شوناسی پارتی له نێوان تۆتالیتارییه‌ت و دیكتاتۆرییه‌ت ) …به‌شی سێیه‌م و كۆتایی)
ڕزگار عه‌لی
له راِپهڕینهوه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر
1. ڕۆحی ئه‌وانه‌ی راِپهڕین و ئه‌وانه‌ی ڕاپه‌رینیان له‌ناو برد، كێبوون؟
هه‌رچی سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕینه و دوو ده‌رئه‌نجام بوو، یه‌كه‌م: شكستی به‌عس بوو له‌ناو خۆیدا، ئه‌وه‌ی له ڕاپه‌ڕین ڕوویدا داڕوخانی ڕۆحی سیته‌مه‌كه بوو كه له شوێنك بوو نه‌ده‌كرا له‌وێبێت، دووه‌میان: په‌رچه‌كردارێكی مان و نه‌مانی تاكی كوردی بوو، سه‌باره‌ت به سته‌م سته‌مكاری.
ئه‌وه‌ی له ڕاپه‌ڕین ڕوویدا له‌ناو هه‌ناوی به‌عسدا ڕوویدا نه‌ك له‌ده‌ره‌وه، ده‌كرا ئه‌وه له‌حزه‌یه‌كی مێژووی بێت بۆ كورد، ده‌كرا بیركردنه‌وه و ڕووئیای دووربێت ده‌رباره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن، ده‌كرا ڕاپه‌ڕین مانفێستبوونی تاكێكی هۆشیار بایه كه تا هه‌تایه شانازی پێوه بكرایه، ده‌كرا هاوشێوه‌ی 68 قوتابیان با. ڕاپه‌ڕین خولقاندنێكی ئانارشیزمانه بوو، هه‌ڵچوونێكی حهشاماتانه بوو، چوونێك بوو بۆ ئه‌وسه‌ر بێ ئه‌وه‌ی بیر له گه‌ڕانه‌وه بكه‌نه‌وه، سه‌یركردنێك و جێژێكی ڕووخاندن بوو كه هه‌موویان به تاسه‌وه جێژیان لێوه‌رگرت، ئه‌مانه ته‌نیا ئێستێك بوو، ته‌نها چاوكردنهوهیهكی كورتبوو، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ده‌كرا ئه‌و چاوكرانهوهیه چاوكراوهییهكی ئه‌به‌دیی بێت به‌رانبه‌ر دونیا، به‌رانبه‌ر خۆت، ده‌كرا ئانارشیزم بگۆڕایه بۆ ڕێخستنێكی خه‌لاق، ده‌كرا حه‌شامات بگۆڕابایه بۆ تاكگه‌رایی، ده‌كرا جێژ بگۆڕایه بۆ عه‌قڵگه‌را، به‌ڵام نه‌یانهێشت، ئه‌وه‌ی ئه‌نفالی دروستكرد نه‌یهێشت، ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و قه‌تلوعامی بارزانییه‌كانی دروستكرد گه‌ڕایه‌وه، به‌ناو شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ گه‌ڕانه‌وه، تێرنه‌بوون له ڕاكردن و گهنجدانه كوشتن به‌ناو كوردایه‌تی ناسیونالیزم و ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕانه‌وه. وه‌كو چۆن ئێستا به ناوی سهربهخۆیبوونهوه سهربهخۆیبوونمان له‌ناو ده‌برێت، وه‌كو چۆن ئه‌و كاته‌ش به‌ناوی شۆڕشه‌وه شۆڕشی كوردیان له‌ناو برد، به‌ناوی ڕاپهڕینكردنیشهوه ڕاپه‌ڕینیشیان له‌ناو برد.
له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا زۆر ئه‌كتی كاریگه‌ر هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ناو ئه‌م نه‌وه نیاردهتاڵه ئاغایه، كه ده‌كرێت دونیایه‌كی جوانی لێ بونیاد بنرێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌مان دێن هه‌موو شتێك به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌به‌ن. ڕاپه‌ڕین زیندووبوو، له‌ناو نه‌چوو، تا ئه‌مانه نه‌هاتنه‌وه، به‌عس كه له حوكم بوو، به زۆرداری و سته‌م و سته‌مكاری هه‌وڵی خه‌واندنی ئێمه‌ی دا، هه‌ردوو چاوی ئێمه‌ی داخست، به‌ڵام به‌ناو شۆڕشگێڕه‌كان كه هاتنه‌وه هه‌ردوو چاویان كوێركردین، قاچاغچییه‌كان قاچه‌كانیان شكاندین، بیركردنه‌وه‌یان لێسه‌ندین. مرۆڤه نیاردهتاڵهكان هاتن و به‌س ڕاپه‌ڕینیان له‌ناو نه‌برد، به‌ڵكو هه‌نگاویشیان نا به‌ره‌و قۆناغی قۆنتارتچییهتی، به‌ره‌و قۆناغی جه‌رده‌یی و ڕاوڕووتی، یه‌كه‌م كاریان ئاودیوكردنی شۆڤڵ و تراكتۆره‌كان و تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان بوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو ڕاپه‌ڕین بوون ده‌زانن، كه زۆربه‌ی ماڵه كورده‌كان تایه‌ی ئۆتۆبیلهكانیان لێكرده‌وه و بردیانه سه‌ربانه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی له چاوی شۆڕشگێڕه‌كان دوور بێت.
به‌ناو شۆرشگێڕه‌كان هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان ده‌ستیانكرد به لێكردنه‌وه‌ی وایه‌ری سه‌ر عاموده‌كانیش، شۆڕشگێڕه‌كان شه‌و تا سه‌رله‌به‌یان خه‌ریكی چاڵهه‌ڵكه‌ندن بوون بۆ ئه‌وه‌ی عاموده‌كانیش ده‌ربهێنن و تاڵانی بكه‌ن، ڕێگر و دز و جهتهكان به‌س ئێمه‌یان بێ نیشتیمان نه‌كرد به‌ڵكو ئه‌و عامودانهشیان ده‌رهێنا كه نیشتیمانێك بوو بۆ باڵنده‌كانی (حاجی له‌ق له‌ق)، ئه‌وانیشیان بێ نیشتیمان كرد، له‌ولاشه‌وه ئاره‌زوو چه‌پێنراوه‌كانی شاخ و ده‌ره‌به‌گایه‌تیان هه‌ر له ڕاپه‌ڕین به‌تاڵ كرد. تاڵانچییهكان كه مرۆڤه نیاردهتاڵهكانی دوێنێ و بزنس و ئاغا و سوڵتانه‌كانی نه‌وتی ئیمڕۆ هه‌موو نیشتیمانیان وێران كرد، ئه‌وه‌ی سه‌یربوو دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته خۆیان كرده گیانه‌وه‌رێكی ئه‌فسانه‌یی و له‌پاڵ هه‌ر ئاودیوكردنێكی هه‌ر شۆفڵێك و كه‌ره‌سته‌یه‌كی نیشتیمان ئاههنگێكیشیان ڕێكده‌خست به‌ناوی سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕین، ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، چه‌پڵه‌یان لێده‌دا، هه‌ر زوو ئه‌نفال و هه‌ڵبجه له‌بیركرا، كاتێكیش بوونه خاوه‌نی ڕاپه‌ڕین هه‌رچی دۆڕاوی و ساقیتبوون خۆیان و كینه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی خۆیانه له‌سه‌ر ئێمه‌یان هه‌ڵڕشت.
