانه جـوانـه‌کـانی که‌دا، پێکه‌وە جـیهـانی منـداڵان پێکـدەهـێنن. زمانێکه له خـزمه‌تی منداڵان دایه، هه‌مـوو لایه‌نه‌کانی گه‌شه‌کردنی منـداڵان: کۆمه‌ڵایه‌تی، سـۆزداری، هـزری، داهـێنان، که‌سایه‌تی، جوڵه‌یی دەگـرێته‌وە. له هـه‌مان کاتیشـدا، چـێژ و شارەزایی پێـویست به منـداڵان دەبه‌خـشێـت.
مـیوزیک زمـانی شـیعـر و گۆرانیـیه، مـیوزیک شیعـرێکی دەنگـدارە، رۆح و گیانێکی نه‌مری به به‌ر شیعـردا دەکات، تێکه‌ڵاوی یه‌کتری بوونه. شیعـر و میوزیک و گۆرانی گیانێکن له سێ جه‌سته‌دان، سیانه‌یه‌کن ئاوێته‌ی یه‌کتری بوونه و له یه‌کتری دانابڕێن.
هـه‌ریه‌که‌یـان به ئـه‌وەی تـرەوە به‌نـدە. هـه‌ماهـه‌نگی له بنیاتنـانی که‌سایه‌تیـدا دەکـه‌ن. پێکه‌وە به‌شداری له بنیاتنانی رۆشـنبیری و شارستانێتیـدا دەکه‌ن. وەکوو چۆن جووته وشه‌ی (دەهـۆڵ و زۆڕنا)، (گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ) به زۆری پێکه‌وە دێـن، هه‌رەوهـاش به زۆری (شـیعـر و ئـاواز)، (شـیعـر و میـوزیـک) یش پێکه‌وە دێـن.
ئه‌گـه‌رچی گـوێگـرتن لـه میـوزیک، تا ئه‌مـڕۆش نه‌بـۆته کولتـوور و به نه‌ریـت و به خوویه‌کی دەقگـرتـووی رۆژانـه‌ی تـاكی كورد. گـه‌ر هه‌شـمان بێـت که‌مـن. به‌ڵام گـه‌لی کوردمـان زۆر له کـۆنه‌وە، له ئاهـه‌نگ و بـۆنـه خۆشـه‌کان و شـایی و زەمـاوەنـدا، به ئامێرێک یا زیـاتری میـوزیکی له‌گه‌ڵ گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکـێدا، گوزارشـتمان له خۆشی و شادیـمان کردووە. تا ئه‌مڕۆش بـلوێـر و شـمشاڵ یا نای دوو ئامـیری پیویستی شوانانی کـوردن. بێگومان هه‌موومان حه‌ز له فـێربوون یا گوێگـرتنی مـیوزیک دەکه‌یـن. ئه‌وەی حه‌زی لـێـنه‌کات که‌سێکی دڵ مـردووە. مـیوزیکـیش ته‌نیـا بۆ چـێژ و خـۆشی وەرگـرتـن نییـه، به‌ڵکو بـووە به پێـویستیـیه‌کی گـرنگمان، کاریـگه‌ری له رۆشـنبیریمانـدا هـه‌یه. تا رادەیـه‌کی زۆر تێـکه‌ڵ به لایـه‌نـه‌کـانی ژیـانی رۆژانـه‌مـان بـووە.
(شکـسپـیر) دەڵـێـت:” مـیوزیـک خـۆراکی رۆحـمـانه”.
(ئه‌فـلاتـوون) دەڵـێـت:”مـیوزیـک و وەرزش، دوو زانستـن.. هـه‌ردووکیـان بۆ مـرۆڤ پێـویسـتـن”.
(نیشته) دەڵێـت:”گه‌ر ویستت بڕیار له‌سه‌ر ئاستی گه‌لێک بدەیـت. گـوێ له میـوزیکیان بگـرە”.
(کـۆنـفـۆشـیۆس) دەڵێـت:”مـیوزیـک ئـاوێـنـه‌ی شـارسـتـانی گـه‌لانـه”.
(لانـس) یش دەڵێـت:”فـێری خه‌ڵـکی بـکه‌ن چـۆن گـوێ له مـیوزیـک بگـرن.. ئه‌وسا پێـویستـیـمان به به‌نـدیـخـانه نـابـێـت”.
(کۆنجریف) دەڵێت:”میوزیک دەتوانێت دڕندەکان رابهـێنێت و.. به‌ردیش نه‌رم بکات”.
مامۆستا (حه‌مه که‌ریم هـهورامی) له به‌رگی دووەم له کتێبی (ئه‌دەبی منـداڵانی کورد) نووسیوێـتی، دەڵـێـت:”له وڵاتـێکی رەنگـینی شاخـاوی پـڕ له گـوڵ و گـوڵـزار و ئاو و رووبـار و بـاخ و دارسـتانی وەک کوردسـتان، بارەگـایه‌کی رازاوە بـووە بـۆ نیشـته‌نی مۆسیقا، بۆیه نه‌کراوە مۆسیقای تیایدا خامۆش بکرێ و هه‌موو دەرەکانی لێ بگیرێ و گـوێی شیعـری شاعـیرانی لێ که‌ڕ بکـرێ، هـه‌ردەم دەرفـه‌تی بۆ رەخـسابێت هـه‌ناسه‌ی خـۆی داوە و هـێز نه‌بووە به‌ری بگرێ، هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی شیعـر ته‌نیا مۆسیقایه”. دەشڵێت:”ئه‌مڕۆ مۆسیقا وا تێکه‌ڵاو به ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بـووە هه‌موو روویه‌کی چـالاکی مـرۆڤی گـرتـووەته‌وە، هـیچ کـارێک به‌بێ مۆسـیقا ئه‌نجـام نادرێـت. له بـواری ئه‌دەب و هـونه‌ر و رووناکـبیرییه‌وە، بووەته سه‌نگی مه‌حه‌کی رەسه‌نی و ناڕەسهنی یا به‌هـێز و بێ هـێزی جـۆرەکـانی ئـه‌دەب و هـونـهر و هـه‌ستـیاری مـرۆڤی مـه‌زن”.
دایکان و باوکان به شێوەیه‌کی رەمه‌کی مـیوزیک بەکاردەهـێنن، له رێی گۆرانی سووک و لایـلایـه و گـوزارشت کـردن له سـۆزداری و له خـۆشه‌ویستیی ناخـیان، کـۆرپه‌کـانیان ژیـردەکـه‌نه‌وە و دەیـانـکه‌نه خـه‌وێکی خـۆش. پێـویسـته له یه‌کـه‌م رۆژی له‌دایکـبوونی منـداڵانه‌وە، گوێی منداڵه‌کانیان به گۆرانی ناسک و به لایـلایه‌ی شـیرین و به میوزیـکی هێمن پاراوبکه‌ن. تا له‌و ته‌مه‌نە بچووکییه‌دا هۆگری گۆرانی و میلۆدی و میوزیک ببن.
میوزیک رۆڵێکی گه‌ورە و کاریگه‌ری له په‌روەردەکردن و له رۆشنبیریکردنی منـداڵاندا هـه‌یه. له‌و کاته‌وە که منـداڵان له‌نـاو منداڵـدانی دایکیانـدا دروست دەبـن. له زۆر شوێنی جیهانـدا، زۆر دامه‌زراوەی کۆمه‌ڵایه‌تی هـه‌یه، له په‌روەردەکـردنی کورپه‌له‌ی نـاو سکی دایکاندا، پشت به به‌کارهێنانی میوزیک دەبه‌ستن. بۆ نموونه، شارەوانی رۆما له ئیتاڵیا، ساڵانه چه‌ند جارێک له سه‌نتـه‌ری رۆمـا و له باخچه گـشتییه‌کانیدا، ئاهه‌نگی میوزیک و گـۆرانی و دانس بۆ ژنـانی دووگیـان سازدەکه‌ن. به ئامانجی باشبوون و ئاسایی بـوونی مـیزاج و خـۆشی و شادی به‌خـشـین به کۆرپه‌لـه‌کانی نـاو سکی ئـه‌و ژنـه دووگـیانـانه.
تـوێـژینه‌وە و لێکـۆڵـینه‌وەکان دەربـارەی کاریگه‌ریی میوزیـک، ئه‌وەیان سه‌لمانـدووە، که منـداڵانی مـیوزیکـژەن یا گـوێگـرانی مـیوزیـک، هـه‌سـت به ئـارامی و به خـۆشی و به خاوبـوونه‌وە گیانیـان دەکه‌ن. میـوزیک یارمه‌تی رێـکـخـستـنی سۆزدارییـان دەدات.
