داهێنان و بارهێنان ده‌ق له‌نێوان داهێنان و نوێخوازیدا … سمكۆ محه‌مه‌د
به‌رله‌وه‌ی موناقه‌شه‌ی ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه بكه‌م كه به‌شی زۆری ئه‌دیبی كورد، ده‌قی نوێ به داهێنان پێناسه ده‌كه‌ن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌مكی داهێنان بكه‌م، هه‌ڵبه‌ت داهێنان له‌تازه‌ترین مانایدا به‌رهه‌مهێنانی چه‌مكێكه كه له‌نوێ له‌دایك ده‌بێت، وه‌كو فه‌یله‌سوفه‌كانی یۆنان و دوای ئه‌وانه‌ش هیگڵ و ماركس و له‌باری ئه‌ده‌بدا كه‌سانی وه‌كو دانتی و لۆركا و ئیلیۆت و فانكوخ و مایكڵ ئه‌نجیلۆ و كاندنیسكی و هتد، ئه‌مه (جیڵ دۆڵۆز) له كتێبی (ماهی الفلسفه) دا زۆر به‌وردی باسی ده‌كات و ره‌خنه‌ش له‌و پێناسه كلاسیكیانه ده‌گرێت كه له‌رابردوودا تیۆریزه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌یان كردووه و له‌نێوان نوێبوونه‌وه و داهێناندا جیاوازییان نه‌كردووه، چونكه له‌دوای ئه‌و رێنیسانسه فكرییه ئیدیۆلۆژییه پراكتیكراوه‌ی كه ته‌كنۆلۆژیا له‌ژێر عینوانی جهانگه‌راییدا به‌رهه‌میهێنا، ئیدی شتێك نه‌ما به‌ده‌قی زۆر جوان و جددی و سیحراویشه‌وه, ئه‌و چه‌مكه‌ی به‌سه‌ردا تیۆریزه بكه‌ین, به‌ڵكو له‌رووی ئیستاتیكییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت, چونكی ئیستاتیكا دۆزینه‌وه‌ی شتی شاراوه‌ی ناكۆكه له‌دژی یه‌كتر و له‌نێو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه خۆیان هه‌ن و ده‌قی پێ ده‌خوڵقێنرێ, هه‌روه‌ك چۆن هونه‌ری كۆلاژ زیاتر ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام داهێنان ئه‌و شته‌یه كه هێشتا نه‌هاتۆته وجوود.
ئه‌گه‌رچی تازه‌گه‌ری له‌كن كورد, ته‌نها به‌زاراوه و به‌قسه دزه‌ی كردۆته نێو ئه‌ده‌بی كوردی, به‌ڵام داهێنان به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی ئیدیالیستی, له‌به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه‌ی مه‌تریالی جۆرێكی تر مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئه‌م چه‌مكه‌دا ده‌كات, مه‌به‌ستم له هێنانه وجوودێكه كه له نه‌بوونه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات، هه‌ڵبه‌ت بۆ نوسینی ده‌قی ئه‌ده‌بی, شوێن و كات گرنگی له‌دیاریكردنی به‌هاكه‌یه‌تی, ئه‌و شیعرانه‌ی كه سۆفۆكلیس له‌سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان نوسیویه‌تی و ئه‌وه‌ی هۆمیرۆس نوسیویه‌تی و كاریگه‌ری خستۆته سه‌ر عه‌ره‌بی كۆن كه بنچینه‌ی ئه‌ده‌ب و كه‌له‌پووری عه‌ره‌بین، ئه‌وه‌ش كه داوود پێغه‌مبه‌ر به‌ته‌مبورێكه‌وه ده‌گه‌ڕا و شیعری ده‌گوت و ئێستا وه‌كو ده‌قێكی نه‌مر ته‌ماشا ده‌كرێ, چ شتێكی كه‌متر نییه له‌شیعری نوێ, چونكی رزگاربوون له‌كێش و سه‌روا و كاركردن به‌وێنه و زمان, پێشتر كاری بۆكراوه و جێگه‌یه‌كی بۆ دڵه‌ڕاوكێ نه‌هێشتۆته‌وه له‌م جۆره موناقه‌شانه‌دا كه پێموایه عه‌زیز گه‌ردی باشترین كه‌سه قسه‌ی له‌سه‌ر كێش و سه‌روا كردووه و هه‌ندێك شتی ساغ كردۆته‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین پێوه‌ره‌كان زیاتر بوون له‌و میكانیزمانه‌ی كه پێشتر پێشمه‌رجێك بوون بۆ داهێنانی ده‌قی ئه‌ده‌بی، ئه‌مه‌یان تێڕوانینێكی راسته, چونكی ورده‌كاری واقیعی ژیانی رۆژانه له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌یه‌ك كاتدا ئاگایان له‌یه‌كتره, یان كۆمه‌ڵگه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون و خه‌ریكه له‌ناو یه‌كتردا ده‌توێنه‌وه, به‌شێكه له‌و به‌هانه‌یه‌ی كه بوارێكی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ جێگیركردنی ئه‌و زاراوه‌یه‌ی كه ئێمه پێشتر خۆمان پێوه‌ی خه‌ریك كردبوو.
له‌گه‌ڵ هاتنی ده‌ركه‌وته فكری و ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه, رووبه‌رێك له‌و رووبه‌رانه‌ی كۆن هه‌بوون بۆ په‌یدابوون و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌یله‌سووف و خاوه‌ن توانا, هه‌رچی زیاتر ته‌سك تر بۆته‌وه و چیتر مێژوو فه‌یله‌سوف به‌رهه‌مناهێنێ تاكو داهێنان به‌رپا بكات, قوتابخانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌گه‌رایی له‌باری ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تی لای رۆڵان بارت و له‌كۆی هه‌موو كایه‌كانیشدا له‌لای ژاك درێدا به‌ر له‌مردنی, شتێكیان نه‌هێشته‌وه له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌و فكره‌دا رزگاری بێت, به‌و پێیه‌ی كه جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له‌نێوان تێگه‌یشتنی نوێ و درووستكردن, بیر تیژی و ده‌ربڕین له‌نوسین و له‌هه‌ر شتێكی تر, مانای ئه‌و توانایه نییه كه ئێمه به‌چه‌مكی داهێنان شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ین, زۆربه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی وه‌كو چه‌پ گه‌رایی و ریالیزم و بونگه‌رایی كه شیعر یان ده‌قی ئه‌ده‌بیان له‌چوارچێوه‌ی مانیفێستۆیه‌كدا قه‌تیس كردبوو, وجوودیه‌تی سارته‌ر و كامۆ و كۆڵن وڵسن و قوتابخانه‌كانی تری نوسین و به‌تایبه‌تی شیعر, له‌كاتی خۆیدا به‌جۆرێك له‌سیحری داهێنان ته‌ماشا ده‌كرا و مۆدێلێكی نوسینی په‌یدا كرد‌و كاریگه‌ری زۆری كرده سه‌رمان و هاته نێو دونیای ئه‌ده‌بی كورد, كه‌چی له‌ئێستادا نه‌ك هه‌ر كاری پێناكرێ، بگره بۆته شتێكی كلاسیكیش.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری مۆدێلێكی فكری به‌سه‌رچووه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر نیازمان بوو به‌رواردكاری بكه‌ین, ئه‌ده‌بی كوردیش وه‌كو هه‌ر ئه‌ده‌بێكی تر كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌ده‌بی ده‌وروپشتی پێوه دیاره و ناكرێ ئه‌م كایه‌یه فه‌رامۆش بكه‌ین كه ره‌نگه ئه‌و كاریگه‌رییانه به داهێنان پێناسه كرابێت, چونكی توانیویه‌تی مۆركی تایبه‌تی پێبدرێ و به‌خۆماڵی بكرێ, هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر به‌رواردێك له‌نێوان ده‌قێكی ئه‌مریكی له‌شێوه‌ی ده‌قه‌كانی (تیسی ئیلیۆت) وه‌كو وێرانه خاك كه ناودارترین ده‌قه، یان ده‌قه‌كانی عه‌زرا پاوه‌ن و لۆركای ئه‌وروپی و ماركیزی ئامریكی بكه‌ین, ره‌نگه هه‌مان شت و هه‌مان كارتێكردن له‌سه‌ر دوو جۆر ده‌قدا بدۆزینه‌وه, ئه‌مه‌ش جگه له‌نوێكردنه‌وه‌ی ده‌ق به‌داهێنان ناچێت, ره‌نگه سیحربازێك له له‌حزه‌یه‌كدا بتوانێ له‌ژێر كڵاوه‌كه‌یدا كۆترێك هه‌ڵفرێنێ, ئه‌مه‌ش جۆره داهێنانێكه به‌ڵام ئه‌م كرده‌یه زوو ده‌مرێت, هه‌رچی ده‌قێكی ئه‌ده‌بیه مانه‌وه‌ی له‌نه‌مریه‌كه‌یدایه، له‌راستیدا ده‌قنووس واته دانه‌ر وه‌كو میشێل فۆكۆ باسی ده‌كات، بۆ نه‌مری و رزگاربوونی خۆی له‌ده‌ست مه‌رگ ده‌نووسێت, چاكتر وایه له‌وه تێبگه‌ین كه هه‌موومان و له‌هه‌موو كایه‌كاندا خه‌ریكی نه‌مرین, هه‌روه‌ك چۆن نه‌مری كرێكارێك له‌دوورست كردنی دیوارێك یان درووست كردنی كه‌ره‌سته‌یه‌كدایه, ئاوهاش نه‌مری ئه‌دیب له‌ده‌قه‌كه‌یدایه.
بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی پێشترمان و بوونی دانه‌ر ده‌كه‌ینه مه‌به‌ست كه (میشیل فۆكۆ) بیر‌و بۆچوونی جیاوازی هه‌یه، به‌پێی (فۆكۆ) بێت ناوی دانه‌ر، ناوی شوناسه، چونكه بیرۆكه‌ی دانه‌ر بریتییه له‌ساته به‌هێزه‌كانی تاك له‌بیركردنه‌وه، (ئه‌ده‌ب، زانست، مێژوو، فه‌لسه‌فه)، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش كۆتایی پێهات كه پێی وابوو دانه‌ر كارێكته‌رێكه له‌رێگه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه هه‌وڵده‌دات بۆ نه‌مری، به‌ڵكو ده‌ركه‌وتووه كه دانه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌ره‌یه كه به‌رهه‌می هه‌یه تاكو خۆی بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها هیچ ساتێكی به‌هێزیشی نییه له‌میتۆددا، چونكه به‌پێی قسه‌ی فۆكۆ بێت، هێشتا دڵنیانین هه‌موو دانراوێك كه‌ڵكی هه‌یه بۆ هه‌مووان، واته گرینگی هه‌بێت بۆ گوێگر یان وه‌رگر، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ به‌رهه‌مده‌هێنێ كه ئایا ده‌كرێ هه‌ركه‌سێك كه به‌زمانه كلاسیكیه‌كه دانه‌ربێت و هه‌موو ده‌قه‌كانیشی ماڵی ئه‌وه‌بێت هه‌ڵبگیرێت، تاكو پاڵه‌وانه‌كانی ره‌نگبداته‌وه له‌ره‌فتار و سایكۆلۆژیای تاك، ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێ هه‌موو دانراوه‌كانی (نیچه) كه‌ڵكی هه‌بێت، یان ده‌بێ چه‌مكی (نیهلیزم) كه نیچه گرینگی پێده‌دا، یه‌كه‌م وه‌كو دابڕانێك له‌مێژوو، دووه‌م وه‌كو (ئه‌نتۆڵۆژی مێژوویی)، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌وه‌ی كه فرۆید وای كردووه نیهلیزم گرێبدات به‌نه‌ستی تاكه‌وه، وه‌كو ده‌رخه‌ری جۆرێك له‌بونیاتی سۆبژێكته، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه چه‌مكی حه‌تمیه‌تی مێژوو له‌لای ماركس هه‌ستی پێده‌كرێت وه‌كو ره‌خنه‌گرێك له‌و سیستمه‌ی كه مرۆڤی كردووه به‌بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌سته‌كانی له‌ئاست ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، به‌وپێیه‌ی ماركس بڕوای وابوو كه هونه‌ر به‌رهه‌می كاری فكری و هه‌سته‌كییه، مه‌به‌ستیش له‌كار ئه‌و ئیشه‌یه كه سروشتێكی تایبه‌تی هه‌بێ و داهێنه‌ربێ، داهێنه‌ریش به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی تێیدا چركه‌یه‌كی مێژوویی به‌رجه‌سته بكات، له‌به‌رئه‌وه ناشێ مرۆڤ ملكه‌چی ئه‌و بارودوخه بێت كه ژیانی كرێكاری به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆنتڕۆڵكردووه، مه‌به‌ستی ماركس له‌باری له‌ئابوری سه‌رمایه‌داری و ئه‌و حه‌تمیه‌ته مێژووییه‌ی كه باسی ده‌كات، هونه‌رمه‌ند كرێكارێكه له‌و كرێكارانه‌ی به‌رهه‌می فكری هه‌یه بۆیه ده‌بێ واقیعی بێت و ریالیستی بێت.
سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی لاسایكردنی ئه‌ده‌بی ده‌روه‌ی خۆماڵی، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه وه‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه كه ئه‌ده‌ب سرووشتێكی گشتگیری هه‌یه و ته‌نها مه‌به‌ستی ناسیونالیستی نییه، چونكه به‌زمانێكی دیاریكراو ده‌نووسرێت, به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كایه‌یه به‌ر له‌هه‌ر شتێك, سه‌ره‌كیترین خه‌سڵه‌تی هیومانیستی بوونیه‌تی له‌گه‌یاندنی گوتار كه له ئه‌زه‌له‌وه وا هاتووه, مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌ده‌ب جگه له‌په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆی شه‌رمن به‌رامبه‌ر حاڵه‌ته‌كان و به‌تایبه‌تی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هونه‌رێكی دیكه‌ی فكرییه كه جێگه‌ی نائاماده‌بوونی فه‌لسه‌فه ناگرێته‌وه, شتێكی تر نییه و جگه له‌وه‌ی چێژێكه بۆ ئینسان و هیچی تر, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زمانی ئه‌ده‌بێك له‌زمانی ئه‌ده‌بێكی دیكه جیاده‌كاته‌وه, ته‌نها مه‌سه‌له‌ی نوێكردنه‌وه‌ی شێوازی زمان نییه, به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی ستایلیشه له‌ره‌نگ رێژكرن و ئاخنینی مۆرك كه له‌جیاوازی كولتوره‌كاندا ده‌ناسرێته‌وه, شتێك كه به‌بێ ئاگاهانه نوسرابێت لاسایی كردنه‌وه ناگه‌ێنێت, چونكه جیایه له‌وه‌ی به‌ئاگاهانه نوسرابێته‌وه یان وه‌رگیرابێت, بۆ نموونه ده‌قه‌كانی مه‌حوی و مه‌وله‌وی و خانی, نزیكایه‌تییه‌كی زۆریان له‌ته‌ك ده‌ق و بیركردنه‌وه‌كانی حافزی شیرازی فارس و ئه‌بو نه‌واسی عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر هه‌یه.
هه‌موو ئه‌و فكرانه‌ی كه بوونه‌ته زه‌خیره‌ی ئینسان و كاری پێده‌كرێ, جگه له كه‌له‌پووری گه‌لان، له لایه‌كی دیكه‌وه له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵه و كۆمابوونی كولتوور و مه‌عریفه‌ی گه‌لانه له‌رابردوودا، وه‌ك زه‌رووره‌تێك بۆ درێژه‌دان به‌ژیان و موڵكایه‌تی قه‌بوڵ ناكات, به‌ڵام ئه‌دیبێك چه‌كوش كاری تێدا ده‌كات به‌پێی لۆژیكی ئێستا یان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لۆژیك ده‌ریده‌كات، هه‌روه‌ك له‌دۆنكیشۆت و فاوستی گۆته‌دا ده‌بینرێت, ئه‌مه‌یه كاردانه‌وه‌یه‌كی تر به‌رهه‌مدێنێ.
مه‌سه‌له‌ی ته‌كنیكی ده‌قی ئه‌ده‌بیش كه گرێدراوی داهێنان و لاسایكردنه‌وه‌یه، هه‌مان ئیشكالیاته كه تائێستا له‌نێو عه‌ره‌بیشدا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌دیبی كورد به‌بیانووی سیاسه‌ته‌وه پێشتر ئابڵوقه‌دراوی ته‌كنیكی كلاسیكی بوو, ئه‌گه‌ر پێشتر زمان یه‌كێك بووه له‌رێگره‌كانی گه‌یاندن و ناساندنی به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی, ئه‌گه‌ر ئه‌دره‌سی نه‌ته‌وه‌یی كورد نه‌گه‌یشتبووه گه‌لان, ئێستا ئیتر ئه‌و ده‌قانه‌ی كه بۆ زمانه‌كانی تر وه‌رده‌گێڕدرێن, خه‌ریكه هاوشانی ئه‌ده‌بی گه‌لان ده‌ستاوده‌ست ده‌كه‌ن, جائه‌مه چ سیاسه‌ت بیكات یاخود سیستمی بازاڕ, به‌بێ ئه‌وه‌ی كورد به‌خۆی بزانێ خه‌ریكه ده‌چێته ئاسته به‌رزه‌كانه‌وه, به‌ڵام ته‌نها له‌رووی ساسیه‌وه نه‌ك ئه‌ده‌بی، ئه‌مه پیاهه‌ڵدان نییه, بفه‌رموو ته‌ماشای ئه‌و كاراكته‌ره كوردانه بكه كه پۆست وه‌رده‌گرن له‌په‌رله‌مانه‌كانی دونیا, ته‌ماشای تیپی تۆپێن بكه چۆن ده‌گاته شوێنێكی تر, ته‌ماشای شاره‌زا له‌باره‌كانی فه‌رهه‌نگی و زانستییه‌كاندا بكه له‌ئاستی دونیا كه كوردن و هیچیان كه‌متر نییه له‌بیانی, ئه‌مانه هه‌موویان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌ده‌بیش له‌هه‌وڵی جددیدایه، به‌ڵام ته‌نها به زمانه دایكه مردووه نه‌ناسراوه‌كه‌ی خۆی نه‌ك زمانه‌كانی تر, كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان نییه له تێكست بۆیه ئاگره‌كه‌مان به خۆڵه‌مێشی ماوه‌ته‌وه و تینی نه‌ماوه بگه‌شێته‌وه، وه‌كو نه‌زار قه‌بانی له‌باره‌ی شیعره‌وه قسه‌ده‌كات و ده‌ڵێت (لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی شیعر لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌ی كه ئاگر له‌پاش خۆی جێی ده‌هێڵێ) چونكی شیعر به‌ر له‌وه‌ی ته‌نها نووسین بێت, ئاگرێكه له‌پاش دامركانه‌وه‌ی شوێنه‌وار جێده‌هێڵێ, ئه‌ده‌بی كوردیش ئاگری له‌و جۆره‌ی دروست نه‌كردووه, به‌ڵام كه ده‌نگوباسه‌كه‌ی و گه‌رماییه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ده‌ورو پشتی, ئه‌مه‌یان نه‌زمێكی سیاسی خوڵقاندوویه‌تی, ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه, ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌بوایه, شانسێكی ترمان ده‌بوو, ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئێمه نه‌بووه, به‌ڵكو زۆر له‌گه‌لانی تر به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیون، نموونه‌ش گه‌لی عه‌ره‌بی یه كه جگه له كاریگه‌ری كولتوور و زمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر رۆژئاواوه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه كاریگه‌ری رۆژئاوای به‌سه‌ره‌وه‌یه، بۆیه كه‌وته به‌ردیده‌ی رۆژئاواییه‌كان، به‌رهه‌حاڵ ئه‌ده‌بی كوردی وه‌كو هه‌ر ئه‌ده‌بێكی تری جهانیه به‌ڵام به‌زمانی كوردی، وه‌كو چۆن ئه‌ده‌بی سویدی و ئه‌ده‌بی هیندی و هتد هه‌یه، ته‌نها زمانه‌كه‌ی جیاوازه، به‌ڵام ره‌نگه جیاوازییه‌كی دیكه هه‌بێت ئه‌ویش دزینی ده‌ق و لاسایكردنه‌وه به‌مانای به‌رهه‌مهێنان نا، به‌ڵكو به‌مانای غیابی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه بێت، به‌ڵام به‌هۆكاری ترس له ره‌خنه و ئازادی، ئه‌م چه‌مكه موناقه‌شه‌ی فكری له‌باره‌وه نه‌كراوه.