له‌نێوان “به‌ڵێ” و “نه‌خێر” دا … عه‌زیز ڕه‌ئووف
چه‌ند سه‌خته نه‌ته‌وه‌یه‌كتان هێناوه‌ته سه‌ر چۆك و داوای غیره‌تیشیان لێ ده‌كه‌ن. چه‌ند سه‌خته له بیست و شه‌ش ساڵی ڕابردوودا به‌ناوی كوردبوونه‌وه كه‌رامه‌تی كوردایه‌تیتان شكاندووه و ئێستا ته‌نها به به‌ڵێ و نه‌خێرێك ده‌تانه‌وێت شكۆی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. چه‌ند سه‌خته یه‌ك مژده‌تان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌جێ نه‌گه‌یاندووه ئێستا ختوكه‌ی هه‌ستی ناسیۆنالیستیان ده‌ده‌ن و له‌نێوان كوردبوون و كوردنه‌بووندا دنیایان بۆ دابه‌ش ده‌كه‌ن.
كێشه‌كانی ئێمه زۆر له‌وه ئاڵۆزترن به به‌ڵێ و نه‌خێر چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌مه كاربه‌ڕێكردنه ته‌نها له‌م تاریكییه‌دا بته‌وێت به به‌ڵێ یان به نه‌خێر ڕای خۆت ده‌رببڕیت. نه‌ته‌وه دروست ده‌كرێت، كه ماڵ دروستكرا خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و پێویستی به ڕیفراندۆم نیه ئایا ئێمه ماڵمان هه‌یه یان نا. كه دیواره‌كه دروست كرا قه‌ڵا بۆخۆی پته‌و ده‌بێت، به‌ڵام یه‌ك به‌ردتان نه‌هێناوه بۆ بنیادنانی قه‌ڵاكه و ئێستا له‌نێوان به‌ڵێ و نه‌خێری دروستكردنی قه‌ڵایه‌كدا كۆمه‌ڵگه دابه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵـتان نه‌بێت ته‌خوینی ده‌كه‌ن.
چه‌ند سه‌خته وه‌ك وه‌ستایه‌ك شكستت هێنابێت له دورستكردنی وشكه كه‌ڵه‌كێكدا ئێستا باس له دورستكردنی قه‌ڵا بكه‌ن و له‌كاتێكدا هه‌ر خۆتان قه‌ڵاكه‌تان پڕ كردبێت له مار و مێروو، هه‌رخۆتان قه‌ڵاكه‌تان به سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه‌وه تاڵان كردبێت و كورده‌كانی ناو قه‌ڵاكه‌تان برسی و كردبێت و زیاد له دوو ده‌یه‌یه شكۆیان ده‌شكێنیت و ئێستاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتان نه‌بێت به خائینی ده‌كه‌ن.
چه‌ند سه‌خته كوردبوون، ئه‌وه‌ی باسی كوردایه‌تی ده‌كات خاڵیه له هه‌ناسه‌ی كوردبوون و كوردبوونی ته‌نها بۆ ڕه‌فاهیه‌ت و تاڵانی ده‌وێت، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش كوردبوون بۆیان بۆته ئازارێكی سه‌خت و ئێستاش به به‌ڵێ و نه‌خێر تاقی ده‌كرێنه‌وه. چه‌ند سه‌خته كوردبوون كه به ڕۆژی ڕووناك قاچاخچییه‌كان باسی كوردایه‌تیت بۆ بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه بیست و شه‌ش ساڵه له‌سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه ناشرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه كۆی ئازاره‌كانیان چه‌شتووه، كه‌چی ئه‌وسه‌ری تونێڵه‌كه‌ت لێ بگرن و كوردایه‌تیت پێ بفرۆشنه‌وه. چه‌ند سه‌خته كوردبوون به‌ئاشكرا خائینان و نیشتیمانفرۆشان و تاڵانچییه‌كان باسی نیشتیمانپه‌روه‌ری و كوردایه‌تیت بۆ بكه‌ن و تۆش له‌نێوان به‌ڵێ و نه‌خێر دا ته‌نها ده‌توانی بۆ كوردبوونی خۆت بگریت.
چه‌ند سه‌خته كوردبوون، سندوقێكتان داناوه ئه‌گه‌ر به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ین ئه‌وا به‌دنیا ده‌ڵێین ئێمه ژێرده‌سته‌ییمان قبوڵه‌و نامانه‌وێت خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین، ئه‌گه‌ر به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ین، ئه‌وا بێقانونی و كه‌رامه‌تشكاندنمان قبوڵه هه‌ر به‌ده‌ستی ئێوه و هه‌م به دنیا ده‌ڵێین ئێمه قاچاخچیه‌كانی نه‌وتمان قبوڵه چ بڕیارێك ده‌رده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیانین.
چه‌ند سه‌خته كوردبوون هاوڕێیان.