لێکۆڵـینه‌وەکان ئامـاژە به‌وەش دەکه‌ن، که ئه‌و منـداڵانه‌ی گوێ له‌و پارچه میـوزیـکانه دەگـرن که حه‌زیـان لـێـیان هـه‌یه و پێیـان سه‌رسامـن، پـاڵ به مـێـشکـیانه‌وە دەنـێن بۆ دەردانی مادەیـەکی کـیمیاوی که پـێی دەڵـێن (دوبـامـین) کاریـگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی له‌سه‌ر میـزاجی منـداڵه میـوزیـکـژەنـه‌کان یا گـوێگـرەکانی میـوزیک هـه‌یه.
له لێکـۆڵینه‌وەیه‌کدا که له ساڵی (٢٠١٦) دا، له لایه‌ن په‌یمانگای مێـشک و داهـێنانی سه‌ر به (زانکـۆی باشووری کالـیفـۆرنیـا) له ئه‌مریـکا ئه‌نجـامی دا، به تاقـیکـردنه‌وە ئه‌وەیان بۆ دەرکه‌وت، که میوزیک له قـۆناغی به‌رایی منداڵی‌دا، دەتوانێت گه‌شه‌کردنی مێـشکی منداڵان خـێراتر بکات. به تایبه‌تیش له بـواری فـێربوون و وەرگرتنی زمان و شـارەزایی له خـوێـنـدنه‌وەدا.
میوزیک به شێوەیه‌ی گشتی و تـێکڕا، له منداڵییهوە له زۆر له بوارەکاندا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌کـردنی منـداڵان هـه‌یه. هـۆگـربـوون به میوزیـک له ته‌مه‌نێکی بچـووکی منـداڵیـدا، کارتێکـردنی له هـێنانەدی ژیانێکی باش‌دا هـه‌یه. رێـژەی ئه‌م کارتێکـردنه‌ش له هه‌موو منـداڵانـدا وەک یه‌ک نییه، له منـداڵێکه‌وە بۆ منـداڵێکی تر جیاوازیی هـه‌یه.
زانـاکان به تاقـیکردنه‌وە، ئه‌وەشیان بۆ دەرکـه‌وت، که میـوزیک یارمه‌تی گه‌شه‌کـردنی رووەک و ئاژەڵانیش دەدات. بۆ نموونه: گه‌ر میوزیک بۆ مانگایه‌کی دۆشەنی بژەنرێت شیری زیـاتر دەدات. هه‌مووشمان ئه‌و کلـیـپه میـوزیکییه‌ی هـونه‌رمه‌نـدی شمشاڵـژەنی گـه‌ورە و به‌نـاوبانگی کوردمـان، خـوالـێخـۆشبوو مامـه (قـاله مـه‌ڕە) مـان بینیـوە، که لـه‌و کـاتـه‌ی مـامـه قـاله مـه‌ڕە شـمـشـاڵ دەژەنـێـت، مه‌ڕەکـان له دەوریـدا وەسـتاون و خاوبوونه‌ته‌وە، به هـێمنی گوێ له ئاوازی شـمشاڵژەنینی مامه قاله‌ی شوانیان دەگرن.
سـوودەکانی میـوزیک بۆ منـداڵان
زۆرن ئه‌و سوود و ئامانجـانه‌ی که له سایه‌ی ژەنیـن و گوێگـرتن له مـیوزیک دێنه‌دی. به کورتی ئه‌مانه به‌شێکن له سوودە دەروونی و جه‌سته‌یی و ئاکادیمییه‌کانی میوزیک:
١ـ میوزیک گەشه به هه‌ست و نه‌ستی منـداڵان دەکات، توانای تێبینی و سه‌رنج وردیان و رێکخستنی سۆزداریی لۆژیکییان زیاتر دەکات. هه‌ر له میانه‌ی میوزیکه‌وە، توانایه‌کی زیـاتـری گـوێگـرتن و فـێربـوون و وەرگـرتنیـان دەبێـت. هـه‌میشه‌ش مـیوزیک به به‌شی ته‌وەری کرداری فـێربوونی منـداڵان دادەنرێت. کرداری فـێربوونی بابه‌ته‌کانی زانیاری و خـوێنـدنی قـوتابخـانه‌ش ئاسانـتر دەکات.
