Skip to Content

تیۆری (Self Therapy) کاڕل ڕۆجەرس – شیکردنەوەیەکی زانستی.. ابراهیم موحەمەد(ئەبڕاهام لێڤای)

تیۆری (Self Therapy) کاڕل ڕۆجەرس – شیکردنەوەیەکی زانستی.. ابراهیم موحەمەد(ئەبڕاهام لێڤای)

Closed
by ته‌مموز 29, 2024 General, Opinion

ئەم تیۆرەی کاڕل ڕۆجەرس یەکێکە لە گرنگترین تیۆرەکان لە بواری دەروونناسی کەسایەتیدا. ئەم تیۆرە جەخت لەسەر چۆنیەتی دروستبوون و گۆڕانی تێگەیشتنی تاک لە خۆی(Self) دەکات. ڕۆجەر پێی وایە کە (Self- خۆ) لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت: خودێکی ڕاستەقینە و خودێکی ئایدییاڵ.

نموونە: ئەبڕاهام خوێندکارێکی زانکۆیە. خودی ڕاستەقینەی ئەو کەسێکە کە هەندێک جار دواکەوتنی هەیە لە پێشکەشکردنی ئەرکەکانی، بەڵام هەوڵدەرە. خودی ئایدیاڵی ئەو خوێندکارێکی نموونەییە کە هەمیشە ئەرکەکانی لە کاتی خۆیدا پێشکەش دەکات.
کاتێک “خودی ڕاستەقینە” و “خودی ئایدییاڵ” لە یەکتر نزیک دەبنەوە، تاک هەست بە ئاسوودەیی دەروونی زیاتر دەکات.

نموونە: ئەگەر ئەبڕاهام هەوڵ بدات و بەرەبەرە باشتر بێت لە بەڕێوەبردنی کات و پێشکەشکردنی ئەرکەکانی، ئەوا “خودی ڕاستەقینە”ی نزیک دەبێتەوە لە “خودی ئایدییاڵ”ی، کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ڕەزامەندی زیاتر.

لەهەمان کاتدا نابێت پرسی ئەزموونی “تاك” فەرامۆش بخەین چونکە ئەزموونەکانی ژیان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە شێوەدان بە تێگەیشتنی تاک لە خۆی و لەهەمان کاتدا وێناکردنی بۆ دەوروبەر.

نموونە: ئەگەر مامۆستاکانی ئەبڕاهام هانی بدەن و پشتگیری بکەن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە وێنەی خۆی لای خۆی باشتر بێت و متمانەی بە خۆی زیاتر بێت و ببێت سایکۆلۆجستێکی ئاستبەرز و زیاتر لەوێنا ئایدیاڵەکی خۆی نزیك بێتەوە (سەرنجێك ئەم پرسە جیاوازە لە وەهم).
وە ڕۆجەرس پێی وایە کە مرۆڤ بەردەوام لە گۆڕان و گەشەکردندایە بەرەو ” self-actualization واتە خۆبەدیهێنان بۆنموونە ئەوەی ئەبڕاهام ماسلۆ باسی دەکاتن لەکۆتا قۆناغی قوچەکەکە”.

نموونە: لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئەبڕاهام فێری شێوازی باشتری خوێندن و بەڕێوەبردنی کات دەبێت. ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ گەیشتن بە پۆتێنشیاڵی تەواوی خۆی وەک خوێندکار. وە لەهەمان کاتدا ڕۆجەرس پێی وایە کە ژینگەیەکی پشتیوان و پڕ لە ڕێزگرتن یارمەتی تاک دەدات بۆ گەشەکردنی تەندروست.

نموونە: ئەگەر خێزان و هاوڕێکانی ئەبڕاهام هانی بدەن و پشتگیری بکەن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو هەست بە ئاسوودەیی زیاتر بکات و باوەڕی بە تواناکانی خۆی زیاتر بێت.

لە کۆتاییدا، تیۆری Self Therapy ی ڕۆجەرس گرنگی بە تێگەیشتنی تاک لە خۆی دەدات و چۆن ئەم تێگەیشتنە کاریگەری لەسەر ڕەفتار و گەشەکردنی کەسی هەیە. ئەم تیۆرە بووەتە بنەمای زۆر لێکۆڵینەوە و شێوازی چارەسەری دەروونی، بە تایبەتی لە بواری ڕاوێژکاری دەروونی و پەروەردەیی و تەندروستی دەروونی.

سەرچاوە بەکارهاتووەکان:
1-https://study.com/learn/lesson/carl-rogers-theory-in-humanistic-psychology-carl-rogers-theory-of-personality-client-centered-therapy.html#:~:text=Only%2068K%20views-,What%20is%20Carl%20Rogers’%20Theory%3F,individual%20achieves%20their%20full%20potential

2-https://web.cortland.edu/andersmd/rogers/self.html

3-https://www.simplypsychology.org/carl-rogers.html

4-https://www.structural-learning.com/post/carl-rogers-theory
5- ئەم سەرچاوەیە بە PDFــە، بەهیوای سوود.
https://ampgc.ac.in/Admin/upload/documents/econtent/Dr_Garima_Rogers%20theory_of_personality.pdf

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress