 
	شتێك له‌مێژووی ئاوابوون … نه‌ژاد عزیز سورمێ
• په‌رێز
گیا بڵند بوو ، له كڵاوه‌ی چۆكی ده‌دا..
له وه‌رزی ئاوس بووندا
ڕه‌گه‌كان هاتنه‌وه به‌ر با..
• ڕه‌وڕه‌وه‌ی وه‌ستان
                    له‌سه‌ر به‌ردی سێڕیانه‌كه دانیشتووه
                    چاوه‌ڕوانی (به‌یان) ده‌كا..
                    گه‌لێ جار (به‌یان) هاتووه
                   تریفه بارانی كردووه و
                  تێشتی له‌گه‌ڵدا خواردووه..
                  ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رده‌كه‌یه و نابزوێ !
                  وشت بووه !
                 چاوه‌ڕوانی (به‌یان) ده‌كا..
• ئاڵ بردنه‌وه
            ئاوێنه‌كان به دیواره‌وه شكاون..
          هه‌تاو ڕووته ، سایه پۆشته
	  پێینگانی كچی ئاسمان داری حه‌سره‌تی لێ ڕواوه .	
• خوێنكێش
        له ناو قه‌ده‌وه پێكراوه..
       تنۆكێ خوێنی لێ نه‌هاتووه
       شاڵی پشتی ته‌مه‌نیشی هه‌ڵمشتووه ..
• ته‌نافباز
        وه‌كو په‌مۆ :
       له قۆزاخه و
       له مه‌كینه و
      له دارهه‌نه‌یشدا ده‌ژی ..
     تا ئه‌وه‌ی له په‌رداخێكیش نقوم ده‌بێ
    ده‌ریا هه‌ستێ ناگاته گوێزینگانی.
• برایه‌تی
     ئه‌وان تینی كوره‌ی ده‌فیو ،
    ئێمه شه‌خته ..
    ئه‌وان گیا ،
    ئێمه‌ش به‌رخی دوو باقه گیا …
•	زایه‌ڵه‌ی بێ ده‌نگی
       له‌و ساته‌وه سوژنی
     له بن پیلی شه‌وه‌ی ڕۆژگار ڕاكردووه
     هاوار ئه‌كا
    كه‌س دیار نییه
   (با) وه‌ستاوه !
   ئه‌ویش به ده‌نگه ده‌نگی خۆی ..
نه‌وه‌ك هه‌ر كه‌ڕ ،  لاڵیش بووه ..
• پانكی مێشك
بیری نایێ بارانی گرتبێتیه‌وه
نه‌ی دیوه خوێنی تێ بگه‌رێ !
پانكی سه‌رچاوه‌ی گومڕایی ،
هه‌ر له دوورڕا ماكی كه‌ڕووی پێوه دیاره .
•	كێلوكه
تاك تاك ،
شێوه‌ی جریوه‌ی پاساری ..
تاك تاك ،
شێوه‌ی زه‌بوونی و ناچاری
تاك تاك ،
كه ته‌نیایی هه‌ر بۆ خوایه .
• خێزه‌ڵانی سنگه‌كان
ئه‌وه هه‌ناسه‌دان نه‌بوو
ئه‌وه ڕمانی چیا بوو ..
چه‌خماخه‌ی هه‌وره تریشقه و
فڕینی هه‌موو چۆله‌كه و كۆتره‌كانی دونیا بوو ..
ئه‌وه هه‌ناسه‌دان نه‌بوو .
• بانگۆش
ئێستا مناڵان
یاری به باگردێنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن
ده‌سكه‌كه‌ی كردووه به‌شه‌قه و پێی ده‌ڕوا ..
ده‌رناكه‌وێ ،
چوار وه‌رزی ساڵ له ماڵێیه …
9 /1989 

 
			 
			 
			