كتێبی ژنێك له‌ره‌نگی ئاو.. ستار ئەحمەد
سه‌لام سه‌عید ..ماوه‌یه‌كی زۆره درێغی نه‌كردووه له‌خزمه‌ت كردنی وشه‌ی كوردیدا‌و چاپكراوه‌كانی گه‌واهی ده‌ری ئه‌م راستییه‌ن .
كتێبی (( ژنێك له‌ره‌نگی ئاو )) …….
یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه جوانه‌كانی كاك سه‌لام سه‌عید ، كه‌ساڵای 3014 له‌سه‌ر ئه‌ركی كاك …سۆران سه‌عید چاپكراوه‌و ژماره‌ی سپاردنی 1833 ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبه گشتییه‌كانی پیًدراوه.
به‌شیعره‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا چوومه‌وه.بینیم غوربه‌ت و ته‌نیایی و نا كامی به‌رۆكی شاعیریان گرنووه‌و به‌جۆرێ له‌رسته‌ی كورت و ساده‌و به‌مانادا ، شاهیر باڵا گه‌ردانی عه‌شق و پاكی و ئه‌مه‌ك و لێكبڕان ده‌بێت . هه‌رچه‌نده له‌چه‌ند شوێندا وشه‌كان پشتی یه‌ك به‌رناده‌ن و دووباره ده‌بنه‌وه.لێ ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی شاعیر له‌جوانییه‌كان دابڕن و په‌یامی راسته‌قینه‌ی له‌بیر ببه‌نه‌وه .یاخود له‌توێی ته‌مو مژوو ته‌متوومانا واته‌كان بخنكێن ..
شاعیر له‌كۆپله‌یه‌كدا ده‌ڵێت …..
گه‌ر مه‌رگ
بواری دام ژوانێ ئه‌گرین
تۆ له‌چاوما بنوو
منیش بۆ رابردوو
تێر تێر
ئه‌گریم
كاكه سه‌لام به‌رگی قوربانیدانی به‌به‌ری ئه‌م پارچه شیعره‌یدا كردووه‌و ده‌یه‌وێت هاورَازه‌كه‌ی له‌دیده‌یا پشوو بدات و له‌ژوانگه‌یه‌كی هه‌نسكا تێر به‌رۆندكی ئه‌مه‌ك و ئالووده‌بوون بیشواته‌وه‌و بۆ خۆیشی له‌كه‌ناری مه‌رگا تێر تێر بۆ رۆژانی بێهووده‌یی ته‌مه‌نی ناكامی بگریت .
بۆ كوێ رۆیشتی كه‌ئه‌تزانی
چاوم سه‌رنجی ته‌ماشاته
ته‌مه‌نم دره‌ختی باڵات و
سیمام ره‌نگی زه‌رده‌خه‌نه‌ت
شاعیر وه‌كوو شیر‌و قاوه له‌هه‌ڵچوونه .. له‌لایه‌ك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌دیده‌یا ده‌سره‌وێنێ،له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌ره‌كۆنه‌ی ده‌كات و گازنده‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كات و ده‌پرسێت بۆ كوێ رۆیشتی .. سنوور‌و په‌یوه‌ست و ته‌پكه‌و داوی بۆ ده‌ن]ته‌وه ، گوایه سه‌رنجی روانگه‌ی ئه‌وه‌و ته‌مه‌نیشی به‌قه‌د دره‌ختی باڵایه‌تی .. و به‌خۆشی و ناخۆشیه‌كانی ئه‌ویشه‌وه به‌نده .. و شاعیر به‌شێوه‌یه‌ك به‌نده به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه سه‌راپا ره‌نگی شادی و ناسۆری ئه‌وی گرتووه ، به‌ڵا م تروسكه‌ی شادیه‌ك له‌وشه‌كانیا به‌دی ناكه‌یت . سه‌راپا نائومێدی و ره‌نجه‌رۆیی و كه‌وتن و هه‌ڵاتنه .. شاعیر ره‌شبینه و تروسكه‌ی ئازادی له‌ناخیا زۆر كه‌م وارێده‌كه‌وێ بدره‌وشێته‌وه؟
ئه‌وه‌تا له كۆپله‌یه‌كی تردا ده‌ڵێت …..
ته‌مه‌ن له‌سه‌ر رێ دایناوم
به‌دار شه‌قێكی شكست و
به‌مشتێ رۆژی ماندووه‌وه
ژیان به‌دیار سه‌رمه‌وه‌یه
له‌هه‌نارێكی ئاودار ئه‌چێ
ناوده‌مم پڕ ئه‌كا له‌ئاوو
ده‌ستم به‌سنگی راناگا
ئیتر كچێ بۆ لێم هه‌ڵدێی
ده‌ستم به‌هیچ كوێ راناگا
شاعیر گه‌یشتووه‌ته خاڵی كۆتایی و چاوه‌ڕوانی دونیایه‌كی تره، ده‌ستی له‌ژیان شتووه‌و ده‌زانێت عومریشی به‌ره‌و نه‌مان هه‌ڵده‌زنێ ..و گۆپاڵی رۆژگاری پێ به‌خشیوه ،لاره لاره‌ی مه‌رگێتی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوور ده‌زانێت دونیا‌و ژیان به‌چێژن و له‌هه‌نارێكی ئاودار ده‌چن ..ده‌م و گه‌روو ناخی پڕ ده‌كه‌ن له‌ئاوو، بۆیه داوا له‌ناسكه كچی خه‌ونه‌كانی ده‌كات .ئیتر بابس بێت هه‌ڵهاتن و بات اوێك له‌كۆشی عه‌شق و ڤین و ژیانا بحه‌سێنه‌وه..لێ ئه‌فسوس ده‌ستی به‌هیچ كوێ راناگاو
ناچار ده‌ڵیت :.
خۆزگه زامه‌كانی نیشتمان
به‌زامی به‌ر باران ئه‌چوو
كه‌خۆشیه‌كرد
هیچی پاش خۆی
جێ نه‌ده‌هێشت
دیاره ئه‌م هه‌موو قسه‌و باس و ئه‌م هه‌موو جوانكاری و وشه‌سازی و دووباره نزایه ی شاعیر بۆ نیشتمانێكی خوناوی و كاوله ئاشێكی كون كون و زامداره ..
بۆیه ده‌ستی سۆز به‌رز ده‌كاته‌وه‌و داوا ده‌كات نیشتمانه‌كه‌ی به‌ر بارانی ره‌حمه‌ت بكه‌وێت و له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌ماڵی سه‌فاو سایه‌قه‌ی ساماڵدا ،خڵته‌یه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه نه‌ده‌ماو ئه‌میش پرَ به‌دوو دیده‌ی خه‌وی یه‌كجاری دایده‌گرت و ئۆخه‌ی و ماڵاوایی له‌زه‌برو زه‌نگ ده‌كرد .