
ڕێگایه‌ک به‌ره‌و زیندان … هیوا سه‌عید
فیلمی ڕێگا یه‌کێکه له باشترین به‌رهه‌مه‌کانی یه‌ڵماز گونه‌ی، براوه‌ی چڵه‌خورمای زێڕینه له فیستیڤاڵی کان، که ئه‌وکات یه‌که‌م فیلم بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدراوه. ئه‌و فیلمه به دایه‌لۆگێکی که‌م زیاتر به زومی کامێرا باس له پێنج زیندانی ده‌کا به مۆڵه‌تی کاتی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له زیندان به‌رده‌درێن.
زیندانییه‌کیان هه‌ر ڕۆژی به‌ربونه‌که‌ی به‌هۆی ونکردنی کارتی مۆڵه‌تییه‌وه له ڕێگا له بازگه‌ی پشکنین ده‌گیرێته‌وه. زیندانییه‌کی تر ئه‌و هه‌فته‌مۆڵه‌ته ده‌کاته هه‌لێک بۆ ئه‌وه‌ی ژنێکی تێدا به‌ڕادان بدا و دوای زیندان بیگوازێته‌وه. له کن ئه‌و زیندانییه ژن جگه له کاڵایه‌ک بۆ تێرکردنی ئاره‌زوی پیاو هیچی تر نییه. له داخوازی کچێکدا پێی ده‌ڵێ:
که به‌ربووم یه‌کسه‌ر ده‌تگوازمه‌وه.
وه‌ک سه‌رۆکی خێزان هه‌موو قسه‌یه‌کم ڕاسته، ده‌بێت هه‌میشه به قسه‌م بکه‌ی.
که وتم ماست ڕه‌شه، ڕه‌شه.
نابێت له‌گه‌ڵ پیاوان بدوێی یان پێبکه‌نیت. زۆر توڕه ده‌بم.
له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێک قسه ناکه‌ی ته‌نیا برا و خزمی نزیکت نه‌بێ.
چیم وت ده‌بێ بیکه‌یت، به‌رپه‌رچی قسه‌کانم ناده‌یته‌وه.
نابێ بڵێی ئه‌مه‌م ده‌وێ و ئه‌وه‌م ده‌وێت. ئه‌گینا زۆڕ توڕه ده‌بم زۆر.
من پێت ده‌ڵێم چ بکه‌ی و چی له‌به‌ر بکه‌یت. تێگه‌یشتی؟
له وه‌ڵامدا کچه‌که ده‌ڵێ: باش، چه‌ند به جوانی قسه‌ت کرد ئه‌وه له زیندان فێربووی؟ مه‌به‌ستی له‌و شێوه‌ده‌ربڕین و پرسیارکردنه دیوه پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی، واتا دیاره ده‌ته‌وێ زیندانیم بکه‌ی!
له کۆمه‌ڵگا لێک به‌ستراوه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ڕه‌فتاری خوشک له‌سه‌ر برا و هی کوڕ له‌سه‌ر باوک و هی ژن له‌سه‌ر مێرد و به کورتی ڕه‌فتاری هه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌دامانه‌ی بنه‌ماڵه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی یه‌کتر. به‌و مانایه‌ی مرۆڤ له دۆخێکی وا به‌س خاوه‌نی کرده‌وه‌کانی خۆی نییه، که‌س و کاره‌که‌یشی پشکیان له هه‌ڵه و ڕاستییه‌کانیدا به‌رده‌که‌وێت. ئه‌و برایه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له باخێکدا له‌گه‌ڵ کوڕێک بینراوه خوشکه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێ. ئه‌وه‌ی ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ کوشتن ژوانه‌که نییه، به‌ڵکو پێزانینی خه‌ڵکییه به ژوانه‌که‌یان. ئه‌وه‌ش سزای کۆمه‌ڵگای لێک به‌ستراوه‌یه واده‌کا پێزانینی خه‌ڵکی ببێته ئه‌و فشاره به‌هێزه شه‌رمه‌زاری بنه‌ماڵه‌که‌ی لێبکه‌وێته‌وه و شکۆی ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی پێوه بشکێ. لێره‌دا چۆن خوشکه‌که ده‌بێته قوربانی ئه‌و کۆمه‌ڵگا لێک به‌ستراوه و ناتوانێ موماره‌سه‌ی ئازادییه‌کانی تێدا بکا، دیسان باوک و برایه‌که‌یشی یان لۆمه‌که‌ره‌کانیش که خه‌ڵکن ئه‌وانیش قوربانییه‌کی ترن. چاره‌سه‌ریش به گیرانی بکوژ و خه‌تابارکردنی ئه‌و لۆمه‌که‌رانه ناکرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان بونه‌ته هۆکاری ئه‌م تاوانه. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پێناسه‌ی ئه‌خلاق و ژیانی کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌ک دابڕێژرێته‌وه چاکه و خراپه‌کانی مرۆڤ وه‌کو تاکێک هه‌رخۆی لێی به‌رپرسیار بێ. بۆ دروستکردنی ئه‌و جۆره کۆمه‌ڵگایه‌ش ده‌بێ سه‌ره‌تا کلتوری کۆمه‌ڵگاکه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه. بۆ تیشک خستنه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته زیندانییه‌کی تریان چونکه له‌مێژه گیراوه و له‌و ماوه‌یه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌رگه‌ی ته‌نیایی و بێ پاره‌یی نه‌گرتوه په‌نای بردۆته به‌ر له‌شفرۆشی، ئه‌ویش وه‌ک مێردێکی خیانه‌تلێکراو له نێوان لێبورده‌یی و ویستی ده‌وروبه‌ر که بڕیاری ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنن پێویسته ئه‌و له‌که ڕه‌شه له ڕوی لاببا و شه‌ڕه‌فی خۆی و ئه‌وان بکڕێته‌وه. ئه‌و یه‌که‌میان هه‌ڵده‌بژێری و ده‌ستی ناچێته خوێنی و هێشتا خۆشیده‌وێ.
کاتێک له‌ناو پاس و میتڕۆکانی تورکیا دڵداره‌کان گه‌مه و ده‌ستله‌ملانێیانه ئه‌وه پێشکه‌وتوخوازی وه‌ک گونه‌ی شه‌ڕی له‌پێناو کردووه. له دیمه‌نێکدا زیندانییه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مێکه له جه‌سته‌ی ژن به دووره که ده‌گاته ژنه‌که‌ی هه‌ر له ڕێگا و له ئاوده‌ستی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ ده‌کا. ئایا له کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو خه‌ڵک به‌سه‌ر دیمه‌نێکی له‌و جۆره دابچن چ کاردانه‌وه‌یه‌کیان ده‌بێ؟
دوای ئه‌وه‌ی لێیان له هه‌ڵڵا ده‌ده‌ن و سوکایه‌تییه‌کی زۆریان پێ ده‌که‌ن، ئه‌فسه‌ری لێپێچینه‌وه به پیاوه‌که ده‌ڵێ: شه‌رمت به‌خۆت نییه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی لای تۆ شه‌رمه، بۆ من وه‌ک پێویستییه‌که.
دواتر ئه‌و زیندانییه‌ش له تۆڵه‌ی خوێن و دوژمنداری ده‌کوژرێته‌وه.
زیندانییه‌که‌ی تریش خه‌ڵکی گونده‌کانی سنووری نێوان تورکیا و سوریایه، به بیانوی کاری قاچاخی ناوچه‌که‌یان مینڕێژکراوه، له ڕاستیدا ئه‌و مینڕێژییه له‌به‌ر جوڵانه‌وه‌ی کورده‌کانه و حکومه‌ت هه‌ر به چاندنی مین نه‌وه‌ستاوه له پاڵ ئه‌مه به ڕۆژ خه‌ریکی ڕه‌شبگیری و به شه‌و خه‌ریکی ته‌قه‌کردن و کوشتنه له‌و سنووره. براگه‌وره به‌رمینکه‌وتوه‌که‌ی ئه‌و زیندانییه ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی حاڵی له قاچاخچیان خراپتره کورده‌کانن.
له کۆتایی په‌یامی فیلمه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موومان زیندانین. زیندانین له‌ناو عه‌سکه‌رتارییه‌تی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان که ژیانیان له هاوڵاتییان کردووه به سه‌ربازگه، زیندانین به‌ده‌ست ڕێساکانی ئایین، زیندانین به داب و نه‌ریت و بیرکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کییانه، یان وه‌ک که‌مینه زیندانین به شۆڤێنییه‌تی نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه و سه‌رده‌سته. که‌واته له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تیش هه‌ریه‌که‌مان له سوچێک له زیندانێکی تر داین.