
پێداچوونه‌وه‌ی كتێب به‌رپرسیاریه‌تییه … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
پێداچوونه‌وه‌ی كتێب‌و شه‌ن‌وكه‌وكردنی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی‌و بابه‌تی،دیارده‌یه‌كی ڕۆشنبیری نوێیه له دنیای ڕۆشنبیری ئێمه‌و به دیاریكراویش زۆرتر له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، په‌یڕه‌و ده‌كرێت.ساڵانێك پێشه‌كی نووسین بۆ كتێب له‌لایه‌ن نووسه‌رێك یاخود هاوڕێیه‌كی دانه‌ری كتێبه‌كه، باوبوو. به‌ڵام ئێستا كه‌متر پێشه‌كی بۆ كتێبه‌كان ده‌نو‌وسرێت. ته‌نانه‌ت نووسه‌ری كتێبه‌كه خۆشی پێشه‌كی نانووسێت. هه‌رچه‌نده له زۆركاتدا پێشه‌كی، ده‌روازه‌یه‌كی باشه بۆ تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌و ئاشنابوون به‌ماناو گوتاری كتێبه‌كه. به‌تایبه‌تیش ئه‌و پێشه‌كییانه‌ی له‌لایه‌ن نووسه‌رانی به‌تواناوه ده‌نووسرێن. له‌وماوانه‌دا، چه‌ند كتێبێكم خوێنده‌وه كه‌له‌لایه‌ن ڕووناكبیری دیاری كورد(مه‌ریوان قانح) پێشه‌كییان بۆ نووسرابوو، ئه‌وه‌نده‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه مانا‌و مه‌به‌ستی هه‌بوو.
كه‌واته له زۆركاتدا، پێشه‌كی سه‌ره‌تایه‌كه بۆتێگه‌یشتن له به‌رهه‌می نووسه‌رێك.بێگومان پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستنووسی كتێبێك به‌رله چاپكردنی، هه‌ركه‌سێك بیكات، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌خڵاقی‌ومێژوویی‌و كلتوورییه. ئه‌خڵاقییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌ركی ده‌ستنیشانكردن‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كه‌سانێكت له ئه‌ستۆدایه‌وده‌بێ زۆر به‌وردی‌و هه‌ستییاریه‌وه‌به‌حێی بگه‌ینی.بۆ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌وشێك نێته سه‌ر نووسه‌ری كتێبه‌كه‌و به‌ده‌ر بێ له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی‌و بابه‌تی. مێژووییشه، چونكه ناوی تۆ وه‌ك كه‌سێك كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كتێبه‌كه كردووه، ده‌بێته به شێك له‌ناونیشان‌وناساندنی كتێبه‌كه،دواجاریش ده‌بێته به‌شێك له مێژوو. به‌و پێیه‌ی كتێبه‌كه چاپ ده‌كرێت‌و تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه.هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی كلتووریشه، چونكه خوێنه‌رانێك ئه‌و كتێبه ده‌خوێننه‌وه‌وهوشیارییان پێ زۆر ده‌بێت.
كه‌واته چۆن ده‌بێ زانیاریه‌كی هه‌ڵه‌یان پێ بده‌ین.به‌ڵام به‌داخه‌وه وێرای هه‌موو ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییانه،هه‌ست ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه‌ی كتێب، هه‌ر ته‌نها بۆ ناوه‌و بۆته كارێكی لاوه‌كی.چونكه ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌وكتێبانه‌ی هه‌ڵه گرو هه‌ڵه‌بڕوهه‌ڵه‌چن‌و سه‌رپه‌رشتیاریان هه‌یه، هاوشێوه‌ی به شێكی زۆری كتێبه‌كانی تر، ته‌ژین له هه‌ڵه‌ی بابه‌تی‌و زمانه‌وانی.بگره به شێك له‌و كتێبانه جگه له نووسه‌ره‌كه‌ی، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه. كه‌چی له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵه‌ی بابه‌تی هێنده زه‌ق ده‌بینین، خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌بێت به‌وه‌ی كه چۆن نووسه‌ره‌كه، یاخود ئه‌وانه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه، ئه‌و هه‌ڵه‌یان نه‌بینیوه.ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه پێداچوونه‌وه‌ی به شێكی زۆری كتێبه‌كان له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه، به‌داخه‌وه وه‌ك كارێكی ڕۆتینی‌و لاوه‌كی لێهاتووه‌و ئامانج لێی ته‌نها ناونووسینه‌كه‌یه به بێ ماندووبوون‌و ئه‌رك كێشان.دیاره پێداچوونه‌وه‌ی كتێب ئه‌ركێكی هه‌ستییار‌و پڕورده كارییه. بۆیه ئه‌وانه‌ی پێداچوونه‌وه له هه‌ر ڕووێكه‌وه بێت،زمانه‌وانی، یاخود بابه‌تی، بۆ هه‌ر كتێبێك ده‌كه‌ن ده‌بێ زۆر به سه‌لیقه‌ووردبین بن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌شی كه نووسه‌ری كتێبه‌كه به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیون،ئه‌وان ڕاستی بكه‌نه‌وه. كاری ئه‌وان، ده‌كرێ بڵێین وه‌ك فلته‌رێك وایه، كه هه‌موو خه‌وش‌و كه‌موكورتییه‌كان ده‌پاڵێوێت. له‌و ماوانه‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین كتێبی جۆراو جۆرم له هه‌مووڕووه‌كانه‌وه خوێندۆته‌وه. به‌شێكی هه‌ره زۆریان ئه‌گه‌ر بڵێم به‌ده‌ر نه‌بوون له هه‌ڵه،ڕه‌نگه خوێنه‌رانی ئه‌و بابه‌ته گومان له ڕاستی قسه كه‌م بكه‌ن. به‌تایبه‌تیش كه‌من بۆ خۆم وه‌ك خوێنه‌رێكی زیت كتێب ده‌خوێنمه‌وه‌و په‌یوه‌ندی من به خوێنه‌وه‌ی كتێب، له ڕوانگه‌ی خوێنه‌ربوونه، نه‌ك نووسه‌رێك. واته وه‌ك خوێنه‌رێك كتێب ده‌خوێنمه‌وه. بۆیه زۆر كات ڕێكده‌كه‌وێت، كه‌هه‌ڵه‌ی سه‌یر سه‌یر له كتێبه‌كان ببینم. بۆنموونه: كتێبێكی وه‌رگێڕدراوم له باره‌ی ماندێلاوه خوێنده‌وه،ساڵی مردنی به هه‌ڵه تۆماركرابوو. واته هه‌م نووسه‌ره‌كه‌ی، هه‌میش وه‌رگێڕه‌كه‌ی، دركی ئه‌و هه‌ڵه‌یان نه‌كردبوو. كتێبێكی دیكه‌م خوێنده‌وه كه جگه له نووسه‌ری كتێبه‌كه، دووكه‌سی تر پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه، كه‌چی په‌ره‌گرافێكی سه‌یر له كتێبه‌كه‌دا هه‌بوو، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن.
له‌په‌ره‌گرافه‌كه‌دا هاتووه:( ئوتومبێله‌كه بۆ ماوه‌ی چل چركه كۆڵان‌و شه‌قامه‌كانی شاری ته‌ی ده‌كرد). سه‌رنج له چل چركه بده‌ن. بێگومان ئه‌و هه‌ڵانه مه‌رج نییه هه‌موویان له نه‌زانینه‌وه بن. به‌ڵكو له بێ ئاگایی‌و نه‌بوونی وردبینییه له نووسیندا.كتێبێكی دیكه‌م خوێنده‌وه،وشه‌یه‌ك به‌چوار شێوه ڕێنووسی جیاواز نووسرابوو. به‌م شێوه‌یه:(حوكومڕانی-حووكومڕانی_حوكوومڕانی_حوكوڕانی_). خوێنه‌ر سه‌ری لێده‌شێوێت، گه‌ر شێوه ڕێنووسێكی له‌م جۆره ببینێت. ئاخر خۆچاپكردنی كتێب،هه‌رته‌نها دیزایینی به‌رگ‌و ناوه‌ڕۆك نییه. ئه‌ی زمان؟ڕێنووس؟تایپ‌وهه‌ڵه‌ی چاپ؟ ئه‌مانه‌ش به شێكی سه‌ره‌كین له‌ناوه‌ڕۆكی كتێب. كۆمه‌ڵه شیعرێكی دیكه‌م خوێنده‌وه زۆربه‌ی پیتی(چ) كه‌له‌وشه‌كان هه‌یه،له‌و كۆمه‌ڵه شیعره‌دا كراوه به(ج) وه‌ك:(چیا_جیا/ چواره‌م_جواره‌م/چوون_جوون) .بۆیه پێداچوونه‌وه‌ی كتێب به‌رپرسیاریه‌تییه و ئه‌وانه‌ی به‌كتێب دا ئه‌چنه‌وه، پێویسته‌وردبین‌وهه‌ستیاربن. چونكه ئه‌ركی بژاركردن‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كه‌سانێكییان له ئه‌ستۆیه. ئه‌گه‌ر خۆشیان هه‌ڵه بكه‌ن كه‌واته هیچیان نه‌كرد.