Skip to Content

خۆشتبوێم.. شيعر: نزار قبانی.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

خۆشتبوێم.. شيعر: نزار قبانی.. وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

Closed
by كانونی دووه‌م 24, 2023 General, Poems

خۆشتبوێم و مەپرسە چۆن

كاتێ بەر خۆشەویستی ئەکەوین

جێیەک نیە بۆ “چی”  و  “چۆن”

     و

ببە بە سایەقە و  زریان

ببە بە لەسەرخۆیی  و ببە بە توند و تیژیی

ببە بە دوا  ووڵات

ببە بە گوڵی  دوورە ووڵاتی

خۆشتبوێم بێ سکاڵا

كەی پڵنگ  سکاڵای کردوە لەبەردەمی شمشێرا !!

بەهەزاران شێوە خۆشتبوێم

     و

وەک هاوین دووبارە مەبەرەوە

من ڕقم لە هاوینە

بێ “گرێ ”  و  ئاڵۆزیی

خۆشتبوێم …

     و

لە ناو لەپی دەستما خۆت وون کە

بۆ هەفتەیەک خۆشتبوێم

بۆ چەن ڕۆژێ …بۆ چەن سەعاتێ

هیچ بایەخ نایەم بە ئەبەدیی

من”تشرین”م

مانگی باران و سەرما و ..ڕەشەبا

من “تشرین”م

وەک هەورە تریشقەیەک  لە  لەشم بە

بە هەموو دڕندەیی “تەتەر”  خۆشتبوێم

بە هەموو گەرمایی جەنگەڵ

بە هەموو زەبر و زەنگی باران خۆشتبوێم

     و

هیچ بەهانەیەک مەهێنەوە

وەک ” بوومە لەرزە”  خۆشتبوێم

….وەک مردنێکی چاوەڕوان نەکراو

     و

با مەمکە سواغکراوەکانی بە  گڕ و بڵیسەکانت

وەک گورگێکی سامناک و برسی پەلامارم بەن

من پیاوێکی  بێ “قەدەر”م

تۆ  ببە  بە قەدەرم

تا  وەک  نەخشی سەر بەرد

لە سەر  مەمکەکانت بمهێڵەرەوە

…….با  هەر لەوێ  بم

“””””””””””””””””””””””

22/1/2023

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress