زاراوە و بن زاراوەکانی زمانی کوردی.. سامان خدر محمد
زمانی كوردیی، یه‌كێ له زمانه كۆنه‌كانی ریشه‌ی هیند و ئورووپێیه . ئه‌م زمانه خاوه‌نی چه‌ند زاراوه‌یه كه بنزاراوه‌شی زۆره. وه‌كوو چۆن له كۆندا هۆز‌گه‌لێکی وه‌كوو: (لۆلۆ، گۆتی، كاسی، مانایی، ناییری، سۆباری، ئۆرارتۆ، میتانی، كاردۆخ و ماد)مان هه‌بووه، ئه‌مڕۆش، كورد هۆز و تیره‌ی زۆری هه‌یه كه هۆزه‌کان، زاراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و زمانی كوردیش به پێی ئاخاوتنی ئه‌و هۆز و تیره‌گه‌له دابه‌ش ده‌كرێ، وه‌کوو:
كه‌م كرمانجی: كه بنزاراوه‌كانی بریتین له: بۆتانیی، بایه‌زیدیی، بادینانیی، شه‌مدینانیی قۆچانیی، كه شاره‌كانی قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، مووش، ئه‌لعه‌زیز، وان، دیاربه‌كر، ئورفا، جزیر، ماردین، سیرت، بتلیس، قامیشلی، حه‌سه‌كه، سه‌رێكانی، عه‌فرین، ماکۆ، بازرگان، قوتوور، کورده‌کانی ورمێ، كورده‌كانی خوراسان و ئازه‌رباییجان و گورجستان و قه‌زاقستان و ئه‌رمه‌نستان و تورکمه‌نستان و هیدیکه قسه‌ی پیده‌كه‌ن.
دووهه‌م موکری: كه زاراوه‌ی (سۆران)ی به‌سه‌ردا بڕاوه و بنزاراوه‌كانی بریتین له: موكوریانیی، سۆرانیی، شاره‌زووریی، جافیی، بابانیی، ئه‌رده‌ڵانیی، گه‌رمیانیی و هیدیکه! كه شاره‌كانی شنۆ، نه‌غه‌ده، پیرانشار، سه‌رده‌شت، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌قز، هه‌وشار، رانیه، قه‌ڵادزه، هه‌ولێر، رواندز، كۆیه، سلیمانی، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك، سنه، قوروه، بیجاڕ، مه‌ریوان، بانه، سه‌قز، دیوانده‌ره، کامیاران، جووانڕۆ و روانسه‌ر قسه‌ی پیده‌كه‌ن.
سێهه‌م گۆرانی: كه بنزاراوه‌كانی بریتین له هه‌ورامیی، زازاكی، باجه‌ڵانی، شێخانی، زه‌نگه‌نه، سیامه‌نسووری و شه‌به‌ك. که شاره‌كانی پاوه، نه‌وسوود، دزڵی، هه‌ورامانی ته‌خت، هه‌ورامانی لهۆن، ژاوه‌رۆ، که داگری بێساران و هوویه و سه‌رهوویه و پاڵنگانه، هه‌روه‌ها بیاره و ته‌ویڵێ و به‌شێک له خورماڵ و هه‌ڵه‌بجه، قسه‌ی پیده‌كه‌ن.
چوواره‌م پاله‌وی (فه‌یلی): كه بنزاراوه‌كانی بریتین له:
كرماشانی، له‌كی، که‌ڵوڕی، گه‌ڕووسی، بیجاڕی، شیروانی، چه‌رداوڕیی، ئه‌رکه‌وازی، که شاره‌کانی: قه‌سری شیرین، شه‌هاباد، سه‌حه‌نه، كرند، که‌نگاوه‌ر، رێژاو، بێستوون، ئیلام، سه‌ڕه‌شار، نه‌هاوه‌ند، خانه‌قین، سۆمار، به‌دره، جه‌سان، زڕباتییه، كووت، عه‌ماره و كورده‌كانی به‌غدا، قسه‌ی پیده‌كه‌ن.
پینجه‌م لۆری: دیاره لوڕه‌کان به‌شێکیان خۆیان به کورد ده‌زانن و به‌شێکیشیان ده‌ڵێن: ئێمه لوڕین، نه کوردین نه فارس! بنزاراوه‌كانی زاراوه‌ی لوڕیی بریتین له: خوڕه‌ماوایی و به‌ختیاری و هه‌فتگوڵی و سووسه‌نگردیی. که شاره‌كانی خوڕه‌ماوا، برووجرد، دزفوول، شاركورد، چووارمه‌حاڵ، ئه‌له‌شته‌ر، ئه‌لیگووده‌رز، سووسه‌نگرد و پێشكۆ، مێران و دێلوڕان قسه‌ی پیده‌كه‌ن.
سامان خضر محمد