به سه‌ری خۆت ته‌ماشای ژیان مه‌که.. فەرهاد کەریم
تۆ سه‌یری سه‌ری مرۆڤ که بزانه چه‌ند سه‌یره سه‌ری مرۆڤ
خاوه‌ن سه‌رێکه‌و هه‌زار سه‌ر له سه‌ری مرۆڤ جوانتره سه‌ری سه‌گ
سه‌ری مارو مه‌یمون و شێره سه‌ری خۆی نیه سه‌ری تره سه‌ری مرۆڤ
سه‌ری مرۆڤ له سه‌ری کۆتر چووبایه ئه‌شقی ئاسمان ده‌بووین
سه‌ری مرۆڤ له سه‌ری ماسی چووبایه ئه‌شقی ئاو ده‌بووین
سه‌ری مرۆڤ له سه‌ری سه‌گ چووبایه ئه‌شقی زه‌وی ده‌بووین
ده‌ریا و زه‌ویی و ئاسمان تژی ده‌بوون له ژیان
سه‌ری مرۆڤ به‌ره‌ی جه‌نگه ژیانی لێ زیاده‌و ده‌یبه‌خشێ به مردن
بمرین کرێی ژیان ناده‌ین گیرۆده نابین به گرانبوونی هه‌ناسه
بمرین کێشه ناخه‌ینه ناو ژیان
مردن پشوودانێکه هه‌واڵی تاریکی مرۆڤ ناگا
نه‌مرین مرۆڤ ده‌مانخوا
نه‌مرین زه‌وی و ئاسمان و ده‌ریا له تینوێتیدا ده‌خنکێن
ده‌سووتێ ژیان، سوپاس مردن جێتنه‌هێشتین نه‌مرد ژیان
مردن نه‌یهێشت ببین به پووشی ده‌مباو ببین به گاڵته‌جاڕی مرۆڤ خوا
پێویستم به مردنێکی خێرایه، خێراتر بێت له مردن
دوای مردن تامی نامێنێت مردن، مردن نه‌مێنێت ژیان ده‌مرێت
ژیان گۆرانیه‌کی سارده گوێگر نیه له ناو مردن‌دا
بێده‌نگیه‌کی سامناکه مردن له ناو ژیاندا
له تاریکی فوو له چرا و گۆرانی بۆ مردن گوت مرۆڤ
مردن بازاڕێکی گه‌وره‌یه، پارچه‌کانی مرۆڤ به خۆڕایی کۆکه‌وه بێبه‌ها بووه هیچ ناکات
دژی سروشتی مر‌ۆڤم ژیانی فرۆشته مردن، شانازی به مردن ده‌کاو فشه ژیان
هه‌میشه به مردنم گوتووه شه‌و شاد، رۆژ باش ژیان
مرۆڤ به که‌ڵکی ژیان نایه‌ت بۆ مردن ده‌ستنادات
ده‌مرێت و ژیان فێرنابێت، فێره ژیان نابێت و ده‌مرێت
مردوو به که‌ڵکی ژیان نایه‌ت، مرۆڤ فێر نابێت بژیت
ئاسان نیه فێر بوون له خوێنیه‌تی مردن، مردنی به‌رزه له خوێنی
به سه‌ری سه‌گه‌که‌م ته‌ماشای ژیانم کرد چه‌ند جوانه ژیان به خۆشه‌ویستیه‌وه
پاککردنه‌وه‌ی ده‌وێ خوێنی مرۆڤ
گۆڕینی ده‌وێ سه‌ری مرۆڤ
شه‌و شاد مردن
سه‌گه‌که‌م له خۆم خۆشتر ده‌وێ درۆ له گه‌ل چاوه‌کانی ناکات
رۆژباش ژیان