پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك بین، ده‌بێت كورد بین … د. زاهیر سوران
نابێت هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه بشكێنین!
سه‌ره‌تا كه منداڵێك له دایك ده‌بێت، فێری زمانی دایكی ده‌بێت واته دایك، یه‌كه‌م مامۆستای مرۆڤه. پاشتر فێری وشه‌و قسه‌كردن ده‌بێت و ئه‌وجا هێدی هێدی فام ده‌كاته‌وه‌و چاكه‌و خراپه له یه‌كدی جودا ده‌كاته‌وه. كورد هه‌میشه ژێرده‌سته بووەو هه‌رگیز ئازاد نه‌بووه به‌ئێستایشه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆمان حه‌زمان لێی بووه زمانی دایكمان پشتگوێ بخه‌ین، هه‌ستمان به نزمی و سووكی (له‌چاو نه‌ته‌وه‌كانی تردا) كردووه، پێمان عه‌یب بووه، نه‌مان ویستووه بایه‌خی پێ بده‌ین. ڕاسته هه‌ندێك (به ژماره‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن) نه‌گبه‌ت كه شێوی شه‌ویان نه‌بووه‌و هه‌موو ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووه‌و خه‌ریكی زمان و ئه‌ده‌بیی كوردیی بوون و تەمەنی خۆیان لەپێناویدا کردۆتە قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ئەدەب و زمانی کوردیی به زیندوویی بمێنێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد به هه‌ڵه له ئایین تێگه‌یشتووه.
لای كورد ئایین بۆته هه‌موو شتێك وەک: دایك، باوك، زمان، منداڵ، ویژدان و ته‌نانه‌ت نیشتیمانیش. به‌داخه‌وه لێره‌شدا زۆربه‌مان به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون (ناحاڵی)، هه‌ر كه‌س به بۆچوونی خۆی و تێگه‌یشتنی له زمانی ئاره‌بی دژی كورد به كاری ده‌هێنێت كه زمانی زگماكی كه‌سمان نییه و نه‌بووه و لێكی ده‌داته‌وه. ئاره‌بی زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئاڵۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێگانه‌یه و به شه‌دده و فه‌تحه‌یه‌ك مانای وشه‌كان ده‌گۆڕدرێن و لێكدانه‌وه‌ی جودای بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش گوناهێكی دییه كه كورد ده‌ی كات له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاره‌ب خۆیان ناتوانن لێكدانه‌وه بۆ زمانه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن جا وای له ئێمه‌ی كورد.
با زۆر نه‌چینه ناو بابه‌ته‌كه‌وه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه یارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ین نابێت بۆ خۆده‌رخستن بێت نابێتیش ده‌ستی راست به ده‌ستی چه‌پ بزانێت، دڵی یه‌كدی ڕابگرن، ده‌ست مه‌نێن به رووی نه‌دارانه‌وه (ڕۆژان رۆژی له دوایه) مه‌هێڵین خراپه‌كار هه‌بێت له نێوماندا، به كوردیی و به كورتی خودا له هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كاندا فه‌رموویه‌تی چاكه بكه وخراپه مه‌كه.
له به‌رواری ٣١ / ١ / ٢٠٢٠ وە به نووسین و به‌ده‌م هاوار ده‌كه‌م، خۆتان له‌م ڤایرۆسه نوێیه بپارێزن! له یه‌كدی نزیك مه‌بنه‌وه، ئێمه كوردین فره جایاوازین له كۆمه‌ڵگاكان و نه‌ته‌وه‌كانی دی و ترایبهتمهندی خۆمانمان هه‌یه له‌وانه‌یه مۆدێلی خۆپاراستنی ئه‌وان بۆ ئێمه‌و ئێره له‌بار نه‌بێت به‌لام ده‌توانین سوود له بۆچوونه‌كانی دی وه‌ر گرین، باشتره ده‌ستی خۆتان ماچ بكه‌ن له منه‌تی بێگانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاش له خه‌یاڵێك ئاشه‌وانیش له خه‌یالێك. نزیكهی٣ هه‌فته زیاتره ڕووی ده‌مم له حكومه‌ته ده‌ڵێم:- ئێمه له‌شه‌ری كات داین، كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه! هاوكات داوام (چه‌ندین ته‌كلیف و واسیته) له حكومه‌ت كرد ٢ هه‌فته هاتووچۆ (هه‌موو جوڵه‌یه‌ك) قه‌ده‌خه بكات، ئه‌وانیش به كه‌ماڵی ئیسراحه‌ت وەك پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان بڕیاره‌كانیان ده‌ركرد . گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا شۆڕشگێرانه‌و خێرا گورج و جۆڵانە (سه‌وری و فه‌وری) بڕیاریان بدایه زۆر زۆر باشتر بوو، له ١-١٥ ئازاردا باشتر كۆنترۆل ده‌كرا، ئیمڕۆ زیانه ئابووری و ده‌روونی و ته‌ندروستییه‌كان فره كه‌متر دەبوون، نه‌ده‌گه‌یشتینه قۆناخی فۆبیای چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان و سه‌ربین… زانیاری دژبه‌یه‌ك و هه‌ڵه‌ی راگه‌یاندنه‌كان وایان له خه‌لك كرد چاوه‌ڕێی (چاوه‌ڕوانی نه‌خۆشییه‌كی بێدهرمانه) چاره‌سه‌رو كۆتان و نه‌خۆشخانه بكات، ئه‌وه جگه له بازرگانانی جه‌نگی كۆرۆنا، به‌داخه‌وه به هۆی هه‌ڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی فه‌یسبووك و خۆمان و ئیداریی ده‌سته‌ڵاته‌وه گه‌یشتینه ئه‌م ڕۆژه!
ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان لهسهرئهعساب ده‌ژین (مێشكمان ماندووه)، گشتمان له خۆشه‌ویسته‌كانمان دوورین یان دابڕاوین، كه‌م كه‌س هه‌یه ترووسكێك رووناكی تێدا مابێت، هه‌مووان دەستیان به‌رزكردۆته‌وه بۆ ئاسمان و ده‌پاڕێنه‌وه وده‌ڵێن : خوایه پۆزه‌تیڤ نه‌بێت واته تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بوو بێت، گه‌ر هه‌بووش با كه‌م بێت چونكه به‌رگه‌ی له‌مه زیاتر‌و خراپتر ناگرین.
به‌ڕێزان، ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موومانی جه‌نجاڵ كردووه‌و ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه خه‌ریكه ته‌نگمان پێ هه‌ڵده‌چنێت به‌ڵام ده‌بێت هه‌موومان هه‌موو سیناریۆ خراپه‌كانمان له‌به‌رچاودا بێت. هه‌رچه‌نده دره‌نگ وه‌ختانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ به‌شێك له شه‌ره‌فی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه درا به پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێویسته به ژماره‌یه‌كی كه‌م بێت وه‌ك هێمایه‌ك (جۆره ترسانێك) له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نابێت ئه‌وه‌نده ئاسایش، پێشمه‌رگه، پۆلیسی هاتووچۆ، كارمه‌ندی قائیمولمهقام… تاد بخرێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان (هه‌یبه‌تیان مه‌شكێنن) وا مه‌كه‌ن ئه‌وان قهرەڵهباڵغی دروست بكه‌ن . ئه‌و برایانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ك ئه‌وانه‌ی نێو نه‌خۆشخانه‌كان پێویستیان به كه‌لوپه‌لی خۆپاراستن و چه‌تریش (سه‌یوان) هه‌یه چونكه نابێت چه‌كه‌كانیان ته‌ڕ ببێت ونابێت ئه‌وه‌نده‌ش له ئۆتۆمۆبیل و سه‌رنشینه‌كانی نزیك ببنه‌وه به‌ركه‌وتن له گه‌ڵ ئۆتۆمۆبیل و سه‌رنشینه‌كانی ناویدا رووبدات (ئه‌وه كارێكی مه‌ترسیداره).