٢ـ میوزیک گه‌شه به به‌هـرەکانی منـداڵان دەکات، زاخـاوی هـۆش و هـه‌ستیان دەدات و تـوانـای داهـێنان و ئافـرانـدنیـان زیـاتـر دەبـێـت.
٣ـ مـیوزیک هـێمنی و ئـارامی و ئاسوودەییـه‌کی زۆر دەخـاته دڵی منـداڵان. هـه‌سـت و چـێژی خـۆشی و کامـه‌رانی و به‌خـته‌وەری به دەروونییـان دەبه‌خـشـێـت و ژیـانیـان لا شـیرینتر و گوشـادتـر دەکـات. ئارەزووی گـوێگـرتـن و وتـنی گـۆرانی له دەروونیـانـدا دەڕوێـنێـت. له سروشتی گـشتـیدا هه‌میشه له دۆخـێکی گونجـاو و هـاوسه‌نگـیدا دەبن.
٤ـ میوزیک رۆڵـێکی گـرنگ و کاریـگه‌ری له په‌روەردەکـردنی دروست و له بنیاتنانی که‌سایه‌تی هاوسه‌نگی منـداڵانـدا هـه‌یه. میوزیک هه‌میشه‌ش هـیوا و گه‌شبینی دەخـاته دەروونی منـداڵانه‌وە. یارمـه‌تییان دەدات بـۆ خـۆ ئامادەکـردن بـۆ ژیـانـێکی خـۆشـتر و بـۆ داهـاتـوویه‌کی له‌بـارتـر و گه‌شـتـر.
٥ـ به هـۆێ گـۆرانی و میلـۆدی و میوزیکه‌وە، دەتوانین گوزارشت و دربـڕینی ئه‌دەبی، له منـداڵان کاراتـر و به‌هـێزتر بکه‌ین. هـانیان بدەین به‌بێ ترس و شه‌رم، گوزارشت له هه‌ست و نه‌ست و سۆزدارییان بکه‌ن و خۆیان دەربخـه‌ن، چـییان له نـاخ و باریان دایه هـه‌ڵیـان بـڕێـژن. میـوزیـک بـژەنـن و گـۆرانی بڵـێـن و هـه‌ڵـپـه‌ڕن.
٦ـ میوزیک هـۆکارێکی گرنگه بۆ به کۆمه‌ڵایه‌تی بـوونی منـداڵان. کار بۆ ئه‌وە دەکات، که په‌یـوەنـدییـه‌کی به‌هـێزی هـاوڕێـتی بخـاته نێـوان منـداڵانی هـاوحـه‌زی مـیوزیـکه‌وە.
به تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی که پێکه‌وە له کۆرسێکی میوزیکیدان، یا له تیپێکی میوزیک و گـۆرانی دان، پێویستیان به هـاوڕێـتی و هـاوکاری و یارمه‌تی و هـه‌ماهـه‌نگی یه‌کتری هـه‌یه. چـونکه کارێـکی به کۆمـه‌ڵ ئه‌نجـام دەدەن. به‌بێ یارمـه‌تی یه‌کـتری نایـه‌تـه‌دی.
٧ـ تا ئێستا توێـژینه‌وە و لێکۆڵینه‌وەیه‌کی زۆر دەربارەی کاریـگه‌ری میـوزیـک له‌سه‌ر مێـشکی مـرۆڤ به گـشتی و مێشکی منـداڵان به تایبه‌تی کراوە. زانـاکان گه‌یشتـنه ئه‌و ئه‌نجـامه‌ی، ئه‌و منـداڵانه‌ی که هـۆگـری ژەنیـنی ئامـێرێکی میوزیکـن یان گـوێگـرێکی باشی میوزیکـن، له رووی ئاکـادیمی و خوێنـدنه‌وە، نمـرەکانیان له وانه‌کانی خوێنـدنـدا به‌رزترن له نمرەکانی ئه‌و قوتابییانه‌ی گوێ له میوزیک ناگرن و هـۆگری میوزیک نین.
