ڕووه‌و هه‌ڵدێر.. ڕووه‌و خه‌ڕه‌ند … عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
خانووه‌كه‌ی عه‌ونی یووسفیان
ڕێك له‌گه‌ڵ زه‌وی، ته‌خت كرد
ئه‌و خانووه جوان و گه‌وره‌یه‌ی
چه‌ندین جار به‌به‌رده‌میدا
ڕه‌ت بووبووم و هه‌مووجارێ
تێر تێر ته‌ماشایم ده‌كرد
زه‌نگی ده‌رگاكه‌یم هه‌رگیز
له‌نێو دیده بزر نابێ
كه ئاسنێكی زه‌ردی پڕ بریقه بوو
له شێوه‌ی ده‌ستی بنیاده‌م.
هه‌ر بۆ خۆشی: چرق.. چرق.. چرق..چرق
لێمانده‌دا و هه‌ڵده‌هاتین..
خانووه‌كه‌ی كه‌ریم شاره‌زاشیان هه‌ر ڕوخاند
هه‌مووجار له‌به‌رده‌م ئه‌وێ
له پاس ده‌هاتمه خواره‌وه و
تا ده‌گه‌یشتمه ماڵه‌وه
هه‌تا له‌چاوم ون ده‌بوو
ته‌ماشای جوانییم ده‌كرد
بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه
بریا منیش له خانووێكی
ئاوا ژیابام.
ئه‌وه‌ی یووسف و شاره‌زا
ئێستاكانێ
كراونه‌ته پاركی وه‌ستانی تڕومبێلان..
هیی حه‌یده‌ره‌كه‌چه‌ڵیشیان
حه‌واڵه‌ی بڵدۆزه‌ران كرد
ئاتاریان له‌سه‌ر پاتاری ئه‌ویش نه‌هێشت
ئێستا كراوه‌ته كۆمپانیای زیاد قه‌ساب..
هه‌رسێكیان پیاوی گه‌وره بوون
یه‌كه‌میان
تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ر
دووه‌میان
كۆڵه‌گه‌یه‌كی زراڤی ئه‌ده‌بی كوردی
سێیه‌میان
بولبولێكی خۆشخوانی پڕ چریكه
قوڕگ پڕ گۆرانیی كوردی و توركمانی..
عه‌ونی
به خه‌بات و به زیندان و شه‌ونخوونی
ماڵه جوانه‌كه‌ی خۆی چێكرد.
مامۆستا كه‌ریم شاره‌زاش
تا بڵێی شه‌كه‌ت و بگر
به قه‌ڵه‌م و وشه‌ی پاكی
خشتی هه‌تا بن‌میچ ڕۆنا.
حه‌یده‌ریش به
شه‌ومه‌ستی و ئه‌گله‌نجه و ئاهه‌نگ
به هونه‌ر و كه‌سابه‌ت و خۆشیی ده‌نگی
ماڵه قشته‌كه‌ی بونیادنا..
ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵدابێ.. وامده‌زانی
دوابه‌دوای مه‌رگه‌مووشنۆشی
ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ر ئاودیو بوون
ته‌نیا كتێبخانه‌كانمان
ده‌ده‌نه سه‌نته‌ره زڕڕۆشنبیرییه‌كانی
لاوان و نیمچه خوێنده‌واری دژه كتێب
ئه‌وه‌تا، تێگه‌یشتم كه
جێ‌وڕێ و ماڵ و سوكناكانمان
حه‌واڵه‌ی نه‌مان و نغرۆیی ده‌كه‌ن
مانه‌ندی خۆت
هیچت به‌سه‌ر هیچه‌وه نایه‌ڵن
ئۆۆۆف..
بۆ ئه‌وه‌نده پاته‌خۆرین؟
ئه‌وه‌نده دوژمنی نێو ماڵی خۆمانین!
دوژمنی سه‌رسه‌ختی مۆزه‌خانه و كتێب
ڕق له جوانی و ڕق له ئه‌نتیك،
ته‌نیا سه‌وداسه‌ری پاتاڵ
ته‌با و تفاق بۆ تاڵانی
عیشقی گه‌وره‌ی به‌لاشلووشیین!