
كوژه‌ر له‌نێوان فه‌لسه‌فه‌و سینۆگرافیادا… حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
هه‌موو پێكهاته‌و ره‌گه‌زه‌كانی شانۆ له‌پێناو به‌رجه‌سته كردنی ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی نمایش دروست بوونه، بۆیه هه‌ركات نمایش ئه‌و ئامانجه‌ی له‌ده‌ست دا كه ده‌بێته كرۆكی نمایش، ئه‌وه هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی دیكه بهشیَِوهیهكی هه‌ڕه‌می ده‌ڕوخێن ..
من ناڵێم ئومێد كه‌مال ـ ی ده‌رهێنه‌ر له‌شانۆیی (كوژه‌ر) ئه‌و توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌ی شانۆی له ده‌ست داوه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه، به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست به‌كاری نه‌هێناوه كه ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه بپێكێنی، ئه‌ویش ئه‌و دڵ ره‌قی و سوكایه‌تیه پێ كردنه‌ی پیاوه به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت، یان گه‌مه‌ی ئه‌هریمه‌نانه‌ی پیاو بۆ فریودانی ئافرهتو له‌خشته بردنی، تا ئه‌و شوێنه‌ی ئافره‌ت تێیدا ده‌بێته قوربانییه‌كی نرخ هه‌رزان له‌كۆمه‌ڵگادا .
ئه‌گه‌ر ئێمه له‌شانۆدا ئافره‌تمان وه‌ك كائینێكی ناهوشیارو ساده‌و ساكار‌و ساویلكه نیشاندا كه به‌ئاسانی بكه‌وێته داوی پیاوی بازرگان به‌خۆشه‌ویستی و به‌شه‌ره‌ف و ئینسانیه‌تی ئافره‌ت، ئه‌وه به‌مانا ئێمه ده‌چینه پاڵ كۆمهلًِگایێكی سته‌مكار له‌دیدو پێوه‌ر و بۆچووندا، كه ئافره‌ت به‌كائینێكی كه‌م ئه‌قڵ و لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات له‌قه‌ڵه‌م بدات، به‌ڵام خۆ وه‌زیفه‌ی ئێمه له‌شانۆدا پشت راست كردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه چه‌وته نیه كه كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت، به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه نالۆژیكیهیه، به‌و ئامرازانه‌ی له‌شانۆدا به‌رده‌ستن، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه له‌كاراكته‌ره كچه‌كه‌ی ( بكوژدا) بینیمان هه‌مان ئه‌و لۆژیكه سه‌ره‌و ژێره‌ی كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له‌شانۆدا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین .
هه‌رچه‌ند له‌كۆتایی نمایشدا ده‌رهێنه‌ر ههوڵًی ئه‌وه‌ی دا كچه‌كه به‌ئاگا بێنێته‌وه و یاخی بێت و نه‌چێته ژێر باڵی هه‌ڕه‌شه‌و ویسته ئههریمهنیهكانی پیاو بۆ بازرگانی كردن به‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی وێڕای هه‌موو مه‌ترسیه‌كان، به‌ڵام دوای چی؟ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ساویلكه‌یی و كه‌م ئهقلیهی كچه‌كه‌ی گه‌یانده كه‌ناره‌كانی كۆتایی و رووتكردنه‌وه‌ی له‌هه‌موو ئه‌و پیرۆزییانه‌ی هه‌یبوو،
پاشان رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كچه غه‌در لێكراوه‌كه له‌گه‌ڵ پیاوێك كه چاره‌نووسی ره‌ش كرد‌و گه‌یاندی به‌وئه‌و كۆتاییه تاڵه، رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی بوێرانه نه‌بوو، به‌ڵكو راده‌ست بوون بوون بوو به‌ناكامی، كه تێدا جگه له‌فرمێسك و گریان نه‌بێت، نه‌یتوانی هه‌لوێستێك نیشان بدات كه ئه‌و كاراكته‌ره له‌و لاوازی و نه‌هامه‌تیه رزگار بكات.
من نازانم ده‌رهێنه‌ر بۆ ئه‌و كاراكته‌ره‌ی ئه‌وه‌نده په‌ڕپووت و بێ ده‌سه‌ڵات كردبوو، كه ببێته مایه‌ی به‌زه‌یی پێ هاتنه‌وه؟
هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی نیشاندانی ناهوشیاریی ئافره‌تی ئێمه‌یه له‌كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام ناكرێت له هه‌لومه‌رجێكا شانۆ فاكته‌ر بێت بۆ گۆڕانی پرنسیبه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه‌چی به‌شانۆ ئافره‌ت له‌به‌ها فكری و رۆشنبیرییهكانیدا داچۆڕێنین .
به‌گشتی هه‌ڵسوو كه‌وت كردنی ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ واقیع دا، هه‌ڵسووكه‌وتێكی ئیجگار ده‌قاو ده‌قه و نه‌یتوانیووه بۆچوون و ئایدیای تایبه‌تی خۆی له‌و واقیعه تاڵه‌دا جودا بكاته‌وه، كه بینه‌ر دووچاری بێ ئومێدی نه‌كات بۆ ئایندهی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا .
ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی درامیش له كۆتاییدا به‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی دیكه بۆ تاوانكاری له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی هه‌مان تراژیدیا دووباره بكاته‌وه، به‌مه‌ش جارێكی دیكه هه‌رپیاو ده‌خاته‌وه نێو قه‌فه‌سی ئیتیهام، به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو ئه‌و تاوانه توند‌و تیژیانه‌ی ده‌رهه‌ق به ئافره‌ت ده‌كرێت، به‌ڵام بینه‌ر ئه‌وه به‌چاوی خۆیه‌وه ده‌بینێت كه به‌شێك له‌فاكته‌ره یاریده‌ده‌ره‌كانی تاوانه‌كانی پیاو ده‌رهه‌ق به ئافره‌ت، هه‌ر ئافره‌ت خۆیه‌تی .
له‌دوا دیمه‌ندا ده‌رهێنه‌ر به‌دیمه‌نی كوشتنی كچه‌كه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه (دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدییهكی حه‌یابه‌ری كچه‌كه له‌لایه‌ن دۆستی كچه‌كه‌و دووباره په‌یوه‌ندی كردنی به‌ئافره‌تێكی تر به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو) ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت: ئه‌و تراژیدیا تاڵانه‌ی ئافره‌ت به‌رده‌وامن و به قوربانیه‌ك و دووان و سییان كۆتاییان نه‌هاتووه، هه‌تا ئه‌قڵیه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بهئافرهتیشهوه نه‌گۆڕێت، ئه‌و نهزیفهی ئافره‌ت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت..
ده‌رهێنه‌ر ستایلێكی واقیعی بۆ هێڵی درامی نمایشه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردبوو، به‌تایبه‌ت له‌نواندندا ، زۆر بۆشایی گه‌وره‌ی له‌سینۆگرافیای نمایشه‌كه‌دا به‌جێ هێشتبوو، له‌موزیك و رووناكی و دیكۆردا، به‌كارهێنانی سكرینیش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو بۆ به زیندوو راگرتنی ریتمی نمایشه‌كه، له‌گه‌ڵ گوێ گرتن له‌گۆرانیه‌كانی نێو ئۆتۆمبیلیش نمایشه‌كه‌ی به‌ئاراسته‌ی درامای ته‌له‌فزیۆنییه‌وه ده‌برد،
به‌گشتی ئه‌و بۆشاییانه‌ی هه‌بوون ریتمی نمایشه‌كه‌یان خاو كردبۆوه، راسته كه‌ئه‌كته‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی سینۆگرافیایه له‌شانۆدا، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ر ناتوانێت، ته‌نیا ئه‌كته‌ر بكاته ئه‌لته‌رناتیف، بۆشوێن گرتنه‌وه‌ی سینۆگرافیا، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ونبوونی ره‌گه‌زی بوو له‌نمایشه‌كه‌دا.
دیاره كه داینه‌مۆی راگرتنی ریتم ته‌نیا به‌به‌رجه‌سته كردنی توخمه‌كانی وروژاندن ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، ئێ خۆ ئه‌ركی نمایش خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك نیه ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌یه‌كت پێ ببه‌خشێت، بینه‌ر بۆ ئه‌وه دێته شانۆ چێژ له‌ره‌گه‌زه‌كانی سینۆگرافیا وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وێته ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه، هه‌ست ناكات هاتۆته شانۆ، بۆیه ده‌رهێنه‌ر ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی راگرتنی هاوسه‌نگی هه‌بێت له‌نێوان تێكست و سینۆگرافیادا .
