كێ ده‌یه‌وێت وه‌ك كاك نه‌وشیروان بێت ؟ … شاخه‌وان سه‌نگاوی
پیاهه‌ڵدان له فه‌رهه‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فادا یه‌كیك بوه له‌وه كارانه‌ی كه ده‌چووه چوارچێوه‌ی سلوكه ئه‌خلاقیه حه‌رام كراوه‌كان هه‌رگیزیش وه‌ها كارێكی پێخۆش نه‌بووه تا له ژیاندا مابوو ، هه‌ر بۆیه به‌ڕای منیش مرۆڤه‌كان پێویستیان به‌پیاهه‌ڵدان نیه ئه‌وا ئه‌و ئاكاره‌كنه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆڵ بینینی له سه‌ر ته‌ختی شانۆی ژیان پیاهه‌ڵدان به خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن وه خاوه‌نه‌كه‌ی به مه‌زنیی ده‌هێلێته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له لایی من جیگای تێڕمان بوو له ماوه‌ی ئه‌م چل رۆژه هه‌ر له چركه‌ساتی به خاك سپاردنی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌تا زه‌مه‌نی ئێستا ئه‌و وتاروپیاهه‌ڵدان و فرمێسكه تیمساحیه‌كانی زۆر كه‌سایه‌تی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه كه بۆ كۆچی ناواده‌ی كاك نوشیروان ده‌یان هۆنده‌وه وده‌یان ناڵاند له كات و ناكاتدا كاسه‌ی سه‌رمان سیخناخ كردبوو ، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی چركه‌ساتێك هه‌ستی مرۆڤ بوونیان له ناخه‌وه بجوڵێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئاكاره‌كانی خۆیان وه د‌رك به‌و ڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ش بكه‌ن كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌كو ئه‌وان مرۆڤێكه ته‌نها له گۆشت و خوێن و ئێسقان پێك هاتووه له رووه مادیه‌كه‌یه‌وه ( جه‌سته‌یه ) هیچ جیاوازیه‌كی نه‌ك له گه‌ڵ ئیوه بگره له‌گه‌ڵ مندالێكی سه‌رشه‌قامه‌كان نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازبێت له نێوان ئێوه‌و ئه‌ودا ته‌نها و ته‌نها ئه‌و ئاكارانه بووه كه‌پێی هه‌ڵساوه له ساته‌وه‌ختی خۆیدا هه‌ر له خۆنه‌ویستی و ده‌ست و داوێن پاكی و به‌هه‌ڵوێستی و ده‌ژه به‌رژه‌وه‌ندگه‌رایه‌تی زۆر ئاكاری تر كه له‌م پیاوه‌دا هه‌بووه و له ئیوه‌دا نیه ! ئه‌گه‌ر هه‌شبێت هه‌تا ئه‌و سنوره‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان له ڕووی دارایی و سیاسی و سه‌رباز و پله و پۆست و ده‌سلاتی خۆتان یان بنه‌ماڵه‌كه‌تان نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه .
هه‌ربۆیه داواكارم له سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی ئه‌م هه‌رێم پێویست ناكات له‌م ڕۆوه خۆیان به پیاهه‌ڵدانی كاك نه‌وشیروانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن به‌ڵكو ئه‌مڕۆ كه ڕۆژی چله ئه‌و پیاوه‌یه بكه‌نه به‌ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ به‌خۆدا چونه‌وه به‌ئامانجی چاكسازی و پاك سازی له ناخی خۆتانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن ، ده‌ست به‌رداری ژیانه سوڵتانیه‌كانتان ببن بگه‌رَێنه‌وه نێو باوشی میله‌ته‌كه‌تان چونكه كورد وه‌ته‌نی ( زه‌ره‌ر له نیوه‌ی به قازانج حساب ده‌كرێت ) چونكه ئێوه دنیا دیته‌نی ترن كه ژیان تاسه‌ر بۆ كه‌س نیه و وه سه‌رئه‌نجامی هه‌موومان ئه‌و مه‌تره زه‌ویه‌یه كه ئێستا به فیزه‌وه به سه‌ریدا ڕاده‌بێورن . هه‌ربۆیه ئێستاش ده‌ڕه‌نگ نیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت نه‌وشیروانی بژین …. نه‌وشیرواننیش خه‌ڵك به بێ جیاوازی ئاین و ئینتما و ڕگه‌ز شیوه‌ن بۆ مردنه‌كه‌تان بكات . ده‌ست پێبكه‌ن …ده‌ست پێبكه‌ن ده‌ست ده ده .