لێکـۆڵـینه‌وە تـازەکـانیـش، ئامـاژە بـه‌وە دەکـه‌ن که مـیوزیک تێکـڕای زیـرەکی منـداڵان به‌رزتـر دەکـاته‌وە. مـیوزیـک دەلاقـه‌یـه‌کـیـش بۆ داهـێـنان و ئافـرانـدن دەکـاته‌وە.
٨ـ مـیوزیک یـارمه‌تی گه‌شه‌کـردن و دەوڵه‌مه‌نـدکردنی زمـانی منـداڵان دەدات. منـداڵان له رێی میوزیکه‌وە، بـڕێکی زیاتری وشه و زاراوە و رسته و هـێما فـێردەبن. ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێک وشه و رسته و نـاوی ئامـێرە میوزیکـییه‌کان، به زمانی ئینگـلیزی فـێردەبن.
٩ـ میوزیک گوێیـه‌کانی منـداڵان له‌سه‌ر گوێگرتنی باش رادەهـێنت، تا شارەزای هه‌موو دەنـگه جیـاوازەکـان بـبن. ئه‌و که‌سانه‌ی گـوێـقـوڵغـان و گـوێیه‌کی میـوزیکـییان هـه‌یه، زۆتـر وشـه و رســته‌کانی زمـان وەردەگـرن.
هـونه‌رمه‌نـدی گۆرانیـبێژی مه‌زنی کوردمان (هـۆمه‌ر دزەیی) جارێکیان له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فـزیـۆنیـدا وتی: له فـه‌رەنسا به‌شـداریـم له کۆرسێکی زمانـدا کرد، هـه‌ر له یه‌کـه‌م رۆژدا، مامۆستاکه چـیی بـوتـایه یه‌کـسه‌ر وەرمـدەگرت. بۆیـه مامۆستاکه سه‌رسام بوو و لـێمی پـرسی: تـۆ هـونه‌رمه‌نـدێکی گورانیبـێژی؟ وتـم: به‌ڵێ. به چـییا دەزانی که من گـۆرانیبـێـژم؟ وتی: تـۆ گـوێیـه‌کی مـیوزیکـت هـه‌یه، یه‌کـسه‌ر قـسه‌کـانم وەردەگـریـت.
١٠ـ مـیوزیک و میلـۆدی و گـۆرانی و هـه‌ڵـپه‌ڕکێ، شـه‌رم و تـرسی منـداڵان ناهـێڵـن، ئازایـه‌تی ئه‌دەبی و متـمانه و بـاوەڕ به خـۆبـوونێکی زیاتـریشیان پێـدەبه‌خـشن. تا به راشکاوی گۆزارشت له هه‌ست و نه‌ست و له خۆشـه‌ویستی و له سۆزدارییان بـکه‌ن.
١١ـ مـیوزیک یارمـه‌تی چـالاکـییه‌کانی مێـشکی منـداڵان و پێشکه‌وتنی هه‌مـوو تـوانا جـوڵـییه‌کانی منـداڵان دەدات.
١٢ـ به‌شـێکی زۆر له پـزیـشکان و له دەروونناسانی منـداڵان، بـۆ هـه‌نـدێ گـرفـت و نه‌خـۆشی سایـکـۆلـۆژیی منـداڵان، بـۆ چـارەسه‌رکـردنیـان پهنـا بـۆ مـیوزیـک دەبـه‌ن. وەکوو: دڵـتـه‌نگی، خـه‌مـۆکی، دوودڵی، بـێـزاری، تـرس، نـێـرگـزی، شـه‌رم،… هـتد.
١٣ـ پهرەپێدانی خۆشه‌ویستی و راهـێنانی منداڵان له‌سه‌ر ئاخاوتنی سفـت و بێ گرێ و سادە و دوورکه‌وتنه‌وە له زمانی زبـر و به‌کارهـێنانی شێوەی رەق و ته‌قی رووشکێن.
١٤ـ منـداڵان له رێی مـیوزیـکه‌وە، هـه‌سـت به جـوانی دەکـه‌ن و رەوشـتیان له خـه‌وش و خـار پـاک دەکـه‌نه‌وە.
(بێتهـۆڤـن) دەڵێـت:”مـیوزیک جـوانیـیه‌کی بیـستراوە.. ئه‌ڵـقـه‌یـه‌کیشـه رۆح و هه‌ست پێـکه‌وە دەبه‌ستـێـت”.
