كه تۆ دێی … یاسین برایم
كه تۆ دێی…
ئه‌ز بێگه‌رد ده‌بم ئازیز
وه‌ك هه‌ناسه‌ی گوڵه نازنازه‌كانی سپێده
وه‌ك دڵۆپه شه‌ونمێكی شه‌رمنی
سه‌ر دنكه ترێیه‌كی ره‌شمیری پایز.
***
كه تۆ دێی…
رۆحم پڕده‌كه‌ی ،
له عه‌تری نێرگز‌و گوڵه ڕه‌ز
له عه‌تری ناسكه‌پوونگی ده‌م جۆگه‌ی ئاو
عه‌تری خاكی یه‌كه‌م بارانی پاش په‌ڵه
عه‌تری جلی بووكینی و
عه‌تری پرچی به شامپۆ شوشتراو.
***
كه تۆ دێی…
هێمن ده‌رده‌كه‌وم،
وه‌ك رێحانێكی تازه چێندڕاو
وه‌ك گوڵه نیسانێكی بێ ناز
ته‌نانه‌ت جوانیش ده‌بم!
وه‌ك تریفه‌و ورده ئه‌ستێره
وه‌ك خاڵخاڵوكه‌یه‌كی سه‌ر بسكه گیایه‌كی ته‌ڕ
وه‌ك گوڵێكی سووری نێو په‌رداخێكی ئاو
وه‌ك ملوانكه‌یه‌كی زه‌نگیانه‌ی سه‌وزێكی تۆخ
كه سه‌ما ده‌كات له گه‌رده‌نی كچێكی شۆخ
***
كه تۆ دێی…
وه‌ك چرایه‌ك ، داده‌گیرسێی
هه‌رچه‌ند خۆشم بشارمه‌وه
هه‌ست ده‌كه‌م ،
بۆنم ده‌كه‌یت ، پێم ده‌حه‌سێی
تۆ وه‌ك پیره‌دارچنارێكی شكۆمه‌ند
پڕ نهێنی و
پڕ له نسێی..
***
كه تۆ دێی…
ماڵم پڕ ده‌بێت له ئاواز
جیاواز له ئاوازه‌كانی بیتهۆڤن
له سه‌مای گوڵه گه‌نمێكی ڕه‌شگوڵی ده‌م با
له كه‌وتنی گه‌ڵای شه‌نگه‌بییه‌ك
له ئاوازی پڕ سۆزی هه‌نگێك
كه بۆ رۆحی خونچه‌یه‌ك ده‌چڕێ
یا بۆماچی بێگه‌ردی گوڵێك
رێگای دوور ده‌گرێ
تا له باوه‌شی بگرێ..
***
كه تۆ دێی…
پیرۆز ده‌بم
وه‌ك تاته نوێژه‌كانی رۆخ جۆگه‌ڵه‌و كانیاو
میهره‌بان ده‌بم،
وه‌ك سۆفییه‌كی ڕیش به‌فر
باوه‌شم ده‌بێته باوه‌شی په‌پوله
ژیان ده‌بێ به په‌ڵكه زێرینه‌یه‌كی ره‌نگین
په‌یڤه‌كانیشم ،
وه‌ك په‌یڤه‌كانی تۆ
ده‌بن به هه‌نگوین..
***
كه تۆ دێی…
باسی عه‌شق ناكه‌م
هاتنی تۆ عه‌شقه.
بوونت ، عه‌شقی ژیانه
ژیانیش به تۆوه جوانه.
***
كه تۆ دێی…
من ده‌بم به تۆ
تۆده‌بی به من
ئای خودایه!
چه‌ند پیرۆز‌و گه‌وره‌یه
باوه‌شی گه‌رمی ژن!!
*له گۆڤاری (خازر) ، ژماره (143) له كانوونی یه‌كه‌م 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه.