Skip to Content

لەبەردەم منداڵ پاریَزاندا جەستەی خێزانەکەی لە خۆێن ھەڵکێشا …ریبوار عارف

لەبەردەم منداڵ پاریَزاندا جەستەی خێزانەکەی لە خۆێن ھەڵکێشا …ریبوار عارف

Closed
by ئازار 23, 2019 General, Opinion


زۆرێکمان کەمانیشتەکەی سەرەوە دەخوێنینەوە، دەستبەجی بیرمان بۆ لەخۆین هەڵکێَشانی جەستەی ژنان دەچێت لە کوردستان. بەلام نا بەهەڵەدا مەچن ئەمە نە کوردستانەو نەتەنیا شێوازی ستەم و زەبروزەنگیشە دژ بە ژنان؛ بەڵکو لەڕستیدا تەنیا یەکێکە لەو نموونانەی کە لە جەرگەی ولاتانی ئەوروپادا بەرۆکمان دەگریت. کە بەدڵنیای تێروانین وبیرکردنەوەمان بۆ ئەم جۆرە ڕووداوانە کاردانەوەی جیاواز بەدوای خۆیدا دێنێت، بەلام ئەوەی لەهەموویان نامۆترو ناشیرینترە، هەوڵی شاردنەوەی حالەتەکانە بەبیانوی لەچەشنی ‌‌حەیای کورد چون و باسی خۆمان نەکردن‌‌ یان هەر قۆڕیاتێکی تری لەم شێوە…کاتێک هەریەک لەئێمە لەم ولاتانەدا دەستوپەنجە لەگەل ڕووداوگەلێکی لەمجۆرە نەرم دەکەین ئەوکاتە زیاتر قولای شەرمەزاربوونی ئەو ڕەوشتانە دەرکدەکەین و لەو ڕاستیە باشتر حلی دەبین کە نابێ هیچ شتێک بێتە پاساوی پەردەهەڵنەماڵین لەم کردەوە دڕندانە. ئاخەر کوشتنی دەیان ئینسان بەهۆی نامۆسپەرستی ودواکەوتویەوە کەبووتە یەکێک لە قێزەونترین ئەو حالەتانەی کە بەداخەوە کۆمەڵگای ئێمەی وەک ئینسان کوژو بەتایبەت ژن کوژ پێدەناسریتەوە، کەواتە چ جوانیەک لەپشت شاردنەوەی ئەم کردەوانەدایە. دیارە ئەو نەریتگەلە نائینسانیە تەنیا بە ژن کوشتن ونامۆسپەرستی ناوەستێتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک کردەوەی ناشارستانیتر هەیە کە سیمایەکی یەکجار دزیوی بە کۆمەلگای ئێمە داوە کەنابێ بێدەنگبین لەئاستیاندا. با لێرەدا ئاوڕ لە چەید حالەتێکی دیاریکراو بدەینەوە..


ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی فینلاند!
چوار مانگی ڕابردو 4 ڕووداو دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیداکێشا، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشم. یەکێک لەو حالەتانەی کە بێزاریەکی گەوەرەی بەدوای خۆیدا کێشا، لاقەکردنی کجانی منداڵی خوار 18 ساڵە لەلایەن پەنابەرانیکەوە کە تازە هاتوونەتە ئەم ولاتە، کە زیاتر بەشێوەی گروپی لاقە دەکرین. با پێکەوە لەمبارەوە چاویک بگیرین بە دوو ڕووداودا کە دوو مانگ لەمەوبەر لەماوەی یەک هەفتەدا لە شارەکانی ئۆوڵو- هێلسینکی ڕوویاندا؛ کە ژمارەیەک پەنابەر هەڵدەسن بەلاقەکردنی چەند کچێکی مندال. بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەبوونی پێشوەختی حزب و کۆڕوکۆمەڵە ڕاسیست و قەومپەرستەکان ئەم دوو حالەتە وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو لەو کاتەدا کۆمەڵگای فینلاندی هەژاندو تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بیرورای گشتی تەنیەوەو تەنانەت کار گەشت بەوەی کە یاساورێسای تازەی دژ بە پەنابەران لە پەرلەمان بە دەنگ بگەیەنریت.

ئەم کردەوەیە سەرباری ئەوەی کەراسیستەکان باش قۆستیانەوە بۆ بەهێزکردنی خۆیان هاوکات دۆخێکی نەخوازراوی هێنایە گوڕێ دژ بەپەنابەران و کاریکەریەکی نەرێی هەبوو لەسەر سەخترکردنەوەی بەدەستهینانی مافی پەنابەری. جگە لەمە کاری گەیاندە پەلاماردان وبریندارکردن وسوکایەتی پێکردن وئازاردانی پەنابەران. کەبەداخەوە لاقەکردنی منداڵ لەم ولاتانەدا بەرچاوە. ئێستە بابینە سەر دیوێکی تری ئەم پەلامارو دەستدرێژیانە بۆ سەر ژنان، بەلام ئەم جارەیان ڕووی قسەمان نەک تەنیا لە هێرش و پەلاماردانەکانی پەنابەران نیە بۆ سەر خەڵکی ئەم ولاتە، بەڵکو بەپێچەوانەوە قسەمان لەسەر ئەو پەلاماردان و دەستدریژیانە کە پەنابەران دەیکەنە سەر هاوسەرو هاوژین و خۆشک و کچ و مندالەکانی خۆیان. بەڵی ڕەنگە زۆرێک لە ئێوە ئاگاداربن کە دەیان جار ڕووداوی تراژیدی لەم ولاتانەدا بە بەهانەی نامۆسپەرستی روویداوەو ژنان وکچان کراونەتە قوربانی کوژراون و دفنکراون و تەنانەت هەندێک جار حەوشەی مال و باخەکانی خۆیان کردوەتە گۆرستان بۆ حەشاردان و دفنکردنیانی ‌‌جگەرگۆشەکانیان‌‌. لەم سالانەی ڕابردا ئەم حالەتانە خۆی گەیاندوەتە فینلاندیش.

چەند جارێک ھەوڵی کوشتنی سەرنەکەوتووی ژنانی پەنابەر بە بەھانەی ناموسپەرستی، چەند جارێک ھەوڵی گەڕانەوەی کچان بۆ وڵاتانی خۆیان و لەوێ بەشودانیان، تەنانەت بەشودانی منداڵانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ و هەرەوەها خەتەنە کردنی کچان و دواتر دوو مانگیک لەمەوبەر کوشتنی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە شاری تامپرە… ئەمڕۆژانەش ھەوڵی کوشتنی ژنێکی تر درا، کە بینیمان چۆن دایکی سێ مندال دەدرێتە بەر شالاوی چەقۆ بە مەستی کوشتن. بەداخەوە ئەم حالەتانەش نەک تەنیا باری دەرونی و ئەمنیەتی زۆریَک لەژنانی پەنابەری دووچاری نیگەرانی گەورە کردوەتەوە، بەڵکو لەڕاستیدا دۆخێکی زۆر نەخوازراوی بەرهەمهیَناوە. بەردەوام بوونی ئەم دیاریدە وەیشومە لەم ساڵانەی ڕابردودا بەشێوەیەکی زۆر چروپرتر بەرۆکی بە کۆمەڵگای فینلاند گرتووەو ھەرچەند مانگ جارێک لەمبارەوە گوێ بیستی ھەواڵێکی ڕاچڵەکێنەری هاوشیوە دەبین. زۆرێک لێرەو لەوێ ئەم ڕووداوەیان قوستووەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر پەنابەران و نیشاندانی ئەوەی ‌‌پەنابەرانێک کە جەستەی خێزان و مندالەکانی خۆیان خەلتانی خۆین دەکەن ئاخۆ نابنە جێگەی مەترسیەکی گەورەتر بۆ ئەم کۆمەلگایە‌‌. جێگەی خۆیەتی لەمبارەوە هەڵوێستیەکی ڕۆشنتر لەسەر دواین ڕووداو بگرین.

ڕۆژی یەک شەممە بەرواری 3. 3. 2019 پۆلیسی هێلسینکی ڕایگەیاندن کە ژنێک لەبەردەم مندالپاریزان لەلایەن هاوسەرکەی پیشویەوە (ح ا)ەوە دراوەتە بەر چەقۆ بەلام خۆشحالانە گیانی لەدەست نەداوە. هاوکات دەزگانی ئاسایش وپۆلیس وێنەی گۆمانلیکراوەکەی بلاوکردەوە بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەگەر لە فینلاندا مابێت. ئەمە لەکاتیکدایە کە پۆلیس دان بەوەشدا دەنیت کە ناوبراو پییشتر لە سالەکانی 2017 و 2018 سی جار سزادراوە، بەلام ئەم هەرەشەیە هەر بەردەوام بووە. پۆلیسی هیلسینکی دانی بەوەشدانا، ئەو کەسە بەپێی یاسا ڕێگە پێدراو نەبوو کەنزیکی هاوسەرکەی پێشوی بکەوێتەوە. لەمەش زیاتر ئاماژەیان بەوەشکرد کە ئەم ژنە سێ مانگ پێشتر پۆلیسی ئاگادار کردوەتەوە لەوەی کە هاوسەرکەی پێشوی واتە ( ج ا ) هەڕەشەی کوشتنی لێکردوە. بەلام بابزانین کە پۆلیس مامەلەی چۆن بووە؟


ئەم ڕووداوانەو مامەلەی پۆلیس …!
وەک ئاماژەمان پیکرد (( ج ا ) سی جار سزادراوە، هەروەها دایكی سێ مندالەکە، سی جار پۆلیسی لە مەترسی هەرەشەکردنی هاوژینی پیشووی ئاگادار کردوەتەوە کە دواجار بە پۆلیسی ووتووە هەڕەشەی کوشتنی لیکردم! هاوکات ئەگەر سەرنج بدەن تەنانەت کاتیَک کە ئەم کەسە دایکی ئەو سی مندالەی داوەتە بەر شالاوی چەقۆو بەسەختی برینداری کردوە، پۆلیس ناو وینەی ناوبراو بلاو دەکاتەوە، بەلام پرسیارەكە ئەوەیە ئەگەر بەراستی ئەم حالەتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی فینلاند هەبووایە بەدەر لەهەر هەنگاویَکی ئەمنی تر کە دەیانگرتەبەر ئایا یەکیَک لە گرنگترین کارەکان دەستبەجی ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئەنتەرپۆل نەدەبوو بۆ دەستگیرکردنی ئەوكەسە ؟! لە راستیدا دیوێکی تری ئەنجامدانی ئەو کارە بەدواچوونی جدی پۆلیسی نیشان دەدات هاوکات دەستی تاوانبارانێک کورت دەکاتەوە کە ئاسان بیر لە دەرچوون و دەبازبوون نەکەنەوە لەو ولاتە؛ چونکە سەرئەنجام ڕوو لە هەرشوێنێکی جیهان بکەن دەیانهینەوە بۆ ئەم ولاتە. کەواتە ئەگەر پاراستنی گیانی هاولاتیان ئەرکی سەرشانی پۆلیسە ئەوا ئەرکی سەرشانیانە کە بەتەواوی مانا هاولاتیان لەهەر مەترسیەک و لەهەر ئەگەریک، بەجی هیچ جیاوازیەک بپاریزن! دیویکی تری مەترسی ئەمجۆرە خەمساردیەی پۆلیس و بەدوانەچوونی ووردو پیَویست لەسەر هەنگاو بەهەنگاوی ئەم حالەتانە، تەنیا ژیانی ژنان ناخاتە مەترسیەوە بەلکو دەستی راستیست و نەژادپەرسیتەکانیش زیاتر ئاوەلا دەکات بۆ هیریشکردنە سەر پەنابەران و خارجیان بەگشتی.

ئەمە جگە لەوەی شینیَک کە ڕاستیستەکان دەیکەن بۆ ئەوەنیە کە ئەمنیەت و ئاسایشی کۆمەلگا هاتووتە ژیر پرسیارو تووندتیژی دژ بە ژنان پەرەی پیَدەدریَت، بەڵکو باسەکە دیَتە سەر ئەوەی کە کچان و مندالانی فینلاندی لەلایەن پەنابەرانەوە لاقەکراون و تووندوتیژیان لەبەرامبەردا ئەنجامدراوە. ئەگینا ئەوان بۆ تەنیا جاریَک تائیستە ئاماژەیەکیان بەوە نەکردوە کە سەدان و هەزار ژنی پەنابەر لەلایەن هاوژینەکانی خۆیانەوە لاقەیان دەکریَت، کاتیک کە بەدەر لە ویست و ئارەزوی خۆیان ناچار بەوەیان دەکەن کە پەیوندی جنسیان لەگەلدا ئەنجام بدەن. کە بەداخەوە ئەمە نەریتیَکی دواکەوتووانەو نامرۆڤانەی کۆمەلگاکانی ئیَمەیە، کاتیَک کەپیاو هەوەسی هەڵدەسیَت ئیتر هاوسەرەکەی دەبیَت فەرمانەکەی جی بەجیَ بکات وهەوەس و ئارەزوەکەی دابمرکینریتەوە. ئەم حزب ولایەنانە بۆ تەنیا جاریکیش تەنانەت لەسەر لاقەکردنی کچان و ژانانی فینلاندیش لەلایەن ‌‌هاورەگەزەکانی‌‌ خۆیانەوە نەهاتوونەتە دەنگ، وە لەگەرمەی ئەم ڕووداوانەدا ئەم ساڵ ئەمنستی دواین راپۆرتی خۆی بلاوکردەوە کە باس لەوە دەکات كە یەك سالی رابردو زیاتر لە 50 هەزار ژن بە پیَوانەو ستانداردەکانی کۆمەلگای فنینلاند تووتدتیژیان بەرامبەر کراوە، کە زۆربەی ئەو ریژەیە تووندتیژی جنسیان لەبەرامبەردا کراوە.


