
(ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شاری ڕواندز له ڕۆمانی قامچی دا) … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
زۆرجار له‌میانه‌ی ده‌قێكی ڕۆماندا، پلوتی ڕۆمانه‌كه‌و كارهكتهرو شوێن‌و ئاماژه‌كان واقعین و به‌شێكن لهبیۆگرافیای تایبه‌تییانه‌ی ژیانی ڕۆماننووس له‌وژینگه‌یه‌ی تیایدا ژیاوه.هێندێك جاریش ئه‌و شوناسانه،به‌رهه‌می بیر‌و فهنتازیاو ئه‌ندێشه‌سازیی ڕۆماننووسنو ڕه‌نگه له‌زه‌مینه‌ی واقیع بوونیان نه‌بێت.به‌ڵكو دروستكراوی خه‌یاڵی نووسه‌رن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆخوێنهرگرنگه، چێژومانایه لهخوێنهوهی ده‌قه‌كه.به‌ده‌رله‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له‌كوێوه سه‌ریان گرتووه. گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی گشتی،هه‌میشه بۆخوێنه‌ر ئه‌و ڕۆمانانه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دنیای واقیع و ژیانی تایبه‌تی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، پتردهبنه جێی ڕامان و خوێندنه‌وه و چێژلێبینین.به‌وپێیه‌ی ده‌مانگێڕێته‌وه زه‌مه‌نێك كه‌بووه به‌به‌شێك له‌ڕابردوو. ئێستا له‌ڕێی نووسین و گێڕانه‌وه‌كانی نووسه‌ره‌وه پێیان ئاشنا ده‌بینه‌وه. ڕۆمانی(قامچی)* له‌وجۆره ڕۆمانانه‌یه، كه تێكه‌ڵیه‌كه له‌نێوان فه‌نتازیا و واقیع. به‌شێك له‌ڕووداوه‌كانی ده‌شێ واقعی بن. ئهگهرخوێنهوهی ئه‌وڕۆمانه بۆخوێنهرانێك هه‌رته‌نها چێژ‌و مانایه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا بۆمن وه‌ك هاوشارییه‌كی (كاروان عه‌بدوڵا)ی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه، چێژ‌و مانایه‌كی زۆرتری هه‌یه. چێژهتایبهتییهكهی له‌وه‌دایه كه‌ده‌زانم ڕۆماننووس له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردوو، باسی (كێ-كام جێگه‌و شوێن- كام قوتابخانه و شه‌قام- ماڵ ده‌كات). یاخود باسی چ زه‌مه‌نێك ده‌كات. مانا جیاوازه‌كه‌شی له‌وه‌دایه كه وه‌ك ڕواندزییهك ئاشنای به‌شێكی مێژووی په‌روه‌رده‌یی شاره‌كه‌م و ئهوزهبرو زه‌نگه ده‌بم كه‌به درێژایی مێژووی قوتابخانه وخوێندن لای ئێمه، وه‌ك ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ فێربوون، بوونی هه‌یه.
ڕۆمانی قامچی گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژانی منداڵی و قوتابخانه‌یی منداڵێكه( كه ڕه‌نگه نووسه‌ر خۆی بێت) كه‌له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌منداڵه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ی ده‌چنه قوتابخانه. ئیدی هه‌موو ئه‌و سته‌م و لێدانانه ده‌بینن به‌ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكانیان، له‌ماڵه‌وه‌ش به‌ده‌ست باوك و براگه‌وره‌كه‌ی. ڕووداوه‌كانی ئه‌وڕۆمانه، له‌سیانه‌ی شوێنێكدا كه ئه‌ویش (شاری ڕواندزو ماڵی كارهكتهرهكهو قوتابخانه‌یه‌ك)ه خۆی ده‌بینێته‌وه. گه‌رچی به‌درێژایی ڕۆمانه‌كه ڕۆماننووس ناوی قوتابخانه‌كه نابات. به‌ڵام بۆمنێكی هاوشاری ڕۆماننووس، ناسینه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌په‌راوێزی وه‌سف و ئه‌و ئاماژه ژینگه‌ییانه‌ی ڕۆماننووس باس كردوون، ئه‌سته‌م نییه. كه‌ئه‌ویش قوتابخانه‌ی(موژده‌ی بنه‌ڕه‌تی)یه. ئه‌و قوتابخانه‌یه، له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م دروست كراوه. ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ناوبازاڕی ڕواندزو چه‌ند هه‌نگاوێكی كورت و كه‌م له(خه‌ره‌ند)ه‌وه دووره.كهدۆڵێكی قوڵه‌و كه‌وتۆته به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕواندزو لهكاولۆكانهوه ده‌ست پێده‌كات و له دامێنی(سپیلك)وده‌روازه‌ی سه‌یرانگای(بێرۆ)ه‌وه كۆتایی دێت. به‌شی زۆری گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان لهوقوتابخانهیهن. سه‌رمه‌د كه‌كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌یه، ماڵی له‌نزیك قوتابخانه‌كه‌یه‌و بهكۆڵانێكی هه‌رواز،چهندسهدمهترێك له‌قوتابخانه‌كه‌ی دووره. شایه‌نی ئاماژه كردنه ئه‌وشوێنه هه‌مان گه‌ڕه‌ك‌و ماڵی ڕاسته‌قینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌یه.
سه‌رمه‌د ڕۆژانه ده‌چێته قوتابخانه. له‌لایه‌كه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی دارحهیزهرانهكانی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكانی،له‌لایه‌كیشه‌وه شه‌ڕپێ فڕۆشتنهكانی قوتابییه‌كانی تر‌و عهزهگڕوو سه‌بۆ. ئه‌مه وێرای قامچییه هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی باوكی له ماڵه‌وه كه‌هه‌میشه بۆ ههرههڵهیهكی سه‌رمه‌د له‌قوتابخانه و نێو منداڵه‌كانیش، ساز‌و ئاماده‌یه.ڕۆماننووس توندوتیژی وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی ئێمه، هه‌رته‌نها نابه‌ستێته‌وه به قوتابخانه،به‌ڵكو ماڵ و كۆمه‌ڵگه‌ش لێی به‌رپرسیارن. وه‌ك ده‌بینین،سه‌رمه‌دی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه هه‌رته‌نها ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كانی قوتابخانه نابێته‌وه. باوكیشی به‌هه‌مان شێوه ئازاری ده‌دات. ئه‌و ئازاردانه له پهراێزی به‌ناو فێربوونه‌وه بۆته هۆی تۆراندنو تۆقاندنی هه‌زاران قوتابی له‌قوتابخانه. كه‌ده‌شێ سهبۆی هاوڕێی سه‌رمه‌دی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه، یه‌كێك بێت له‌وان.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی واز له‌قوتابخانه دێنێت، ئیدی ته‌نیایی و مه‌راق شێتی ده‌كه‌ن و دواجارشێت ده‌بێت و بهسهبۆشێت ده‌ناسرێت. ئهوسهبۆیهی وه‌ك سه‌رمه‌د وته‌نی، چه‌ندمانگێك لهمهوبهرمرۆڤێكی ئاسایی بوو.به‌ڵام دواجارشێت ده‌بێت.له‌په‌راوێزی ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌وه، عشقی نێوان ڕهیحانهو سه‌رمه‌د بوونی هه‌یه. كه دووقوتابی هاوپۆلی یه‌كترین. چیرۆِكی ئه‌م عشقه له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌كی زووه‌وه ده‌ست پێده‌كات و وه‌ك هێڵێكی درامی له‌ڕۆمانه‌كه‌دا درێژ ده‌بێته‌وه تاكۆتایی ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه. ڕۆماننووس له‌گێڕانه‌وه‌ی عه‌شقی نێوان ڕهیحانهو سه‌رمه‌د به‌رده‌وام ده‌بێت، تا سه‌ره‌نجام عه‌زه گڕوی كوڕی ئاغا،ته‌ماحی ده‌چێته ڕێحانه كهتاقانهی باوك‌و دایكییهتیو هه‌ردووكیشیان پیروپه‌ككه‌وته و به‌ساڵاچوون. ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه ئاماژه‌ی پێ بده‌ین له‌و ڕۆمانه،پێگه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شاری ڕواندزهلهپهراوێزی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كاندا. بێگومان هه‌موومان ده‌زانین كه‌ڕۆماننووس خه‌ڵكی شاری ڕواندزه و ڕووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه‌ش له‌ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی شاری ڕواندز سه‌ریانهه‌ڵداوه.