له‌بادا واتاكان كاڵده‌بنه‌وه.. ستار ئه‌حمه‌د
باخه‌كان ئاریشه‌ی شنه‌ی با ده‌پێوون..
وه‌رین..به‌ربوونه‌وه‌ی گه‌ڵا له‌ته‌مه‌ن ده‌سێنێ.
عومری چۆله‌كه‌یه‌ك
له‌باخه‌ڵی مروه‌تا ژیرده‌كاته‌وه
بیركردنه‌وه‌ی مرۆ
له‌ئه‌ندازه‌ی سووڕانه‌وه‌و له‌رزین
راچه‌نینێك به‌جووڵه ده‌بزوێنێ
بۆئه‌وه‌ی هاژه به‌ناخمانا تێپه‌ڕێ
له‌وه‌چه‌ی داره‌كان ئاواز وه‌رگرین
به‌ره‌و دونیای جوانی
له‌سه‌ر هه‌ڵیه‌ڕكێی گوڵ.
شیوه‌نی باڵدارو چڵ.
شینبوونی گیا له‌سایه‌ی گه‌ڵادا بڕه‌نگێنین
مردن..گوشینی ده‌سته به‌ره‌و هێوربوونه‌وه
هه‌ڵكردن..شه‌ماڵی خه‌ونه بۆ هه‌ڵاتن
به‌ره‌و جێگیربوون.
له‌نێوانی چڵ و گوڵا
بێده‌نگی و ئاوازی بادا
خاڵێك هه‌یه
بۆ له‌باربردن و زینده‌گی
له‌چركه‌ساتی مه‌ودای كات و
رامان له‌سڕینه‌وه‌ی گوناهێكدا
كانیه‌ك له‌ئه‌ندێشه
ده‌موچاوی تیشك له هه‌ور ده‌نێ
سروه‌یه‌ك خۆر ده‌كاته ئامێته‌ی گوڵاو
به‌رامه‌یه‌ك مه‌ودای نوور ده‌چێنێ
سره‌وتن له‌كۆَشی پیرۆزیا
له‌بۆنی نان و نه‌رمه باران به‌چێژتره
خه‌ون.. ده‌رووی هزر ده‌كاته‌وه
ده‌چینه ئامێزی پووكانه‌وه
دارێكین به‌رمان ته‌نكه‌بایه.
باڵمان..لاسكی گوڵه‌گه‌نمی ژێرسایه‌ی هه‌ودایه.
ده‌مێنین،هه‌تاكو ده‌روازه‌یه‌ك
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كانمان ده‌بزوێنێ
ده‌ڕۆین.. بۆئه‌وه‌ی ئێواره‌یه‌كی دیكه
تاریكی نه‌خاته گه‌رووی رۆژه‌وه
شه‌وه‌كان نیگایان نه‌بێته گوڵه‌با
باخچه‌كان له‌بارێزه سڵنه‌كه‌نه‌وه.
گه‌ڵاكان له‌ژێر پێیه‌كانی باراندا نه‌رمبنه‌وه.
له‌بادا هه‌موو شتێك سپی ده‌چنه‌وه.
له‌بادا هه‌موو ماناكان كاڵده‌بنه‌وه.
ژیان په‌لكه‌زێڕینه له‌به‌رۆكی ره‌شه‌با ئه‌دا،
نه‌مان ده‌ست له‌گه‌ردنی با ئه‌دا.
مردن وه‌رینی ئه‌ستێره‌و داخستنی ئاسمان،
سڕینه‌وه‌ی زه‌مین له‌ده‌فته‌ری هه‌وادا ده‌خوێنێته‌وه.
كه‌با نه‌بێت مرۆكان ده‌پووكێن،
باخه‌كان هه‌ڵناپه‌ڕن.
په‌ڕتووكه پیرۆزه‌كان هه‌ڵنادرێنه‌وه.
بوونه‌وه‌ره‌كان به‌له‌رزه‌ی ئاو‌و
به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆل و داخزانی كه‌ناره‌كان
له‌گژوگیا تێرنابن و
به‌خۆراكی هه‌ڵاتوو
مووژه‌ی ره‌وه‌نده‌كان ناناسن
ژیان په‌لكه‌زێڕینه له‌به‌رۆكی ره‌شه‌با ئه‌دا،
نه‌مان ده‌ست له‌گه‌ردنی با ئه‌دا.
مردن وه‌رینی ئه‌ستێره‌و داخستنی ئاسمان،
سڕینه‌وه‌ی زه‌مین له‌ده‌فته‌ری هه‌وادا ده‌خوێنێته‌وه.
كه‌با نه‌بێت مرۆكان ده‌پووكێن،
باخه‌كان هه‌ڵناپه‌ڕن.
په‌ڕتووكه پیرۆزه‌كان هه‌ڵنادرێنه‌وه.
بوونه‌وه‌ره‌كان به‌له‌رزه‌ی ئاو‌و
به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆل و داخزانی كه‌ناره‌كان
له‌گژوگیا تێرنابن و
به‌خۆراكی هه‌ڵاتوو
مووژه‌ی ره‌وه‌نده‌كان ناناسن
ستار ئه‌حمه‌د