2. پێكهێنانی ئیداره و دروستبوونی هه‌ردوو ڕژێمی
دیكتاتۆری و تۆتالیتاری پارتایه‌تی:
دوای باسكرنی قۆناغی شۆڕشگێڕی و ڕاپه‌ڕین ناچینه ناو شه‌ڕی ناوخۆ، چونكه ئێمه پیرۆزێكانی ئه‌و نه‌وه قۆنته‌راتچییه شهلاتییانهمان لا مه‌به‌ستبوو كه خه‌ریكه ئه‌و گوتارانه به ئه‌به‌دی ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بپرسێت، ئه‌ره ئه‌مانه وابوون؟ بۆیه یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو گوتاره باڵایه‌دا كه فۆڕم به خۆیان ده‌ده‌ن ده‌چینه ناو قۆناغی (دوو ئیداره‌یی) و دواتر قۆناغی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی )سلێمانی و هه‌ولێر( و چوونی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا و بوون به سه‌رۆك كۆماری عێراق، چونكه له‌م ڕووداوه به‌دواوه سیسته‌مه‌كه، یان حوكمڕانی كوردی كه بریتییه له پارتایه‌تی بێ هیچ ته‌حدایه‌ك ته‌واو ئه‌و فۆِرمهی وه‌رگرت و شتێك نه‌مایه‌وه به ناوی (تیۆر) و هه‌موو سیسته‌مه‌كه له‌ناو ئه‌و تیۆره‌ی كه (پارتی) وێنه‌ی بۆ كێشرابوو بووه پراكتیك.
پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه ئیداره‌ی هه‌ولێری به‌ده‌ستبوو، ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی تیۆری تازه‌ی (دیكتاتۆر)ی كرد دیاره به گه‌ڕانه‌وه و كۆمه‌كردنی تیۆره‌كان و دامه‌زرێنه‌رانی به‌عس (میشه‌ل عه‌فله‌ق و سه‌لاحه‌دین به‌یتار) و جێبه‌جێكردنی تیۆره‌كان له لایه‌ن به‌عسی سه‌دامه‌وه، دیاره شوناسی پارتی شوناسێكی (دیكتاتۆر)ی بوو، سیسته‌می دیكتاتۆری ئه‌وه‌ی كه باسمانكرد له ئیداره‌ی (پارتی) بێ هیچ ڕێگرییه‌ك گه‌یشته كۆتاییه‌كی ڕه‌ها و فۆڕمی ته‌واوه‌تی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی دامه‌زاراندنی (سوپا و میلشیا و ده‌زگای هه‌واڵگیری و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو كایه‌كانی مه‌عریفه و زانكۆ و په‌روه‌رده)، له لایه‌كی تریشه‌وه هاوشێوه‌ی دیكتاتۆری به‌عس ده‌ستیكرد به ده‌ركردن و كوشتنی هه‌موو ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه جێگیان نابێته‌وه، واته ته‌واو چیرۆكی تۆقاندن و ترساندن له ئیدره‌ی پارتیدا په‌ره‌ی سه‌ند به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌نگه ناشازانه‌ی كه له‌ناو سیسته‌می (دیكتاتۆری)دا جێگه‌ی نه‌ده‌بوویه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موو كایه‌كانی ژیان و په‌روه‌رده و دام و ده‌زگاكانی كرده پیاوانی خۆی و له‌و سه‌ره‌ده‌مه‌دا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا (فه‌زای گشتی) نه‌مایه‌وه و (فه‌زای پارتیبوون) باڵی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا سه‌پاند، ته‌نانه‌ت زمان و ناوهێنانی هه‌موو شته‌كان و مرۆڤه‌كان دۆخێكی پارتایه‌تی وه‌رگرت، تیۆری پارتایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ت پێ ده‌كرد یه‌كسه‌ر ده‌یزانی (پارتییت) یان نا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موو داموده‌زگاكانی پارتی بوونه داموده‌زگای حوكمڕانی، واته پۆلیسی و هه‌وڵگیری پارتی بووه پۆلیس و هه‌واڵگیری ئیداره و حوكمه‌ت، میلیشیا هه‌روا و ڕاگه‌یاندن هه‌روا تا دوایی…، به كورتی له‌و كاته‌دا تیۆری پارتایه‌تی ئه‌وه‌بوو كه مرۆڤ جگه له بووكهڵیهك هیچ شتێكی تر نه‌بێت و ته‌واو مرۆڤبوون بهتاڵبكاتهوه له هه‌ر شوناسێكی ده‌ره‌وه‌ی پارتیبوون، هه‌ندێك جاریش ئه‌م فۆڕمه وای له مرۆڤ ده‌كرد كه خۆی ڕۆڵی پۆلیس و جه‌لادبوونی خۆی ببینێت، پارتی ئه‌و كاته هه‌موو مرۆڤێكی وا لێ‌كرد له ئاژه‌ڵ بچێت و ده‌ردی سه‌گه‌كه‌ی پاڤلۆڤ ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه هه‌روه‌كو ده‌زانین سه‌گه‌كه‌ی پاڤڵۆڤ به جۆرێك په‌روه‌رده كرابوو ته‌نیا به بیستنی زه‌نگ خواردنی ده‌خوارد، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برسی بوو، به‌ڵكو وا په‌روه‌رده كرابوو.
