
باسێك له شاری هه‌ڵه‌بجه… جوتیار كمانگر
تێشكێك ئه‌خینه سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه
یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (به‌كر به‌گ سڵیمان به‌گی بابان) كه به به‌كره سوور ناوبانگی ده‌ركردوه و یه‌كێك بووه له به‌گه به‌ناوبانگه‌كانی بابان و له دوای سڵیمان به‌گی باوكی له ساڵی (1602)ز ژیاوه و پایته‌ختی فهرمانڕواییهكهشی له به‌كراوای هه‌له‌بجه‌دا بووه ورده ورده سنوری ناوچه‌كه‌ی فراوان كردووه و تاوه‌كو دواجار له سیروانه‌وه تا زێی كۆیی گرتوه‌ته‌وه . پاشان له ناوچه‌كه‌دا كوڕێكی خۆی به جێهێشتووه و له خورماڵدا فه‌رمانداری كردووه ، خۆشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ڵاچۆالان و پاشانیش چووه‌ته ناوچه‌ی به‌كره‌جۆ و ئه‌و ناوچه‌یه‌شی هه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه ئاوه‌دانكردووه‌ته‌وه.
ده‌ڵین به‌كر به‌گ چاوی بڕیوه‌ته كه‌ركوك و ویستوویه‌تی بێهێنیتهوه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ، به‌و هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كاندا تێكچووه و له ساڵی (1609)ز دا كوژراوه . جا له‌وه‌و دوا بۆ ماوه‌ی (5) پێنج سالێك خاكی به‌به كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی
عوسمانیه‌كان، دواتر (خانه پاشا)ی برازای به‌كر به‌گ له‌ده‌ستی سه‌ندونه‌ته‌وه و هێناویه‌تییه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی. ئیتر له‌وه به‌دوا ناوچه‌كه دوای گواستنه‌وه‌ی بابانیه‌كان بۆ سلێمانی دروستكردنی شار له‌و جیی ئیستا كۆچی جافه‌كان بۆ ناوچه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی جافه‌كاندا بووه له ساڵی (1700)ز هۆزه‌كانی جاف دروستكهرو بنیاتنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ن.
ورده ورده ئه‌م شوێنه‌ی هه‌ڵه‌بجه به هۆی ناوداری شوێنه‌كه‌یه‌وه كه ئه‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌شتی (شاره‌زوور)دا ، زیاتر ئاوه‌دان بوتهووه و ته‌نها (خێڵه‌كانی جاف)ی تێدا بووه كه زیاتر له(12)هه‌زار خێزان ئه‌بن ، ناوه‌ندی ئاوه‌دانی شاره‌زوور بووه ، پاشان خه‌ڵكی تر هاتوون و پاڵیان داوه به هۆزه‌كانی جافه‌وه زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه جافه‌كان به‌شوێن رَێگا چاریك ئه‌گه‌ڕان واز له كۆچه‌رایه‌تی بههێنهن نیشته‌جێه بن له هه‌موو رَویهكیشهوه گۆزه‌ران له هه‌ڵه‌بجه دا گونجاو بوو، بۆیه بڕیاریان دا ده‌ست به دروستكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن ،ژماره‌ێكی زۆر سه‌رچاوه مێژوو نوس له وهدا یه‌كده‌گرنه‌وه كه به هه‌زاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی بچوك و گه‌وره ،كورد و بێگانه ، له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون، وه‌ك (ئاشووریه‌كان، بیشداییه‌كان،میدییه‌كان،هه‌خامه‌ییه‌كان،
ئه‌سكه‌نده‌ر) له سه‌ده‌ی چواری پێش زایین وه ئه‌شكانی ،ساسانیه‌كان،هاتنی ئیسلام (21ك ،،643ز) روادییه‌كان و سلجوقییه‌كان
ئه‌تابه‌كه‌كان ،ئه‌ییوبی ،مه‌غۆلی،جهلائیدی مه‌ڕه‌سپی،ته‌یموری له‌نگ (1400)ز ئه‌رده‌ڵان، سه‌فه‌وییه‌كان،بابانه‌كان ،عوسمانیه‌كان، ئینگلیز،شێخ محمودی نه‌مر حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كوردی (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)
كۆچی جوله‌كه::
بۆ عێراق و ئێران و كوردستان وه له ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین خێزانی جوله‌كه ڕووی تێده‌كه‌ن و نێشته‌جێ ده‌بن و له پاڵ خێهڵهكانی جاف دا په‌نا ئه‌درێن كاروباری بازرگانی ئه‌كه‌ن له‌و سنوره دا،به‌مه‌ش ئه‌بێت به ناوه‌ندی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ له‌و سنوره دا: هه‌ڵه‌بجه بازارێكی گه‌رمی هه‌بووه شارۆچكه‌یه‌كی كوردنیشنی قه‌ره‌بالغ بووه ژماره‌ی دانیشتوانی (60)هه‌زار كه‌س زیاتر بووه ،ناوچه‌كانی هاوسنووری هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران و توركیا هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ن ، ڕیش سپیان و پیاوه دێرینه‌كانی شار
هه‌ندێكیان ده‌ڵێن یه‌كه‌م خانوو له هه‌ڵه‌بجه دا به‌گه‌كانی(شیوهكاڵ)دروستیان كردوه و پاشان نهوهكانێان له وێدا نیشته‌جێ ده‌بن.