گه‌رچی به‌درێژایی ڕۆمانه‌كه،نووسه‌ر به‌ئاشكرا ناوی به‌شێك له‌جێگه و شوێن و ژینگه‌ی شاری ڕواندز ده‌هێنێت.هه‌ندێكیشییان ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆی پێداون. به‌ڵام بۆ منی خوێنه‌ر ناسینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ئاسان بوون. ته‌نها له ڕێگه‌ی وهسفو گێڕانه‌وه و ئاماژه‌كردن، ئیدی ده‌مزانی ڕۆماننووس مه‌به‌ستی كام جێگه‌و شوێنه. له‌وڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئێمه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین پێگه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕواندز له‌ڕۆمانی قامچی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی(زمان_ شوێن_ كارهكتهرو كه‌سایه‌تییه‌كان_ زه‌مه‌نی ڕووداوه‌كان) باس بكه‌ین. چونكه به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ڕووداوه‌كان په‌یوه‌ندییان بهوشارهوه هه‌یه. لێره‌وه‌ش به‌جیا پێگه‌و ئاستی ئه‌و شوێن‌و كه‌سایه‌تییانه دیارده‌كه‌ین. ئه‌وانیش:_
یه‌كه‌م:_ شێوه‌زاری ڕواندزییان له ڕۆمانه‌كه.
ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاروان عه‌بدوڵای نووسه‌ر، ئه‌و ڕۆمانه‌ی به‌شێوه‌زاری ڕواندزییان نه‌نووسیوه، كهشێوهزارێكی تایبه‌ته وله‌ڕێگه‌ی به‌شێك له‌ئاماژه‌كانی گۆكردن ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له‌چه‌ندین جێگه‌ی ڕۆمانه‌كه ئه‌و وشه‌و ده‌سته‌واژه و دهربڕینانهمان ده‌كه‌وێته بهرچاوكهلهشێوهزاری ڕواندزییان به‌كاردێن. هه‌ندێكییان تایبه‌تن به‌و شێوه‌زاره و هه‌ندێكی تریشیان گشتین. به‌ڵام له‌ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زمانه‌وانی شاری ڕواندز به‌كاردێن. بۆنموونه وشه‌كانی:_(بۆرهخزمایهتی_عاسێ_شهپڵهقوڕ_شۆڕبینه‌وه_داركاریی_فزه‌ت لێوهنهیێ_وێكی هیناوه_هێشتان_كاریته_ته‌پۆ_لاق_حیتهحیت_تۆبهگوم خوارد_عاسته‌م_ده‌رپه‌ڕی_كێوه_پۆرگ_شولكهدار_بڕمیز_باوهشهدار_خۆم له گێلیدا_ كهرهنهكهی_ خۆی عه‌دم كردووه_پڕیاندامێ_قیت_چاوی چووه پشتی سه‌ری_وه‌كی دی_مست_چیڕهوهاوار_دختۆر_ كۆلكهدار_شاپ_غاردان_دهبهرتهكهم_ڕكڕاچوون_ئهدیكو_زه‌فه‌ر_كن_تێم ته‌قاند_مه‌تره‌ق_شلوخاو_قومپانی_ڕه‌پێش بكا_بوختان_تخووب واته سنوور_ڕمبه_غه‌ره واته دیوار_تخون واته نزیك بوونه‌وه_ههنیشك_ڕاقهنی واته داڕما_ بێعار واته شه‌یتان_ گوریس واته په‌تك)ئه‌مانه به‌شێك بوون له‌م وشانه‌ی به‌زۆری له‌شاری ڕواندز بهكاردێنو ئێستاش لهگۆكردنو نووسین په‌یڕه‌و ده‌كرێن. له به‌ر درێژنه‌بوونه‌وه‌ی بابهتهكهشمان، مانا‌و هاوواتای وشه‌كانمان نه‌نووسیوه‌و ته‌نها ئاماژه‌مان پێكردوون.
دووه‌م:_ كه‌سایه‌تی‌و كاره‌كته‌ره‌كان له ڕۆمانه‌كه.