ئەنجامگیری؛ ئەم دۆخە بۆ وایە و بەرەو کوێ ؟
جیاواز لەوەی کە ولاتانی ئەوروپا بەشیَوەیەکی گشتی ڕیَگەو ڕەوشتی دیاریکراوی خۆی هەبوو لەبەرامبەر بە پەنابەران و خاجیاندا کە بە سیاسەتی ‌‌ نسیبەتی فەرهەنگی‌‌ ناسراوە کە بەکردەوە لەسەر بنچینەی دابەشکردنی پەنابەران بەسەر فەرهەنگی جیاوازو ئاین و قەوم و کلتوری جیاوازدایە بەریوە دەبریت. کە ئەمەش بەشیَک لەو کارەساتانەی رۆژانەی زیاترو قولتر کردوەتەوە کە بوونەتە مایەی پەرەسەندنی کوشتنی نامۆسپەرستی و ستەم دژ بە ژنان و بی بەشکردنی مندالان لە زۆریک لە ماف و ئازادیەکانی خۆیان. هاوکات ئەوەی لەم سالانەی دوایدا بەهۆی دەورو جیگەو ریگەی ئیسلامی سیاسی و نائەمنکردنی ئەم کۆمەلگایانەوە، بەتایبەت تەقیتەوەکانی فەرنسە، بەلجیکا، ئەلمان، بەریتانیان… بازاری ئەنتی خاریجی یەکجار توونترو گەرمتر کردەوەتەوە.

بەتایبەت کاتیک کە باس دیتە سەر کۆمەلیک لەو ریگەو روشتە نامۆیانەی کە زۆر جیگەی تیارامان و بەدواچونە ئیتر هاوکیشەی دژایەتی کردنەکەی پەنابەران یەکجار زۆر زیاتر دەبیتەوە، کە دیارە هەموو جۆرەکانی تووندتیژی و بەتایبەت دژ بە ژنان و مندالان، لاقەکردن، کردنەوەی مزگەوت، بەیرەق، حیجاب، بی مافکردنی مندالان لە زۆریک لە ماف و سەرگەرمیەکانیان لەچەشنی ریگری لە گوارانی و مۆسیقا و مەلەوانی و بە گشتی وەرزش و هونەر ناچارکرنیا بە گەرانەوەیان بۆ ولاتانی خۆیان بۆ فیرکرنیان بە خویندنی قورئانەوە تا گەلیک کراداو تا سەر ئیسقان نائینسانی لە چەشنی کاری باندی جۆراوجۆرو، کیشەکانی ژیانی کاری، مۆرالی کار، خیزان و پەروەردە، جیاوازیەکانی کچ و کور مافەکانیان، خەتەنەکردنی کچان، هاوسەرگیری خوار تەمەنی 18 سال، بەکارهینانی خزمەتگوزاریەکانی کۆمەلگا لە ریگەی فروفیل و کەلەکەوە، کە نموونەی بەرچاوی رووداوەکانی چەند مانگیک لەمەوبەر بوو سەبارەت بە پیلانی سوتاندنی رییستوراندیک لە بەریتانیا لەلایەن سێ گه‌نجی كورد زمانەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 5 ئینسان کە تەواوی ئەم کارە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی بازەرەکەیان بوو ئەوە بوو دواتر دادگا پیلانەکانی ئاشکرا کردو هەر یەک لەوانە بۆ ماوەی به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادران.

ئەمانەو گەلیک بابەت دیاریدەی تری نامۆو نەگونجاو لەم کۆمەلگایانەدا سەباری ئەوەی کە پیگەی خاریجیانی زۆر لاوازترکردوە، هاوکات کیشمەکیشیکی گەورەی لەنیوان ئەو جەمسەربەندیانەدا دروستکردوە کە رۆژانە دەرگیرن لەگەل ئەم حالەت و دیاریدانەدا؛ کە دەکریت ئەو جەمسەربەندیانە لەم سی گۆشەیەدا ببینینەوە: راست وراسیزمی ولاتانی ئەوروپا، ئیسلامی سیاسی و قەومگەرای، رادیکالیزمیک کە پیداگری لەسەر نازنامەیەکی هاوبەشی ئنیسانی دەکات!
لە راستیدا قسەکردن لەسەرکۆی ئەو دیاریدانەو پولینیکردنیکی وردتری ئەو سێ جەمسەربەندیە پیویستی بەکات ودەرفەتیکی زۆر زیاترە، بەلام ئەوەی کە دەمەویت بیلیم ئەوەیە بەبروای من ئەوروپا ئایندەیەکی مەترسیدارو یەکجار رەش چاوەرانی دەکات ئەگەر بیتوو زۆر بە ووردی و لەسەر نازنامەیەکی هاوبەش و ئینسانی مامەلە لەگەل کۆی ئەم رووداوانە نەکات و لیبراوانە رانەوسیتیەوە بەرامبەر بە هیژمۆنی ئیسلامی سیاسیدا !

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish