
ئاوده ژیان.. فه‌رهاد که‌ریم
چا خواردنه‌وه و چوونه سه‌ربان به واتای به‌رده‌وامی نایێت له گۆڕان و له بازدان
هه‌میشه چا خواردنه‌وه له گه‌ل نه‌وه و ئه‌ژدادت مه‌له‌کردنه له گۆمی خۆت
له بێئاگایی ژیری جێتدێڵێ
به‌رده‌وامی ده‌چێته ناو پێخه‌ف
ئیش له سه‌ر گۆمی ناوه‌وه‌ی خۆتکه
بۆ کۆتر فڕاندن هه‌موو رۆژێ مه‌ڕۆ سه‌ربان
له خه‌وتن وه‌ره ده‌رێ
بڕۆ ناو گوتن زمانت په‌روه‌رده‌که بۆ سپێده‌ت
یاریگا و گۆڕستان دوو شوێنی جیان بینین ده‌گۆڕن،
بۆ گریان ده‌چمه گۆڕستان بۆ رامان یاریگا، به‌یانی جوانکه ژیان
بۆ گریان ده‌چمه یاریگا بۆ رامان گۆڕستان، به‌یانی جوانکه مردن
له نێوان نه‌وه‌و ئه‌ژداد و ژیان و مردن چا ده‌خۆمه‌وه و کۆتر ده‌فڕێنم
ده‌ستت پڕه له مردن
ده‌ستت به تاڵ له ژیان
له نێوان ژیان و مردن به تاڵی باشتره له پڕ بوون
چایه‌کی سارد بخۆوه‌و سه‌یری به تاڵی خۆتکه ئاوێنه تاریکیت ده‌بینێت
له بوونت ونبوونت شاردۆته‌وه
له ونبوونت بوونت شاردۆته‌وه
به درۆ ئاوێنه نابته ئاو
ئاو ژیانه و مردنی پێ ده‌شۆن و خوێنی پێ ئاو ده‌ده‌ن
وێنه‌گره به شکانیش ئازار و ده‌مامک ده‌گرێ، بدوێ گوێگرێکی ئارامه ئاوێنه
سه‌ربانت چؤڵه ئاوێنه‌ت یاریگا
خۆت فڕێده ئاو ژیانت بشۆ
ئاو تژییه له وورده میهره‌بانی، رابردو و ئه‌مڕۆت ده‌شواته‌وه
له ئاوێنه‌ش ئاو مه‌ده خوێن
له‌و دیو شه‌قام قاوه‌یه‌ک بخۆوه و دان بده به کۆتر
له گۆمی خۆت وه‌ره ده‌رێ ئاوده ژیان