١٥ـ میوزیک رۆڵـێکی گه‌ورەشی له رۆشـنبیریکـردنی منـداڵانـدا هـه‌یه. هـانی منـداڵانی میوزیکـژەن یا گوێگـرانی مـیوزیـک دەدات، بۆ خـوێنـدنه‌وەی ئه‌و کـتێـبه ئاسانانه‌ی که دەربـارەی میـلـۆدی و مـیوزیـک و گـۆرانی نووسـراون. تا شارەزاییـه‌کی زیـاتـریـان له بارەی میوزیک و میوزیکـژەنه ناسراوە کوردییه‌کان و جیهانییه‌کان هه‌بێت. شارەزاییان له شێوازی میوزیک و له رۆشنبیریی میوزیکی و له ئامێرە هه‌مه‌جـۆرەکانی میوزیک و له داب و نه‌ریتی گه‌لانی جیـاواز هه‌بێـت. به رووی رۆشـنبیریی و میوزیک و هـونه‌ری گـه‌لان و جـیهـانـدا بکـرێنـه‌وە.
١٦ـ میوزیـک په‌یـوەندیی خـێزانیش به‌هـێز دەکات، رێـز و سـۆز و خۆشـه‌ویستی نێوان دایکان و باوکان و منـداڵه‌کانیان به‌هـێزتـر و شـیرینـتر دەکات. چـونکه منـداڵان له رێی میـوزیـکه‌وە، فـێری سـۆز و خـۆشـه‌ویستی و رێـز و یاسـا دەبـن.
١٧ـ ئه‌و هه‌ست و نه‌ست و چـێژ و خۆشییه زۆرەی، که میوزیک له رووی دەروونی و جه‌سته‌ییه‌وە به منداڵانی بچـووکی دەبه‌خـشـێت، له هـۆش و دەروونیانـدا دەڕوێـن و به درێـژایی ژیـانیـان، هـۆگـری میـوزیک و میـلـۆدی و گـۆرانی دەبـن و ناتـوانن پشـت له میـوزیـک و گـۆرانی بـکه‌ن. مـیوزیـک واش لـه منـداڵان دەکـات، لـه رووی هـزری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سـۆزدارییـه‌وە، ئامـادەی ژیـانێکی خۆشـتر و داهـاتـوویه‌کی باشـتربـن.
زۆرن ئـه‌و منـداڵانـه‌ی که له ته‌مـه‌نی چـوار یا پێـنج ساڵانـدا، فـێری میـوزیک ژەنـین بـوون، بـوون به کـه‌ڵه میـوزیکـژەنی جـیهـانی. له‌وانـه‌ش میـوزیکـژەن (مـۆزارت).
دایـکان و باوکـان و مامۆسـتایان و میـوزیکـژەنـان و گـۆرانـیبـێـژان و رێکخـراوەکانی خەمخـۆری منـداڵان و به‌ڕێـوەبه‌رایه‌تییه‌کانی چالاکـییه‌کانی قـوتابخـانه‌کانی کوردستان.
به له‌به‌رچـاوگـرتنی ئـه‌و سـوودانه‌ی سه‌رەوە و زیـاتـریش له‌و سـوودانه. مـیوزیک له گه‌شـه‌کـردن و ئامـادەکـردنی منـداڵان بـۆ داهـاتـوویـه‌کی دڵخـواز و شـیاوتـر. پێـویسـته پـلانی تۆکـمه و به‌رنامه‌ی ته‌سه‌لـتان بۆ منداڵه‌کانتان هه‌بێـت بـۆ فـێربـوونی میوزیک و گـوێگـرتن له مـیوزیک. چونکه پهروەردەی میوزیکی منـداڵان زۆر گرنگ و به‌سوودە. له زۆر کار و ره‌فـتاری نه‌خوازراو و له خـووی ناشیرین، منداڵه‌کانتان دووردەخـاته‌وە.
