
كێشه‌ی ڕۆژهه‌لاتی نیوه‌شه‌و …. ته‌یب جه‌بار
رۆژ ده‌بارێ ،
سه‌رم سووكه ،
ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه.
شه‌و ده‌بارێ ،
سه‌رم قورسه ،
زه‌وی نزم ده‌بێته‌وه.
***
بڕۆ ئه‌ولاوه.. واز بێنه،
تۆ له گه‌مه‌ی نێوان ..
سێبه‌ر و خۆره‌تاو ناگه‌ی.
تامی ڕه‌ش و تامی سپی
لێك جیاناكه‌یته‌وه.
بێ ئاگای له له‌وه‌ڕگای یه‌كڕه‌نگ،
وا برسێتی..
باڵای كرد‌و گوڵ ده‌گرێ،
تینوێتی..
له‌سه‌ر پشت پاڵكه‌وتووه‌و
چه‌پڵه بۆ وشكه‌ساڵ لێده‌دا
كه‌فی بێده‌نگی..
ئه‌م خاكه‌ی داپۆشیوه،
تۆش كرمی مت بوون به‌خێو ده‌كه‌ی ،
شه‌و و ڕۆژ..
سه‌به‌ته‌ی خه‌وتن ده‌چنی .
چوار وه‌رزه
جلی ترازان به دورین ده‌ده‌ی.
بڕۆ ئه‌ولاوه.. واز بێنه،
با له‌وه زیاتر سه‌رمان لێ تێك نه‌چێ.
****
تۆ نازانی..
بروسكه چۆن له‌دایك ده‌بێ!
با كه‌ی هه‌ڵده‌كا !
فریشته‌ی پیلان له كوێوه دێ!
نازانی..
ئه‌م كوێره ڕێیه
كه‌ی ته‌واو ده‌بێ !
هه‌میشه تووڕه‌و ماتی ،
بیر له شیعرێكی له‌بیرچوو ده‌كه‌یته‌وه.
ده‌مێكه عه‌وداڵی سه‌ربانی
به‌ڵام نیگات
هه‌ر به‌ره‌وخواره
په‌نا بۆ مه‌مكی مێژوو ده‌به‌ی
زیاتر سیس ده‌بێ
ده‌ست له هه‌ر شتێك ده‌ده‌ی
فش ده‌بێته‌وه .
تا ئێستاش فێر نه‌بووی..
په‌رده‌ی به‌ره‌به‌یان
چۆن ده‌كرێته‌وه.
بڕۆ ئه‌ولاوه.. واز بێنه،
ئه‌م هه‌رایه به تۆ ناكوژێته‌وه .
***
قه‌ت نه‌تتوانی رۆژێ
به شاخی زستاندا هه‌ڵگه‌ڕێی
قه‌ت نه‌تتوانی جارێ
هه‌رده‌ی پایز به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه
هه‌میشه پێ ده‌نێی
به مناڵدانی زه‌ویدا و..
نایه‌ڵی بزێ ،
ده‌ست ده‌خه‌یته
سه‌ر ده‌می ڕه‌شه‌با و ..
نایه‌ڵی گۆرانی بڵێ.
ئه‌و خه‌مه چیا نشینه‌ی
به فرتوفێڵا كۆتكردۆته‌وه,
ده‌رگای شارت بۆ ناكاته‌وه.
گیرفانێكت پڕ كردووه له وڕێنه
ئه‌ویتریان له سروودی زڕ
جگه له خۆت،
كه‌س له ڕووی نایه گۆیان بكات .
بڕۆ ئه‌ولاوه.. واز بێنه.
گرێی به‌خت..
به هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌زۆك ناكرێته‌وه.
***
تۆ نه شاره‌زای گژوگیای ئاسمانی
نه خشته‌ی لێكدانی گه‌رمات
بۆ له‌به‌ر ده‌كرێ ,
نه سه‌ر له نه‌خشه‌ی سه‌رما ده‌رده‌كه‌ی.
بۆ ئه‌ستێره وڕك ده‌گری و..
ڕقت له په‌لكه‌زێڕینه‌یه.
ده‌ته‌وێ هه‌ور خۆماڵی بكه‌یت و..
به فه‌رمانی تۆ باران ببارێ.
چاوت به‌رایی نادا
له‌وبه‌ر كانییه‌ك بته‌قێته‌وه.
به ئاوازی یه‌كبوون
هه‌رچوار په‌لت ده‌له‌رزێ.
مه‌دالیای هه‌موو دۆڕانێكی خۆت..
ده‌به‌خشیه هاوڕێكانت،
دڵت به‌ژێركه‌وتن ده‌كرێته‌وه.
بڕۆ ئه‌ولاوه.. واز بێنه،
به هه‌ڵمی درۆ .. مێژوو نانووسرێته‌وه.
****
ده‌نگ ده‌بارێ ،
سه‌رم پڕه ،
ئاسمان ته‌نك ده‌بێته‌وه .
ڕه‌نگ ده‌بارێ ،
سه‌رم وڕه ،
زه‌وی خه‌ست ده‌بێته‌وه .
سلێمانی/ حوزه‌یرانی 2018
ته‌یب جه‌بار