كه ئه‌مانه‌ش (حمه چاوه‌ش) و هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی (پیروت و سڵیمان و عه‌بدواڵا) ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر دێنن ، كه ئه‌مانه‌بوون ،(حهمهپیروت) موختاری تورك بووه ، (ئه‌حمه‌د پێرۆت) و (سڵیمان)یش ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بوون حاجی محه‌مه‌د و قادر و حاجی فه‌ره‌ج و ئه‌مین و عه‌بدوڵڵا )ش ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بوو(عورهحمان)و(ئه‌حمه‌د و محمود و ئه‌مین و حه‌مه صاڵح) به پێ ئه‌م بۆ چوونه یه‌كه‌م بنه‌ماڵه هه‌ڵه‌بجه‌ی دروستكردبێ ئه‌م مناڵانه بوون كه ئیستا له ناو خه‌ڵكی شار به (13) سیانزه ماڵه‌كه ناسراون
هونه‌ری بیناسازی و قیسه‌ری له هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌بجه ، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه شێوازی شارستانی پێوه دیار بووه ، ماڵی وه‌سمان پاشای.
جاف نموونه‌ی به‌رچاوی هونه‌ری بیناسازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان بووه له‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵه‌بجه دوو قه‌یسه‌ری تێدابووه ، قه‌یسه‌ری پاشا و قه‌یسه‌ری حامید به‌گ كه‌له ساڵی (1934)ز دروستكراوه كه بیناسازیه‌كی جوان ده‌یان دوكانی تێدابوه بۆ جۆره‌ها كاسپی وه‌كو بازرگانی ،خه‌یاتی ،به‌زازی، شتی ورده فڕۆشی ئه‌و دوو قه‌یسه‌رییه مه‌گه‌ر له شاره كۆنه‌كانی ئێران هه‌بووبی بینا و سه‌را و پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی (1930)دروستكراوه به‌ڵام پیش ئه‌وه‌ش (سهراكۆنی) عوسمانییه‌كان هه‌بووه و پێی ده‌گوترا (سهراكۆنهكه)…. ده‌كه‌وێته پشت مزگه‌وتی جامیعه و به‌سه‌ر كانی عاشقاندا ده‌ڕوانێ::: ئه‌و كاته هه‌ڵه‌بجه (500) ماڵ ده‌بوو، ئوتێلێك و گه‌راجێكی ئوتومبیلی تێدابووه ، له ساڵی (1940) ئامێری كاره‌بایی هه‌ڵه‌بجه رووناكی به شار ده‌به‌خشێت شوێنی ئو ئامێره له به‌رده‌م باخی گه‌شتیدا بوو ، له مزگه‌وتی جامیعه خه‌زنه‌یه‌كی ئاویان دروستكرد ناویان نا (حوشتر گه‌لۆ) وه‌كو فواره ئاوی به ده‌وری خۆیدا هه‌ڵده‌دا . پاشان به هه‌وڵێكی زۆر پرۆژه‌ی ڕه‌سمی ئاوی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی (1929)ته‌واوبوو و له ساڵی (1924) ته‌له‌گراف دامه‌زراوه
له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌نها یه‌ك ئۆتۆمبیل هه‌بوه پێیان وتووه (لۆریه‌كه‌ی عه‌زه) ئه‌م لۆرییه به دوو ڕۆژ ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ری ئه‌كرد له هه‌ڵه‌بجه وه بۆ سلێمانی له (1950) له‌سه‌ر ناوی هه‌ڵه‌بجه بیروڕای جیاجیا هه‌ن ئه‌ڵێن كابرایه‌ك له‌و شوێنه دا له كۆنه‌وه بێچوه (هه‌ڵۆ) یه‌كی گرتوه به‌و شێوه‌یه ناوی لێنراوه (هه‌ڵۆ به‌چه ) پاشان بوه به هه‌ڵه‌بجه هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ، ئه‌و شوێنه زۆر.
دڵگیر بووه به‌هۆی باغ و بێستان و ئاو شییناییهوه پێیان وتووه (عجب جا) له زمانی فارسیه‌وه وه‌رگێراوه پاشان گۆڕاوه به (هه‌ڵه‌بجه) واته جێیه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن . ئه‌و ناوچه‌یه باغ و بێستانی هه‌بووه ، دره‌ختی (هه‌ڵوژه‌ی )
زۆر بووه ،به هۆی گۆڕانكاری له زمانی كوردیدا بووه به (هه‌ڵه‌بجه) ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌ڵێت . له ساڵه‌كانی (1600تا 1615) هه‌ڵۆخانی ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاوهدانكرۆتهوه هه‌ر به ناوی خۆیه‌وه ناوی ناوه (هه‌ڵۆ چه) پاشان بووه به (هه‌ڵه‌بچه) هه‌ندێكی تر
ئه‌ڵێن . كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرمانشان له ڕێگه‌ی بازرگانیه‌وه ڕۆشتون به‌ره‌و (حه‌ڵه‌ب)ی سوریا بینیویانه كه‌وا ئاوهه‌وا ئه‌و ناوچه‌یه له هی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌چێت ،ناویان لێناوه (حه‌ڵه‌بجه) واته حه‌ڵه‌بی پچوك .
شوێنی جوگرافی هه‌ڵه‌بجه
شاری هه‌ڵه‌بجه .ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق .له سه‌ر هێڵی درێژی (46) پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات و نێوان دوو بازنه‌ی پانی (35_36) باكور و ده‌كه‌وێته دووری (76)كم له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی . (736)م له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و رووبه‌ری خاكه‌كه‌ی (1523)كم . ئاو و هه‌وای مامناوه‌ندییه . ته‌نیا له‌وه‌رزی زستاندا سارده و له‌وه‌رزی هاویندا گه‌رمه ،به شێوه‌یه‌كی گشتی له وه‌رزی به‌هار و پایز كه‌ش و هه‌وای خۆشه و له‌باری هه‌یه و ناوچه‌یه‌كی باراناوییه له ساڵدا (750) ملم بارانی لێ ده‌بارێت سه‌باره‌ت به لایه‌نی تۆبۆگرافیش ده‌كه‌ویته به‌شی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌شتی شاره‌زوور.
هه‌ڵه‌بجه به چه‌ند چیاك ده‌ووره دراوه وه‌ك چیا سه‌ركه‌شه‌كانی (سورێن ،شرام، ڕه‌نگین ،نه‌وه‌ر،شنروێ، باڵانبۆ ،شاخی نێرگهزه جاڕ،شاخی هه‌ورامان ،) چوار ده‌وری به باغ ته‌نراوه ، دوو شه‌قامی ڕاست و چه‌پ شاره‌كه داده‌نڕێت ..
به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ
به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاَل و باخ و بێستاندا ،گه‌نم و جۆ و چهڵتو كیان چاندووه و داره هه‌ڵوژه و قیسی و قۆخ و سێ‌و و هه‌نار و تویان ڕواندوه به‌م كاره شوێنه‌كه‌یان ته‌واو بوژاندوه‌ته‌وه ،
هاوینه‌هه‌واره‌كانی هه‌ڵه‌بجه
هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا ، سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم ، گوڵان، كانی شێخ بامۆك ،ته‌ویڵه و ئاوێسه‌ر ، بیاره ،سه‌ركه‌ن ، باوه‌كۆچه‌ك، گوندی هاوار ، كانی و باخی وه‌زگێڵ .
ژیانی خه‌ڵكی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه
دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه زیاتر به كاروباری دوكانداری ، بازرگانی ،كشتوكاڵ، كارمه‌ندی حكومه‌ت و ئاژه‌ڵداری و ئیشوكاری سه‌رپێی و هاتوچۆی مه‌رز و سنوره‌كانی ئیران . ڕاوه ماسی به‌سه‌ر ئه‌به‌ن .
ئاینی هه‌ڵه‌بجه
ئاینی ئیسلام و كاكه‌یی و كه له ئیستادا سه‌رجه‌م ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكهێناوه به‌ڵام جوله‌كه‌كان به فه‌رمانی ساڵح جه‌بر له ساڵی (1948)ز جوله‌كه‌كان ڕه‌گه‌زنامه‌یان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه و ئه‌مانیش به‌ره‌و ئیسرائیل كۆچ ده‌كه‌ن ،تا ساڵی (1958) كڵێساكه‌یان چۆڵ ئه‌بێت ده‌كرێته مزگه‌وت.
له ڕووی ڕۆشنبیری
قوتابخانه‌ی و ته‌كیه و حوجره و خانه‌قاو تێدابووه ، ته‌كیه و خانه‌قا :مزگه‌وتی ته‌كیه یه‌كه‌م مزگه‌وت له هه‌ڵه‌بجه دروستكراوه ،به‌ڵام له سه‌ره‌تادا زیاتر ده‌ووری ته‌كیه‌ی بینیوه واتا اهلی (ته‌سه‌وف) كاریان تێدا ده‌كرد و ته‌هلیله و مه‌راسیمی ده‌روێشایه‌تی خۆیانیان تێدا به‌ڕێوه ده‌برد .