له وڵاتـانی رۆژئـاوادا، بایـه‌خـێکی زۆر به پـه‌روەردەی مـیوزیـکی دەدەن، له زۆربـه‌ی ماڵـه‌کانـدا، پیانـۆیـه‌ک هـه‌یه، یا ئامـێرێکی میوزیکی هـه‌یه، گـه‌ورە و منـداڵان له کاتی پەرژاندا تاوێک پیانۆ لێدەدەن. له قوتابخانه‌کانیشدا منـداڵانی ئارەزوومـه‌نـدی میوزیک، له لایه‌ن مامۆستای پسپۆری مـیوزیکه‌وە، به پێی ئارەزوو و هه‌ڵـبژاردنی قـوتابییه‌کان، فـێری ژەنـینی ئامـێرێکی مـیوزیکـیـان دەکه‌ن. له هـه‌ر شار و گهڕەک و گونـدیکـدا، به دەیان تیپی میـوزیـکی هـه‌یه. به خۆڕایی له سه‌نته‌رەکاندا ئاهـه‌نگی میوزیکی سازدەن.
له کوردستانیشدا، بابه‌تی میوزیک وەکوو وانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و خراوته پرۆگرامه‌کانی قـوتابخانه‌ی بنه‌ڕەتییه‌وە. زۆر سوپاسی مامۆستا (زارا ئه‌حمـه‌د جـاف) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روەردەیی ـ له رانیـه دەکه‌م. به‌ڕێـزیان خـشته‌ی دابه‌شکـردنی وانه‌کانی بـۆ ناردم. به پێی خـشته‌کان، به پێی دەوامی قوتابخانه بنه‌ڕەتییه‌کان و خوێنـدن به زمانه جیاوازەکان، له قـوتابخـانه‌کانی کوردستان، جیـاوازی له دابه‌شکـردنی ژمـارەی وانـه‌کانی میـوزیکـدا هه‌یه. له پۆلی (٣،٢،١) دا، هـه‌فـته‌ی (٢) وانه میوزیک هـه‌یه، له هه‌ندێ قـوتابخانه‌ی تـردا هـه‌فـته‌ی (١) وانـه‌ی میوزیکـیان هـه‌یه، له خـشـته‌کانی ئـه‌م قـوتابخـانانـه‌دا ناوی وانه‌ی (سروود) یان تێـدا نییه. له خشته‌ی هه‌فـتانه‌ی هه‌ندێ له قوتابخانه‌کانیشدا، ناوی میـوزیکی تێـدا نییه و وانـه‌ی (سـروود) هـه‌یه، که به هه‌مـان رێـژەی وانه‌ی میـوزیک، وانه‌ی سروود دابه‌شکـراوە. له خـشـته‌ی هـەفـتـانەی دابەشکـردنی وانەکـانی خوێنـدنی هـه‌نـدێ قـوتابخـانه‌کانیـشـدا، ناوی وانەی (سروود) و ناوی (میـوزیک) ی تێـدا نییه. له‌وانه‌یه له چـوارچـێوەی وانه‌ی (هـونـهر) یا (پـه‌روەردەی هـونـهری) دا بـێت. به‌ڵام وانـه‌ی (پـه‌روەردەی هـونـه‌ی) بـه زۆری چـالاکـییه‌کـانی وێنـه‌كـێشان دەگـرێتـه‌وە.
من وام پێ جـوان و دروسـته، که هـه‌ردوو وشه‌که (سـروود) و (میوزیک) بخرێنـه پاڵ یه‌کـتری و ببـن به وانه‌ی (سروود و میوزیک). مامۆستای پسپۆر و کارامه و شارەزای میوزیک، له دەرچوانی په‌یمانگای هونه‌رە جوانه‌کان، به‌شی میوزیک. بۆ وتنه‌وەی ئه‌م وانـه‌یه ته‌رخـان بکـرێـن. نه‌شکـرێـت به وانـه‌یـه‌کی لاوەکی، پێـویستە گـرنگی پێبـدەن.
دەستخۆشییه‌کی زۆریش له‌و لایه‌ن و مامۆستا میوزیکـژەنه دڵسۆزانه‌مان دەکه‌م، که له پشـووەکانی هـاوینانـدا، کـۆرس و خـولی تایـبـه‌ت بـۆ فـێرکـردنی مـیوزیک بۆ منـداڵانی کوردمان دەکه‌نه‌وە. خـزمه‌تی پیـرۆز و ناوازەیـان، شایه‌نی ئه‌وپـه‌ڕی رێـز و پێـزانینه.
رەزا شـوان
نەرویـج: ١١/ ئاب / ٢٠٢٢