Skip to Content

فیلمی په‌نابه‌رانێكی كورد له‌ فیستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن نمایش ده‌كرێت

فیلمی په‌نابه‌رانێكی كورد له‌ فیستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن نمایش ده‌كرێت

Closed
by ئه‌یلول 10, 2017 General

ڕه‌نگه‌ په‌نابه‌ره‌كه‌ نه‌توانێت ئاماده‌ی فیستڤاڵه‌كه‌ ببێت

به‌هرۆزی بوچانی، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ له‌ دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا به‌ندكراوه‌ و به‌م دوایانه‌ فیلمێكی دۆكومێنتاری له‌باره‌ی خراپی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه‌ به‌نهێنی به‌رهه‌م هێنا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت ، ئه‌و فلیمه‌ی بوچانی پاڵێوراوه‌ بۆ نمایشكردن له‌ فستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 8 و 9 ی مانگی داهاتوودا له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڵام پێناچێت به‌هرۆز بتوانێت ئاماده‌ی بینیی فیلمه‌ی ببێت كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واوكراوه‌ چونكه‌ پێشتریش ئه‌و كاره‌ له‌ ئوسترالیا نمایش كراو ڕێگه‌ به‌ به‌هرۆز نه‌درا ئاماده‌ی نمایشه‌كه‌ی ببێت.
هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی ڤیزا به‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ كه‌ له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ویستوێتی به‌ قاچاخ و به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نایاسایدا له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆچبه‌ری تردا ده‌ستگیركراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینا كراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێنادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئوسترالیا بكه‌ن.
له‌ نامه‌یه‌كیشیدا داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات ڕێگه‌ی پێبدرێت نمایشی فیلمه‌كه‌ی له‌ له‌نده‌ن ببینێت و ڤیزای ئه‌و ووڵاته‌ی پێبدرێت كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ به‌ندكراوه‌ به‌بێ‌ هیچ تاوانێكی ئه‌نجامدابێت.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish