ئایا چیڕۆك گێڕانه‌وه‌یه؟ … سه‌دیق سه‌عیدڕواندزی
له‌په‌راوێزی ناساندنی كتێبێكی تازه چاپكراویدا كه‌كۆمه‌ڵه چیرۆِكێكه،نووسه‌ری كتێبه‌كه له‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا له ماڵپه‌ڕێكدا وتبووی:( كتێبه‌كه‌م له ده‌چیڕۆكی ئازاد پێكهاتووه.هه‌وڵمداوه مژاره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بگێڕمه‌وه كه‌له‌گێڕانه‌وه‌ی كه‌سی ترنه‌چێت و هی خۆم بێت). سه‌باره‌ت به‌چیڕۆكی ئازاد، ئێمه هیچ شتێك ناڵێین كه‌نازانم مه‌به‌ستی له چیڕۆكی ئازاد چییه؟ ئایا چیڕۆكی ئازادیش وه‌ك شیعری ئازاد بوونی هه‌یه؟.
به‌ڵام ده‌مانه‌وێت بپرسین ئایابه‌ڕاست چیڕۆك ته‌نها گێڕانه‌وه‌یه تاكو له میانه‌ی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌دا چیڕۆكنووسێك جیاواز بكه‌وێته‌وه له گه‌ڵ چیڕۆكنووسێكی تر؟ ئه‌گه‌ر چیڕۆك گێڕانه‌وه‌بێت، ده‌بووئێستا داپیره و باپیره‌ی ئێمه‌هه‌موویان چیڕۆكنووس بوونایه. چونكه كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان حیكایه‌ت و بابه‌تی گێڕانه‌وه‌یان لانییه.كه‌هه‌میشه‌ش له‌یه‌كێك له‌قۆناغه دیاریكراوه‌كانی ژیانی ئێمه‌دا كه‌منداڵییه‌بۆیانیان باسكردووین.
بۆیه گێڕانه‌وه‌ی بابه‌تێك به‌ته‌نها هه‌رگیز نابێته سیمایه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی ده‌قێك له‌ده‌قێكی دیكه. چونكه‌چیڕۆك به‌ته‌نها له توخمێك پێكنه‌هاتووه،به‌ڵكو بونیادێكی هونه‌رییه كه‌چه‌ندین ڕه‌گه‌زو ته‌كنیكی نووسینی جیاوازله‌خۆده‌گرێت. بێگومان گێڕانه‌وه‌یه‌كێكه له‌ڕه‌گه‌زه‌بنچینه‌یه‌كانی چیڕۆك.به‌ڵام هه‌مووشتێك نییه.چیرۆك بونیادێكی هونه‌رییه كه‌وێرای گێڕانه‌وه، ئه‌وا( پلوت،كات،كاره‌كته‌ر،شوێن،وه‌سف و ده‌ربڕینه زماوانییه‌كان،دواتریش گێڕانه‌وه) پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی چیڕۆكن،كه‌دواجارهه‌موویان یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن و به‌نه‌بوونی یه‌كێكییان،له‌نگییه‌ك ده‌كه‌وێته چیڕۆكه‌كه.بۆنموونه:چیڕۆكنووس چی ده‌گێڕێته‌وه گه‌رڕوواداوێك،یان بابه‌تێكی سه‌رنج ڕاكێش نه‌بێت كه‌خوێنه‌ركێش بكات. گێڕانه‌وه به‌ته‌نها ناتوانێ كه‌سێك بكاته چیڕۆكنووسێكی جیاوازوداهێنه‌رله‌وانی تر.به‌ڵكو هونه‌ری نووسینی چیڕۆك به‌گشتی له‌هه‌مووڕووه‌كانه‌وه ده‌بنه‌جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر.