ئه‌مه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد واته حوكمڕانی پارتی له دوو ئیداره‌یی سیسته‌می (دیكتاتۆر)ی بوو بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی خۆی، پاش ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی و چوونی (مام جه‌لال) بۆ به‌غدا و بوون به سه‌رۆك كۆماری عێراق، ستراتیژی پارتی گۆڕا، پارتی ئه‌و كاته كه ده‌بوایه ئیداره‌كانی پارتی و یه‌كێتی یه‌كی بگرتایه‌ته‌وه به‌مه سیسته‌مه‌كه‌ی واته سیسته‌می (دیكتاتۆر)ی تێكده‌چوو، چونكه ڕه‌نگی تر، حزبی تر و ئه‌شخاسی تر و ڕای جیاوازی تر دێته ناو سیسته‌مه‌كه‌یه‌وه، بۆیه له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌دابوو كه سیسته‌مێكی تر بگونجێنێت له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌م له دیكتاتۆری پێشتری باشتر و به‌هێزتربێت، هه‌م ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه به ناڕاسته‌وخۆ بخاته خزمه‌تی خۆیه‌وه، به‌مه‌ش سیسته‌می (تۆتالیتا‌ر) هێنایه ناو خۆی، ئه‌م سیسته‌مه بۆ پارتی زۆر له دیكتاتۆری باشتره، چونكه هه‌موو فشاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و جیاوازه‌كان ده‌گرێته خۆی و ده‌یهێنێته‌وه ناو سیسته‌مه‌كه و به ناڕاسته‌وخۆ ده‌یخاته خزمه‌تی سیسته‌مه‌كه، بۆ ڕوونكردنه‌وه ئه‌گه‌ر شوبهاندنێك بكه‌ین، دیكتاتۆری وه‌كو ئه‌و مه‌نجه‌ڵه بوخاره وایه كه هیچ هه‌ڵمێكی نییه بۆ ده‌ره‌وه بڕوات سه‌رئه‌نجام ڕۆژێك و كاتێك دێت ده‌ته‌قێته‌وه، به‌ڵام تۆتالیتا‌ر ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كاته ههڵهمهكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو سیسته‌مه‌كه خۆی راِبگرێت و نه‌ته‌قێته‌وه، واته ده‌نگی ناڕه‌زای و ڕه‌خنه هه‌مان ده‌سه‌ڵاته به‌ڵام به جۆرێكی تر، بۆیه ته‌مه‌نی تۆتالیتا‌ر زۆر درێژتره له ته‌مه‌نی دیكتاتۆرییه‌ت، واته ده‌نگی ناڕه‌زایی و سیاسه‌تی ناڕه‌زایی و ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر ئهكتیان كاریگه‌ر و پشتشكێن نه‌بێت ئه‌وه بۆ تۆتالیتا‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه تۆتالیتا‌ر ده‌یه‌وێت، هه‌مان خزمه‌ت به تۆتالیتا‌ر ده‌كه‌ن كه ڕێبه‌ری تۆتالیتا‌ر ده‌یه‌وێت.
به هه‌رحاڵ ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه پارتی ده‌یویست له‌ناو ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان خۆی و یه‌كێتی جێگیری كرد، حوكمه‌تی یه‌ك ئیداره‌یی دانرا، پارتی ئه‌و ده‌زگا دیكتاتۆرییانه‌ی كه هه‌یبوون ئه‌وه‌ی بۆی كرا كردییه ده‌زگای یه‌ك ئیداره‌ی حوكمهتهكه و ده‌زگای فه‌رمی وڵات، ئه‌وه‌شی بۆی نه‌كرا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و ده‌زگایانه هێشته‌وه كه خۆی خاوه‌نییه‌تی و له پاڵ ئه‌ویشدا سیما دیاره‌كانی تۆتالیتا‌ر: (حوكمه‌تی درۆ، سه‌رۆكایه‌تی درۆ، په‌رله‌مانی درۆ، وه‌زاره‌تی درۆ، ڕێخراوی درۆ و وه‌همی…) دامه‌زراند، ته‌بعه‌ن هه‌موو داموده‌زگاكانی یه‌كێتیش له‌ناو ئه‌م (درۆیانه‌دا) جێگه‌یان بۆ كرایه‌وه، ئه‌م ده‌زگا درۆیانه هیچ دهسهڵاتییهكیان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌زگا ڕاسته‌قینه‌كان بوون و جوانكارییان به ده‌سه‌ڵاته دزێوه‌كان پشت په‌رده ده‌به‌خشی، له‌ولاشه‌وه سوپایه‌كی زه‌به‌له‌حی نه‌زان و گه‌وج و نه‌خوێنه‌وار ده‌خه‌نه ناو زانكۆكان و پله‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایان پێ ده‌به‌خشن، ئه‌م سوپایه هه‌م وڵات به‌ره‌و ئه‌و گه‌وجییه ده‌به‌ن كه ئێستای تێیدا هه‌ین، هه‌م زانكۆ له مه‌عریفه و ئه‌كتی سیاسی به‌ره‌نگاری خاڵیدهكهنهوه و ئیفلیجی ده‌كه‌ن (ئه‌مه بۆ هه‌موو كایه‌كانی تریش ڕاسته)، پارتی له پاڵ ئه‌م توێژه ناساخهدا كه پێشكه‌شی زانكۆی كرد، له‌شكرێك و توێژێكی به‌رفراوانی له موچه‌خۆری دروستكرد كه به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌یان به‌سته‌وه به خۆیه‌وه، ئه‌و له‌شكره گه‌وره موچهخۆرهش به‌رگرییه‌كی سه‌رسه‌خت و كوێرانه‌یان لێده‌كردن، له‌ولاشه‌وه ده‌وری ڕێبه‌ر و ده‌زگاكانی تری (تۆتالیتا‌ر) هه‌مان ئه‌و ده‌وره‌ی پێ درا كه له باسی تۆتالیتا‌ر باسمان كرد (تكایه بگه‌ڕێوه باسكردنهكهمان له‌سه‌ر تۆتالیتا‌ر).
هه‌رچی ده‌رباره‌ی دۆخی ئابورییه، پارتی هه‌رچی مومته‌له‌كاتی وڵات هه‌یه ده‌خه‌نه ژێر پێیان و وه‌كو گسكێكی كاره‌بایی گه‌وره هه‌رچی ئابورییه‌ك بوونی هه‌بێت هه‌ڵیده‌لوشن، هه‌رچی پڕۆژه‌شه كاتێك ده‌كرێت ده‌بێت به‌شی زۆربه‌ی هی ئه‌وان بێت، ئه‌م حزبه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌ك ئیداره‌یی ده‌بێته وه‌حشییه‌ك و تاڵانچییهكی نابه‌رهه‌م و هه‌موو كۆیله و دهستبڕهكان، گیرفانبڕ و ساخته‌چییه‌كان، فێڵباز و قومارچییه‌كان، گه‌واد و خاوه‌ن ماڵه‌كانی له‌شفرۆشی، عهنتهرهكان و به‌ڵته‌چی و جاشه‌كان و مسته‌شاره‌كانی حوكمه‌تی به‌عس… له خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یكه‌نه ئامرازێك بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و سیسته‌مه‌ی خۆیانی پێ بكه‌ن و شه‌ڕی هه‌مووانی پێ بكه‌ن، ئه‌مانه به‌و ئابورییه زهبهلهحهی كه له ڕێگه‌ی (بودجه‌ی به‌غدا و نه‌وتی ناوخۆ و داهاتی ناوخۆ) كاوان ده‌كران، دیاره پێشتر یهكلایبوویهوه كه ته‌واوی داهاتی ناوخۆ به (نه‌وت و داهاته‌كانی تره‌وه) بووبووه موڵكییه‌تی پارتی، هه‌رچی داهاتی به‌غداشه كه ده‌یدایه خه‌ڵك و پاره‌كه‌ی نه‌كرده موڵكی خۆی بۆ ئه‌وه‌بوو له دواڕۆژ ئامرازی سته‌مكاری (تۆتالیتا‌ر) بونیاد بنێت، ئه‌م هاوكێشه‌یه تا بڕینی بودجه‌ی كورد له لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌وام بوو، دواتر پارتی به‌ره‌و شیعاری سه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌نگاوی نا، بیرمان نه‌چێت هه‌موو ئه‌و كردارانه‌ی پارتی كه ده‌یكرد شه‌رعییه‌تێكی شۆڕشگێڕی و ئه‌فسانه‌گه‌لی پێ ده‌به‌خشرا، وا له خه‌ڵك گه‌یه‌نرابوون ده‌بێت هه‌موو شتێك و دیموكراسی بكرێته قوربانی سه‌قامگیری ئابوریی دروستبوونی ده‌وڵه‌ته‌وه. لێره‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندییه ساخته‌یه له‌نێوان جه‌ماوه‌ر و پارتی دروست بوو، هه‌موو شتێك دۆخێكی ئهفسانگهل و سیاسه‌تی عهقڵمهندانهی سه‌رۆك و پارتی وه‌رگرت/ نمونه( كردنی مالكی به‌سه‌رۆك وه‌زیران بووه ئه‌فسانه بۆ خه‌ڵك و چهپڵشیان بۆ لێدا، دواتر لادانی مالیكی و هه‌ر چهپلهشی بۆ لێدرا)، پارتی له ژێر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته (تۆتالیتاره) جۆره مرۆڤێكی دهماخسزی دروست كرد كه ئه‌بوایه پارتی و سه‌رۆك هه‌ر شتێكیان بكردایه گه‌ر كاره‌ساتیش بایه ده‌بایه ئه‌و مرۆڤه بۆ موبه‌ڕیر بگه‌ڕێت تا خۆی بگونجێنێت و دۆخێكی ئه‌فسانه‌یی بێ عه‌یب و عاری پێ ببه‌خشێت، ئه‌م دۆخه ئه‌فسانه‌ییه شۆڕشگێرییه به‌رده‌وام بوو، تا داڕوخانی ئابوری و شكستی ئابوری به‌ناو سه‌ربه‌خۆ، دواتر بۆ ئیدامه‌دانی سیسته‌می (تۆتالیتا‌ر) له ئه‌فسانه‌گه‌لی شۆڕشگێڕییه‌وه به‌ره‌و دۆخێكی تری ئه‌فسانه‌یی ده‌ڕۆن، پارتی دۆخێكی تر و ئایدۆلۆژیایه‌كی تری