خوێنه‌ر به‌درێژایی خوێنه‌وه‌ی ڕۆمانی قامچی، گوێبیستی ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ر ده‌بێت. كهبهشێكییان كه‌سایه‌تی ڕاسته قینهبوونهو به‌هه‌مان ناو‌و پیشه ناسراون له ڕواندز. به‌شێكیشیان ڕه‌نگه به‌رهه‌می خه‌یاڵی نووسه‌ر خۆی بن.وه‌لێ بڕوام وایه ئه‌مانیش كاره‌كته‌ری ڕاسته‌قینه بوونه. به‌ڵام ڕۆماننووس له ڕۆمانه‌كه‌یدا بهناووپیشهی تردهیاناسێنێت.ئهوكارهكتهرانه به‌شێكییان تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواتریش له‌ژیاندا مابوون. واته هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڕۆماننووس له ڕۆمانه‌كه‌یدا ناوی هێناون.لێره‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:-
* برایمه گۆج/ یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی شاری ڕواندزو پیاوێكی قسهخۆشو لوتف شیرین بوو. ئهوچونكه پهككهوتهبوو واته قاچه‌كانی كاریان ناكرد، بۆیه له سه‌رده‌سته‌كانی ده‌ڕۆیشت.به شكۆی كه‌سییانه‌ی خۆی دهژیاودوكانی هه‌بوو.به‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه خێزانێكی گه‌وره‌ی پێگه‌یاند. كه وه‌ك خۆی له‌چه‌ندین كچ‌و كوڕی په‌ككه‌وته پێكهاتوون‌و ئێستا له ڕواندز دائه‌نیشن. برایمهگۆچ له 14-9-1992كۆچی دوایی كرد. شایه‌نی ئاماژه‌كردنه ناوبراو مامی دكتۆر(عبدوڵاحسین ڕواندزی)یه كه مامۆستای زمانه له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
*قاسمه قول/ یه‌كێكی دیكه بووه له كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری ڕواندزو دوكانی ورده‌واڵه‌ی هه‌بووه. ئه‌م پیاوه چواروه‌رزی ساڵ به جلی زستانه ده‌بینراو جلی زۆری له‌به‌ر ده‌كرد.
*خه‌لیفه حوسێن/ یه‌كێكی دیكه بووه له كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕواندز كه به تایبه‌تمه‌ندی پۆشینی جل‌و بهرگو قسه كردن ده‌ناسرایه‌وه. زۆرجارداوایان لێده‌كرد دوعایان بۆ بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ده‌ڵێن شیر‌و جهرگهشی له خۆی ده‌دا.
* ئاغا‌و عه‌زه گرووی كوڕی/ له شاری ڕواندزلهو سه‌رده‌مه‌دا ئاغا هه‌بووه. به‌ڵام مه‌رج نییه نووسه‌ر مه‌به‌ستی هه‌مان ئه‌و ئاغایه بێت.له‌وانه‌شه مه‌به‌ستی ئه‌و بێت.
* فه‌قێ شێت/ یه‌كێك بوو له شێته‌كانی شاری ڕواندز. زۆر كه‌مدوو بوو.به‌رده‌وام حه‌زی له جگه‌ره‌و خه‌وتن بوو له‌به‌رده‌م دوكانی كاسبكارانی شار. ناوبراو له‌ساڵی2007كۆچی دوایی كرد.
*عه‌بدوڵا شێت/ یه‌كێكی دیكه بوو له شێته‌كانی شاری ڕواندز. ئه‌و له شێته ترسناكه‌كان بوو.له زۆبه‌ی كاتیش خۆی ڕووت ده‌كرده‌وه.به‌رده‌وام ده‌یگووت(لێیده ڕوسی قاره‌مان) كه‌مه‌به‌ستی لێدان بووله سهددامو به‌عس. ئه‌و له مانگی شوباتی 1991به‌رله مانگێگ له ڕاپه‌ڕین كۆچی دوایی كرد.له‌ماڵێك ده‌ژیا له نزیك مه‌زاری شێخ عه‌بدولعه‌زیز.
