چیت لە توانایە..!.. شیعر: يغما گلرویی.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام
Closed
گۆرانی: داریوش اقبالی
بە تاوانی عەتر بەخشین
گوڵ گوناهبار کردن
قەترە بە قەترە.. سەر تا خوار
تاڤگە لێک هەڵوەشانن
بە تاوانی هەناسە یان
لەدارم ئەیەی !
لە نێوان چرا و چاوی من
دیوار دروست کردن
لە ترسی هاودەنگی
زنجیر کشانن
لە مل یانی چرا..و
لە ئێمە دەستڕێژ کردن
ئەستێرە داگرتن..و
ئاوێنە شکانن
لە “ساردخانە”(1)ی پڕ لە توڕەیمان
چیت لە توانایە..؛
لە ڕقی پەنگ خواردووی دەنگمان
چیت لە توانایە..!
بە سێبەری داسی رق و قین
گەنم ئەشکەنجە یان
بست بە بستی
كێڵگە هەڕاج کردن
گوڵاڵە زیندانی کردن
پەپولە هەڵوەرانن
خۆر ئەدزی..و
شەو دووبارە ئەکەیتەوە
بەرامبەرمان
بەڵام چیت لە توانایە..!
“””””””””””
(1)= ساردخانە بەو بەشەی خەستەخانە ئەوترێ کە لاشەی مرددوی تیا هەڵئەگیرێ..