Skip to Content

ئێوارانە ٢١.. سەردار جاف

ئێوارانە ٢١.. سەردار جاف

Closed
by ئازار 11, 2023 General, Poems


ئەم ئێوارە
ژوانێک لە تەک مادۆناکەی تسن بەرێوەيە
چاوەکان زيت و هەستەکان فڕيوو
شنروێ بايەکی بە فرە و تاوێکيشی کرێوەيە
ترومبێلە سەرەرۆکان
لە ديدارێ نابەڵەد و بێ ئاگان
کەپرێ پڕ لە لالەزار و رەنگاڵەیی
بە حەسرەتەوە رێی تەمەن دەکوتێ
عەسرە چايەکانی بن دارتوويەکی وەرزی
بۆ بانەرۆژی کڵاوڕۆژنە دەچێ و
سۆز و مەستيي
وا بە قەد ئاگرەکەی باجوانەوە و بۆ کوڵمی سووری دەسوتێ
بن ديواری باخچەی ماڵەکەيان
پڕن لە نامە بە جورئەتەکانم
لە سوچێکەوە لاتريسکە دەبەستن
لە سەرە رێی غوبارا
تەمتومانێ نيگاکان تەڵخ و بوليڵی دەنوێنن
پێڵوەکان بە تاسەوە
هەڵدێن و چاو شەهلاييەکی هەنگوينی دەدوێنن
تەژی هەستن
ئەم عەسرە لە غوربەت هاتمەوە و
ماندوێتيم گيرۆدەی داوێ
بوومە ميوانی ئێوارە
شەوارەیی دايگرتم و
ئيدی وڕ و کاسی مەملەکەتێ
ناوی ژوان و گرێدان
ئەم هەناسە چ غەددارێک و بێوارە
شەو هەر ناگات
رێی دووری بڕيوە و مەنفايە مەنزڵ
ترپەکانی پێ چلوورەن
لە شەختەدا نوقم و نغرۆ
ئەم گوندە پڕ نابێ لە گوڵ
کۆچەرێ لە دووری مەملەکەت
چاوی غوربەتی بە ديققە
نيگاکانم بوونە ئۆس و بوونە نيشان
دەنگێ لە بالایی عەبابەيلێ
بەرەو خوار دێ
بە هەست و گوێی چرپاند
شەهلايە جێ و رێ و ناونيشان
بوومە دووان و زانيم هەسم
خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

١٠ / ٣ / ٢٠٢٣

Previous
Next
Kurdish