ریفراندۆم له پیناو سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌دا …! … شاخه‌وان سه‌نگاوی
هه‌ر خه‌لقنده‌یه‌كی خودا ئیدی له زه‌وی بیت یان له ئاسمان له وشكایبێ یان له قولایی ده‌ریاكان له تاریكایی ئه‌شكه‌وته‌كان بێت یان له به‌ر رووناكی چراكان هه‌میشه هه‌وڵدانیان بۆ ئازادی بووه ، له پێناو مانه‌وه له ژیاندا … ئیدی چ جای مرۆڤه‌كان .
بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو نه‌ته‌وه‌یی كورد له دێر زه‌مه‌نه‌وه كه له سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین هه‌میشه شۆڕشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانمان كه مێژوویان به خوێنی هه‌زاران ڕۆله‌ی ئه‌م نیشتمانه نوسیانهتهوه له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا بوو ، به‌ڵام هه‌ر سه‌رده‌مه‌و به دید و تێڕوانین و ئایدیایی جیاواز له چۆنێتی بنیاتنانی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌م سنوره‌دا كه به كوردستان ناوزه‌ند ده‌كرێت .
هه‌ر بۆیه له سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به تایبه‌تی تر سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مسعود به‌رزانی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌م پارته كه خۆیان به خاوه‌ندارێتی ریفراندۆم ده‌زانن چیدی دیكه پێویست ناكات كردار و وتاره‌كانیان داینه‌مۆیه‌ك بێت بۆ زیاتر زه‌ق كردنه‌وه‌یه درزه‌كانی نێو ماڵی كوردی .
وه له سه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌م پارته‌ش پێویستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه سنوری خیڵگهرایهتی و ناوچه‌گه‌رێتی تێپهربكهن به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه بخنه پێش به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاك و حزبگهرایهتیكهیان له به‌ر ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی خاوه‌نداریتی ئه‌م ریفراندۆمه ده‌كه‌ن ده‌بێت باشتر له‌وه بگه‌ن كه ریفراندۆم ته‌نها بۆ ناوچه‌یه‌ك یان ته‌نها خێڵێك نیه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سنوره‌ی كه ئێستا به باشوری كوردستان ناوزه‌ند ده‌كرێت له سه‌دا نه‌ودی زیاتر له نه‌ته‌وه‌ی كوردن ئه‌مه به ناوچه جێناكۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له سه‌دا چلی خاكی هه‌رێم پێك ده‌هێنێ ، ئه‌گه‌ر ئامانجی خاوه‌نه‌كانی ریفراندۆم له ئێستادا به ئامانجی به ده‌ستهێنانی په‌نجا زائید یه‌كه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ڵێ بێت بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی ، ئه‌وا چیدیكه پێویست ناكات له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی باشوری كوردستان هیواكانیان به وه‌ها ریفراندۆمێكدا هه‌ڵبواسن كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی جگه له ئاشبهتالێكی دیكه‌و كاڵكردنه‌وه‌ی ئینتمای نه‌ته‌وی و سه‌ربه‌خۆیی هیچی دیكهیی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت .
وه‌له ئێستاشدا هۆكارێك ده‌بێت بۆ له باربردنی ئه‌م نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه هه‌یه له واقیعدایه ، میژوو ئه‌و ڕاستیانه‌مان بۆ وێنا ده‌كات له رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر 1975 ، په‌یماننامه‌ی نێوان عیراق و توركیایی 1983 ، په‌یماننامه‌ی نێوان ئێران و توركیایی 2004 ، رێكه‌وتنی دژه تیرۆری نێوان توركیا و عیراق 2007 . هه‌ر بۆیه پیویستیهكه له سه‌ر خاوه‌نداره‌كانی ریفراندۆم په‌ندێك له مێژوو سه‌ده‌یه‌ك له خه‌باتی سیاسی باشور وه‌رگرن هه‌نگاوه‌كانیان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕیفراندۆم به به‌رنامیه‌كی ته‌واو و تۆكمه دارشتبێتهوه ، خۆ به دوورگرتن له‌و فرهگوتاریهی كه ئامانجه‌كانی ریفراندۆم زیاتر له به‌رچاوی هاولاتیانی ئه‌م هه‌ریمه ناشرینتر ده‌كات، ههوڵدانیًَكیش بێت كه خاوه‌نداره‌كانی ریفراندۆم به پریاسكه‌یه‌كی روو سوره‌وه بتوانن ته‌قل باب له ده‌رگا به ده‌رگای مال به ماڵی كورد بده‌ن به‌بێ جیاوازی كردن له نێوان هیچ ڕه‌نگ وئاین و نه‌ته‌و و ئایدیا‌و بیره‌كان ئه‌میش له پێناو به‌ده‌ست هێنانی باشترین رێژه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم ، چونكه ئه‌گه‌ر كورد وه‌كو نه‌ته‌وه خاوه‌نی زاكیره‌یه‌ك بێت كه توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ڕابردوو ئه‌وا پارتی و سه‌رجه‌م پارته‌كانی تر ده‌بێت له به‌رده‌م هه‌ڵگرتنی ئه‌ركی به‌رپرسیارێتیدابن به‌رامبه‌ر به كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له ئه‌نجامدانی ئه‌م ریفراندۆمه‌وه به ده‌ست ده‌هێنرێت چونكه یاریی كردن به چاره‌نوسی میله‌تێك له پێناو مانه‌وه‌دا له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و پارتێكهوهبێت له هیچ ئان و ساتێك‌دا بكه‌ره‌كانی جێگای لێخۆشبوو‌ن نیه . میله‌تیش توانایی شاربه‌ده‌ر كردنیان ماوه !
shaxewan.saed@gmail.com