شه‌رعییه‌تی داهێنان و شه‌رعییه‌تی هاوڵاتیبوون.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا زۆرمان خۆش‌ویست و به‌خۆشه‌ویستی ئه‌و و چه‌ند سومبولێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڵه‌ستینی گۆرانیمان بۆ چڕین ، به‌ڵام كاتێ ئه‌ویش نه‌یتوانی له‌بازنه‌ی شۆڤێنیایه‌تی ئه‌زه‌لییان ده‌ربازی بێت و به هه‌ر هۆیه‌ك بوو له تاكه شیعرێكی كه بۆ (كوردستان)ی نووسیبوو په‌شیمان بووه‌وه ، ڕووبه‌نده‌كان زیاتر داماڵران و حه‌قیقه‌تی چه‌هره و سیمایان وه‌ك زۆرجاری دی پتر ده‌ركه‌وت… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا – مه‌حموود ده‌روێش – ی شاعیری فه‌ڵه‌ستینی له‌و قسه‌یه‌یدا كه ده‌ڵێ: ده‌بێ شه‌رعییه‌تی شیعر و داهێنان به‌گشتی و شه‌رعییه‌تی خه‌بات و هاووڵاتیبوونی سوودبه‌خش لێك هه‌ڵاوێردرێن ، ڕاست ده‌كا..
له‌و ڕێیه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك پێویسته ، تاریكترین شوێن ده‌كه‌وێته ژێر ڕووناهی چرا .. مرۆڤ ئافرێندراوه ، مرۆڤییه‌تی خۆی هه‌ست پێ بكا و په‌یماننامه ئه‌به‌دییه‌كانی (خود) له‌گه‌ڵ خۆیدا به پیرۆزی بێڵێته‌وه..
ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ دادپه‌روه‌ری ، - ئه‌گه‌ر بوونه‌وه‌رێك به‌و ناوونیشانه هه‌بێ -؛ له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و ئه‌و ڕێگایانه‌دایه ڕووه و هاوسه‌نگیدان به ژیان ، كه دوور له له‌خۆنووسان و باركه‌وتووییه‌وه هه‌ڵده‌به‌سترێن..
به‌دوای نووردا گه‌ڕان كه‌م نییه.. ده‌خوازێ شتێك نه‌كه‌ین هاڕمۆنیای خه‌یاڵناسكیی و ئاسمانگه‌ڕیی.. به‌ختووكه‌دانێك بشێوێنین و شه‌رعییه‌تی باڵای پیرۆزگریی داهێنان به ته‌واوی گڕوگاڵ و چه‌خماخه و ته‌نینه‌وه و ڕۆشنایی و دڵگه‌رمیی و ڕوونبینیی و هه‌روایه‌تییه‌وه ، به شه‌رعییه‌تێك بسه‌پێنرێ كه ته‌نیا له (ئایه‌تیی) و (نایه‌تی)ـدا گیراوه و به هێزی لێگۆڕان و كۆڕگه‌رم كردن و ده‌مار ده‌رهێنان و تێكشكاندنی هاوكێشه‌كانه‌وه ، له ڕۆژگارێكی زیوار زیوار و ماسكداردا سه‌ری كێل كردبێته‌وه.
لێره‌یشرا دادخواز ، ئه‌گه‌ر به‌لای به‌ری سیاسه‌تیشدا بشكێنێته‌وه ، مه‌ترسییه‌ك پێكناهێنێ ، ئه‌وه‌نده‌ی خودی – به‌حساب – داهێنه‌ر و – ڕه‌ها – به‌زانین بێ یان نه‌زانیی ، له زۆرخوازیی و گومڕاییدا لێ بخا..
ئه‌مه له خۆیدا چه‌پڵه‌كوتانه له تیمه ته‌ییار و ئاماده و پۆشته‌كانی دڵنشینیی ، له پێناوی پاكانه‌ی به‌خۆنه‌وه‌ستان و چاونزیی و به سه‌رخۆدا زاڵ نه‌بوون..
دوو شتی لێك جیاوازن ، شه‌رعییه‌تدان به خود ، له ڕێی شه‌رعییه‌تی هاووڵاتیبوون و وه‌رگرتن یا گۆڕینه‌وه‌ی كارتی ئینتیمای هه‌ڵكه‌وتن ، له تونێڵه مارپێچه‌كانه‌وه كه نه‌ك جه‌وهه‌ری ڕۆحیان تێدا ونه ، ڕووكه‌شی په‌یوه‌ندییه لاوه‌كییه‌كانیش له‌وێدا له‌بن پێیان كه‌وتووه ، دیاره هونه‌ر و فه‌نتازیا و هه‌رچییه‌كی پێیانه‌وه به‌نده كه مانایه‌كیان نامێنێ ، خود و ناسكبێژی و شایانبوونیش له ئه‌تمۆسفیرێكی له‌و چه‌شنه‌دا جێی باسان نییه.
ئه‌م دوو شه‌رعییه‌ته ، دوو شتی لێك جیاوازن ، با له ڕێگاشدا پێكه‌وه بن.. شه‌رعییه‌تی داهێنان ، له به گۆڕترین دره‌وشانه‌وه‌یدا و شه‌رعییه‌تی هاووڵاتیبوون كاتێ شه‌رعییه‌تی داهێنانی پێ ده‌سه‌پێررێ . له خه‌فه‌ترین ساتیدا به‌ره‌و كوژانه‌وه‌یه و دووشتی جیاوازن .