*بهگو پۆلیس/له‌ڕۆمانه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له شێوه‌ی بهگو پۆلیس باسیان ده‌كرێت.له بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌شدا، چهندكه سێك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی پۆلیس بوون. ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ڕۆماننووس به‌به‌گ ده‌ناسرێن له ڕواندز.
*سهبۆو سه‌رمه‌د/دووكارهكتهرو دووهاوڕێی نزیكی یه‌كتری بوون له قوتابخانه.
*ره‌یحانه/خۆشه‌ویستی سه‌رمه‌دی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌و هاوڕێی قوتابخانه‌یه‌تی.
سێیه‌م/ ژینگه‌و شوێنی ڕواندز له ڕۆمانه‌كه‌دا.
به‌درێژایی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی قامچی خوێنه‌ر به‌رچه‌ندان شوێنی گشتی‌و تایبه‌تی،كراوه‌و داخراو ده‌كه‌وێت. كه هه‌مووشیان په‌یوه‌ستن به‌جوگرافیای شاری ڕواندز. ئه‌گه‌رچی ڕۆماننووس له‌ناوهێنانی به شێك له‌شوێنه‌كان، شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شوێنانه وه‌كو خۆی ئاماژه پێده‌دات.به‌ڵام له هه‌ندێكی تریان ته‌نها ئاماژه به شوێنه‌كه دهكاتو به نادیاری ده‌یانهێڵێته‌وه. به‌ڵام بۆ منی خوێنه‌رو ڕواندزیش، ناسینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ئه‌سته‌م نه‌بوو. لێره‌وه‌ش ئاماژه به‌و شوێنانه ده‌كه‌ین.
*به‌درێژایی ڕۆمانه‌كه،باس له ماڵی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه واته(سه‌رمه‌د)ده‌كرێت. كه له نێو بازاردایهوبهكۆڵانێك سه‌ر ههروازدهچیت. دیاره ئه‌و شوێنه‌و ئه‌و كۆڵانهش،هه‌رماون. شایه‌نی ئاماژه كردنه ماڵی باوكی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ش(پێشتر له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌بووه.
*له ڕۆمانه‌كه‌دا، قوتابخانه‌یه‌ك وه‌ك شوێن ده‌بینین. وه‌لێ نووسه‌ر ناوی قوتابخانه‌كه‌ی نه‌نووسیوه. به‌ڵام ئه‌و قوتابخانه‌یه ئێستاش ماوهوخوێندنی تێدا به‌رده‌وامه‌و ناوی قوتابخانه‌ی(موژده)یه‌و ده‌كه‌وێته هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی له ڕۆمانه‌كه‌دا دیاریكراوه.واته نزیك ماڵی سه‌رمه‌د.
*مزگه‌وتی باویل ئاغا/ده‌كه‌وێته كۆتایی شه‌قامی گشتی ناوبازاڕی ڕواندزو دوای فراوانكردنی ئه‌و شه‌قامه،مزگه‌وته‌كه لابرا. ئێستا مزگه‌وتێكی دیكه، به دیزایینێكی نوێوه له هه‌مان شوێن دروست كراوه‌ته‌وه.
*خه‌ره‌ند/ مه‌به‌ست ئه‌و دۆڵه قوڵه‌یه كه ده‌كه‌وێته به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕواندزوشوێنێكی جوان‌و سه‌رنج ڕاكێش‌و هاوكات ناسراوو به ترسیشه.
*هه‌ندرێن/مه‌به‌ست له شاخی هه‌ندرێنه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ڕواندزو بهسهرخهرهند ده‌ڕوانێت. ئه‌م چیایه 2125م له ئاستی ده‌ریا به‌رزه‌و ناوه‌كه‌شی له‌وه‌وه هاتوو(هه‌ند_ڕێن)واته ڕێگاو پێچاو پێچی زۆره.
*شێخی سه‌ران/ مه‌به‌ست پیری كۆسه‌ی (سه‌ران)ه.ناوی(عهبدولسهمهدئیبراهیم محمودئیراهیم)هو خه‌ڵكی گوندی(سه‌ران)ی دۆڵی ئاكۆیانه. له ساڵی 1917كۆچی دوایی كردووه. شێخێكی یه‌كجار خواناس‌و پاك‌و به دین بووه. ئێستاش بۆ دوعا‌و نزا‌و كاتی ته‌نگانه، له به‌ری ده‌پاڕێنه‌وه. گۆڕه‌كه‌ی كه‌وتۆته هه‌مان گوند.