لای خۆی دروست كرد تا هه‌موو مرۆڤه‌كان و حزبه‌كان و راِ جیاوازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه تۆتالیتاره بگونجێنێت و دۆخی شكستبوونی خۆشی پێ بشارێته‌وه، ئه‌ویش دۆخی ئایدۆلۆژیای ناسیونالیزم و كوردایه‌تی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، پارتی ئه‌م گوتاره(ناسیونالیزمه)ه هێنایه ناومان (زۆربه‌ی هاوڕێیان باسیانكردووه، بۆیه لێره‌دا پێویست ناكات به درێژی باسیبكهین) له‌ناو ناسیونالیزمیش پارتی دۆخی سیسته‌می تۆتالیتا‌ر په‌ره پێ ده‌دات له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و زۆربه‌ی حزبه‌كانیش به‌ناڕاسته‌وخۆ ده‌چنه خزمه‌تی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه پارتی بونیادی ده‌نێت، واته ئه‌وانیتر و ئازادیخوازان و ژورنالیسته‌كان و ده‌ماخسزه سهقافییهكانمان و بوونی گۆڕان و یه‌كێتی بێ ئه‌كتی كاریگه‌ر له‌ناو سیسته‌مه‌كه ده‌بنه ئه‌و هه‌ڵمه‌ی كه له بوخاره‌كه دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مانه نه‌بوونیان باشتره له بوونیان، چۆن؟ چه‌ند مانگێك ڕای گشتی و حزبه‌كان بانگ ده‌كات و ئه‌ها سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، دوای چه‌ند مانگێك ده‌چینه‌وه به‌غدا و لیژنه‌ی هاوبه‌ش و (ئیجماعی كوردی) دروست ده‌كات، دواتر شتێك وێران ده‌كات و هه‌موویان كۆده‌كاته‌وه و مه‌ژخوڵ ده‌كات ئه‌ها چاكی ده‌كه‌ین، په‌رله‌مان به كۆبوونه‌وه‌ی نیو سه‌عاتی په‌كده‌خات و چه‌ند ساڵیك به وه‌همی كاراكردنه‌وه‌ی ده‌ڕوات له‌گه‌ڵی، دواتر ئیجماع دروستده‌كاته‌وه بۆ دروستبوونی په‌رله‌مان، ئابوری وێران ده‌كات و دواتر پارتی وه‌كو ئه‌وه‌ی په‌یامی خوای بۆ هاتبێت و ده‌بنه ڤاڵچی و ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چاكسازییه‌وه، دواتر هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و له ژێر قسه‌كردنێكی سینیانه و قۆشمانه دیموكراسیمان پێ ده‌فرۆشن، له‌ولاشه‌وه هه‌ندێك گۆڕانی بچوك بچوك و به‌شه به‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه به جێگری بمێنێته‌وه، هه‌مووی ئه‌مانه‌ی باسمانكرد له سیما دیاره‌كانی سیسته‌می تۆتالیتاره كه هه‌موویان له‌و قسه‌ی سلاڤیۆ ژیژك له كتێبی (ساڵی خه‌ونه ترسناكه‌كه) كۆده‌بێته‌وه كه ده‌ڵێت: ((شتگه‌لێك هه‌یه ده‌بێت بیانگۆڕین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان له جێگه‌ی خۆیان بمێننه‌وه)، سیسته‌می (تۆتالیتا‌ر) به‌رده‌وام هه‌موو لایه‌ك به گۆڕانی بچوك بچوك خه‌ریكده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د جه‌هه‌ری سیسته‌مه‌كه بمێنێته‌وه. تۆتالیتا‌ر هه‌ر شتێك نه‌چێته خزمه‌تی به‌ناڕاسته‌وخۆ و نه‌بێته (هه‌ڵمی) ئه‌و بوخاره‌ی باسمانكرد ده‌بێته‌وه (دیكتاتۆر) لێی و ده‌ری ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه، له‌هه‌مانكاتدا خۆشی ده‌چێته دانوستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنێته‌وه و له دیكتاتۆری بڕواته‌وه ناو تۆتالیتاره‌وه، لێره‌دا گفتوگۆ و دانیشتن و چا خواردنه‌وه و پێكه‌نینه ئههریمهنییهكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان فۆڕمی ته‌واوه‌تی تۆتالیتا‌ر پێكدههێنیت و له دیكتاتۆر دووری ده‌خاته‌وه. به كورتی سیسته‌می تۆتالیتا‌ر له نێوان دیموكراسی و دیكتاتۆریدایه، به‌ڵام له دیكتاتۆر بێزراوتر و دڵڕه‌قتره و تهمهندرێژتریشه، چونكه تاك له سیسته‌می دیكتاتۆر ده‌زانێت چی بكات سزا ده‌درێت، به‌ڵام له تۆتالیتا‌ر ئه‌م سزایه نادیاره، تاك له دیكتاتۆر ده‌زانێت دوژمنی كێیه، به‌ڵام له تۆتالیتا‌ر ڕوون نییه، تاك یان ئاڕا جیاوازه‌كان له دیكتاتۆر ده‌زانن ده‌بێت چی بكه‌ن و چۆن ڕووبه‌ڕووی سیسته‌مه‌كه ببنه‌وه، به‌ڵام له تۆتالیتا‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه حوكمڕان زۆر نادیار و زه‌حمه‌ته، له دیكتاتۆری خودی سیسته‌م له‌ناو خۆیدا له‌قه و به‌رده‌وام ده‌لاقه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه بخاته كێشه‌وه، به‌ڵام له تۆتالیتا‌ر له‌به‌ر ده‌نگی نه‌یار سیسته‌م تۆكمه‌یی به‌خۆی ده‌به‌خشێت، به كورتی سیسته‌می تۆتالیتا‌ر له ڕووی سهتحێتهوه دیموكراسییه‌وه له ڕووی ناوه‌ڕۆكیشه‌وه دیكتاتۆرییه، به‌ڵام كاتێك سه‌تحییه‌ت ده‌بێته میكیاجی دیكتاتۆر ئه‌وه ده‌بێته تۆتالیتا‌ر.
تا ئێره سیما دیاره‌كانی تۆتالیتاری پارتیمان شیكرهوه، له‌گه‌ڵ چۆنێتی بونیادنانی خۆی و مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتری جیاوازدا، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه‌مان ڕوونكرده‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیموكراسی ده‌كات و جیاوازیشی چییه له‌گه‌ڵ سیسته‌می دیكتاتۆری، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت و چۆنیش ڕووبه‌ڕووی ده‌بیته‌وه، چیش بكرێت نه‌بینه ئه‌و هه‌ڵمه‌ی له خزمه‌تی ناڕاسته‌خۆی ئه‌ودا بیت، یان چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ده‌سه‌ڵات بهرههمنههێنیتهوه، ئه‌وه بۆ جارێكی تر و ده‌رفه‌تێكی تر و گوتارێكی سه‌ربه‌خۆ.
——————–
سه‌رچاوه‌كان:
1. به‌نه‌ماكانی تۆتالیتاریزم، وه‌رگێڕانی: حه‌مه ڕه‌شید، چاپی یه‌كه‌م 2007، سلێمانی، ده‌زگای چاپی په‌خشی سه‌رده‌م.
2. كۆماری ترس، كه‌نعان مه‌كییه، وه‌رگێڕانی: حه‌مه ڕه‌شید، چاپی یه‌كه‌م 2007سلێمانی، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.
3. دراسات فی حركه الكوردیه المعاصر، الدكتور محمود عپمان، تقدیم: الدكتور محمد هماوهندی، عام 2002 اربیل.
4. البعپ السوری، تارخ موجژ، حازم صاغیه، گبعه الاولی 2011، دار ساقی دار نشر بیروت لبنان.