
حاڵم مەپرسە!.. شیعری زانا کوردستانی
Closed
خەبەرم لێ ئەگری؟
ئاه!
— ئازیەتبارم،
ئازیەتبار!
ئاخر نابینی کە ئاێر گوڵۆڵه،
سینەی گوڵی دڕاند؟
بوو نابینی کە خەزانێکی گرتۆڵە و ترسناک
چنگ لە جەستەی گیان دارستان دەخاتۆ؟
مەرگی دانەدانەیان دێنێتە پێشەوا؟
ئەمڕوو،
گۆستاخێکی بێخوا
جەستەی چوار خوەیشکی هیلاو و بێتاوان
ڕووتەو کرد…
ئازیەتبارم
ئازیەتباری برینەکانی وڵاتم!
داخداری حەڵەبجەی ژاعردایش
و کۆبانیە خاپورکراوەکەم،،،
ئازیەتباری کوردیستانم.
…
زانا_کوردستانی