لهدیكۆردا هه‌وڵێك هه‌بوو كه ره‌نگ بۆ هه‌ندێ هێماو ده‌لالاتی فه‌لسه‌فی و ره‌مزی به‌كار بێنێ، هێمایه‌كی گوزارشت به‌خش ببه‌خشێت به‌و ره‌نگه رهشو سپی و ره‌نگه سوورانه‌ی له فه‌زای شانۆ‌و سه‌رته‌خته‌ی شانۆ‌و جلوبه‌رگه‌وه دابه‌ش ببوون، وه‌ك هێمای ره‌نگی سپی بۆ پاكیزه‌یی و به‌رائه‌تی ئافره‌ته‌كه‌و هێمای ره‌نگی ره‌ش بۆ ئه‌و دیدو دڵه ره‌شانه‌ی دژ به ره‌نگه سپیهكهن و و ره‌گی سوور بۆ ئه‌و تاوان و بڕۆیه‌ی ده‌رهه‌ق به ئافره‌ت ده‌كرێن ، به‌تایبه‌ت له شه‌وی سووری ئه‌نجامدانی تاوانی هه‌تك كردنی كچه‌كه كه یه‌كێك بوو له‌دیمه‌نه هه‌ره جوانه‌كانی نمایش . ده‌رهێنه‌ر بۆ به‌رجه‌سته كردنی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه‌ی هه‌موو قورسایی خۆی خستۆته سه‌ر ئه‌كته‌ر، وه‌ك داینه‌مۆی ریتمی نمایشه‌كه‌ی و به‌رجه‌سته كردنی دوو كاراكته‌ری ژن و پیاو، پیاوه‌كه (جه‌لال محه‌مه‌د سێده‌ری) له‌رووی شێوه‌و روخساره‌وه له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌گونجێت و توانی رق لای بینه‌ر دروست بكات، رق لێبوونه‌وه‌ش به‌مانای وروژاندنی بینه‌ره له رووی سایكۆلۆژییه‌وه، به‌ڵام له رووی ئه‌داو پیر فۆرمانسهوه رۆڵه‌كه‌ی خۆی تێر نهكردو له ئه‌كشن و ئیلقادا كه‌مێك په‌له پروزێیی پێوه دیار بوو، كه هه‌ندی جار ده‌بووه ته‌وژمێك بۆ لاوازبوونی كاراكته‌ره‌كه .
رۆڵی ئافره‌ته‌كه له‌لایه‌ن (بێگه‌رد حه‌مه سه‌لیم ) ه‌وه ده‌بیندرا، كه خاوه‌نی توانستێكی سروشتی هاوسه‌نگ بوو، به‌پێی خواستی رووداو‌و ریتمی دیمه‌نه‌كان ره‌فتاری ده‌كرد، به‌رائه‌ت و ساده‌یی پێوه دیاربوو، توانی وێنه‌یه‌كی گونجاو نیشان بدات له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره‌كه‌ی، وه‌ك وێًنهیهكی ده‌قاوده‌قی هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته سته‌م لێكراوانه‌ی ده‌بنه قوربانیی، توانی به‌نواندنه سروشتیه‌كه‌ی بینه‌ر بوروژێنێ و ببێته كۆڵه‌گه‌یه‌كی به‌هێزی راگرتنی نمایشه‌كه، هه‌م له‌رووی ریتم و هه‌م له‌رووی چێژ به‌خشینیشدا، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ نه‌درابوو، كاراكته‌ره‌كه‌ی خۆی له‌و لاوازی و ده‌سته پاچهییه رزگار بكات و بیكات به‌كاراكته‌رێكی به‌هێز، ئه‌مه له‌كاتێكا كه گه‌لێك ده‌رفه‌تی له‌بار هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌و كاراكته‌ره ـ كه هێمای ئافره‌تی كوردبوون به‌هێزتر كات، هه‌میش ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئایندهی ئافره‌تی كورد بشكێنتهوه .