چیڕۆك گه‌لێك هه‌ن، بابه‌ته‌كانیان ئاساییه وه‌لێ گێرانه‌وه‌كه‌یان شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه‌ی هێنده سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یه، كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر.به‌هه‌مان شێوه‌ش چیرۆكی تریش هه‌ن، كه‌گێڕانه‌وه‌كانیان له‌گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ت و داستانێكی فۆلكلۆری ده‌چێت.وه‌لێ كاره‌كته‌ره‌كان،شوێن و ده‌ربڕینه‌كان،گرێچنه‌ی ڕووداوه‌كان، ئه‌وه‌نده هونه‌رییانه وئستاتیكانه‌كاری له‌سه‌ر كراوه كه‌ئه‌وتوخمانه‌به‌ته‌نها له‌بڕی گێڕانه‌وه زۆرترده‌بنه جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر. گه‌لێگ جارله‌میانه‌ی خوێنه‌وه‌ی چیڕۆكێكدا به‌ته‌نها وێنه‌یه‌كی هونه‌ری، ده‌ربڕینێك، شوێنێك، ده‌بنه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنی خوێنه‌ر. ئه‌وه‌ی له‌هزری خوێنه‌ر ده‌مێنێته‌وه، گێڕانه‌وه‌كه نییه‌به‌ڵكوپه‌یامی ده‌قه‌كه‌یه.به‌وه‌ی كه ئه‌و چیڕۆكه یاخود ئه‌وڕۆمانه، ده‌یه‌وێت چی به‌خوێنه‌ربڵێت. ئه‌مه‌له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه گێڕانه‌وه له‌چیڕۆك گرنگ نییه،هونه‌ری گێڕانه‌وه‌كه گرنگه.
كه‌چیڕۆكنووس چه‌ندده‌توانێت له ڕێی گه‌مه‌ی زمانه‌وانی و ته‌كنیكی نووسینه‌وه خوێنه‌ر بباته نێو قوڵایی چیڕۆكه‌كه‌ی.چی گێڕانه‌وه گرنگ نییه،چۆن گێڕانه‌وه گرنگه. زۆربه‌ی چیڕۆكه‌كانی ماركیز به‌هۆی سیحری گێڕانه‌وه له ڕێگه‌ی ته‌كنیكی ڕیالیزمی جادوویی بوونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ران.واته گێڕانه‌وه‌كه‌نا، ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌كه. شێوازی گێڕانه‌وه‌ش به‌ته‌نها له‌ڕێگه‌ی فۆرمی زماندا نابێته هۆی جیاوازكه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ چیڕۆكنووسێكی تر.به‌ڵكو ورده‌كاری و چنینی ڕووداوه‌كانی نێو گێڕانه‌وه‌كه‌یه،كه‌ده‌شێ فۆڕمێكی جیاوازبه‌ده‌ق بدات. بۆیه هه‌ڵه‌یه پێمانوابێت كه‌شتێكمان له‌چیڕۆك گێڕایه‌وه، ئه‌واجیاوازله‌وانی تر ده‌كه‌وینه‌وه.
ئه‌ی بابه‌ت؟ ڕووداو؟پلوتی چیڕۆكه‌كه؟ ئایائه‌مانه‌ش به شێك نین له‌هونه‌ری چیڕۆكنووسین؟ له‌ڕاستیدا ده‌قی چیڕۆك و ڕۆمان له‌بیناكردنی ئه‌وباڵه‌خانه‌یه ده‌چێت كه‌ده‌بێ هونه‌ركاریی و ئه‌ندازه‌كارییه‌كی وردووجوانی بۆبكرێت. وه‌ك چۆن گرنگی به‌هه‌موو سوچێكی باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌ته‌واو بوو بیناسازییه‌كه‌ی ببێته جێگه‌ی جوانی، له‌چیڕۆكیشدا چیڕۆكنووس ده‌بێ هه‌مان خه‌یاڵی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌باڵه‌خانه‌كه چه‌ندخشتێك له‌دیوارێك لابه‌رین، ئاخۆ سیماكه‌ی چی لێدێت؟به‌ته‌نها جه‌خت كردنه‌وه‌له گرنگیدان به‌یه‌ك ڕه‌گه‌زی دیاریكراله‌ده‌قدا، هه‌رگیزده‌قێك جیاوازناخاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌قێكی دیكه.به‌ڵكو فه‌زای ده‌ق به‌گشتی، ده‌بنه جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر.
ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه به‌گشتی بۆ خوێنه‌ر مه‌رج نییه گێڕانه‌وه له‌چیڕۆكدا جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته بێت. ئێمه زۆرجارله میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چیڕۆكێكدا، ڕه‌نگه ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه به‌لامانه‌وه گرنگ نه‌بێت. چونكه ڕه‌نگه‌زۆربه‌مان بتوانین به‌هه‌مان شێوازئه‌و ڕووداوه بگێڕینه‌وه .به‌ڵكوتیمه‌ی چیڕۆكه‌كانمان به‌لاوه‌گرنگه. كه‌ئاخۆئه‌م چیڕۆكه باسی چی ده‌كات؟ چ په‌یامێكی هه‌یه بۆخوێنه‌ر؟چیمان پێده‌ڵێت؟ چونكه نووسین به‌گشتی به‌رله‌وه‌ی چێژوجوانی بێت، به‌رله‌وه‌ی ته‌كنیكی نووسین و پێكهاته‌ی زمانه‌وانی بێت،به‌رله‌وه‌ی بابه‌ت و ڕووداو بێت،بۆ من وه‌ك خوێنه‌رێك په‌یامێكی ئینسانییه.
له‌وچه‌ندڕۆژه‌داكۆمه‌ڵه‌چیڕۆكی(سه‌حه‌ر)ی(سه‌لاحه‌دیین ده‌میرتاش)م خوێنده‌وه كه‌به‌داخه‌وه ئێستا له‌زیندانه. ئه‌وكۆمه‌ڵه چیڕۆكه له‌ڕووی ته‌كنیك و زمان، گێڕانه‌وه و فۆڕم،چیڕۆكی ساده‌ن و هه‌موو خوێنه‌رێك تێ‌یان ده‌گات. به‌ڵام له پشت ئه‌و ساده‌ییه‌وه، په‌یامێكی مرۆییانه‌ی هێنده‌جوان هه‌بوو، كه‌به‌ڕاستی پێیانه‌وه سه‌رسام بووم. چونكه باس له‌چه‌ندین پرسی مرۆیی گرنگی وه‌ك( بێكاری_چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی_ زیندان و تێكۆشان_ ژنكوشتن به‌ناوی شه‌ڕه‌ف_ خۆشه‌ویستی) و چه‌ندانی تریش ده‌كات. واته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ژیانی مرۆڤه‌كانه له‌و وڵاته. ئه‌وه‌ی له‌و چیڕۆكانه‌دا له‌هزری منی خوێنه‌رمانه‌وه ئه‌وپه‌یامه بوو، نه‌ك ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه. بۆیه جیاوازكه‌تنه‌وه به‌داهێنانی نوێ ده‌كرێت.به‌وه ده‌كرێت كه‌دیدێكی تازه‌ونوێمان له‌ده‌قدا هه‌بێت. نه‌ك چی ده‌گێڕینه‌وه. چونكه ئه‌گه‌رچیڕۆك گێڕانه‌وه بێت به‌ته‌نها، ئه‌وا ئێمه‌ی كورد پێویستیمان هه‌ربه‌چیڕۆك نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده سه‌ر گوزشته و داستانی میللی و حیكایه‌تی فۆلكلۆریمان هه‌یه‌بۆ گێڕانه‌وه!!..
*ئه‌م بابه‌ته له‌ڕۆژنامه‌ی (هه‌واڵ) ژماره(746)ی ڕۆژی 17-3-2018بڵاوكراوه‌ته‌وه…