
پشتیوانی مانگرتنی ڕۆژی ١ی شوباتی كرێكارانی به‌ریتانیا ئه‌كه‌ین!
پاڵپشتی ته‌واوه‌تی خۆمان بۆ مانگرتنی كرێكارانی كه‌رتی گشتی له به‌ریتانیا كه ساڵی پار ده‌ستی پێكرد و بۆ ئه‌مساڵیش سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه ڕائه‌گه‌یه‌نین. كۆنگره‌ی یه‌كێتیه كرێكاریه‌كان (TUC) بانگه‌وازی بۆ ڕۆژێكی تایبه‌تی ئاكسیۆنێك كردووه له ڕۆژی ١ ی شوباتدا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژ به‌و یاسایه‌ی كه پێشكه‌ش كراوه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی مانگرتن. ئه‌م یه‌كێتیه كرێكاریانه له ڕۆژی ناوبراودا مانگرتنه‌كانیان ڕائه‌گه‌یه‌نن: یه‌كێتی زانكۆ و كۆلێژه‌كان (UCU)، یه‌كێتی سه‌راسه‌ری په‌روه‌رده‌كاران (NEU)، یه‌كێتی شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان (ASLEF)، یه‌كێتی خزمه‌تگوزاریه گشتی و بازرگانیه‌كان (PCS) و یه‌كێتی گشتی كرێكارانی هێڵی ئاسن و گواستنه‌وه و ده‌ریایی (RMT). هه‌مووان داخوازی زیادبوونی كرێیان پێ به پێی هه‌ڵاوسان هه‌یه و له مانگه‌كانی داهاتووشدا چالاكی فراوانتر ئه‌گرنه به‌ر.
سه‌رمایه‌داری كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر دزینی به‌رهه‌می هێزی كاری ئێمه به‌نده، ئێمه كرێكارانی به‌جۆرێك خستۆته ژێر فشاره‌وه كه زۆر به سه‌ختی ته‌حه‌مولی زه‌حمه‌ته‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان ئه‌كه‌ین. هێشتاش كاتێ داوای مافه‌كانمان ئه‌كه‌ین له‌پێناو باشكردنی ژیانماندا، ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوت ئه‌بینه‌وه و ئه‌یانه‌وێ به یاسا پاشه‌كشه‌مان پێ بكه‌ن. به‌ڵام ئێمه له‌پێناو داهاتووی مناڵه‌كانمان و خۆماندا پێویسته به ده‌سته‌جه‌معی ڕووبه‌ڕوویان بینه‌وه.
مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كرێكارانی هێڵی ئاسن و كرێكارانی فریاكه‌وتن، كرێكارانی ئاگركوژێنه‌ره‌وه، شۆفێرانی پاسه‌كان، په‌رستاران، مامۆستایان و كارمه‌ندانی حكومی و زۆری تر له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان و هه‌روه‌ها دژ به یاسای نوێی دژه مانگرتنه كه ئازادی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و مانگرتن بۆ كرێكاران به‌رته‌سك ئه‌كاته‌وه و ئه‌یانخاته به‌رده‌م هێرشه‌كانی خاوه‌نكاره‌كانه‌وه.
وا دیاره كه سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین و زیادبوونی بێكاری و خراپبوونی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و خۆدزینه‌وه له زیادكردنی كرێ و بڕینی بیمه‌كان و هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان و … هتد. به‌س نین بۆ حكومه‌ت تاكو هێرشه‌كانی پێبكاته سه‌ر كرێكاران. ته‌نانه‌ت ئه‌یانه‌وێ هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی كپ بكه‌ن و توڕه‌ییمان دژ به‌و سه‌ختیانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووین، له‌ڕێی یاسای دژه مانگرتنه‌وه، دابمركێننه‌وه.
به‌ڵام ئێوه هیچ ڕێگه‌یه‌كی ترتان له‌به‌رده‌مدا نییه، جگه له به‌رده‌وامی دان به ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن هه‌تا حكومه‌ت ناچار ئه‌كه‌ن له‌و یاسا تازه‌یه پاشگه‌ز بێته‌وه و له‌وه‌ش زیاتر ڕێبگرن له‌وه‌ی ژیانتان زیاتر به‌ره‌و خراپی ببه‌ن.
ئێوه له‌م خه‌بات و تێكۆشانه‌تاندا به ته‌نها نین!
ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
٢٨\١\٢٠٢٣