ئه‌وه‌ی شایانی باسه نابێت حكومه‌ت پێشمه‌رگه‌و ئاسایش به ناهه‌ق بكات به قوربانی كۆمه‌ڵێك تێنه‌گه‌یشتوو له حكومه‌تیش و له میلله‌تیش. ده‌بێت پێشمه‌رگه له چه‌ند خالێكدا دابنرێن وه‌ك چاو‌دێر بۆ كاتی نه‌خوازراو (هیوادارین پێویست نه‌بێت) نه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردن به‌تایبه‌تی كه ئه‌م چه‌ند رۆژه کەش وهه‌وا نالهبارەو به‌ره‌و ناخۆشی ده‌چێت.
له كۆتاییدا ده‌بێت ده‌زگاكانی خێرخوازی به هانای كهمدهرمهتهكانهوه بچن (قه‌ڵه‌باڵخی دروست نه‌كه‌ن) راگه‌یاندنه‌كان وشه‌و زمانی پاراوی كوردیی ئاسایی به‌كاربهێنن له ئاخاوتن و نووسیندا، بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی دانیشتووان به‌رزبكه‌نه‌وه (له‌وه زێده‌تر میلله‌ت تووڕه مه‌كه‌ن) و زانستیانه و كوردانه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه تا هاوكاریی یه‌كدی بن و به یه‌كگرتوویمان سه‌ر ده‌كه‌وین. هاوكات نابێت هه‌ركه‌سێك كه‌مێك ناساخ بێت ڕوو بكاته نه‌خۆشخانه ، ته‌نانه‌ت گه‌ر تووشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ش بێت نابێت به‌ته‌مای نه‌خۆشخانه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌یی بێت. پێویسته دانیشتوان ئه‌و ڕاستییه بزانن كه ته‌نیا ئه‌وانه‌ی باری ته‌ندروستییان خراپه ده‌برێنه نه‌خۆشخانه ده‌نا ژماره‌یه‌كیان به‌رگریی له‌شیان فره خاسه و باش به‌رگه‌ی ده‌گرن و پێویسته له ماڵه‌وه به پێی نیشانه‌كان چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن و كه‌سی ساخ له خۆیان كۆنه‌كه‌نه‌وه! بۆ ئه‌وه‌ی تووشیان نه‌كه‌ن تاكو نه‌خۆشییه‌كه به‌ڕێ ده‌كه‌ن. له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵپاردا دا ٤ نه‌خۆشی خۆم تووشی ئه‌نفلۆنزایه‌كی ده‌گمه‌نی به‌هێز بوون (ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ٦٠ ساڵانه‌وه بوون) نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له ماڵه‌وه مانه‌وه و نه‌هاتنه ده‌ره‌وه وه‌لێ كه‌سیان پێیان نه‌خسته نێو نه‌خۆشخانه وسوپاس بۆ خودا ئیمڕۆ هه‌رچواریان قنجو قیتن و ته‌ندروستییان فره خاسه و چ عه‌یبێكیان نییه.
هیوادارم هه‌مووان كوردانه ئیراده‌تان به‌هێز بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له‌شتان به‌هێز بێت و پێكه‌وه به كه‌مترین زیان له نه‌خۆشییه‌كه ڕزگارمان بێت، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا چاونه‌ترس بین تێكڕا كارمه‌نده خۆنه‌ویسته‌كانی ته‌ندروستی له كاتی پێویستدا (به‌پێی توانا) به هاناتانه‌وه دێین. مرۆڤی خاوەن یژدان و بە ئیرادە ھەمیشە بەرگەی ئازارەکانی ڕۆژگار دەگرێت.
د. زاهیر سوران
پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی.
٢٦ / ئاداری ٢٠٢٠