ئارامگه‌ی نه‌داران.. شیعری ستار ئەحمەد
Closed
له – با فێربووم هێلانه‌م خۆشبوێ
چڵی دار له ئامێز بگرم
باخچه‌كان به فرمێسك بشۆم‌و
له كه‌ناره‌كان دانه‌بڕێم
له تۆش عه‌شقم خواست
ئارامم له گۆشه‌ی نیشتیمان په‌رست
شیعر كردمی به په‌پووله
په‌ڕه‌م له دڵا شارده‌وه
تۆش بوویته ئه‌و به‌هاره‌ی
خۆمم تێیدا دۆزییه‌وه
زریان گوڵه‌كانی هه‌ڵوه‌ران
چڵه‌كان له گڕا سووتان
باخچه‌كان پێكی شه‌ونمیان نۆشكرد
سۆز هه‌وارگه‌ی گواسته‌وه بۆ رۆخی ئاشتی
شیعر دڵی شاعیرانی كرده ئارامگه‌ی نه‌داران
تۆش له ناخما توایته‌وه بوویته باران
بۆیه بێخاك هه‌ڵناكه‌م‌و له شیعرا ده‌توێمه‌وه
په‌پووله‌یه‌ك نیگای چاوانم بكاته رێگای گوزه‌ری
ده‌روونم داده‌گیرێ‌و خه‌مه‌كانم ده‌مرن
عه‌شقێك خۆی له قه‌ره‌ی ناخمبدا
ده‌بمه چیا‌و شه‌یداكان له ئامێزم ده‌گرن
ستار ئەحمەد