حوجره:
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، قوتابخانه‌ی تێدا بكرێته‌وه .ته‌نها هۆیه‌كی فێربوونی خوێنده‌واری حوجرو ته‌كیه و مزگه‌وته‌كان بووه ، هه‌تا ئیستاش ده‌ووری ئه‌م ده‌زگیانه له فێربوونی زانسته شه‌رعیه‌كاندا ئاشكرا‌و دیاره ،كاتی خۆی ئه‌وه‌ی ده‌چووه حوجره نه‌ك هه‌ر خوێنده‌واری به‌ڵكو فێری زانستی شه‌رعیش ده‌بوو.
قوتابخانه :
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی قوتابخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1919) یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كوڕان دامه‌زراوه .كۆمه‌ڵی له خه‌ڵكی شار (كۆمه‌ڵه‌ی ئیمانه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵه‌بجه)دروستده‌كه‌ن كه (ئه‌حمه‌د موختار جاف) یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی و له كه‌ناری شاره‌وه پارچه زه‌وی یه‌كی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشكه‌ش كردووه دوایی قوتابخانه‌كه ناوی ده‌كریت به (سیروان) .
یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچانیش له ساڵی (1922)ز دروستكراوه مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی (ماموستا نه‌عیمه )بووه ، یه‌كه‌م ناوه‌ندیش له ساڵی (1945) ز كرایه‌وه پاشان قوتابخانه‌ی تێكه‌ڵاو كرایه‌وه به ناوی (موختهڵهت) له ساڵی (1951) كچانیش به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م تیایدا ده‌یانخوێند.
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
جینۆسایدی نه‌ورۆزی ساڵی (16/3/1988) له هه‌ڵه‌بجه كه مه‌زه‌نه ده‌كرێت (4000 بۆ 7000) ژن ،منداڵ و پیاوی كورد له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌وسای عیراقه‌وه به كۆمه‌ڵ كوژران ، ئه‌م شاڵاوه بێ بهزهیییانهترین هێرشی كیمیاوی بوو بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له مێژووی تازه‌ی جیهاندا .
هه‌ڵه‌بجه ئه‌مرۆ هاوتای هێرۆشیما و ناكازاكییه ، ئه‌م توێژینه‌وه یه بێ وێنه‌یه به‌و و چۆنییه‌تیی گواستنه‌وه‌ی تراوما بۆ گۆشه‌یه‌كی (PTSD ) مانایه‌ی كه باس له دیارده‌ی تری دونیا ده‌كات ، توێژینه‌وه‌كه كۆمه‌كێكه بۆ ئه‌و گۆڕه‌پانه تازه یه له تراوماتۆلۆژیادا.
لێكۆڵینه‌وه‌كه شیكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌ندایه‌تییه له‌سه‌ر به‌ربڵاوی له هه‌ردوو شاری .
هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیدا .
110 كه‌س به‌شداریی ئه‌م توێژینه‌وه‌یان كردووه ئه‌م ئامرازه‌ی بۆ ئه‌ندازه‌گیری به‌كارهاتووه ،پرسیاری كردووه ،پرسیاری Impact of Event Scale ناوی 2 – له شاری PTSD سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه له باره‌ی به‌ربڵاویی هه‌ڵه‌بجه ،به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی كه به‌ر شاڵاوی كیمیاباران نه‌كه‌وتووه.
هه‌ڵه‌بجه بوون به قه‌زاو به پارێزگا
له ساڵی (1889)ز له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا كراوه‌ته قه‌زا وه عوسمان پاشای جاف بووه‌ته یه‌كه‌م قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، له شاره‌كه‌دا چه‌ندین كه‌س فه‌رمانڕه‌واییان كردووه . دیارتریینیان( خاتوو عادیله‌خانم) كه هاوسه‌ری عوسمان پاشای جاف ، و دایكی
ئه‌حمه‌د موختار جاف )و (تاهیربه‌گی جاف)بووه كه له دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌وی وه‌رگرتووه عادیله خانم له ناوچه‌كه‌دا ژنێكی ناودار بووه و خزمه‌تی زۆری كردووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی شاره‌كه‌دا : له (5/2/2015) یاسای دامه‌زراندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه ده‌رچوه له (13/3/2014) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیروان بارزانی) بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ئیمزاكرا وه بڕیاری ده‌ست به‌كاربوون (1/6/2016)ز پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به‌لام تا ئیستا نه‌توانراوه ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكبهێرێت :
(عه‌بدواڵا نه‌ورۆڵی ) بووه‌ته یه‌كه‌م پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه
نوسینی :: جوتیار كمانگر