
هه‌ڵكشانی دیدی دژه‌كۆچ له ئه‌وروپا
پاش ئه‌وه‌ی سێباستیان كورس ، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی نه‌مسا توانی له‌سه‌دا 31.5 ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت ، ئه‌گه‌ری زۆره كه بتوانێت ببێته ڕاوێژكاری كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوی ئه‌و ووڵاته.
كورسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه گه‌نجترین سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌وروپایه به لێدوانه تونده‌كانی له‌باره‌ی كۆچه‌وه بۆ ووڵاته‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه و له دواهه‌مین لێدوانی‌دا بۆ ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز ده‌ڵێت ” قه‌یرانی كۆچ خه‌ڵكی وه‌های هێناوه‌ته ناو نه‌مسا كه بیرۆكه‌كانیان له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.”
كورس ، پێشتریش پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌وروپا هاوشێوه‌ی ئوسترالیا سیاسه‌ته‌كانی توندبكاته‌وه و ئه‌و كۆچبه‌رانه وه‌رنه‌گرێت كه له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه و به قاچاخ ڕوو له نه‌مسا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا پیاده‌ی ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ده‌ستگیری ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی ده‌كاته‌وه كه لێوه‌ی هاتووه.
ئامادەکردنی: هەأار