تراژیدیای په‌رتبوون له چیرۆكی (نیگایه‌ك پڕ له گرفتاری) فاروق هۆمه‌ر دا … عه‌لی شێخ عومه‌ر
“گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له كه جێگای بایه‌خم بوو، تێكشكاندنی ئه‌و سنوورانه‌یه كه جیاوازی فه‌راهه‌مده‌كات له نیوان ئه‌وه‌ی له ڕاسته‌قینه ده‌چێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له فانتازیا ده‌چێت “گابڕێل گاریسیا ماركیز
1
له دوایی كتێبی “سه‌ر گهردانییهكانی پیاوێك” 1، یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنی من له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی گووتارێكی ڕه‌خنه‌یی عه‌تا قه‌ره‌داخی یه‌وه بوو به ناوی ” شكستی پرۆژه‌ی كوشتنی باوك” 2، له دوا جاردا، به كتێبی “نیگایه‌ك پڕ له گرفتاری “3 ئاوێته‌ی جیهانه تایبهتهكی فاروق هۆمه‌ر بووم، ئه‌م كتێبه جگه له پێشه‌كییه‌كه‌ی كه ڕه‌خنه‌گری به توانا عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی بۆی نووسیوه، له پێنج كورته چیرۆك پێكهاتووه.
هه‌ڵبه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌م چیرۆكانه به جۆرێك له جۆره‌كان له ته‌ك پێشهاته‌كانی وه‌رگردا جیاوازی فه‌راهه‌مده‌كات، كاتێ له ڕێگای ڕه‌گه‌زه‌كانی خه‌یاڵه‌وه، خه‌ون له‌نێو ڕیالیستدا تێكه‌ڵده‌كات، له گۆشه‌نیگای نامه‌ئلوفه‌وه گوزارشت له دیده‌و بۆچوونه‌كانی ده‌كات، له بیركردنه‌وه‌ی جیاوازدا سه‌وڵی خۆی لێده‌دات، تا ئه‌و ئاسته‌ی وه‌رگر ده‌گه‌یه‌نێته كه‌ناری شۆك و ڕامان، بهیكدادانی ڕیاڵ و خه‌یاڵ له ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌دا، وێناكردنی سه‌یروسه‌مه‌ر له ناوكۆی ده‌قدا، ڕیالیست ده‌هێنێته سه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌ك، ڕه‌گه‌زه‌كانی فانتازیا ده‌خاته گور.
خۆپاراستن و بێ لایه‌نی بابه‌تیانه واده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌م چیرۆكانه بێ ڕاڕایی بچنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بی ڕیالیزمی ئه‌فسووناوی، چیرۆكی “نیگایه‌ك پڕ له گرفتاری”، ناونیشانی یه‌كێكه له‌و چیرۆكه سه‌ركه‌وتوانه‌ی فاروق هۆمه‌ر، ناوونیشانی كتێبه‌كه‌شی به هه‌مان ناوه‌وه ناودێڕ كراوه.
فاروق هۆمه‌ر له‌م چیرۆكه‌دا، به گوتارێكی نامه‌ئلوف تێبینیه‌كانی تۆمار كردووه، به دیده‌یه‌كی دیكه‌وه داكهوتهكان ده‌خوێنێته‌وه و شیته‌ڵی ده‌كات، باس له شوێنكاتێكی وێڵگرد و تێكچوونی پێوه‌رو ته‌نگه‌ژه به‌دوا یه‌كه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، هه‌ر له وونبوونی ناسنامه‌و قه‌یرانه‌كانی جه‌نگ، گێژنه‌ی ته‌نیایی و درككردن به پووكانه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی، زه‌قبوونه‌وه‌ی دڵڕه‌قی، نامۆبوون، كۆچكردن به‌ره‌وو نه‌زانراو چ بۆ هه‌نده‌ران بێت، یان بۆ مردن.
ئه‌م كێرفه به‌م ته‌وه‌ره له هڵكشاندایه تا ده‌گاته خاڵی شپرزه‌یی و لێتێكچوون، ناناسرێته‌وه، ئهفڕیدهو بوونێكی نه‌زانراوه، هه‌ریه‌كه‌و به پێی یه‌قدانه‌وه‌ی خود‌و خاسێته‌كانی ناخیان ناوی لێده‌نێن، ئاستی تێگه‌یشتنیان دیاری ده‌كه‌ن، گوێزانه‌وه‌ی ڕۆحی مرۆڤ، له دوایی مردن دا، بۆ نێو گیاندارێكی زانراو، لای ئاینی كاكه‌یی و هیندۆسیهكاندا به پێی كرده‌وه‌كانیان ده‌بێت، جا ئه‌و كه‌سه له ژیاندا رفتاری چۆن بووبێت له دوای مردن‌دا ڕۆحی ده‌چێته نێو گیاندا‌رێك هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌ت ده‌بێت، گه‌ر مرۆڤێكی باش بێت ڕۆحی ده‌چێته نێو گیاندارێكی باش، پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته، ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌رچه‌كردارێك و درێژیدان به مانه‌وه كارێكی دروست و ئاساییه، دیاره له‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا، ئاماژه بۆ كرده‌ی “دۆنادۆن” ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پارادۆكس ئه‌نجامده‌دات، كاره‌سات فه‌راهه‌مده‌كات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته فهرزندهیهكی ئاوێته، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێ خاسیه‌تی سه‌یره، دژواره بناسرێته‌وه، پێناسه‌ی بۆ بكرێ.
نه‌بوونی ئاماژه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ وێناكردنی فۆڕم و خه‌سڵه‌ته‌كانی، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ڕاستگۆیه له تراژیدیای په‌رتبوونی تاك و كۆكردنه‌وه‌یانه له جه‌سته‌یه‌كدا، له ئاستێكی فراوانتردا، له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریدا ڕووماڵكردنی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه ده‌خاته ڕوو كه له‌م ووڵاتدا ده‌گوزرێت.
فاروق به ڕه‌گه‌زه‌كانی فانتازیا و به ئاوێتكردنی بیر‌و دیده‌ی خه‌ڵك، كه له‌سه‌ر گومان حوكم ده‌كه‌ن، شكستی ده‌سه‌ڵات له ڕامكردنی تاك و پابه‌ندبوونی به خۆشه‌ویستی نیشتیمانه‌وه ئاشكرا ده‌كات، داهێنه‌رانه ڕووه جوانییه جوداكهی ئه‌م دنیایه‌مان بۆ وێنا ده‌كات، دنیایه‌كی سهیروسهمر، لای فاروق، خوێندنه‌وه‌ی پێدراوه‌كانی دنیا، له سه‌ر چه‌مكی هاودژه‌كان بونیاد نراوه، له‌گه‌ڵ ڕۆنانی ده‌قی به‌رهه‌م هاتووشدا هاوته‌ریبه، بۆ تاتڵه كردن و به‌دواچوون، پرسیاركردن بزۆێنه‌ر و دادوه‌ری ده‌رئه‌نجامه‌كانه، كه له نیشتهمهنیهكانی ڕابردووه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
دیاریكردنی پێشهاته‌كان، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به كردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كانی ڕابردوو، گرێدانی به هه‌نووكه‌وه، ئیستای ئاماده پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لانكی یه‌كه‌م به‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی، به‌ڵام له به‌رگێكی تردا، به جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌وه، به زمانێكی تر به هه‌ستێكی دیكه‌وه، له زه‌مه‌نێكی تردا، له هه‌مان كاتیش‌دا تێده‌كۆشێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافێكی زۆر ساده و سروشتی له خۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و له ناساندن، له ئارامگرتنی ده‌روونی، له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی درككردن به هاتنه‌ڕیزی و خۆ لادان له چه‌واشه‌یی و له كهناركهوتن، ئه‌م كاره‌ش ئه‌سته‌نگ نیه له ئاست تواناكانی چیرۆكنووس، به گه‌مه‌كردن به زمان و خوڵقاندنی فانتازیاو به‌كارهێنانی ئاماژه‌و ده‌لاله‌ت و پیشخستنی مانا و فه‌راهه‌مكردنی ڕووداو، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه فاروق هۆمه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی چیرۆكی “نیگایه‌ك پڕ له گرفتاری” ده‌خاته ڕوو، له زمانی بگێڕهرهوهی هه‌موو شتزانه‌وه به كه‌سی دووه‌م ئاوێته‌ی زنجیره‌ی ڕووداوه‌كانمان ده‌كات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پابه‌ندی دۆخێكی نامۆ ده‌بین، كات به‌یانیه‌یه، باران ده‌بارێ، گیاندارێكی نامۆ، كه‌س نازانێ چییه خۆی ده‌كاته نێو ده‌رگای حه‌وشه‌ی ماڵی كچێكی مناڵه‌وه، كچه ده‌یه‌وێت بچێت بۆ قوتابخانه، كه ده‌یبینێ ده‌ترسێ، به پرتاو دهگهرێته دواوه په‌نا بۆ دایكی ده‌با، لای كچه منداڵه‌كه به سه‌گ شووناس ده‌كرێ، لای دایكه له به‌ر مل درێژی به سه‌گ سه‌یر ناكرێ، له ماریش ناچێت، خۆ دووپشكیش نییه، نه‌رۆیشتنی ئه‌م بوونه‌وه‌ره، سه‌یر كردنی به شێوه‌یه‌كی مانادار به‌وه‌ی چاوی له ئینسان ده‌چێ پرسیار لای ژنه‌ی خاوه‌ن ماڵ دروست ده‌كات، بۆ هاتووه‌ته به‌ر ماڵیان؟ چاوه‌كانیشی له چاوی كوره‌كه‌ی ده‌چێت! دڵی بۆی ده‌جوڵێت، په‌یوه‌ندییه‌ك به كوره‌كه‌یه‌وه گرێیده‌دات، ئیتر له ڕێگای دیالۆگی كچه‌و دایكه‌وه، حیكایه‌تخوان هه‌ندێ شت له‌سه‌ر كوری ژنه‌كه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و كوره‌ی بێ جانتا و به ده‌ستی خاڵی چۆن له بێزاری و له له‌ده‌ستدانی هه‌ستی خۆشه‌ویستییه‌وه، ترس له كوشتنی ناوه‌وه، كردنی به سه‌گ له ده‌رئه‌نجامی نهبرانهوهی زنجیره‌ی جه‌نگه‌كان، هه‌ستكردنی به مردن، له دوای فڕۆشتنی كتێبهكانییشی ئیتر سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت، له‌و ده‌رگایه‌وه چووه ده‌رێ، نه‌گه‌ڕایه‌وه ئیستا ئه‌م گیانداره گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌یری یه‌ك به‌یه‌كی ژووره‌كان ده‌كات، له وێنه‌یه‌كی فانتازی له سه‌ر گه‌ڵایه‌ك ڕاده‌وه‌ستێت هه‌ور ڕاده‌كێشێت ناوچه‌وانی پێده‌به‌ستێ، باڵنده بانگده‌كات و ماچیان ده‌كات، له گه‌ڵ به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی گیانداره‌كه خه‌ڵك و دراوسێ كۆده‌بنه‌وه، منداڵێ به كیسه‌ڵ تێیده‌گات، یه‌كێ ووتی پشیله‌یه، له كۆتریش ده‌چێت، سیمای هه‌موو ئاژه‌ڵێكی تێدایه، نه‌خێر وڕچه، یه‌ك دوو مناڵ كه‌وتنه لێدانی، له به‌ر ده‌رگاكه دووریان خسته‌وه، به‌ڵام دیسان گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ر ده‌رگاكه، ژنێ ووتی با خه‌بری پۆلیس بده‌ین، نه‌ك بته‌قێته‌وه، پیاوێك ووتی ئه‌م له‌وانه‌یه له ههسارێكی تره‌وه هاتبێ، له دوای گریانی ئاژهڵكه، دایكه‌ی خاوه‌ن ماڵ ترس و گومان له دڵیا نه‌ما، كه ئه‌مه كورهكهیهتی و له شێوه‌ی ئاژه‌ڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا سه‌ری درێژ كردووه، حاجی له‌قله‌قه، نه‌خێر كیسه‌ڵه با بیكوژین، ژنێ ووتی گوناهه به‌زۆر له گه‌ڵ خۆی بردی، كه‌چی خیرا گه‌ڕایه‌وه، كچه مناڵه‌كه ووتی دایه با بۆ خۆمان بیبه‌ین، به‌خێوی ده‌كه‌ین، مناڵێ بردێكی لێدا ووتی با بیكوژین، جنۆكه‌یه، كچه گریاو ووتی دایه مه‌هێڵه، مناڵێ گورسێكی كرده ملی ڕایكێشا، به‌زۆره ملێ بردی به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵه هه‌ر چاوی له سه‌ر ئه‌و دایكه بوو، به‌رده‌وام له‌و ژنه‌ی ده‌ڕوانی، هه‌تا ئه‌و هه‌موو مناڵه بردیانه ناو قهرهباڵغییهكهو، له چاو وونبوو، ئه‌وه‌ی مابووه وه، هه‌رگیز له یاد ناچێت، ئه‌و نیگایه پڕ مانایه بوو كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ساڕ‌ێژ نابێت و ڕه‌هه‌ندی ماناكانی نادۆڕێنێ
2
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چیرۆكنووس له رێگای حیكایه‌تخوانه‌وه، به رسته‌یه‌كی كورت ده‌مانخاته به‌رده‌م دوڕیانێك، ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به هاوكێشه‌یه‌ك ده‌كات، رۆژێكی جیاواز ده‌كاته ده‌رچه، هه‌ر له ترازاندنی ده‌رگای حه‌وشه‌ی ماڵێكه‌وه ئاوێته‌ی رووداوێكی نامۆ و سه‌یر و نه‌بیستراو ده‌بین، وه‌ستان له نێو ده‌رگا، ئه‌و ده‌رگایه سنووره، هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یه، په‌رینه‌وه بۆ ئه‌و دیو ده‌رگا، ناسنامه‌یه‌كی نوێ ده‌به‌خشێت به دابه‌ش كردنی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوانیان و گونجاندنیان، پۆلینكردنی ئاراسته‌كانیان به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی ڕیالیزم بۆ دژه‌كه‌ی، بۆ جیهانه فراوانه‌كه‌ی، خه‌یاڵكردن و پرسیاركردن په‌لكێشمان ده‌كات، كات سه‌ر له به‌یانییه، باران ده‌بارێ، شوێن حه‌وشه‌ی ماڵێكی ئاساییه، ئاماده‌بوونی گیاندا‌رێك، كه له زمانی كیژوڵهیی ماڵكهوه، به سه‌گ ده‌چوێنرێ، ئه‌م سه‌گه خه‌سڵه‌تی بكه‌رێكه توانای دروستكردنی ڕووداوی هه‌یه، به ڕاشكاوی له زه‌مینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌دا ئاماژه به جیابوونه‌وه ده‌دات، به مه‌به‌سته‌وه ده‌جوڵێت، په‌یامێكی ده‌لالی و ئینسانی هه‌ڵده‌گرێ، هاتووه مانایه‌ك بدات به ئێمه، گه‌وره‌یی له‌وه‌دایه بێ زۆر له‌خۆكردن له ڕێگای نمایشكردنه‌وه، هاتووه هه‌ندێ شتی شاراوه ئاشكرابكات، هه‌ندێ شت بخاته ڕوو، به‌و هیوایه‌ی كیژوڵهو دایكه‌كه‌ی لێی تێبگه‌ن، باوه‌شی ئامانی بۆ بكه‌نه‌وه، بۆنی خاكه ته‌ڕه‌كه ده‌كات، یه‌ك به‌یه‌ك دیقه‌تیان ده‌دات، ڕاده‌مێنێ، له‌سه‌ر پێ بۆیان ڕاده‌وه‌ستێ، له ده‌رگا ده‌دات، جۆری لێدانی ده‌رگاكه به كرده‌ی ههڵرژان لای دایكه لێدانی ده‌رگای كوره‌كه‌ی بیرده‌كه‌وێته‌وه، هه‌مان لێدانه، هه‌مان ده‌نگه، ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌نگ بۆ ئاوێته كردن و گێرانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه، له فه‌راهه‌مكردنی ڕابردوودا، پێدانی مانایه، ڕێكخستنی ڕه‌هه‌نده‌كانی هه‌سته، له سه‌ر هزرو ئایدهفۆنی به‌رامبه‌ردا، به فه‌رمی ئه‌زموونی شوێنكاته.
هه‌ر كرده‌یه‌كی زیندوو كردنه‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕابردوو، له پێدراوه‌كانی ئیستادا، بێشك دابڕانی لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌كخستنی ئه‌گه‌ره‌كانی یه‌قینه، دروستكردنی گومانه، هه‌رچه‌نده دایكه دڵی بۆی ده‌جوڵێت، هه‌ستی دایكایه‌تی به توندی ده‌یبزوێنێ، چاوی لێناترووكێنێ، به‌ڵام به گوێره‌ی پێدراوه‌كانی ده‌ق، دایكه ناتوانێ نكۆڵی له ڕاڕایی له بێ ئومێدی خۆی بكات، ده‌مێ چاوی كوره‌كه‌ی به ڕه‌نگی زه‌رد، ده‌می به ڕه‌ش ده‌یبینێ، هه‌ستێكه نامۆیه، ئاوێته‌یه له نیوان هه‌ڵسانگدنی روانینێكه له ئیستادا و گیڕانه‌وه و كشانی مانای ڕابردوویه‌كه، په‌ی به ئه‌نجامه‌كانی نابات، مه‌زنده ناكرێ، یاخییه به ئاسانی ده‌سته‌مۆ ناكرێ، گۆرینی مانایه، زیندووكردنه‌وه‌و نمایشی شوێنكاتێكی به‌سه‌رچووه، یه‌قدانه‌وه‌ی ئه‌م بار‌و دۆخه، جێگای پێشوازی نییه له ئاشكراكردنی سووژه، له چۆنایه‌تی من له منی كارلێكراو، مه‌یاندنی عه‌قڵی كارایه، به باوه‌رهێنان، به په‌رینه‌وه ڕۆحی كوره‌كه‌ی له مردنه‌وه بۆ ژیان، ئه‌مه‌ش به چه‌سپاندنی شوێن و گۆرینی به شوێنكاتێكی دیكه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كرێت، هاتن له وێنه‌یه‌كی تردا دێته به‌ر دیده‌ی، خۆی تازه ده‌كاته‌وه، له ناو جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌دا، به كرده‌ی دۆنادۆن ڕۆحی كوره‌كه‌ی هاتووه‌ته نێو سه‌گێك، یان گیاندارێكی نه‌زانراوه، كورێكی بێ‌ناو، بێنازناو، هیچ ده‌رباره‌ی نازانین، نه ته‌مه‌نی، نه سیما‌و ڕووخسار، نهدرێژی باڵا نه ڕه‌نگی، داماڵینی كه‌سایه‌تی له خه‌سڵه‌ته‌كانی جه‌سته‌یی و پیشه‌یی، له ئاستی چیرۆكدا له لایه‌كه‌وه په‌یامی شۆرشێكه له سه‌ر دابونه‌رێتی باو، له لایه‌كی تروه، یاخیبوون و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شوناسه، قایل نه‌بوونییه‌تی له‌وه‌رگرتنی فۆرمێكی دیاریكراو له جه‌سته‌ی گیاندارێكدا، به‌م كاره‌ش لێكچواندن و سه‌رلێشێواوی ئه‌نجامده‌دات، نه‌ناسینه‌وه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، سه‌ر وسهكوتی له خۆی زیاتر له هیچی تر ناچێت، پارادۆكسێ له گه‌ڵ مه‌ئلوفدا فه‌راهه‌مده‌كات، به‌هیچ پڕ ناكرێته‌وه، پینهناكرێ، ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت، ئه‌وه نییه كه بناسرێت، به‌م پێیه‌ش ڕاساندنی ئه‌م كه‌سایه‌تیه نه‌ناسراوه، ده‌رخه‌ی تراژیدیایه‌كه، ڕقێكه گه‌ر زیاده رۆیی نه‌بێ، له تراژیدیایه‌كه‌ی “میتامۆرفیس” 4 ی كافكا فراونترو ئاڵۆزتره، به‌وه‌ی میتامۆرفیس كاتێ ده‌گۆرێت به قالۆنچه، ده‌چێته جه‌سته‌ی جانه‌وه‌رێكی ناسراو و دیاریكراو، ناسینهوهكهی به یه‌ك ئامانج ئاراسته‌كراوه، ئاماژه‌داره، به‌ڵام كاره‌سات ئه‌وه‌یه، كاره‌كته‌ره‌كه‌ی فاروق هۆمه‌ر، په‌رته، دژواره ناتوانی له یه‌ك شووناس و یه‌ك پێناسه‌وه، له یه‌ك جه‌سته‌ی دیاریكراودا بیناسیته‌وه، ئه‌مه‌ش له ئاست نه‌گوتراوی ده‌قدا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه ده‌دات به ده‌سته‌وه كه ڕایه‌ڵه‌كانی كه‌سایه‌تی تاكی كورد له ده‌رئه‌نجامی بارێكی ئاڵۆزی ده‌ره‌كیدا له ناوه‌وه تووشی ئاشووب و ئاڵوسكاوی ده‌روونی هاتووه، به ئاسانی ناكرێته‌وه ناتوانێ ئه‌و ته‌مه بڕوێنێته‌وه كه داكهوتهكان زۆر به دڵڕه‌قی سهپاندوییانه به‌سه‌ریدا، هه‌ر له ناسه‌قامگیری ڕامیاری، دواكه‌وتنی ئاستی بیركردنه‌وه و نسكۆی كه‌ڵچه‌ری و پاشا گه‌ردانی ئابووری و جیاوازی چینایه‌تی، هه‌ستكردن به ته‌نیاباڵی، توند وتیژی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كاڵبوونه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی به گشت ئاسته‌كانییه‌وه، سه‌رتۆپی هه‌موویشیان گه‌نده‌ڵیه، ماركس گووته‌نی ” هۆشیاری له دوو باردا گه‌نده‌ڵ ده‌بێ، تاوان ببینی سزا نه‌بینی، سزا ببینی تاوان نه‌بینی” ، خۆ دۆزینه‌وه له نێو جه‌سته‌یه‌كدا، یاخود نیشتیمانێكدا، كه سنووریان هه‌یه، وه‌لێ ناو‌و ناسنامه‌یان نییه، كۆكراوه‌ی مێژوویه‌كه، تژییه به چه‌وسانه‌وه‌و وێرانكردنی مێژوو له سڕینه‌وه‌ی جوگرافیایی نه‌ته‌وایه‌تی تاكمهندی جه‌سته‌یی، بۆیه گه‌ڕانه‌وه به‌م فاكته بۆ ناو گۆڕه‌پانی ڕووداوه‌كان نایكاته خاوه‌ن جیهانێكی سه‌ربه‌خۆ، وابه‌سته‌ی ڕابردووه، جیهانێكی به سه‌رچووه، ته‌نیا له سنووری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نه‌بێ كه مه‌به‌ستی تایبه‌تی تێدا هه‌یه، ئایا بۆچی گه‌راوه‌ته‌وه، “بۆ هاتووه‌ته به‌ر ماڵیان”، چ نهێنییه‌كی به دواوه‌یه؟
ئه‌مه پرسیاری ژنه‌ی خاوه‌ن ماڵه، واتا دایكی ئه‌و كوره‌یه كه تا كۆتایی چیرۆكه‌كه، نه له ژیانیدا، نه له هه‌نووكه‌دا، نازانین ناوی چییه، ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌نیا كۆششێكه بۆ گرێدانی ئیستایه به ڕابردووه‌وه! ساتی ڕه‌وینه‌وه‌ی گومانكردنه گه‌یشتنه به یه‌قین، یان ترسه له ئیستادا ده‌یه‌وێت خوشكه بچووكه‌كه‌ی و دایكی بپارێزی،َ وه‌ك كوری گه‌وره‌ی ماڵ به‌قای به شیرینی پێشهاته‌كان ناكات، هه‌میشه هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی تاڵییه‌ك ده‌كات، كه ئه‌گه‌رێك زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، تا ژیانیان ژه‌هراوی بكات، له پێداچوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی ده‌قدا ئه‌وه‌مان بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه نه له ڕابردوودا، نه له ئیستادا تاقه كه‌سێ نابینین هه‌ستێكی جوانی به‌رامبه‌ر بنوێنێ، هه‌ر كاتێك هه‌ستی جوانی بداته پووكانه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ڕه‌گه‌زه‌كانی توند و تیژی، كوشتن و برین و جه‌نگه نه‌بڕاوه‌كان هه‌ر جاره‌و له ژێر ناوی تازه له دووی یه‌كدا دێن و گه‌ش ونمادهكهن، هاوكات چه‌مكی عه‌قڵیش شكست دێنێ، بێهێزیش و خۆخواردنه‌وه له دنیادا به سه‌رچۆپییه‌وه شایی و به‌زموڕه‌زم به خۆوه ده‌بینێ، ڕۆشنبیرو خوێنده‌وار جێگای تێدا نابێته‌وه، گه‌ر له داخانا نه‌مرێ، پهرتهواز یان ئاواره ده‌بێ، گه‌ر نا دابڕان له ته‌ك خۆیدا دروستده‌كات، تووشی نامۆبوون وخهمۆكی ده‌بێت، ئه‌وه‌تانێ حهكیاتخوان له زمانی بگێڕهڕهوهی هه‌موو شتزانه‌وه، به ئاشكرا پێشبینیه‌ك ده‌كات به كیژۆڵه بچووكه‌كه ده‌ڵێت “له جێی ئه‌وه‌ی وون بیت به‌ره‌و قوتابخانه بروات” 5، گرێدانی ئه‌و ڕۆحه به‌و خێزانه‌وه، له خۆرا نییه جیاوازییه‌كان له ئامێز ده‌گرێت، تێكه‌ڵكردنی دوو گرته له یه‌ك ساتدا، ئاسته‌كانی جووڵه به‌ره‌و هه‌ڵكشانی درامی ئاراسته ده‌كات، سه‌ری داوه‌كان له یه‌ك تابلۆدا كۆده‌كاته‌وه، گرته‌ی یه‌كه‌م، كاتێ سه‌گه‌كه ده‌گری به فرمێسك هه‌وینی میحنه‌تێك ده‌گرێته‌وه، هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی خه‌م و خۆشی له یه‌ك لووتكه‌دا یه‌ك پێده‌گرێته‌وه، به دیوێك گوزارشت له خه‌می ته‌منێكی به‌سه‌رچوو ده‌كات، هه‌لی دووباره كردنه‌وه‌ی نییه، وه‌ك پڕاكتێكیش ناتوانێ هیچ پێشكه‌ش دایك و خوشكی بكات، یان به جۆرێك له جۆره‌كان په‌شیمانه له چۆنییه‌تی مامڵه كردنی ئه‌وسای گه‌نجێنی، كه هه‌ڵشه‌و یاخی و شكستبوو له خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندییه‌كانی، به دیوێكی دیكه ئه‌و فرمێسكه ته‌لیسمی دیمانه‌ی پاش ئه‌وه‌نده ساڵه زیندووده‌كاته‌وه، تامی خۆشییه‌ك ئه‌داته پاڵ پرۆژه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ و هێلانه‌ی ئاشتبوونه‌وه، شیمانه‌ی قه‌بوڵكردنی تۆخده‌كاته‌وه، گرته‌ی دووه‌م وێنه‌یه‌كی فانتازییه به‌لای ڕۆمانتیكدا ده‌شكێته‌وه گێڕانه‌وه‌كه‌ی پانۆرامیه، به‌وه‌ی سروشت هه‌ماهه‌نگه له نمایشكردن، كاتێ باران تێكه‌ڵی به فرمێسك ده‌كرێ كرده‌ی ناسینه‌وه و پۆلینكردن دژوار ده‌بێت ، ئاوێته‌بوونی ئاوی باران و فرمێسك ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌نه‌لۆگی ده‌به‌خشن له ته‌ك بهیكدادانی به‌خشینی مانا، له‌و پنته هه‌ستیاره‌ی كه خۆشی له ناخۆشی جیاده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌م جیاكارییه، ڕای جیاواز‌و دیالۆگ له نیوان كچه‌و دایكه فه‌راهه‌مده‌كات، كچه‌كه به بارانه‌وه گرێیده‌دات، دایكه به‌فرمێسكه‌وه، ئاژه‌ڵه‌كه به هه‌ردووكیانه‌وه، “كچه‌كه‌م ئه‌وه ئاوی باران نییه، فرمێسكه، ئاژه‌ڵه‌كه ده‌گرێ” 6 ، كچه‌كه به ئومێدی گلدانه‌وه‌ی ئاژهڵكه له لای خۆیان به خاكه‌ڕایی ده‌رگای چه‌ند ئه‌گه‌رێك بۆ دایكی ده‌كاته‌وه، بێسووده، دایكه متمانه‌ی ته‌نیا به خه‌م هه‌یه، بێ ئومێده، ته‌نیا بڕوای به فرمێسكه، نه‌ك باران گوێی بۆ ناگرێت، دڵڕه‌قانه ده‌رگاكه له دوایی خۆیه‌وه داده‌خات، هه‌رچه‌نده له دواییدا به شتێك له به‌زیی و شتێك له سۆسهكردن ده‌رگاكه‌ی لێده‌كاته‌وه، كه چۆن ئاژه‌ڵه‌كه له ژووره‌كان ڕاده‌مێنێ و به‌سه‌ر پلیكانه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك كردار دایكه بێده‌سه‌ڵاته، داكۆكی له ته‌لیسمی ئه‌و هه‌سته ناكات كه دڵی ده‌جوڵێنێ، له ژێر فشاری پڕاكتیزه نه‌كردنی ئه‌م درككردنه پرسیاری ئاراسته ده‌كات، ده‌كرێ به شێوازێكی ناراسته‌وخۆ ده‌رگایه‌كی تازه له چه‌مكی تێگه‌یشتنی ئێمه واڵابكات، دایكی نهبهئهرێنی نه به‌نه‌رێنی وه‌ڵامی تاقه كچه‌كه‌ی ناداته‌وه.
