Skip to Content

عەشق … کرمانج فەتاح

عەشق … کرمانج فەتاح

Closed
by ئاب 31, 2018 General, Poems

کە عاشق ئەبیت
هەموو خەمەکان ئەخەیتە باوەشتەوە
بەتەنهای
لەسوچێکی دونیادا خەونەکانت ئەهۆنیتەوە
دلخۆشیەکانت دەنەخێشنی
خەون بە خەیاڵەکانتەوە دەبینی
سەر ئەخەیتە سەر سەرین
فرینەکانت دەبیتەوە سەرماڵەکەی یار
خەندەکانت لە نێو لێواری لێوەکانت کاڵدەبنەوە
کاتێک دەبینی گوڵەکانی حەوشەکەی ئەوان تۆیان لێ ئەرژێت
عیشق ئەدۆزیەوە
ئەمە خەونێکی چەندە جوانە !
خوایە ئەبێت ئەمە راستی بێت یان خەون

بۆ هەر کوێ ئەچیت ئەبینی ژیان ، عیشقی لێ ئەچۆرێت
حەز دەکەم روی ژیان هەڵدەمەوە ببینم
عیشق چەندە لە نێو رۆحماندایە
ئەمەوێت تۆ ببینم ئاخۆ منێک لە تۆدا هەم ؟
لە بێ تۆی و دوریتدا کاتەکان درێژو ببینەکانی تۆم نیە
بە تامەزرۆیەوە ئازارەکانی دوریت دەخۆمەوە
خەیاڵەکان وەک شەپۆڵ گووزەر دەکەن بە ناخت دا
هەندێ جاریش
دووری ڕۆژێک ئازاری چەند سەدەیەکی هەیە
من دورە دەستی جوگرافیاتم ، وەلێ خۆم لە نێو تۆدا هەڵچنیەوە ،
خەونەکانم ، خەندەکانم ئازار و پیاسەکانم
من ئێواران دەستی تۆ دەگرم پیاسەی شەقامەکانت پێ دەکەم
من چەند جوان خەیاڵ دەکەم لە گەڵ تۆدا
تۆ چەندە بێ رەحمانە ،لێم ئەروانی و ئاوێک ناکەی بە گوڵەکانی نێو رۆحم تا چیتر سیس نەمێنەوە .

لەوبەری چیاکانی عەشق مەعشووق چاوەڕێیە
تۆ کەی نیازو هاتنە کەی خەونەکانم ئەهێنیتە دی؟

کرمانج فەتاح

Previous
Next
Kurdish