
سێبه‌ری مانـگ … بۆتان له‌تیف عه‌بدولقادر”پایان”
ون بووی ناو سۆزی میهره بانێ بووم
چ سۆز؟!..
كه به‌ته‌نیا چاوی چه‌پم؛
ڕووی ڕوخساری ئه‌بینێ..
ده‌گه‌ڕێم بۆئه‌وه‌ی كاتێ دیتم هه‌روا میهره‌بانه
چاوی ڕاستیش
سۆزی ئه‌وی پێ بمێنێ
چاوی ڕاستم
ده‌ڵێ: كاتێ سێبه‌رم دیت ودێمه‌وه..
له‌كورتیدا هێزی دیتن دائه‌مینێ
***
سێبه‌ری چی؟!..
سێبه‌ری مانگ..
له‌م گرد بۆئه‌و گرد ده‌چوو دات
منیش له‌م گرد بۆئه‌و گرد ده‌چووم و داتم
غارم ئه‌دا به‌دوای مانگێ..
ده‌ستی نزام؛
به‌رز به‌رز له‌ئاسمانه
پێی ده‌ڵێم ڕه‌نگی گۆناتم..
***
سێبه‌ری چی؟!..
سێبه‌ری هه‌ور..
هه‌ندێك جار مانگ
له‌ناو ناخی هه‌ور دابوو..
سێبه‌ری ڕوخساری ون
توند توند هه‌ور
هه‌ندێك جاران سۆزی ده‌كوشت
هه‌ندێك جاران له‌ئاسمانی بێ بن
***
له‌سامارێ
ده‌مدی ته‌نیا په‌له هه‌ورێ
به‌نازه‌وه له‌ناو قیافه‌ی په‌ڕپووتی
مانگێ ده‌هات..
پێكه‌نینی ده‌می ده‌كه‌وته خوار
هاوده‌م وه‌ك په‌یامێ ده‌یگوت:
دێت و خۆی نیشانی چاوت ئه‌دات..
وام ئه‌زانی چاوی هه‌وره
به‌نازی پڕ له‌فرمێسك هه‌ڵی دێنێ
دڵۆپێك له‌فرمێسكی كه‌وت
ڕه‌نگی سور بوو
هه‌ور ئامێزی بۆ گرت و
له‌سه‌ر گۆناكه‌ی به‌جێ ما
وای لێ‌كرد كه‌دابمێنێ
***
په‌له هه‌ورێ..
به‌جێماوی گه‌شتی به‌هاری یارانی
ئاوا بێ ناز..
ئاوا پڕ له‌ئاوی خۆزگه..
به‌تاسه‌وه وه‌كو سه‌رباس داته ده‌رێ و
خۆی نیشانی چاوم ئه‌دا
كاتێكیش سێبه‌ری هه‌ور
له‌تیریه‌كه‌ی كاڵ ده‌بووه‌وه؛
هه‌ستم ده‌كرد
سۆزی سێبه‌رێكی تره,
باڵاكه‌ی ونه له‌هه‌ور
به‌هێواشی به‌سه‌ر چاوم تێ ده‌په‌ڕی
زۆر جارانیش
خه‌یاڵێكی به‌جێ ده‌هێشت!..
له‌و خه‌یاڵه ڕاده‌مام!!..
له‌و گرد بۆ ئه‌و گرد
له‌به‌رزایی ده‌گه‌ڕام..
ده‌ستم پێ ڕانه‌ئه‌گه‌یی و
ئاسمانی ده‌بڕی!..
***
هه‌ربه‌رزتر..
هه‌ر به‌رزتر..
به‌رزتره!..
شه‌وێك بۆسه‌رخه‌و شكاندن
به‌رزاییه‌كانم جێ هێشت و
به‌ره‌و خوارێ
به‌ڕوخسارێكی زیزه‌وه
به‌ره‌و ناو دۆڵێ ڕۆیشتم..
له‌خه‌و دابووم
خه‌وێكی وا؛
وامده‌زانی هه‌ر نه‌نوستووم
دیاربوو ئاهه‌ر له‌وشه‌وه‌دا
مانگیش تریفه‌ی ون ببوو بۆی ده‌گه‌ڕاو
له‌به‌رزایی داده‌به‌زی و دێ له‌پشتم..
به‌دڵێكی به‌خه‌مه‌وه
به‌ڕه‌نگی سپیی كاڵه‌وه
به‌ره‌و ناو دۆڵ هه‌نگاو له‌ڕێ..
سه‌رخه‌وه‌كه‌ی لێ شكاندم..
هه‌ڵسامه‌وه‌و
به‌رگێكی له‌ڕه‌نگی تریفه‌م له‌به‌ر كرد
سه‌رم نایه سه‌ر به‌ردێك و
وه‌ك چۆن بڵێی چاوه‌ڕوانی سۆزی مانگ بم!
مانگ سه‌رپه‌ڕه..
تریفه سه‌رپه‌ڕه وه‌ك كه‌ویه به‌فر
وه‌ك چۆن برژانگ سه‌رپه‌ڕده‌بێ؛
چاوی خۆی ون برد!..
هات و به‌سۆزی زیزه‌وه
به‌دابڕان..
دابڕان له‌ئازیزه‌وه..
به‌ڕه‌نگی سپیی به‌فره‌وه
به‌نزمایی..
هات به‌گیانی هه‌رگیزه‌وه
گوتی چی تر به‌رزنابم..
به‌سه‌ر هه‌ور گوزه‌ر ناكه‌م
گوتم: تریفه‌ت لێ زیزه
خه‌یاڵێكی جێتهێشت؛
پایزه، گه‌ڵا ڕیزه..
هه‌ر به‌رزبه, تریفه‌ت خۆش بووێ
مه‌ڵێ چی تر به‌رز نابم..
زه‌مینی تۆ؛
ژینت, ژانت، له‌ئاسمانه..
به‌ڵام تریفه‌ت خۆش بوێ..
هه‌رگیز مه‌ڵێ سۆزم زیزه, دڵم ژانه..
بڵێ: خۆشم ده‌وێی..
سۆزی منی له‌دڵ, هه‌تا مابم..
بۆتان له‌تیف عه‌بدولقادر”پایان”
هه‌ولێر-ڕاپه‌ڕین
7-9-2006 پێنج شه‌ممه