له سه‌ره‌تادا كرده‌ی ده‌رگا داخستنی دایكه له دوای خۆیانه‌وه، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێ به‌زی به‌رامبه‌ر ئاژهڵكه ده‌نوێنی،َ له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌یه به ده‌ركردنی، كچه‌كه له رێگای گه‌یاندنی ئهگهرهكانهوه، ئاژهڵكهش له رێگای بێده‌نگییه‌وه به هه‌موو چه‌شنێك هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یامی خۆشه‌ویستی بگه‌یه‌نن، ئیستا گوێ له كچه‌كه‌ی ناگرێت له ڕابردووش‌دا گوێیی له تاقه كوره‌كه‌ی نه‌ده‌گرت، ئه‌مه پیشه‌یه‌تی، ناسنامه‌یه‌تی، دایكێكیی زۆردار، یه‌قدانه‌وه‌ی كۆپییه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی تاك ڕه‌هه‌ندی، كه‌لتووری سیسته‌مه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، دایكه به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستێ هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه له كچه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌رگاكه خاڵی وه‌ڕچه‌رخانه، ساتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵویسته، بریاردانه، پنتێكی چاره‌نووس سازه، فاروق ده‌یه‌وێت شتێ له ڕیاڵ ده‌ربهێنێت، كه به چاوی ئێمه نه‌بینرێت، وه‌لێ له گێڕانه‌وه‌ی دڕامیدا ئاشكرا ده‌بێت، كه میوانی نامۆ‌و ناوه‌خته چۆن دیه‌وێت ژیانی خۆی په‌یوه‌ست بكات به كچه‌و دایكه‌وه، بۆیه له ده‌رگاكه ده‌دات، عانێ گۆی قوڵاخی ڕای كچه‌كه ده‌بین، هاوشان ئاژهڵكه به شێوازێكی دی دێته‌وه، كاتێ ڕوو له ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ین، كچه‌كه به پێشهاتێكی دیكه‌وه گفتوگۆ له ته‌ك دایكی ده‌كات “ئه‌ی چییه دایه خۆ دووپشك نییه” 7 ڕازاندنه‌وه و تهژیكردنی ده‌ركه‌وته‌كان، به دیوێك به‌تاڵ كردنی ناوه‌رۆك و ته‌وه‌ری خۆشه‌ویستی به زه‌قی ده‌خنه ڕوو، به ئاشكرا چاوخهڵتاندن به‌رهه‌مده‌هێنن، پارادۆكس فه‌راهه‌مده‌كه‌ن، لێره ئاژهڵكه ده‌رده‌كات به مه‌رجی جێگربوونی هاوكێشه‌یه‌ك كه چاوه‌كانی له چاوی كوره‌كه‌ی ده‌چێت، وه‌لێ هه‌ستی خۆشه‌ویستی وه‌ك كردوه، كاری پێناكری،َ وێنه‌ی كوره‌كه‌ی كه له سه‌ر دیواره‌كه جێگیركراوه، ته‌نیا بووته پرۆپاگنده، ئاماژه‌یه‌كه بۆ نواندنی ئه‌مه‌گ و خۆشه‌ویستی، وێنه‌كه به‌و په‌ری ڕێز‌و خۆشه‌ویستییه‌وه له ژووره‌وه هه‌ڵواسراوه، وه‌ك كردوه‌ش خاوه‌ن وێنه‌كه‌ش له‌و دیو ده‌رگاكه‌وه ده‌رده‌كرێت، بۆ شاردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئاوڵهكانی ڕوو، چۆن مكیاژێكه، چۆن گهوجاندنێكه، له‌ڕووی فۆڕمه‌وه هه‌ر وه‌ك گه‌وجاندنی ئاژهڵهكهیه بۆ ئه‌وان، ئاژهڵكه به ئه‌نقه‌ست بێده‌نگی كردووه‌ته بژارده‌ی خۆی، ده‌زانێت دایكی گۆی بۆ ناگریت، كچه‌كه‌ی زیندووه گۆی بۆ ناگرێت، ئیستا له كوی گوێ بۆ ئاژه‌ڵیك یان بۆ مردوویه‌ك ده‌گری،َ دڵنیاشه له‌وه‌ی پرۆسه‌ی گۆێگرتن نه‌ماوه، ئه‌زمونی كه‌لتووری بیستن ده‌مێكه له‌م هه‌رێمه‌دا به‌سه‌رچووه، گووتاری ده‌ق جیاوازی و دژایه‌تی جه‌مسه‌ری دوو شوێنكات ده‌خاته به‌رده‌ست، له فاكته‌كانی هه‌نووكه‌دا، فاكته‌ره‌كانی بێده‌نگی ڕاده‌ستبوون نییه به نائومێدی، ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ی تێدا ڕه‌چاو ده‌كرێ ئه‌وه‌نده یاخیبوونی ڕابردووی له سه‌ر بونیاد نانرێَ، گه‌ر پیلانی بێده‌نگییه‌كه‌ی به‌شێك نه‌بێت له ده‌نگ و ئاخاوتن و ئه‌جیندای گه‌ڕانه‌وه هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وا بێشك جۆرێكه له نه‌رمی و له دانای و له خۆگرتن، گه‌ر له ڕابردوودا ده‌نگ و هه‌راو تووڕه‌بوون و سه‌رهه‌ڵگرتن و تهراوگهی به دوایخۆیدا هینابی،َ ئایا به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه، بێده‌نگی سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه بهدهستناهێنی، گه‌ر ڕاساندنی ناڕه‌زایی و ژاوه‌ژاو، ڕێنوماییه‌كانی خۆ گونجاندن هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، نه‌توانێ له ڕابردوودا جیاوازی دروستبكات، ئایا له‌م بێده‌نگییه‌ی ئیستادا ده‌توانێ ئه‌و جیاوازییه فه‌راهه‌مبكات، گه‌ر ئه‌وسا چهكهڕهی فه‌وتاندنی به‌رهه‌مهێنابێ، ئایا ئیستا ده‌توانێ به‌ر له‌گه‌یشتن له نێویبهرێت، گه‌ر ئه‌وسا به ناسنامه‌و به نه‌بوونی جانتاوه، له پرینسیپه‌كانی مانه‌وه وه‌ك مرۆڤ داكۆكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جانتای هه‌بێ، سنووره‌كانی كه‌سایه‌تی خۆی تێدا كۆبكاته‌وه نه‌بوونی جه‌نتا ئاماژه‌یه‌كی ده‌لالیه به له‌ق بوونی شوێن، له هه‌رشوێنی جهنتات هه‌بوو، مانای ئه‌وه‌یه شوێنێكت هه‌یه بهستنهوهیهكت هه‌یه به شوێنێكه‌وه پابه‌ندیت، گه‌ر بچووك و كاتیش بێت، ڕووبه‌رێك هه‌یه پڕیبكهیتهوه، تڕاژیدیای ئه‌م براده‌ر هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وابه‌ستبوونی به شوێنه‌وه وونكردوه، له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی خۆشه‌ویستیدا هه‌ڵلوشین سه‌روه‌ره له ته‌نگه‌ژه‌و هه‌ستی بێ ئومێدی ، له گیانهڵابوونی هیوادا هیچ نه‌ماوه خۆی پێوه‌بگرێ، به‌تال،َ خودی خاڵی، سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت، ئایا ئیستا محاڵ نییه بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه، داوای شوێن بكات و بهتاڵییهكانی پڕكاته‌وه، هه‌ستی خۆشه‌ویستی بگێرێته‌وه، ئایا ده‌توانێ پردی لكاندنی دوو شوێنكاتی جیاواز بهدژهوابوونهكانییهوه به‌یه‌كه‌وه گرێبدات، كاتێ له ژێر فشارێكی ده‌روونیدا ده‌ته‌قێته‌وه، وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك كرده‌ی بێزاری هێڵنجی پێده‌دات، جوانییه‌كانی سروشت نابینێ، پێ له‌وه ده‌نێ هه‌ستی خۆشه‌ویستی نه‌ماوه، ئایا ئه‌مه وه‌ك دهرهاویشتهیهك هه‌وێنی پرسیارگه‌لێك ناگرێته‌وه، پێویستی به ڕوونكردنهوهیك زیاتر نییه، ئایا ئه‌م هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه، تۆڵه‌كردنه‌وه و سزادانی خودی خۆی نییه، كه ڕۆژێ له ڕۆژان خه‌ونی هه‌بووه، ئیستا متمانه‌ی پێنه‌ماوه، یان په‌رچه‌كردارێك نییه ڕووه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌و پێیه‌ی ” هه‌ر شتێك له ڕاده به‌ده‌ر پتر بوو هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ده‌بێته دژه‌كه‌ی” 8 ، بێ نرخكردنی به‌هاكانی مرۆڤ، له ده‌رئه‌نجامی جه‌نگ و وێرانكارییه‌كانی وه‌شاندنێكی محاڵه بتوانێ ئۆقره بگرێ، خۆی له كرده‌ی سه‌گبوون بپارێزێ، ئاگری جه‌نگ دۆزه‌خێكه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مه‌وه هاتووه، سارتر گووته‌نی ” ئه‌وانی دیكه دۆزه‌خن” 9 له دۆزه‌خدا جگه له‌وه‌ی لێبوردن نییه، شتێكش نییه ناوی هێمنكردنهوه و دڵدانه‌وه بێت، هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌مه‌شه سه‌رجه‌م ههوڵَهكانی دایكی بۆ مانه‌وه‌ی كوره‌كه‌ی بێسوود ده‌بێت، ئه‌م وه‌ك دایكی ڕاده‌ستی سڕ كردنی دۆزه‌خی داكهوتهكان نه‌بووه و نابێت، ئه‌م وه‌ك دایكی له دوای دۆزه‌خه‌وه، گه‌شبین نییه به هه‌بوونی به‌هه‌شتی ئاینده، ئه‌م له ڕێگای سهرخۆههڵگرتنهوه ته‌ژییه به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه‌خه‌و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی، ئه‌م جگه له رۆیشتن و دووركه‌وتنه‌وه، به هیچ چاره‌سه‌رێ گه‌شبین نییه، ئه‌م ڕه‌شبینه به‌وه‌ی چیتر به‌رگه‌ی به‌دۆزه‌خ كردنی داكهوتهكان ناكات، مه‌جبوری مانه‌وه نییه، ده‌روات سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت، ئاماده‌یه دۆزه‌خێكی دیكه‌ی نادیار تاقیبكاته‌وه، دایك چییه.. نیشتیمانی بێ ئیراده چییه, كه نه‌توانێ ئاسووده‌ی و سه‌قامگیری به تاكه‌كانی ببه‌خشێت.
ئه‌م نایه‌وێت له نێو مێگه‌لدا تاكێكی سواو بێت، ئه‌م وای پێ باشتره ڕه‌شبینێكی به ئیراده بێت، پارادۆكس فه‌راهه‌مبكات له ته‌ك گهشبینێكی بێ ئیراده، گرامشی گووته‌نی “ڕه‌ش بینێكی به ئیراده نه‌ك گه‌ش بینێكی بێ ئیراده”10 ئه‌م ئیراده‌یه له هیچه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكو پاشخانی ڕۆشنبیری له دواوه‌یه، له ئه‌شقی كتێب و شهونهخوونییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌یه‌ك كاتدا قه‌یرانی ئابووری و ته‌نگژه‌ی بوون، ناتوانێ كتێب و دۆزه‌خ له یه‌ك پێگه كۆبكاته‌وه، ڕه‌نگه كتێب بفرۆشرێت و له ناوبچێت، به‌ڵام مه‌عریفه نافرۆشرێت و له ناو ناچیت ، دوانه‌ی كتێب و مه‌عریفه، وه‌ك دوانه‌ی جه‌سته‌و ڕۆح وایه، پابه‌ندی یه‌كن، هه‌ر دابڕانیك مردنی جه‌سته‌و كۆچكردنی ئه‌وی تر واتا ڕۆح دهستهبهردهكا، بوونی ئه‌م به كتێبه‌وه به‌نده، جوانییه‌كانی ڕۆحی به مه‌عریفه‌وه گرێدراوه، كه‌واته به هه‌بوونی كتێب، جوانییه‌كانی معریفه ئاماده‌باشی هه‌یه، به فرۆشتن و نه‌مانی كتێب، تیركی جوانییه‌كانی مه‌عریفه، ڕۆح ئاسا بێ به‌ربه‌ست به تاك ڕه‌ویانه كۆچ ده‌كه‌ن، درككردن به مردنی پێشوه‌خته‌ی خۆی، له دوایی فرۆشتنی كتێبهكانییوه ئاشكرا ده‌بێت، خۆی به مردوو ده‌زانێ، له‌وه زیاتر هیچ نه‌ماوه ده‌بێ ڕۆحی خۆی له‌و دۆزه‌خه رزگاربكات، سه‌ری خۆێ هه‌ڵگرێت، له دوای كرده‌ی هه‌ر ڕۆیشتنێكی ڕاسته‌وه‌خۆ بۆ چاره‌سه‌ركردن، نهێنی زامی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هه‌یه ، ڕۆیشتن و به‌جێهێشتنی دۆزه‌خ توانایه‌كی بێ سنووری هه‌یه له سڕینه‌وه‌ی شته جوانه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ش لێكه‌وته بۆ دۆزینه‌وه‌و بڕینی هه‌ردوو هێڵه هاوتهریبهكهی دۆزه‌خ و به‌هه‌شتی له ده‌ستچوو، هه‌ردوو جه‌مسه‌ره به‌یه‌ك نهگهیشتووهكهی مردن و ژیانه، په‌رته، بۆشاییه‌كه له نیوان ژیان و مردندایه، لانه‌وازه له مردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تامه‌زرۆی ژیانه، تینووه به ڕاده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له مردن، به زیاده‌وه‌ش هه‌ڵپه بۆ ژیان ده‌كات و تێر ناخوات، سه‌رسامه به هه‌بوونی ژیان له ژینگه‌یه‌كدا كه سهرهكهترین هۆكاره‌كانی ژیانی تێدا نه‌بووه، كه له ژیاندا بوو بۆ ئاوێك ده‌گه‌را بیهێڵێته‌وه، زیندوویه‌تی پێببه‌خشێت له هه‌ستی مردن دووری بخاته‌وه، ئه‌و ئاوه نه‌بوو ماڵێكی مردوو، كۆمه‌ڵگایه‌كی مردوو، مرۆڤێ زیندوو ناخوازێت، یان ده‌بێت له‌و گۆڕستانه بمێنێته‌وه، به مردنێكی فه‌لسه‌فی بمرێ، یان ده‌بێ له پێناو بیروبۆچوونه‌كانی سهریخۆی هه‌ڵگرێت، له گهڕانهودا دوای “سه‌ركه‌وتنی داخراو”11 مردنی خاوه‌نه‌كه‌ی، ئاو چ به‌هایه‌كی ده‌مێنێ، هه‌ر بۆ خۆت ئاو بخۆره‌وه هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت، مردهلۆكی ترسی زیندووبوونه‌وه و ئاوه‌دانبوونه‌وه هه‌ڵناگرێت، تینویهتیش ناشكێنێت، ئه‌م مردووه، ناسنامه‌ی زیندووی هه‌ڵگرتووه بۆیه له ئاو خواردن تێر ناخوات، دایك و خوشكی و گه‌ڕه‌ك و شار زیندوون به ناسنامه‌ی مردنه‌وه ماونته‌وه، ئاویان بۆ كراوه‌ته‌وه، بهلوعهكهیان وه‌ك جاران بێ ئاو نییه، ئاویان هه‌یه ژیانیان نییه، هزرو خۆشه‌ویستیان نییه، نه‌ترسی مردنیان هه‌یه، نه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان تا بیر له ڕۆیشتن بكه‌نه‌وه، رایه‌ڵه‌كانی وێنه‌كه دژوازه به خستنه‌ڕووی دوو سه‌رده‌می جیاواز، سه‌رده‌می خه‌باتی مانه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌رین و سه‌رده‌می ڕاده‌ستبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌رین، سه‌رده‌می ئاوێته‌كردنی ڕه‌نگه‌كانه، یه‌قدانه‌وه‌ی ڕه‌شی ڕابردووه له نێو پاییزی زه‌ردی هه‌نووكه‌دا، سه‌رده‌می كه‌شفكردن و بۆنكردن و كاتی ناسینه‌وه‌یه، گه‌ڕانی به‌نێو ژووره‌كاندا، سه‌رنجدان و بۆنكردنی به‌رده‌وام، گه‌یاندنی په‌یامێكی ئاشكرایه، له ڕێگای گرێدانی سه‌رده‌مه جیاوهزهكانهوه ئه‌م بناسنه‌وه، بیر له ئاینده‌یه‌كی تر بكه‌نه‌وه، ئه‌م بۆچوونه یه‌كدێته‌وه له ته‌ك ئه‌م په‌نده ئیسپانیه كه ده‌ڵێت” ڕابردوو به وێنه‌ی ئیسفه‌نجێك بگووشه و ئیستا وه‌ك گوڵێك بۆن بكه و ماچی بۆ ئاینده بنێره” واتا ئامانج له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م زیاتر بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئاینده‌و نۆستلۆژیادایه ، گریان و پێكه‌نینی له یه‌ك ساته‌وه‌ختدا ئاماژه‌یه په‌لاره بۆ كاڵفامی دایكی، هه‌ر لێیناگات، گیڕانه‌وه هاوته‌ریبه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر كه له پشت حهكایتخوانهوه خۆی حه‌شارداوه، جارجار رۆڵی گێڕانه‌وه به دایكی ده‌سپێرێ، دایكی بگێڕه‌ڕه‌وه به زمانی منی قسه‌كه‌ره‌وه، پێ له‌و راستیه ده‌نێ كه ئاژه‌ڵه‌كه له شوێنكهدا ده‌وه‌ستێ، ده‌بێته باكڕاوندێ بۆ په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر شێتبوونی كوره‌كه‌ی، سوتاندنی ئه‌و كتێبانه‌ی كه له كتێبخانه‌كه‌یدا مابوونه‌وه، به مانایه‌كی تر ئه‌م زۆربه‌ی كتێبه‌كانی فڕۆشتووه ئه‌و كتێبانه‌ی ماونه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ن، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ستن به ژیانی تایبه‌تییه‌وه، هه‌ر یه‌كێكیان به جۆرێك رۆڵیان هه‌بووه له داڕشتن و له پێكهاته‌و له پاراستنی نهێنییه‌كانی، بۆیه تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان هه‌یه، قابیلی فڕۆشتن نین، دڵی نه‌هاتووه بیانفڕۆشی،َ له ساته وه‌ختێكی زۆر شپرزه‌دا كه هزر پڕزی لێده‌برێت سنووره‌كانی دان به‌خۆداگرتن تێكده‌شكێت، ئیتر هیچ له‌مپه‌ڕێك له نیوان من و نامندا نامێنێ، ئا له‌و ساته‌دا به گرته‌یه‌كی زۆر فانتازی ته‌ژی به تراژیدیای كهناركهوتن، فاروق هۆمه‌ر له گه‌ڵ به‌یاندا تابلۆیه‌ك ده‌رازێنێته‌وه، به ئاهه‌نگی هه‌ڵهاتنی ڕۆژێكی تازه‌و به هه‌رسهێنانی مڕۆڤێك بێ پرسه له سووتاندنی كتێبه‌كانیدا سه‌مای مه‌رگ ده‌كات، هیچ ئاساوار و ژیله‌مۆیه‌ك له سه‌ر زه‌وی به‌جێناهێڵێت، هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی سووتاو ده‌نگێكه، ناڵهیهكه، به‌شێكه له ڕۆحی، به‌شێكه له هه‌بوونی، هه‌ڵسپاردنی ڕۆحی به پۆلینكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕینی ڕێڕه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیدا مێژوویه‌كان ئه‌نجامداوه و دابڕانێكیان فه‌راهه‌مكردووه، هه‌ر یه‌ك له سوكرات * ، له شه‌وه سپییه‌كانی دۆستۆیهڤسكی **و له مه‌سیحدا، په‌نابردن بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه، گوزارشته له تایبه‌تمه‌ندی و بارگاوی بوونی ڕۆحه، به ڕه‌نگه‌كانیان درككردنه به ژان و ژۆیان تامكردنی كێشه‌كانیانه، خۆ دۆزینه‌وه‌یه له ناویاندا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شووناسییهتی، نیشتهمهنییهكه له ناخیوه سه‌رده‌كات، ناتوانێ لێی رزگار بێت، هه‌ر یه‌كه‌و به شێوازیك و به چه‌شنێك پشكێكیان له ڕۆحی پچڕیوه، له سوكراته‌وه خودی خوی ناسی، ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات گرت، له شه‌وه سپییه‌كانی دۆستۆیهڤسكییهوه فێری ته‌نیایی و ئه‌وینی یه‌ك لایه‌نه بوو.
ئه‌و كچه‌ی خۆشیده‌ویست یارمه‌تی ئه‌دا، حه‌زی له كورێكی تر بوو، له دواجاردا له‌و كاته‌ی ئه‌م ئه‌یه‌وێت بێده‌نگی بشكێنێ، ئه‌وینی خۆی بۆ ئاشكرا بكات، ئه‌و ده‌ڕوات له ته‌ك ئه‌و كوره‌ی كه فهرامۆشیكردبوو، ئه‌مه‌ش بێ ئومێدیه‌كی تر، داخستنی ده‌رگایه‌كی تر له ژیانیدا ساغده‌كاته‌وه، ده‌رگای یه‌كه‌م دایكییه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه خودی داگیر كردووه، تووڕه بوون و هاتوهاواری ته‌نیا بۆ گێرانه‌وه‌ی خودی له ده‌ستچووه، ئه‌م له تاوانا نه‌با وون بێت فریای خۆی ده‌كه‌وێت به‌جێیده‌هێڵێت، ده‌نكه‌كه‌ی حهشارگایهكه، ئه‌لته‌رناتیڤی دایكییه‌تی، دۆزینه‌وه‌ی خوده، خۆی تێدا ده‌بینێ، بێده‌نگییه‌كه‌ی ترسه، نه‌وه‌كوو ئه‌میشی له ده‌ست بچێت، به‌ڵام ئه‌فسووس پێش ئه‌وه‌ی بێته ده‌نگ ده‌نكه‌كه‌ی ئه‌م به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌م هه‌میشه قوربانی بووه، له سوكرات بووه قوربانی مه‌عریفه، له شه‌وه سپییه‌كانی دۆستۆیهڤسكیدا، ئه‌وینی خۆی ده‌كاته قوربانی ئه‌و كچه‌ی كه خۆشیده‌ویست، دوا شت معریفهو ئه‌وین كۆده‌كاته‌وه، مه‌سیح ئاسا خۆی ده‌كاته قوربانی، به مردنی خۆی ژیان بۆ ئه‌وانی تر مه‌یسه‌ر ده‌كات، گه‌ر ئه‌وسا مه‌سیح له خاچ درابی،َ ئه‌وا ئه‌میش به جۆریك له جۆره‌كان له خاچ دراوه، هاوكێشه‌ی مردوویه‌كی زیندوو به یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێ ، مه‌سیح بۆ دابینكردنی داد په‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی، له ئاخر زهمندا دێته‌وه، ئه‌میش له ئیستادا بۆ هه‌مان په‌یام گه‌ڕاوه‌ته‌وه، مه‌سیح له خاچ ده‌درێت، ئه‌میش هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ی مه‌سیحه، له دوای په‌یوه‌ندی دوو خۆشه‌ویستی دۆڕاو، كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌ت، شه‌رو لێكه‌وته‌كانی، به فه‌رمی شوێنی له دنیادا نه‌ماوه، به ئاگره‌وه له ده‌رگاوه ده‌رده‌كرێت، دابه‌شكردنی ڕووداوه‌كان، دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوانیان، رێكخستنیان له هاوكێشه‌یه‌ك كه دیفاكتۆ بگۆرێ بۆ دژه‌كه‌ی بۆ خه‌یاڵكردن یان ڕه‌گه‌زه‌كانی ڕیالیزم وهرچرخێنَی بۆ گرته‌یه‌كی فانتازی، وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌ی به دوای یه‌كدا ڕه‌چاویان ده‌كات و جیایاندهكاتهوه، له گرمه‌ی ته‌نگژه‌ی كهناركهوتنهدا، جارێكی تر هه‌ڵده‌سێته‌وه، هه‌ستێ ده‌یگێرێته‌وه له‌و دژه‌وابوونه‌دا، جارێكی دیكه خۆی نمایشده‌كات، هه‌وڵده‌دات بوونی خۆی بسه‌لمێنێت سارتر ئاسا له دژایه‌تی ئه‌وانی تردا بوونی ده‌سه‌لمێنێت، گه‌ر به كردهویی له ژێر فشاری داكهوتهكاندا دۆڕابی،َ ئه‌وا به دیوه‌كه‌ی تردا، له ده‌رخه‌ی خه‌یاڵ و فانتازیادا خۆی ده‌كڕێته‌وه و دیباته‌وه، كاتێ ئازووقه‌ی خۆشه‌ویستی هانی ئه‌دا باوه‌ش به دارههنجیرهكهدا ده‌كات و لێینابێته‌وه، هه‌رچه‌نده باران ده‌یگرێته‌وه ڕۆژئاوا ده‌بێ، شه‌وی به‌سه‌را دێ خۆرهه‌ڵدێ، ڕاگیری به چه‌قینی به دار ههنجیرهكهوه دالێكه بۆ مه‌دلولی مانه‌وه‌و خۆشه‌ویستی، هه‌ر وه‌ك باران دالێكه بۆ زیندووبونه‌وه ، سه‌رده‌كه‌وێت، تا له‌سه‌ر تاقه هیوایه‌ك تاقه گه‌ڵایه‌ك له‌نگه‌ر ده‌گرێ، ده‌وه‌ستێت، ئه‌م گه‌وره ده‌بێت، خۆشه‌ویستی نامرێ شار له سۆنگه‌ی ڕق وجهنگهدا بچوك ده‌بێته‌وه، ده‌مرێت، دوانه‌ی جه‌نگ و شار گه‌ر له گۆشه نیگایه‌كی دیكه‌وه ووردبوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، ده‌كرێت یهكبێنهوه له گه‌ڵ دوانه‌ی من و ده‌سه‌ڵات، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له ناخیدا هه‌ڵگیرساوه كه‌متر نیه له‌و جه‌نگه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مدا ڕووده‌دات، ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌م له هه‌ژموونی دایكیه‌وه په‌ل ده‌هاوێت، سه‌رنجبده‌ن هیچ جۆره ئاماژه‌یه‌ك نیه به هه‌بوونی ڕۆڵی باوك، پێده‌چێت دایكی بێوه‌ژن بێت، رۆڵی باوكشی بگێڕێ، بێوه‌ژن هه‌م سۆزه وه‌ك دایك، هه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌ك باوك، ئه‌م له نیوان دوو به‌رداش په‌رت بووه، دایك به دیوێك خۆشه‌ویستی ده‌نوێنێ، به دیوێكی تر زۆرداری و ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌وه ده‌نگ و گازنده‌ی ده‌سه‌ڵاته له گه‌رووی دایكییه‌وه سه‌رده‌كات” ئای كوڕه‌كه‌م چه‌ن عه‌زێتی ڕۆحت داوم له هه‌ر كوێ رۆحت شاد بێ زیندوویت یان مردوو” 12 ئه‌مه پتر له گووتاری سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌چێت سه‌یری دژهوابوونهكان بكه‌ن، عه‌زێتی ڕۆحت داوم/ ڕۆحت شاد، ناشرین كردنی لایه‌كه، به‌رانبه‌ر به جوانكردنی لایه‌كه‌ی تر، زیندوویت / مردوویت، بێ منت كردن و بێ نرخكردنه بۆ ئه‌می ده‌سه‌ڵات، جیاوازی دروستناكات، چۆن عه‌زێت و ئازاره‌كه له بیرناكات، چه‌ند لێبوردنش ئه‌نجامده‌دات، گه‌رچی وه‌ك نیشتیمان دایكی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك پێشه‌وا باوكی نییه، په‌رته، هه‌میشه به‌ترسی بۆشایی شوینی باوك گه‌ماڕۆ دراوه، ئه‌م هه‌سته لای فاروق له چیرۆكی باوكم دا به ئاشكرا ڕه‌نگده‌داته‌وه، هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی باوك گهروهك پیویستش نه‌بێ ده‌توانێ هه‌ستی دڵنیابوون بۆ خێزانه‌كه‌ی بێنێت، هه‌ستكردن به هه‌ڵتۆقینی ئه‌م بۆشاییه، دوو كه‌رت بوونی ئه‌می بكه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه، له گێژنه‌ی خه‌مێكی ئه‌به‌دیدا ده‌خولێته‌وه، ناگات به مه‌رام، به دیوێك هه‌ستده‌كات كوری گه‌وره‌ی ماڵه، خۆی به پیاو ده‌زانێ، ده‌یه‌وێت جێگای باوكی بگرێته‌وه، به دیوێكی تر له لایه‌ن دایكییه‌وه دووچاڕی كێشه‌بووه، دایك نایه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ڕاده‌ستی كوره‌كه‌ی بكات، وه‌ك بیوهژنێك ته‌نیا متمانه به خۆی ده‌كات، ئاماده نییه ده‌رخستنی كوره‌كه‌ی ببێته هۆی سڕینه‌وه‌ی خۆی، وه‌ك دایك ئه‌مه هێڵی سووره، كۆدیتایه، نه‌مانی باوك كێشه‌یه، بۆشاییه‌كی چه‌وره بۆ جێگرتنه‌وه، بانگشه‌ی شه‌رێكی نهێنی ناوه‌خنه، ده‌رچه‌ی ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر دوو ئاستدا ڕایه‌ڵه‌كان ڕهنگدهكات، قۆناغی یه‌كه‌م بۆ پته‌وكردنی پێگه و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات، كوره‌كه په‌نا بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی ڕۆشنبیری ده‌بات، به خه‌باتی ڕۆشنبیری قه‌ره‌بووی هه‌ست به‌و كه‌مبوونه ده‌كات كه دایكی پێی به‌خشیوه، هه‌ر له نه‌بوونی حیكمه‌ت، خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌ری، هه‌ر له به‌ڕ ئه‌مه‌شه هانا ده‌بات بۆ هه‌ر یه‌ك له ئه‌ریستۆ، له شه‌وه سپییه‌كانی دۆستۆیهڤسكی و له مه‌سیح، له پاش سووتاندنی ئه‌مانه و ده‌ركردنی به ئاگره‌وه كاردانه‌وه‌یه‌ك ڕووده‌دات، ده‌چینه قۆناغی دووه‌م ئه‌م قۆناغه، خۆ نمایشكردنی كردهوییه، گۆاستنه‌وه‌ی بۆ پڕاكتیك، به پڕۆسه خۆ هه‌ڵواسینه به كه‌سانێكی شۆڕشگیره‌وه، ئازاردان و داخكردنی به‌رانبه‌ره، كاتێ به ئه‌نقه‌سد كهسیٍَك ده‌هێنێته ماڵه‌وه ده‌ڵێت دایه ئه‌مه “وڵ سۆینكا”13 یه وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك پێناسه‌ی بۆ ده‌كات، ڕاسته‌وخۆ ئاماژه بۆ هه‌ڵاتنی خۆی سازده‌كات، یان زهقترو تۆختری ده‌كات، به به‌رده‌وامی برینه‌كه‌ی دایكی زیاتر پڕ ئازار ده‌كات، به ناو هێنانی “لۆركا” 14 ی شاعیر پیناسه‌كردنی قه‌واره‌ی تۆڵه‌یه‌ك زیاتر له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌وه‌تا له ئیستادا، ڕۆحی كوره‌كه‌ی له ناو ئه‌و ئاژه‌ڵه‌دا خۆی ئاشكرا ده‌كات، به‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی به‌راوردێكی پراكتیكی ئه‌نجامده‌دات، كرده‌ی جیاوازییه‌كان زه‌قده‌كاته‌وه، له نیوان دنیای خه‌یاڵی پاكی شاعیرانه‌و دنیای پێدراوی پیسی داكهوتهكان، یان له نیوان دنیای سروشت و دنیایه‌ك كه له‌سه‌ر گومان بونیاد نراوه، ئه‌مه‌ش له ڕێچكه‌ی خه‌یاڵكردنی دایكه‌كه‌وه فه‌راهه‌م ده‌كرێت به گۆڕینی ڕیالیزم به خه‌ون كه مۆركێكی داهێنه‌رانه‌و ده‌روونی هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ڵهێنجان له ده‌قی نائاماده ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌می دایك له بری ئه‌وه‌ی بڵێت دڵم پڕ له حه‌سره‌ته، به‌وه‌ی هه‌لی په‌شیمانی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕۆی ناگه‌رێته‌وه، بوو به یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵ، به لێوگفت بۆ ئێمه ده‌یگێرێته‌وه ده‌ڵێ “ئه‌و ئاژه‌ڵه دڵ پڕ له حه‌سره‌ته ده‌بینم له‌و به‌رزاییه‌وه وه‌ستاوه و ده‌یه‌وێت ده‌ست بات له هه‌وره‌كانه‌وه..هتد
“15 ئاوێته‌كردنی خه‌یاڵ له تێكشكاندنی ڕه‌هه‌نده‌كانی واقعه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، خه‌یاڵی فانتازی ئه‌لته‌رناتیڤی حه‌سره‌ته‌كانی واقعی له ده‌ستچوو جۆرێكه له پاكانه، شانازییه‌كی به‌ر ههستهكیه كه چۆن باڵنده‌كان بانگ ده‌كات، ماچیان ده‌كات، یان له‌سه‌ر گه‌ڵایه‌ك وه‌ستاوه فاروق هۆمه‌ر پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی چیرۆكنووسان به زمانێكی ساده وێنه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به مانایه‌كی قووڵه‌وه بارگاوییان ده‌كات، ڕامكردنی زمان توانایه‌كی باش ده‌سته‌به‌رده‌كات له گه‌یاندن و له كه‌شفكردنی خواست و ده‌رخستنی جیاوازییه‌كاندا، له سه‌رجه‌م ساته‌كاندا، هه‌ست به لێكترازندنی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ین، گێڕه‌ڕه‌وه هه‌وڵی داوه كه‌سانی جیاواز بێنێ و كۆیانكاتهوه، ڕۆڵیان بداتێ، خه‌ڵكێ بێ ئیش و كار خه‌ڵكێ ساده، هه‌ر له دراوسێ و پیره‌ژن و مناڵ، په‌ی به نهێنی ئه‌و بوونه نابه‌ن، نادیاره، له فۆڕمێكدا ده‌رناكه‌وێت تا له‌سه‌ر بنه‌مای لێكچون ناسینه‌وه دروستبكه‌ن، كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌یه كه ناتوانن جیاییبكهنهوه، ناوی لێبنێن، هه‌ر یه‌كه‌و شتێك ده‌ڵێت له ته‌ك بریاردان و شووناسدا یه‌كنایه‌نه‌وه، بۆچوونی جیاواز و تێكڵاوی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئاوێنه‌یه‌كه هه‌ر كه‌سێ دێت خۆی تێدا ده‌بینێ به ناشرینیبێ یان به جوانی، ئه‌م خه‌ڵكه نوێنه‌ری توێژه‌كانی كۆمه‌ڵن، پێوه‌رو سامپڵێكن ئاستی گه‌شه‌ی مامڵه‌ی مرۆی ئاشكرا ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كه‌و هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌یه كه ناوی لێده‌نێت، هه‌ر له سه‌گ، كیسه‌ڵ، پشیله، كۆتر، ورچ و حاجی له‌قله‌ق، ئه‌م بوونه‌وه‌ره فره ده‌نگی ناسنامه‌كان ده‌رده‌خات، ناسنامه‌ی هه‌رچی بێ چ تاوانێكی كردووه تا ده‌ركرێت، ئینجا لێبدرێت و ئازاربدرێت، ئه‌وه‌ی به تاوان ههڵدهسێدهت و لێیده‌دات سزانادرێ، كه‌چی بێ‌تاوان به ئاشكرا سزا ده‌درێت، لێره‌دا نه‌ك مرۆڤ به‌ڵكو ئاژه‌ڵیش له زوڵم و سته‌م رزگاری نابێ، ئه‌م په‌نای بۆیان بردووه، هاتووه‌ته به‌ر ده‌رگاكه خۆی بدۆزێته‌وه، كه‌چی ئه‌وان، به زۆربه لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان دووری ده‌خه‌نه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه، رێكنه‌كه‌وتن له سه‌ر هاو شێوه بوون، په‌یوه‌ندی هه‌مه ڕه‌نگ داده‌ڕێژێت، بیرۆكه‌ی جیاواز فۆرمۆڵه ده‌كات، تێنه‌گه‌یشتن ڕێگا خۆشكهرێ به توانایه بۆ په‌ی بردن به گومانی خراپ، هانده‌رێكی گونجاوشه بۆ چه‌واشه‌كاری و به‌لاڕێبردن، ئه‌م گیانه‌وه‌ره نه پهلهماریانی داوه نه هیچ، ته‌نانه‌ت هیچ دهنگێكشی لێوه نایه‌ت، ئیتر ئه‌م ترس و گومانه له پایه‌ی چی، له داوا كردنی په‌ناو خۆشه‌ویستی به‌ولاوه چ تاوانێكی نه‌كردووه تا ژنێ له‌و لاوه پێشنیاری ئه‌وه بكات بدرێته ده‌ست پۆلیس، نه‌ك بته‌قێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه به نه‌بوونی زمانی له‌یك تێنه‌گه‌یشتن و قه‌بوڵكردنی یه‌كتر، گوێ نه‌گرتنه له یه‌كتر، ئه‌وه‌ی نه‌توانێ شتێ به خۆشه‌ویستی بێنێ، هه‌وڵ ئه‌دات به ڕق و كینه بیهێنێ، گه‌ر نه‌توانێ گوڵ پێشكه‌ش بكات، خۆ ده‌توانێ دڕك ده‌سته‌به‌ربكات، گه‌ر نه‌توانێ ژیانیان بۆ ده‌رخات، خۆ ده‌كرێ مه‌رگیان بۆ بێنێ، دوا شت، گه‌ر نه‌توانێ له ڕابردوودا، وانه وه‌ربگرێت ده‌توانێ له ئیستادا چاو بنووقێنێ، ئاینده ڕه‌شكاته‌وه، ئه‌وان له ههسارێكدان خۆشه‌ویستی تێدا نه‌ماوه به زه‌وی ناودێر كراوه، ترسی ته‌قینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن، ئه‌میش نامه‌ی خۆشه‌ویستی پێیه، بۆیه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن كه له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتبێ، ئه‌وه خهمكانی خۆشه‌ویستیه، ئه‌وه گریانی پاكژبوونوهیه، جه‌مسه‌ره‌كانی ناسینه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت، هه‌ست ده‌بزوێنێ و گومان ناهێلێت، دایكه دڵنیا ده‌كات كه ئه‌وه كورهكهیهتی له شێوه‌ی ئاژه‌ڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له ڕابردوودا ئه‌م به ویستی خۆی دایكی به‌جێهێشت، وه‌لێ له ئیستادا كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بێ ویستی خۆی دایكی ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت، وازی لێدینێ، به قسه‌ی كچه‌كه‌شی ناكات گلی ناداته‌وه، ده‌یداته ده‌ست چاره‌نووسێ نادیار، په‌رتبوونێكی تر، له قاوغێكی تر، گریانی كچه‌كه به دوای خۆیدا دێنی، له كۆتاییدا چیرۆكنووس وه‌ك گوزارشتكردن له كاره‌سات و زیندووكردنه‌وه‌ی تراژیدیای له یه‌ك پچران، له‌ڕێگای كڵۆم كردنی ئهنهلۆگییهوه به كراوه‌ی ههڵماندهسپێری به دژهوابونێك له به‌رانبه‌ر دوانه‌ی وون بوونێك و دۆزینه‌وه‌ی نیگایه‌ك، تێڕامانێك، له دیده‌وه ده‌رده‌چێت كوونادڕ دڵدهپێكێ، سۆمایهكه جه‌رگبڕه، هه‌رگیز زه‌مه‌ن ناتوانێ كاڵی بكاته‌وه، له یاده‌وریدا به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه، نیگایه‌كه به جوانترین زمان ئاخاوتن ده‌كات به زمانی چاو، به ئاوێنه‌ی دڵ په‌یامه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌تا هه‌تایه ڕه‌هه‌ندی ماناكانی نادۆرێنێ، بۆشایی ئازاره‌كانیشی سارێژ نابێت، نیگایه‌ك له دڵه‌وه ده‌رچێت، ده‌چێته دڵه‌وه، نه‌مره، شوێنكات ناتوانێ كاڵی بكاته‌وه.
خه‌رمانانی 2016
————————-
ژێده‌ره‌كان:
1 ـ فاروق هۆمهرـ سه‌رگه‌ردانییه‌كانی پیاوێكـ ـ چاپی دووه‌م ـ 2011ـ چاپخانه‌ی یاد، بازاری سۆز، نهۆمی سێیه‌م ـ ساڵ 2011
2 ـ عه‌تا قه‌ره‌داخی ـ شكستی پرۆژه‌ی كوشتنی باوك ـ گه‌ڕانه‌وه له خه‌یاڵه‌وه بۆ واقیع ـ چاپی یه‌كه‌م ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ سلێمانی ـ ساڵی 2004 ـ ل 168
3 ـ فاروق هۆمهرـ نیگایه‌ك پڕ له گرفتاری ـ چاپی یه‌كه‌م 2011ـ چاپخانه‌ی یاد، بازاری سۆز، نهۆمی سێیه‌م ـ ساڵ 2011
4 ـ فرانز كافكا ـ میتامۆرفیس ( المسخ) ـ ترجمه مبارك وساگ ـ منشورات الجمل/ میتامۆرفیس ناوی كورته رۆمانه‌كه‌ی كافكایه مه‌به‌ست له گۆرانكارییه كه به‌سه‌ر پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌یدا دیت كه ناوی كریكۆری سامسایه
5 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ژماره 3 ـ ل 83
6 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ژماره 3 ـ ل 85
7 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ژماره 3 ـ ل 86
8 ـ په‌ندێكی عاره‌بییه
9 ـ عبدالرحمن بدوی ـ دراسات فی فلسفه الوجودیه ـ المسرحیه جلسه السریه ـ گبعه الاولی ـ المۆسسه العربیه للدراسات والنشر 1980 ـ ص 267
10 ـ به‌كر ده‌روێش ـ كۆمیدیای سیاسه‌ت ـ چاپی یه‌كه‌م ـ له بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، لقی كه‌ركووك ـ چاپخانه : كارۆ ـ ل 85
11 ـ یسینین قصائد مختاره ـ نقلها عن الروسیه حسیب شیخ جعفر ـ دار الرشید للنشر ـ ص 9 / مه‌به‌ست له سه‌ركه‌وتنی داخراو مردنی خاوه‌نه‌كه‌ی و نه‌مری بیروباورهكهی
*ـ سوكرات فه‌یله‌سوفێكی یونانییه له 370 ی پ، ز له‌دایك بووه، به بیر‌و هزری له فه‌لسه‌فه‌دا شۆرشی كرد، بنه‌ماكانی زانستی ئه‌خلاقی دانا، دابرانێكی وای دروستكرد فه‌لسه‌فه‌ی كرده دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌ی پێش خۆی، به‌ره‌ی دوای خۆی، فێردكرنی به لێوگفتهوه بوو پرسیار‌و وه‌ڵام بوو، ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات گرت، مێمڵهكانی به زه‌نده‌قه تاوانباریان كرد، به ئه‌ڵقاوێز ( اعدام) سزا درا، مردنی هه‌ڵبژارد نه‌ك هه‌ڵاتن، له بهندیخانهكهیدا خۆی به ژه‌هر ده‌رمانخوارد كرد.
** ـ فیودر دستویفسكی ـ اللیالی البیچا‌و ـ ترجمه ابرهیم شكر ـ گبعه الاولی ت 2 1979 ـ دار الفارابی / چیرۆكه‌كه به‌كورتی بگێڕه‌ڕوه دۆستایه‌تی له‌ته‌ك كچێك ده‌كات ناوی (ناستینكا)یه، ئه‌م خۆشیده‌وێت بێ ئه‌وه‌ی پێیبڵێت، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی(ناستینكا) كورێكی تری خۆشده‌وێت به‌رده‌وام نامه‌ی بۆ ده‌نێرێت كورهش وه‌ڵامی ناداته‌وه، بگێڕه‌ره‌وه له ته‌نیای و كچه‌ش له په‌راوێز خستن به‌جووته تووشی بێ ئومێدی ده‌بن دۆستایه‌تیان پته‌وده‌كه‌ن، به راده‌یه‌ك (ناستینكا) له نامه نووسیندا بۆ ده‌نكه‌كه‌ی په‌نا بۆ بگێڕه‌ڕوه ده‌بات تا یارمه‌تی بدات، (ناستینكا) نازانێ بگێڕه‌ڕوه خۆشیده‌وێت، بۆیه بگێڕه‌ڕوه پێیده‌ڵێت من خۆشمده‌وێ، چونكه نه كه‌وتیته نێو ئهوینداریمهوه، كاتێ پێ له‌و خۆشه‌ویستیه ده‌نێ و ئاشكرا ده‌بێت، ئیتر چیتر ناتوانێ ببێته‌وه به دۆسته‌كه‌ی جاران، ماوه‌یه‌ك لێیدادهبرێت، دێنه‌وه سه‌ر شه‌قام به مه‌به‌ست گۆرینی جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه له دۆستایه‌تییه‌وه بۆ رۆمانسییه‌ت، ئا له‌و ساته‌دا (ناستینكا) ئه‌و كوره ده‌بینێ كه به‌رده‌وام نامه‌ی بۆ ده‌نارد واز له‌می بگێڕه‌ڕوه دینێ دوای ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌وێت كه په‌راوێزی خستبوو.
12 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ژماره 3 ـ ل 92
13 ـ ول سوینكا: نووسه‌رێكی نێجیریه، له 1934 له دایك بووه، له ساڵی 1986 له ئه‌دبدا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت، باشترین شانۆنووسی ئه‌فریقایه، له به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و ناره‌وای، هه‌ڵسا بهسهركردایكردنی خۆپێشاندانێكی ناره‌زایی له دژی سه‌رۆك باسینجوا، تا له ئه‌نجامدا گیرا و ده‌ستبه‌سه‌ركرا، له دانشگاكانی (ئیڤی كۆرت) له له‌ندن كاری تۆژینه‌وه‌ی كرد، وه‌ك خوێنه‌ری ده‌ق له شانۆكانی (رۆیاڵ) دا كاری كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له له‌ندن ساڵی 1960 له پاش هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆی به‌ندكرا.
14 ـ فیدریكۆ گارسیا لۆركا: شاعیرێكی ئیسپانییه، نووسه‌رو شانۆنووس و وێنه‌كێش و پیانوو لێده‌ره و ئاواز دانهرشه، له ساڵی 1898 له گوندی (فوینتی فاكیرۆس)ی غه‌رناته له دایك بووه، له سهراتاكانی شه‌ری ناوخۆیی ئیسپانیا له ساڵی 1936دا ته‌مه‌نی 38 ساڵ بوو به ده‌ست شۆرشگیره نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان، له سێداره‌درا
15 ـ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ژماره 3 ـ ل 92