
سێبه‌رێكی شكاو.. شیعری ستار ئەحمەد
هاته‌وه
خه‌مێكی له‌یه‌خه‌ی گرێدا
رووی كرده ئاسۆیه‌ك
سێبه‌ری له‌تیشكا خنكاوه
به‌شانی حه‌سره‌تا هه‌ڵده‌كشێ
له‌به‌یانییه‌كی ئاڵدا گه‌یشته ئێره
ئاسمان له‌به‌ر نوچدانی رێگاكان
پاڵی به‌شه‌پۆلی مه‌رامه‌وه ده‌نا
نسێكان ده‌ستیان بۆ نوور پان ده‌كرده‌وه
خه‌ریك بوو شینبم
له‌گۆشه‌ی زامێكا راكشێم
سینه‌ی كرده‌وه
قه‌تماغه‌ی چه‌ندین ئه‌دگاری نیشاندام
ئه‌و رۆژانه‌ی به‌بیرما هێنایه‌وه
په‌نجه‌كانی له‌ده‌ستما رووا
لێوه‌كانی به‌ئه‌شكم ده‌گه‌شایه‌وه
ئه‌مڕۆ ده‌زانیت
سیمایه‌ك له‌سیحری خوا ده‌چێ
نیگایه‌ك به‌به‌ژنی عه‌شقما هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
به‌ركیان گرتووه
جڵه‌وی نزاكان ده‌گرن
ژوانگه‌یه‌ك له‌حه‌شارگه‌ی خه‌ونه‌كانا ده‌ڕازێننه‌وه
له‌پێشوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وو
له‌ماڵاوایی دایكما
هێدی هێدی
وه‌كوو فرمێسك توامه‌وه
تووله‌ڕێیه‌ك ئه‌شكی سووری مێژینه‌مه
ده‌مباته خزمه‌تی ئه‌و سێوانه‌ی
به‌زاری ئاگر داگیرسان
له باڕه‌كانا هه‌ڵدرانه‌وه
ستار ئەحمەد