وریای پڕوپاگه‌نده‌ی تاریكبیران بن! … ئاوات ئه‌سعدی
له هه‌لومه‌رجی نائاساییدا، وه‌كو ئه‌مرۆ كه باس باسی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، ده‌نگوباسی نائاسایی زۆر ئه‌بێت. زۆرجار مرۆڤی تینوی هه‌واڵ بایه‌خ به هه‌موو بڵاوكراوه‌یه‌ك ئه‌دات، بێ هیچ وردبونه‌وه‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه، یان مه‌ودای راستیی ئه‌و بابه‌ته، به تایبه‌ت له جیهانی ئه‌مڕۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه پڕه له هه‌واڵی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ش.
ئه‌م راسته‌یه ساكاره‌ی تینوبوونی هه‌واڵ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه بازاری كه‌سانیی “به‌دمه‌به‌ست” و “تاریكبیر” گه‌رم ئه‌كات. ئه‌مانه‌ش زۆرن: سیاسه‌تمه‌دارانی به سروشت په‌ڕگر وكینه‌له‌دڵ، یان ئه‌وانه‌ی خۆیان كردوه‌ته “پسپۆر‌و شاره‌زا” كه له‌راستیشدا كاره‌كانیان دووره له هه‌موو پێوه‌رێكی زانستی، به تایبه‌تیش لایه‌نگرانی تیۆری كه‌ینوبه‌ین (نڤریه المۆامره)، كه هه‌رگیز ناتوانن و نایانه‌وێ خۆیان له قه‌ره‌ی باری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كان بده‌ن… ئه‌م سێ پۆله به‌دمه‌به‌ست و تاریكبیره، كه ژماره‌شیان كه‌م نیه، به هیوای گه‌یشتن به ئامانجه گوماناوییه‌كانیان، له تاوانباركردنی نه‌یارانیان یاخود بۆ چه‌سپاندنی بیره ژه‌هراویه‌كانیان، له لای خۆیانه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌ن به هه‌ڵبه‌ستن و هۆنینه‌وه‌ی هه‌واڵ و بانگاشه‌ی دوور له راستییه‌وه. خوێنه‌ری ساده‌و خۆشباوه‌ڕیش به‌م بابه‌تانه ئه‌كه‌وێته داوی خوێندوه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوانه… كێشه‌كه له كاتێكدا ئه‌بێته كێشه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌نگ و گێره‌شێوێن، ئه‌گه‌ر كه‌سانیی ئه‌كادیمی یان رۆشنبیر، به هۆشیاریانه، یان له بێ ئاگاییه‌وه، ببنه ئامرازی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ناله‌باره‌ی تاریكبیران. بۆیه له دامێنی ئه‌م راستیه‌وه ئه‌توانین بڵێین: ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر به گشتی و رۆشنبیریش به‌تایبه‌تی ئه‌ركی سه‌رشانی له‌و روه‌وه فه‌رامۆش بكات، كه هیچ به‌دواداچوونێك بۆ ئه‌و هه‌واڵانه ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌وا بۆ تاریكبیران زۆر به ئاسانی ئه‌ڕه‌خسێ، بیانكه‌نه ئامرازێ بۆ ئامانجه ره‌شه‌كانی خۆیان و بتوانن دڕ بده‌نه بیروهۆشی كۆمه‌ڵگه‌و، بیروباوه‌ری خه‌ڵكی به جۆرێك بشێوێنن. ئه‌م كێشه‌یه له هه‌موو كۆمه‌ڵگاو وڵاتێكدا هه‌یه. ته‌نانه‌ت له ناو كۆمه‌ڵگا دیموكراتیه پێشكه‌وتوه‌كانیشدا هه‌ستی پێده‌كرێت.
باشترین رێگا بۆ به‌رگرتنی ئه‌م شه‌پۆڵه زیانبه‌خشه‌ی به‌دكاران وتاریكبیران ئه‌وه‌یه، هه‌ركاتێك هه‌واڵێكی به روخسار گرنگ، به‌ڵام گوماناویت، پێگه‌یشت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌یه‌كی نافه‌رمیه‌وه بێت، چه‌ند چركه‌ساتێكی خۆت بۆ ئه‌و هه‌واڵه ته‌رخان بكه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌واڵه‌كه بكه و بزانه، ئاخۆ ئه‌و هه‌واڵه، هه‌رهیچ نه‌بێت له لایه‌ن دو سه‌رچاوه‌ی بڕواپێكراو وبێلایه‌نه‌وه پشت‌راست كراوه‌ته‌وه یان نه؟ ئه‌گه‌ر شتی وات نه‌دۆزیه‌وه، ئه‌وا به گومانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و هه‌واڵه بكه. یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه. به‌مه‌ش گورزێ له ئامانجی تاریكبیران ئه‌ده‌یت.
ده‌زگای میدیا فه‌رمیه‌كان هه‌زار ویه‌ك حیساب بۆ سه‌رچاوه‌كانیان ئه‌كه‌ن و نایانه‌وێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست بكه‌ونه به‌ر شاڵاو و ره‌خنه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌واڵێكی گرنگی ئه‌وتۆشیان ده‌ست كه‌وت له سه‌لماندنی راستیه‌كی پڕبایه‌خ یان رچه‌شكێن، ئه‌وا دڵنیابه، زۆر به په‌له ئه‌و هه‌واڵه ئه‌گه‌یه‌ننه خوێنه‌رانیان وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رچاوه. به‌مه‌ش ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی كاره‌كانیان به ئه‌مه‌كه‌وه له راگه‌یاندندا به‌دی ئه‌هێنن.
بۆیه خوێنه‌رو رۆشنبیران پێویسته هه‌میشه وریای هه‌واڵ وپڕوپاگه‌نده‌ی تاریكبیران بن!
ئاوات ئه‌سعدی
25/03/2020