Skip to Content

سەدر لە نێوان ئەجەلی سیاسی و ڕاماڵینی گەندەڵکاران،.. جبار عبداللە مهاجر

سەدر لە نێوان ئەجەلی سیاسی و ڕاماڵینی گەندەڵکاران،.. جبار عبداللە مهاجر

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 12, 2022 General

دوای سەرکەوتنی حزبەکەی سەدر لە گەڕی هەڵبژاردنەکانی عیراق کە بەدەنگی زۆرینە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، ئەم سەرکەوتنە بوە هۆی ڕاسپاردنی حزبەکەی موقتەدا سەدر بۆ دروستکردنی حکومەتێکی شیعی سوونی کوردی بۆ دەرباز بوونی عیراق لەو تەنگژە سیاسیەی کە ئیستا تێی کەوتووە، بەڵام دوای چەندین دانیشتن و گفتۆگۆ هیچ ئەنجامێکی وا نەهاتۆتە ئاراوە جێگای دڵخۆشی هاوڵاتیان بێت، هەموویان لەسەر ئەساسی مانەوە لە پۆستەکانیان لە هەوڵی بەردەوام دان، حزبە سیاسیەکانی عێراق گرێدراوی دەستی دەوڵەتانی دراوسێن بەتایبەتی ئێران و سعودیە، ئەو دوو دەوڵەتە مێژوویێکی دوورو درێژیان هەیە لە دژایەتی کردن لەگەڵ یەکتری، سعودیە نایەوێت دەوڵەتێکی شیعی ئێرانی دروست بێت لە عیراق، بەهێز بوونی ئێران لە ناوچەکە دەبێتە مەترسیێکی گەورە بۆ سەر پێگەی سعودیە، دوو حزبی شیعە مەزهەب بوونەتە هۆکاری دروست بوونی ئەو ئاڵۆزیانە، ئەویش حزبەکەی مالکی و موقتەدا سەدرن، ئەوەی لێرە دەمانەوێت ئاماژەی پێ بکەین حزبی براوەی هەڵبژاردنەکانە کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکات، نیەتی موقتەدا سەدر کەس سەرەدەری لێ دەرناکات، لەلایەک نایەوێت لەگەڵ هندێ کەس و لایەن کۆببێتەوە و لەلایەکی تریش خۆی دەڵێت” ئەو خۆپیشاندانانە بۆ نەهێشتنی گەندەڵکارانە، لێکدانەوە بۆ هەردوو دیوو خەتەرناکە، واتا بەو مانایە بێت هیچ حکومەتێک تەشکیل نابێت، ئەگەر هاتوو ئەو لێکدانەوە ڕاست بێت شەڕێکی ناوخۆیی هەڵدەگیرسێت و ئەوەی زەرەر مەندی یەکەم دەبێت موقتەدا سەدڕ دەبێت، بەو پێیە ئەو پێگە جەماوەریەی نامێنێت کە پێشتر هەیبووە، حزبێک خاوەنی ٨۰ کورسی پەرلەمانی بێت توانای گفتوگۆی موقنعی نەبێت چۆن دەتوانێت دەستی گەندەڵکاران ببڕێت، دواتر ئەوەی سەدر و جەماوەرەکەی دەیکەن جگە لە زەرەر گەیاندن بە موڵکی گشتی هیچ شتکی تر نیە، دەسگرتن بەسەر بینای پەرلەمان ئەو پەڕی ترسنۆکانەی سەدر پیشان دەدات، گوتارەکان و ڕەفتارەکانی موقتەدا پێمان دەڵێن” تەنها من ڕابەرایەتی عیراق دەکەم کەسی تر بۆی نیە ئەو ڕێگایە بگرێتەبەر، ٩٠٪ ئەو سیاسەتەی لە عیراق پەیڕە و دەکرێت شکستخواردووە ئەستەمە حزبێکی تر لە پڕا دروست ببێت و لەماوەیەکی کەمی تەمەنی بتوانێت ئەو سیاسەتە ڕاست بکاتەوە، هاوڵاتیانیش بێزار بوون لەو فلیمە بێ سەروبەرە نە سەرتایەکی باشی هەیە کۆتایەکەشی لە پڕێکا دەبێت، هاوڵاتیان ڕۆژانە بەدەم چارەسەریەکان سەیریان دەکەن بەڵام ئەوان ئامادەنین کۆتایی بەو دووبەرەکیە بهێنن و دەرگای حیواڕ بۆ یەکتری بکەنەوە تاکو بگەن بە چارەسەرێکی ڕیشەیی، دوا بڕیار کە موقتەدا سەدر دەری کردبێت بڕیاری وازهێنانی بوو لە سیاسەت، ئەو لەسەرەتادا بەدوای ئەجەلی خۆیدا دەگەڕا بەڵام لەکۆتیادا دەرکەوت کە موقتەدا سەدر پیاوی سیاسەت نیە، ئەگەر سەدر وازهێنانەکەی بۆ کەمبوونەوەی ئاڵۆزیەکان بوبێت ئەوە پێشتر دەیزانی کە ئەمە ڕوونادات، بەڵکو ئاڵۆزیەکان بەرەو لوتکە هەنگاوی عەمەلی وەردەگرن، ئێستا کار لەکار ترازا موقتەدا سەدر دەبێ بیر لەوە بکاتەوە چۆن خۆی بپارێزێت لە دەست تیرۆر و تیرۆرستان، تا دێت بکوژانی سەدر کەلە ماوەکانی ڕابردوو هەوڵی کوشتنیان دابوو توڕەتر دەبن و دەتوانن وەکو هاوڵاتیێکی ئاسایی تیرۆری بکەن و بەربەستەکان لادەچن و ڕێگا خۆش دەبێت بۆ ئەو کارە، لەبنەڕەت دا عیراق لەسەر بنەمای خێڵەکی و هۆزایەتی دروست بوو، چارەسەری ئەو ئاڵۆزیانە عیراق بەدوو ڕێگا دەبێت یان دابەشکردنی عیراق یان هاتنەوەی هاوپەیمانان، لە دابەشکردنی عیراق تەنها کورد و سونە لاریان نیە شیعەکان ئەو پێشبینیە ڕەت دەکەنەوە، هەرچەندە هەموو ئاڵۆزیەکانی عیراق دەستی شیعەی تێدایە ئەوجاش نایانەوێت عیراق بەرەو دۆخی دابەشکاری بڕوات

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish