
ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته …. حه‌مه هیوا
حه‌زده‌كه‌م عاشق ببم
عاشقی كچێك كه به‌زۆره‌ملێ پارچه‌یه‌ك
قوماشی كرابێته سه‌ر
عاشقی كچێك هه‌موو ژیانی له ژورێكدا به‌سه‌ربردبێ
هه‌موو خه‌ونی هه‌بوونی كه‌مانچه‌یه‌كی ڕه‌ش و لێكردنه‌وه‌ی گوڵێكی ئه‌رخه‌وانی بوبێ،
كچێكم خۆشبوێت كه پێم بڵێت تا دواهه‌مین سه‌فه‌ر وه‌ك كۆچكردویهك له‌گه‌ڵت ڕێده‌كه‌م.
هه‌موو به‌یانیه‌ك
به ئاوازی په‌ڕه‌سێلكه‌كان له خه‌و به ئاگا بێین
و
له ده‌شتاییه‌ك پێكه‌وه نوقمی چاوانی یه‌ك بین و كه‌روێشكێكی سپی و سۆڵ بێت
و
ئۆكۆردیۆنمان بۆ بژه‌نێت
گشت په‌پووله‌كان بێن و به دیارمانه‌وه بنیشن و بفڕنه‌وه.
……
نیشتیمانم خۆش ناوێت،له بری نیشتیمان مناڵێكی سواڵكه‌رم خۆشده‌وێت و هه‌موو پیرۆزیه‌كان ده‌كه‌م به فیدای،ئاڵای نیشتیمان ده‌هێنم و پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌م وه‌ك په‌ڕۆیه‌ك و فرمێسكی گشت مناڵه بێنازه‌كانی پێ ئه‌سڕمه‌وه.
نیشتیمانی من لێوان لێوه له بونی حاجی ئاغا‌كان،گشت حاجی ئاغا‌كان له گۆڕه‌پانێكی لماویدا كۆدهكهمهو
گشت كچه غه‌مگینه‌كان له زیندانی ئه‌واندا ده‌رده‌هێن،وه‌ك ڕیشۆڵه‌یه‌ك له قه‌فه‌زدا،بۆنی مرۆڤ بونیان پێ ده‌ناسێنم.
……
له‌م مه‌مله‌كه شانازی هیچ شتێك ناكه‌م
لێره
منداڵه‌كان له بری ئه‌وه‌ی
فێری وه‌فاداری و خۆشه‌ویستی بكرێن،
فێری لێكردنه‌وه‌ی گوڵ ده‌كرێن
دایك و باوكانی ئێره،
له بری ئه‌وه‌ی وه‌چه‌كانیان فێری پاكیزه‌یی بكه‌ن
فێر ده‌كرێن،
لاپه‌ره‌ی كتێبه‌كان بدڕن و كۆلاره‌و فرۆكه‌ی پێ دروست بكه‌ن،
لێره له بری ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان گوێ له میوزیك بگرن،
گوێ له مه‌لاكان ده‌گرن،
ئه‌و مه‌لایانه‌ی پێیان وایه
شه‌ره‌ف له پارچه گۆشتێك دایه
ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه پێیان وایه
لێدانی دایك و باوك شیفایه!
10/3/2018