*بهرباخچان/یه‌كێكه له شه‌قامه كۆنه‌كانی شاری ڕواندزوكهوتۆتهگهڕهكی بهرباخچانو له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دروست كراوه.
*مه‌رقه‌دی عه‌بدولعه‌زیز/ ئه‌میش یه‌كێكه له پیاو چاك و خواناسه‌كان.ئارامگه‌ی كه‌وتۆته گه‌ڕه‌كی گه‌رده‌گه‌رد. بۆ نزاوگیربوونی پاڕانهوهژنان ڕووی تێده‌كه‌ن. ئێستاش كاتێ له‌ماڵی ئێمه منداڵێكی خوشكوبراكانم گه‌شكه ده‌یگرێ، كه‌سێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ناڕهحهتیو خه‌مێك ڕوومان تێده‌كات، دایكم چنگێكی بچووك له‌گڵی سهرگۆڕهكهی عه‌بدولعه‌زیز ده‌خاته ناوجامێك ئاوه‌وه ده‌مانداتێ. ئێستاش زۆرجار له كاتی نه‌خۆشی به‌منی ده‌دات و منیش له‌به‌ر پێگه‌ی پیرۆزی ئه‌و شێخه لای دایكم و سۆز‌و میهره‌بانی دڵه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و بۆمن، سێ‌ودووی لێ ناكهمو ده‌یخۆمه‌وه.
*گۆڕه‌پانی شاره‌كه‌م/ مه‌به‌ست له گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی یاری تۆپی پێی ناوشاری ڕواندزه،كه ئێستاش ماوه‌و پێی ده‌ترێت(گه‌رده گه‌رد)چونكه كه‌وتۆته ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه. شوێنی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش چونكه(گردگرد)بووه،ئیدی پێیان وتووه(گردگرد)ودواتریش به پێی گۆڕانكاری زمانه‌وانی بۆته(گه‌رده گه‌رد).
چواره‌م:_ كات‌و زه‌مه‌ن له ڕۆمانه‌كه‌دا.
گه‌رچی به درێژایی ڕۆمانی قامچی، ڕۆماننووس هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زه‌مه‌نی ئه‌و ڕووداوانه له ڕووی مێژوو،به‌رواره‌وه نه‌كردووه. واته زه‌مه‌ن ته‌نها زه‌مه‌نی فلاشباكوفیزیكییه نه‌ك مێژوویی. واته كرنۆلۆژیای ڕووداوه‌كان به‌شێوه‌ی به‌دوای یه‌كداهاتن نابینرێن. به‌ڵام بۆخوێنهرێكی وه‌ك من، كههاوشاری ڕۆماننووسم، گه‌یشتمه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه زه‌مه‌نی نێوڕۆمانهكهله نێوان ساڵانی نیوه‌ی دووه‌می په‌نجاكان ده‌ست پێده‌كات‌و درێژده‌بێته‌وه تا نزیكه‌ی كۆتایی هه‌فتاكان. ئه‌مه به پێی ڕوانین‌و ههڵسهنگاندنو لێكدانه‌وه‌ی خۆم بۆ ڕووداوه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه. ئیدی نازانم زه‌مه‌نه‌كه هه‌ر ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه، یاخود جیاوازتر؟ له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه‌خوێنه‌ر كاتێ ناونیشانی(قامچی) ده‌كه‌وێته به‌رچاو، ڕه‌نگه بیری ته‌نها بۆ ئه‌وه بچێت كه ئه‌م ڕۆمانه ته‌ژییه له ڕق‌و توڕهییو سته‌مكردن. چونكه باسی قامچیمان بۆ ده‌كات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، له پاڵ ئه‌م وێنانه‌ش، وێنه‌ی دیكه‌ی جوان له ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌كه‌ونه به‌رچاو.
———————————–
په‌راوێز/ ناوی ڕۆمان( قامچی). نووسینی(كاروان عه‌بدوڵا). سالی چاپ 2011.
*ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری ڕامان ژماره(253)ی ڕۆژی 5-6-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…