جەمال شارباژێری بە ڕاشکاوی دەدوێت.. دیمانە: تەلار تاهیر
بڕوادەکەم هەریەکێک لە ئێمە ناو و بەرهەمی مامۆستا جەمال” مان نەبیستبێت، کە یەکێکە لە شاعیرە دیارەکانی ناو شیعر و ئەدەبیاتی کوردی و یەکێک بووە لە ئەندامە سەرەکیەکانی گرووپی ڕوانگەش لەساڵی ١٩٧٠، ئەگەرچی کەم تا زۆر بە ژیان و بەرهەمەکانی ئاشناین بەڵام دیسانەوە بە پێویستم زانی لە دیمانەیەکدا کۆماڵێ پرسیاری ئاراستەی بکەمەوە، چونکە هەندێ بابەت هەیە لای ئێمە تا ئێستا بە ناڕۆشنی ماونەتەوە و جێگای پرسیارن
- ئایا شیعره‌كانت تا ئاستێك به‌ره‌و رێبازی كلاسیكی بردووه؟
نا كلاسیكی قۆناغی ناڵی و جه‌زیری و خانی و هاوڕێكانی ، ئێمه له دوای گۆران رێچكه‌ی تازه‌گه‌ریمان گرتووه، به‌تایبه‌تی گۆڕانخوازه‌كان له دوای حه‌فتاكانه‌وه كه سه‌ری هه‌ڵدا، شێركۆ بێكه‌س و په‌شێو، دوایی من ده‌ستم كرد به نوێخوازی. به‌داخه‌وه كتێبه‌كان و ئه‌و شتانه‌ت نه‌دیوم، گۆڤاری مانگانه‌ی رۆڤار كه چوار ساڵ پێش ئێسته ده‌زگای سه‌رده‌م بڵاوی كرده‌وه له‌باره‌ی من ، شێركۆی نه‌مر دانی پێدا ده‌نێت كه پێش ئه‌و ده‌ستم پێكردووه، كتێبی “نامه‌كان”یش هه‌مان ده‌زگا له‌و ساڵه‌دا بۆیان چاپ كردم و زانیاریی زیاتریان تێدایه. - ڕاسته یه‌كێكی له شاعیره نوێخوازه‌كان، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كه‌م به‌مدواییانه به‌ره‌و ئه‌و رێبازه هه‌نگاوت ناوه، به‌هه‌رحاڵ. كاتی خۆی گرووپێك هه‌بوو به ناو “جه‌ماعه‌ت كه‌ركووك ” فازڵ عه‌زاوی و سه‌رگۆن پۆڵس و هتد .. فازڵ عه‌زاوی ده‌ڵێت گرووپی ڕوانگه لاسایی ئێمه‌یان كرده‌وه، ئایا ئه‌م قسه‌یه تا چه‌ند راسته؟
بۆ لاسایی ئه‌وان بێت؟ له عێراق گرووپ هه‌بوو وه‌ك ئێمه نوێخواز بوون، ڕوانگه ته‌نیا به‌یاننامه‌یه‌ك بوو بڵاومان كرده‌وه، له‌لایه‌ن پێنچ شاعیر و چیرۆكنووسی نوێخواز كه به‌رهه‌می نوێمان ده‌نووسی و بڵاومان ده‌كرده‌وه، خۆ روانگه ئێمه‌ی پێنه‌گه‌یاند، ئێمه دروستمان كرد، عه‌ره‌به‌كانیش نوێخوازه‌كانیان گرووپیان دروست كرد، به چ ناوێك بووه بیرم نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌وانیش پێش گرووپه‌كه‌یان شتی نوێیان ده‌نووسی، واته گرووپ نه‌یكردن به نوێخواز وه‌ك ئێمه. - به‌چی شاعیرێكی تازه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رسامی؟
ئه‌مه شه‌ست و حه‌فتاكانه؟ بۆ ئێسته له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی عێراقدا هیچی ئه‌وتۆ نابینم و نابیستم، بۆ كوردستان شتی قوبادی جه‌لیزادەم به دڵه. تازه پێگه‌یشتوویش نیم سه‌رسامی كه‌س بم و شتیان لێوه فێر بم. - له ژیاندا به‌خته‌وه‌ری ؟
به‌ڵێ له ژیانیشمدا زۆر خۆم به به‌ختیار ده‌زانم كه ژیانم بۆ كه‌س نه‌بووه. - تا ئێسته نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه شیعره‌كانت وه‌رگیراوه؟
دكتۆرام نه‌بیستووه، به‌ڵام بڕوانامه‌ی دواساڵی زانكۆ/ به‌شی كوردی، سێ خوێندكاری ھه‌ولێرم پێ گه‌یشتووه و باسه‌كانیشیانم لایه كه پرۆفیسۆر دكتۆر مارف خه‌زنه‌داری خوالێخۆشبوو سه‌رپه‌رشتی كردبوون. له زانكۆی سلێمانیش چه‌ند قوتابییه‌ك بڕوانامه‌یان له‌سه‌ر من ھه‌بووه كه ناویان لام هه‌یه. - وه‌ك ده‌زانین پێشتر عاشق بووی ، ئایا هیچ عه‌شقێك توانیویه‌تی جێی عه‌شقی یه‌كه‌مت بۆ بگرێته‌وه؟
به‌ڵێ په‌ری دووه‌م له به‌ریتانیا یه‌كه‌می له بیر بردمه‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشته ھاوسه‌رگیری و له یه‌ك ترازاین، گوناھه‌كه‌ش له‌وه‌دا بوو ناكرێ لێره‌دا باس بكرێ، به‌ڵام ئه‌شقی سێیه‌م ھه‌ردووكیانی خسته چاڵه‌وه و له بیرم چوونه‌ته‌وه ، مه‌گه‌ر كه‌سێكی تر ناویان بێنێت بیرم بكه‌ونه‌وه. سێیه‌م دوا خۆشه‌ویستی ژیانمه تا نه‌مانمه، ببووره ناتوانم ناوی بێنم . - به‌ڵام شیعره‌كانت به گشتی بۆنی عه‌شقی یه‌كه‌میان لێ دێت، به‌ختیار عه‌لیش له گوته‌یه‌ك ده‌ڵێت: مرۆڤ بۆ ئه‌به‌د بۆنی عه‌شقی یه‌كه‌می لێ دێت. روونكرنه‌وه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌مه؟
من ئینكاری لێ ناكه‌م، له چاوپێكه‌وتنی تریشدا ئاماژه‌م بۆ كردووه، زۆرترین ھۆنراوه ئاشقاوییه‌كانم بۆ ئه‌و بوون، به‌ڵام قه‌ده‌ر لێكی كردین و به‌ڵێن و وه‌فای شكاند، له دوای ھاوسه‌رگیری به خزمێكی خۆی به ته‌واوی ھه‌ستی خۆشه‌ویستیم سڕایه‌وه بۆی.
نه‌خێر تا ئه‌به‌د بۆنی ئه‌وم لێ نایه‌ت، به‌ڵام ناتوانم ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی بۆم نووسیون بیانسڕمه‌وه، تازه چوونه ئه‌رشیڤه‌وه و هه‌یشیانه كراون به گۆرانی. - ئایا له نیشتمان تۆراوی وا به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ناده‌ی؟
نا نه‌تۆراوم، كوردستانی گه‌وره واته ده‌وڵه‌ت، خه‌ونی له مێژینه‌مه، به‌ڵام مادام ته‌نیام و نیمه، واته ھاوسه‌رم نییه، ئێره‌م باشتره. - عه‌بدوڵا په‌شێو، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و شێركۆ بێكه‌س، به كورتی له‌سه‌ریان بدوێ؟
دروود بۆ گیانی شێركۆی مه‌زن ھاوڕێی ته‌مه‌ن بووین، سوارچاكێكی گه‌وره‌ی ھۆنراوه‌ی كوردییه. په‌شێو زمان ناسكه، تووڕه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ھاوڕێی دێرینی ساڵانی شه‌سته‌كانمه.
ھه‌ڵمه‌ت وه‌ك كه‌ركووكی و گه‌رمیانییه‌كی نه‌به‌ز دوای حه‌فتاكان سه‌ری ھه‌ڵدا، به گڕوتینه‌وه له مه‌یدانه‌كه‌دا خۆی سه‌پاند، یه‌كێكه له ده‌نگه دیاره‌كانی ھۆنراوه‌ی نوێی كوردی، به زبانی خۆیشم نه‌بێ، پێش ھه‌رسێكیان حزوورم ھه‌بووه و خۆیان پێ ناساندووم، رێزم ھه‌یه بۆ به‌رھه‌مه‌كانیان.
ئه‌گه‌ر هاتم گوایه به ناوی چاوه دێم
بۆ چا نایه‌م بۆ بینینی ئه‌و چاوه دێم
چی شتێك له پشت ئه‌م دێڕه شیعره جوانه‌وه خۆی مه‌ڵاس داوه؟
بۆ كه‌سێكی تایبه‌تم نه‌نووسیوه، به‌ڵام ھیوایه‌تمه وشه‌یه‌ك و دوو مانا به‌كار بێنم، وه‌ك ئه‌و وشه‌ی مادامه‌كه له‌م چاوپێكه‌وتنه چووه‌وه رامێكمه‌وه، ئێسته نایه‌نه‌وه یادم، به‌س جه‌لال وێژه‌یی برام ره‌چاوی كردووم و پێشم گوتووه له دێڕێكدا ده‌ڵێم
ده ده‌ی ده ده‌ی
كه‌ی سه‌د ده ده‌ی
یان
ئه‌و كوردپه‌رسته
ئه‌و لاوه
ژیان ده‌خاته ئه‌و لاوه
ئه‌و دێڕه‌ی ئاماژه‌شت پێ كرد شتێكه له‌م بابه‌ته
- له‌وه‌ته‌ی بیستوومه و خوێندوومه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرووپی ڕوانگه له رۆژنامه و گۆڤار و لێكۆڵینه‌وه‌كان ، ده‌ڵێن گرووپێكی ئه‌ده‌بی و سیاسی بوو، ئایا وا بوو؟ یان ته‌نیا ئه‌ده‌بی بوو؟
گرووپێكی ئه‌ده‌بی بوو، به‌ڵام لایه‌نگران ھه‌موو سه‌ربه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون، دوای ١٩٧٥ كه شه‌ڕی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستی پێ كرده‌وه، ھه‌موو چووینه ریزی شۆڕشه‌وه. - مامۆستا نه‌تانتوانی درێژه به گرووپه‌كه بده‌ن، واته ڕێ له نه‌مانی بگرن؟
تۆ چی ده‌ڵێی، گرووپه‌كه‌مان خۆ خۆی نه‌سڕیوه‌ته‌وه، هه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا مابوو، به‌ڵام به‌عس چاودێری ده‌كردین، بۆیه به ئاشكرا كۆ نه‌ده‌بووینه‌وه. - باشه خۆ ڕوانگه خۆت گوتت گرووپێكی سیاسی نه‌بوو، ئیتر بۆچی حكوومه‌تی به‌عس به‌دواتانه‌وه بوو؟
وه‌ك گوتم، چووینه ناو پێشمه‌رگه‌وه و له كۆتایی ١٩٧٥ به لێبوردنی گشتیی هه‌موو گه‌ڕاینه‌وه ناوشار و به ئاشكرا نه‌مانده‌وێرا كۆ ببینه‌وه، چونكه چاودێری ده‌كراین. - جگه له شیعر، بۆ بابه‌ته‌كانی تری نووسین نه‌په‌ڕیته‌وه وه‌ك چیرۆك و ڕۆمان یان وه‌رگێڕان؟
ژوانگه‌ی هه‌ژان و ژان ڕۆمانێكی شیعرییه، بنكه‌ی گه‌لاوێژ بۆی چاپ كردم، خۆ من جگه له شیعر، بابه‌تی بیره‌وه‌ری ده‌نووسم، چه‌ند كتێبكی نوێم بۆ تایپ كراوه كه ئاماده‌ی چاپن و هه‌مه‌چه‌شنن، بۆ چیرۆكیش كه‌سی خۆی هه‌یه و من چیرۆكنووس نیم. - وه‌سیه‌تی دوای مردنت چییه؟
حه‌زم له‌و پرسیاره نییه چونكه كه‌سێكی ژیاندۆستم، ئێسته نامه‌وێ بیر له‌وه بكه‌مه‌وه. - چی به‌رهه‌م و نووسینێكت له به‌رده‌سته یاخۆ پڕۆژه‌ی داهاتووی نووسین و شیعرت چییه؟
سێ به‌رهه‌می شیعریم له به‌رده‌سته، دوو نامیلكه و دیوانێك، له‌گه‌ڵ به‌شی دووه‌می كتێبی “نامه‌كان” خوا یار بێت له ده‌رفه‌تێكدا به چاپیان ده‌گه‌یه‌نم.
-
گەلاوێژی ٢٠٢١